ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/پاڵاوتن
| سەرەکی | وتووێژ | پاڵاوتنەکان | ھەڵسەنگاندنەوە | فێرکاریی پاڵاوتن | سیاسەتەکان | مێزی زانیاری |
لەم پەڕەیەدا، ئەو وتارانەی کە پاڵێوراون وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەربکەون بەراورد دەرکێن بە سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو تاکو بزانرێت کە ئایا ئەو وتارە وەک وتاری ھەڵبژێردراو شیاوە یاخود نا. کوالێتی وتاری ھەڵبژێردراو دەبێت بەردەوام زیاتر بێت بێت بەراورد بە وتاری باش. ھەموو کەسێک دەتوانێت وتارێک بپاڵێوێت، و ھەمووکەسێک کە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا شارەزایە و زانیاری گشتی لەسەر ویکیپیدیا ھەیە، دەتوانێت بەسەر وتارەکەدا بچێتەوە، باشتر وایە بەڕێوەبەرەکان و بەکارھێنەرە کۆنەکان (ئەوانەی کە زیاتر لە یەک ساڵە چالاکن) ئەرکی بەسەرداچوونەوە بگرنە ئەستۆ. پێداچوونەوەی وتارەکان لەوانەیە یەک ھەفتە یان کەمتری بوێت، بەپێی درێژی و دەوڵەمەندی وتارەکە. دەنگدەر دەبێت بە شێوەیەکی باش وەڵامی ئەو ڕەخنانە بداتەوە کە لەلایەن تاووتوێکەر لە وتارەکە دەگیرێت کە پاڵاوتوویەتی و پێکەوە کار بکەن بۆ چاککردنەوەی کێشەکان (ئەگەر ھەبوون). کاتێک کە وتارەکە وەک وتاری ھەڵبژێردراو دەستنیشان کرا، لە بەشی چەپی سەرەوەی پەڕەکە نیشانەی ئەستێرەیەکی زێڕین دەردەکەوێت (
) کە وای نیشان دەدات کە ئەو وتارە وتارێکی ھەڵبژێردراوە. ئەگەر وا پێویستە کە وتارێک بسڕدرێتەوە لە لیستی
وتارە ھەڵبژێردراوەکان، تکایە کرتە بکە لەسەر ھەڵسەنگاندنەوە.
| ئاگاداری بۆ کۆمەڵگە: تکایە سەرەتا ڕێنماییەکان و ڕێنوێنییەکان بخوێننەوە بۆ دەنگدان کرتە لەسەر «پەڕەی پاڵاوتن»ـی ھەر بەشێک بکە. |
ئەرشیڤەکان | ||||
|---|---|---|---|---|
| ||||
وتارە پاڵێوراوەکان
ناروتۆ
پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: ناروتۆ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ناروتۆ (بە ژاپۆنی: ナルト) زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنییە کە لەلایەن ماساشی کیشیمۆتۆوە نووسراوە و کاری وێنەکێشانی بۆ کراوە. چیرۆکەکە باس لە نینجایەکی ھەرزەکار دەکات بە ناوی ناروتۆ ئۆزۆماکی، کە ھەوڵی بەدەستھێنانی ڕێز و دانپێدانانی ھاوڕێکان و دانیشتوانی گوندەکەی دەدات. ھەروەھا خەون بەوەوە دەبینێت کە بەرزترین پلەوپایەی گوندەکەی بەدەستبێنێت کە ئەویش نازناوی ھۆکاگێیە. چیرۆکەکە دابەش دەبێت بەسەر دوو بەشدا، یەکەم کە باس لە ژیانی ناروتۆ دەکات لە تەمەنێکی تازەپێگەشتوودا، بەشی دووەمیش باس لە ژیانی دەکات لە تەمەنی ھەرزەکاریدا. کیشیمۆتۆ چیرۆکەکەی لەسەر بنەمای مانگایەکی تری پێشووی خۆی داڕشتووە کە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوی کردووەتەوە و بەھۆیەوە ساڵی دواتر وەک ڕێزلێنانێک ناوی لە خەڵاتی ھۆپستیپی مانگانەی شوەیشادا ھاتووە.
--Hershedm96 (لێدوان) ١٥:٢٧، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵKurdaw Shaban (لێدوان) ١٦:٢٢، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٥١، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- بەسەرداچوونەوە
لەژێر کاردایە...--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٣١، ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC) - پێشەکی زۆر سوپاس بۆ دروستکەری ناروتۆ (Hershedm96) کە یەکەمین وتاریەتی دروستی کردبێت و گەیشتیشە پاڵاوتن بۆ بوونە وتاری ھەڵبژێردراو، و سوپاس بۆ Kurdaw Shaban کە ھات و بەسەر بڕێک لە دەقەکاندا چووەوە؛ ئەوە منیش بە ماوەی کاری بەسەرداچوونەکەدا چوومەوە و تەواوم کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٥٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- دەستخۆش کاک ئارام.Hershedm96 (لێدوان) ٢٠:٤٨، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
فرێدریک شۆپان
پەڕەی پاڵاوتن
وتاری پاڵێوراو: فرێدریک شۆپان (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: فرێدریک فرانسوا شۆپان (بە فەڕەنسی: Frédéric François Chopin؛ [ʃɔpɛ̃] (
گوێگرتن)؛ ئینگلیزی: /ˈʃoʊpæ̃/؛ پۆڵەندی: [ˈʂɔpɛn]؛ ١ی ئازاری ١٨١٠–١٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٩) ئاوازدانەرێک و پیانۆژەنێکی داھێنەریی پۆڵەندیی سەردەمی ڕۆمانتیک بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی مۆسیقای بۆ ئامێری پیانۆ دەنووسیەوە. بەھۆی مۆسیقاکەیەوە، شۆپان لە سەرانسەری جیھاندا ناوبانگی دەرکردووە و بە نوێنەری مۆسیقاژەنانی کاتی خۆی ناودەبرێت. شۆپان بە بلیمەتێکی مۆسیقی، کە تەکنیکەکەی بۆ نەوەکەی خۆی بێبەراورد بووە، ناوی دەرکردووە.
--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٨:٥٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵ Şûşe وتووێژ ١٩:٢٣، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ --Hevi (لێدوان) ١٨:١٥، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- @ئارام بکر: ھەمووی خۆم وەرمگێڕاوە، بۆیە ئەکرێ هەڵەی تیابێ کە بەرچاوی من ناکەوێ، گەر کرا بەسەرداچوونەوەیەکی خێرای بۆ بکە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٩:٠٠، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەژێر کاردایە... دەستەکانت خۆشبێت! منیش وردەوردە خەریکی دەبم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٢٨، ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
سوپاس --◂ ئێپین لێدوان♬ ٢٢:٣٢، ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @Épine: ببوورە! ئەشێت نەتوانم بەسەریدا بچمەوە بەھۆی چەند ھۆکارێک وەک: ئێستا لە ماڵەوە نیم، دەوام، و لەوانەش گرنگتر کێشە کەوتووەتە ئامێرەکەمەوە. گەر کەسێکی ترم لەگەڵدا بێت و بیکەینە نیوە، ئەشێت بتوانم بەسەرداچوونەوە بۆ بڕەکەی خۆم بکەم. ببوورە بۆ ئەمجارەیان وای لێھات. گەر دەشزانیت پێویست بەوە ناکات، با ڕاستەوخۆ ھەڵی بژێرین و وردە دەستکاریش دوای ئەوە دەکرێت بکرێت. ئەسڵەن دڵنیام دەقەکانت زۆر بێکەموکوڕین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٨، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
ئەحمەد کایا
وتاری پاڵێوراو: ئەحمەد کایا (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: ئەحمەد کایا (٢٨ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ - ١٦ی تشرینی دوەمی ساڵی ٢٠٠٠) گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و مۆسیقاری کورد بوو کە لە دا لە شاری مەلەدیی باکووری کوردستان لەدایکبووە. ئەحمەد لە شەش ساڵیەوە خەریکی مۆسیقا بوە کاتێک باوکی سازێکی بۆ ئەکرێت. پێش ئەوەی دەرکەوێ وەک گۆرانی بێژ ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ شۆفێری تەکسی ھەروەھا لەگەڵ دۆستێکی خۆشەویستی بەناوی بەشار ئابی کاری شۆفێری پاسیشی کردوە.
--هیوا (لێدوان) ١٩:٣٥، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
دژایەتی
دژ لەبەر ئەم ھۆکارانە:
- وتارەکە زۆر کورتە بەراورد بە قەبارەی ستانداردی وتارە ھەڵبژێردراوەکان
- کەمی میدیا یان پەڕگە
- پێشێلکردنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە، دەقی گۆرانییەکان بە تەواوی بەکارھاتوون--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٩:٥٧، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
دژ لەبەر ئەم ھۆکارانە:
- وتارەکە زۆر کورتە بەراورد بە قەبارەی ستانداردی وتارە ھەڵبژێردراوەکان
--◂ برووسک وتووێژ▸ ٢٢:٤٥، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
بێلایەن
لێدوانەکان
- نامەوێ بیانوو بگرم، بەڵام بە ڕاستی بە ڕاددەیەک کورتە جارێ ماویەتی بگاتە ئاستی وتاری ھەڵبژێردراو. بە ڕای من بۆ وتاری باش بپاڵێورێت باشترە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٥٤، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاکە ئارام ماڵت ئاوابێ بەڵام ئازاد بە تۆش دژێکی لێ بدە. وامزانی کە پاڵێورا دەستێکی ئەدەنێ، وتار نابێ یەک کەس بینوسێت. چار ئەوەیە داوای گۆڕینی یاسای ژمارەی بایتی هەڵبژێردراو بکەم لە شوێنی خۆی. چی بپاڵێوم کورد هەموو نوسراوی کورد لەچاڵدێرانەوە تا ئەمڕۆ ناگاتە ۱٠مب. —هیوا (لێدوان) ٠٦:٤٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئێمە لە بەسەرداچوونەوە و چاککردنەوەی ھەڵەکان یارمەتی دەدەین بەس نووسینەوەی وتارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، ئەگەر بتوانیت کۆمەڵە سەرچاوەیەکی تریش بدۆزیتەوە و درێژتری بکەیتەوە باشترە، ئەگەر نا بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم وتارێکی وا کورت ببێت بە ھەڵبژێردراو، شتێکی داد نییە بەرامبەر وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا کە نووسەرەکانیان زۆر بەدیاریانەوە ھیلاک بوون. ھەمان پێشنیاری ئارام بکرم ھەیە، بیپاڵێوە بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @هیوا: وەک Épine وتی ئێمە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و باشترکردنی دەدەین، ئینجا زۆرینەی بایتەکانیش بیرخستنەوە و پەراوێزەکان دەیبەن. لە پێشتریشدا گۆران ھەڵبژێردراو بوو. ئەخر توخوا وتارێکی ئاوا بێ پەڕگە و کورت شیاوی بوونە وتاری باشە؟ زۆرتریش لە وپ:ھوھ ببینە. وە من یەک مانگ وتاری لێکۆڵەر کۆنانی ساکاتا گینتۆکیم ڕاگرت و لەو ماوەیەشدا توانرا باشتر بکرێت و سەری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. جا ھیوادارم بۆ وتاری باش بیپاڵێویت و بێگومان شیاوی بوونە باشە، بەڵام ھەڵبژێردراو نایابترینە و دەبێت ھەستیارتر بین لە بەرامبەری. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @ئارام بکر: بێنە پێشچاوت تۆ ئەتەوێ لەسەر گۆران بنوسی. کوا سەرچاوە؟ نابێ لەوێدا پێوەر سەرچاوە بێت. بەڵێ بینیم ڕێکنەخراوە. وەلحاڵ لەولا لەسەر پێوەرەکان دەستم کردوە بە ئیشکردن. توانیم چاکتری ئەکەم کەسیش تاقەتی نەبوو، پێم خۆش نیە وتاری تاکە کەسی ئامادە بکەم.هیوا (لێدوان) ١٨:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- وتارەکە لە ھیچ ویکییەک بەو ئەندازەیە درێژ و ڕێکوپێک نییە کە بتوانین وەرگێڕانی بۆ بکەین، لێرە دەبێت کەمیی سەرچاوە لەسەر بابەتی وتارەکان لەبەرچاوبگرین. ڕەنگە بتوانین لەوەی ویکیی کوردیی کورمانجی یان تورکی بڕێک زانیاری تر بەدەست بێنین، بۆ ئەوەش وەرگێڕمان پێویستە. بەھەرحاڵ بە بڕێک دەستکاریی تر، بەڕای من شیاو دەبێت بۆ ھەڵبژاردن. سەرچیا — ١٩:٠٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @ئارام بکر: بێنە پێشچاوت تۆ ئەتەوێ لەسەر گۆران بنوسی. کوا سەرچاوە؟ نابێ لەوێدا پێوەر سەرچاوە بێت. بەڵێ بینیم ڕێکنەخراوە. وەلحاڵ لەولا لەسەر پێوەرەکان دەستم کردوە بە ئیشکردن. توانیم چاکتری ئەکەم کەسیش تاقەتی نەبوو، پێم خۆش نیە وتاری تاکە کەسی ئامادە بکەم.هیوا (لێدوان) ١٨:٥٠، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- کاک @هیوا: وەک Épine وتی ئێمە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و باشترکردنی دەدەین، ئینجا زۆرینەی بایتەکانیش بیرخستنەوە و پەراوێزەکان دەیبەن. لە پێشتریشدا گۆران ھەڵبژێردراو بوو. ئەخر توخوا وتارێکی ئاوا بێ پەڕگە و کورت شیاوی بوونە وتاری باشە؟ زۆرتریش لە وپ:ھوھ ببینە. وە من یەک مانگ وتاری لێکۆڵەر کۆنانی ساکاتا گینتۆکیم ڕاگرت و لەو ماوەیەشدا توانرا باشتر بکرێت و سەری ساڵی ٢٠١٨ ھەڵبژێردرا. جا ھیوادارم بۆ وتاری باش بیپاڵێویت و بێگومان شیاوی بوونە باشە، بەڵام ھەڵبژێردراو نایابترینە و دەبێت ھەستیارتر بین لە بەرامبەری. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٤٥، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئێمە لە بەسەرداچوونەوە و چاککردنەوەی ھەڵەکان یارمەتی دەدەین بەس نووسینەوەی وتارەکە دەکەوێتەوە سەر خۆت، ئەگەر بتوانیت کۆمەڵە سەرچاوەیەکی تریش بدۆزیتەوە و درێژتری بکەیتەوە باشترە، ئەگەر نا بەڕاستی من لەگەڵ ئەوە نیم وتارێکی وا کورت ببێت بە ھەڵبژێردراو، شتێکی داد نییە بەرامبەر وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ئێستا کە نووسەرەکانیان زۆر بەدیاریانەوە ھیلاک بوون. ھەمان پێشنیاری ئارام بکرم ھەیە، بیپاڵێوە بۆ وتاری باش.--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٨:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵنەبژێردرا
خوێنمژ
وتاری پاڵێوراو: خوێنمژ (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار:خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی زیندەگی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون[a] کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو وەسفە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن. خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی زیندەگی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو وەسفە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.
--Hevi (لێدوان) ٠٥:٢٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵ--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٩:٥٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٤٩، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
- پێویست بە بەسەرداچوونەوە دەکات؟ بەدەر لەوە، جوان نییە وتارێکی ھەڵبژێردراو ئەو ھەموو ڕیفە سوورەی تێدا بێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٣٤، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- نۆیەم درێژترین وتار! @Épine: بەڕاستی زۆر ئەستەمە بەتەنیا بتوانم ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرم. خۆشت ئەزانی ئەم ماوەیە قەرەباڵغییەک لێرەدا دروست بووە و منیش بڕێک سەرقاڵم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٤٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- @ساکاتا گینتۆکی: خۆی وەک پەرەپێدەر تۆمار کردووە، ڕەنگە بتوانێ یارمەتی بدات--◂ ئێپین لێدوان♬ ١١:٥٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: دەتوانم چی بکەم ؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٢١:٣٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- ھەر چاوێکی پێدا بخشێننەوە ئیتر من ئەوەی تری دەکەم. تا نیوەی وتارەکەش من نووسیمەتەوە بەس لە دوای ئەوە من نەم کردووە و پێویستی بە بەسەرداچوونەوە ھەیە، بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێڤی کراوە. @ساکاتا گینتۆکی: @ئارام بکر:--◂ ئێپین لێدوان♬ ١١:٣٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: وادیارە تێ نەگەیشتیت، من مەبەستم ئەوە بوو لە کوێوە دەست بە بەسەرداچوونەوەکە بکەم، لە سەرەتاوە یان لە بەشێکی دیاریکراوەوە. گەر دەتوانیت کەمێک ڕوونتربە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٤:٣٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- لە بنچینەی خوێنمژ و بیروباوەڕکان دەست پێ بکەن. ئیتر لەگەڵ ئارام قسە بکەن خۆتان دابەشی بکەن. ئەگەر ئێوە بتوانن ئەوە تەواو بکەن منیش ئەتوانم خۆم بەو وتارەی شینچی کودۆ خەریک بکەم کە دەمێکە پاڵێوراوە ببێت بە باش و کەس بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکردووە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٤:٤٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- @ساکاتا گینتۆکی: بەشی ٣ بۆ من و ٤یش تا کۆتایی بۆ تۆ. یان تۆ پێشنیار بکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٥٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- تب: من خۆم کێشەی سەرچاوەکان چارەسەر دەکەم، بۆیە خەم لەوە مەخۆن و ھەر گوێ بە دەقەکان بدەن.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٥:٠٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
تەواو 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٥:١٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سەرچاوەکان
چاککران.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٦:٠٣، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
بەسەرداچوونەوە کرا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٤٨، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا
شێرلۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
وتاری پاڵێوراو: شێرلۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: شێرلۆک (بە ئینگلیزی: Sherlock) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی بەڕیتانییە و لە جۆری تاوان و درامایە و وێنەیەکی ئێستا بۆ کارەکانی لێکۆڵەر شێرلۆک ھۆڵمزی ئارتەر کۆنان دۆیڵ پیشان دەدات، زنجیرەکە لەلایەن ستیڤن مۆفات و مارک گاتسەوە دروستکراوە و لە پاڵەوانێتی بێنێدیکت کەمبەرباچ و مارتن فریمنە بە ڕۆڵەکانی شێرلۆک ھۆڵمز و دکتۆر واتسن. ١٣ ئەڵقە لە زنجیرەکە بەرھەمھێنراوە و سێیەکی سەرەتا لە ساڵی ٢٠١٠ پەخش کرا، وەرزی دووەمی زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٢ پەخش کرا، و وەرزی سێیەمی زنجیرەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠١٤ دا بەدوایدا ھات. ھەروەھا بەرھەمھێنەری جێبەجێکار ستیڤن مۆفات ھەستا بە ئەستۆگرتنی بەرھەمھێنانی وەرزی چوارەم کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا پەخشکرا. زنجیرەکە بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ناوچە فرۆشرا.
ئەو کاتەی بیرۆکەی دروستکردنی زنجیرەکە بۆ مۆفات و گاتیس ھات، ئەوان لە گەشتێک بۆ بوون بۆ شاری کاردیف تا بۆ زنجیرەی «دکتۆر ھوو» بنووسن، بیرۆکەکە برتیبوو لە بەرھەمھێنانی لەبەرگرتنەوەیەک بۆ کارەکانی ئارتەر کۆنان دۆیڵ، و تێیدا شێرلۆک ھۆڵمز تەکنەلۆژیاکانی ئێستا بۆ یارمەتیدانی لە شیکارکردنی دۆسییەکان بەکاربھێنێت، وەک بەشداربوو لە دروستکردنی زنجیرەکەدا، ھەر یەکێک لە مۆفات و گاتیس لە نووسنی یەک ئەڵقەی ھەر وەرزێک بەشداربوون، ئەمەش لە کاتێکدا ئەڵقەکانی تر لەلایەن ستیفن تۆمبسن دەنووسران. بەھۆی کارەکەی لە شاکارە ھونەرییەکاندا، فیلمەکانی ھارتسوود زنجیرەیەکیان بۆ سوودی بی بی سی بە ھاوبەشی لەگەڵ WGBH بەرھەمھێنا. زنجیرەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاردیف، و چەند شۆێنکی تر تۆمار کراوە، و ھەروەھا شەقامی گاور لە لەندەن وەک شەقامی ٢٢١ب بەیکەر بەکارھێنراوە، کە ئەو شەقامەیە کە ھۆڵمز و واتسن تێیدا دەژیان.
--👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ١٠:٣١، ٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
پشتگیری
لەگەڵ، دوای بەسەرداچوونەوە.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٠:٥٠، ٢ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)-
لەگەڵ، سەرچیا — ١٦:٥٩، ٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٤، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
دژایەتی
بێلایەن
لێدوانەکان
پرسیار: @ئارام بکر: دەتوانیت یارمەتیم بدەیت؟--◂ ئێپین لێدوان♬ ٠٦:١٥، ٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- بەسەرداچوونەوە
لەژێر کاردایە...--◂ ئێپین لێدوان♬ ٢٣:٤٥، ١١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC) - @ساکاتا گینتۆکی: من تا ٢م تەواو کردووە و کۆمەڵێک ھەڵەم ھایلایت کردووە، تکایە لەگەڵم بڕۆ و چاکیان بکە تاکوو دوای پاڵاوتن یەکسەری ھەڵی بژێرین.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٧:١٦، ١٥ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
- بەسەرداچوونەوەم تەواوکرد، بەڵام ھێشتا بەشێکی ھایلایت و لێدوانەکان لەلایەن پەرەپێدەرەوە بەسەرداچوونەوەی بۆ نەکراوە!-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٤، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
@ئارام بکر: @Épine: بۆ بەسەرداچوونەوەکانتان سوپاس، منیش بەسەر دیاریکراوە زەردەکانی ئێوەدا چوومەوە و پێم وابێ ئێستا ئامادەیە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ٢٠:٠٠، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
ئەنجام
دەیڤد بێکام
وتاری پاڵێوراو: دەیڤد بێکام (بەستەرەکان · مێژوو · لۆگەکان · پاراستن)
کورتەی وتار: دەیڤد بێکام یاریزانی ئینگلیزی لەدایک بووی ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٧٥، بێکام لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی پێی ئینگلتەڕا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی و ئەیسی میلانی ئیتالی، لۆس ئەنجەلۆس گالاکسی ئەمریکی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، نابراو بە یەکێکبوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ، بێکام ناسراوبوو بە جێبەجێ کردنی لێدانە جێگیرەکان وەک "لێدانی گۆشە (کۆڕنە)" و "لێدانی ناڕاستەوخۆ"، بێکام لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی ئەوانیش "٧" و "١٠" و "٢٣" بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بەفەرمی وازی لەیاری تۆپی پێ ھینا ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ یاریکردنبوو، لەم ماوەیەشدا توانی ١٩ خەڵاتی جیاجیا بەدەستبھێنێت.
--Kushared (لێدوان) ١٢:١١، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ
لەگەڵ، دەستی نووسەر خۆش بێت، بە ھەمان شێوە بۆ بەڕێز ژیاریش بۆ کاری پێداچوونەوەکەی بەسەر وتارەدا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٢٣، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
لەگەڵ ^ دەستی خۆت خۆش بێت.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢٢:٤٩، ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
دژ
بێلایەن
لێدوانەکان
- بەسەرداچوونەوە
لەژێر کاردایە...--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٤:١٧، ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC) - کاک @Kushared: تکایە چاوێک بە بەشی «ڕیال مەدرید» بخشێنەوە و دەقەکانی ڕەنگیان سوورکراوە چاک بکە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٣:١١، ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)
- ئەنجام
ھەڵبژێردرا