ئێڤەنێسنس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

  ئەم وتارە سەبارەت بە گرووپی ڕۆکی ئێڤەنێسنس نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ئێڤەنێسنس (ڕوونکردنەوە).
ئێڤەنێسنس
ئێڤەنێسنس لە ٢٠١٥. ڕاست بۆ چەپ: ویڵ ھەنت، ترۆی مەکلاوەرن، ئەیمی لی، تیم مەککۆرد و جێن ماجورا
زانیاریی پشتێنە
چەشنھارد ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٥ (1995)–ئێستا[١][٢]
کۆمپانیاکانی تۆمارکردن
وێبگەwww.evanescence.com
ئەندامانئەیمی لی
جێن ماجورا
تیم مەککۆرد
ویڵ ھەنت
ترۆی مەکلاوەرن
ئەندامانی پێشووبێن موودی
دەیڤد ھاجێز
ڕاکی گرەی
جان لێکامت
ویڵ بۆید
تێری باڵسامۆ

ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا.[١][٣] دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا[٤] یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس.[٥] دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.[٤]

گرووپەکە چەندجارێک گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە: دەیڤد ھاجێز لە ٢٠٠٢دا گرووپەکەی بەجێھێشت و دۆزەرەوەی گرووپ بێن موودی لە ٢٠٠٣ (لە نیوەی گەشتەکەی کەوتوو دا)، بەیسژەن ویڵ بۆید لە ٢٠٠٦ و بەدوایدا جان لێکامت و ڕاکی گرەی لە ٢٠٠٧دا و تێری باڵسامۆ لە ٢٠١٥، لە ئەنجامدا ھیچ کامێک لە سێ ئەلبومەکانی ستودیۆی ئێڤەنێسنس ھەمان ئەندامانی لەخۆ نەگرتووە، کۆتا دوو گۆڕانکاری بووە ھۆی وچانێکی درێژخایەن بۆ گرووپەکە. بیلبۆرد پلەی حەفتا و یەکەمینی بە ئێڤەنێسنس داوە لە لیستی باشترین ھونەرمەندانی دەیە.[٦]

ئێڤەنێسنس دواتر بە سێھەم ئەلبومیانەوە کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، لەگەڵ نوێترین لاین-ئەپی گرووپەکە دەرکەوتنەوە، ئەلبومی ئێڤەنێسنس کە سێھەم ئەلبومی ستودیۆی گرووپەکەیە و بە ناوی گرووپەکەوە ناو نراوە لەبەر «خۆشەویستی ئەیمی لی بۆ ئێڤەنێسنس.» کە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە. ئەلبومەکە ژمارە ١ی بەدەست ھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە[٧] ھەروەھا لە ژمارە ١ی چوار لە چارتەکانی تریش مایەوە وەک: دە ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەیتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. گرووپەکە ساڵی ٢٠١٢یان بەڕێکرد بە گەشتەکەیان بۆ ئەلبومەکە لە پەنا چەند ھونەرمەند و گرووپێکی تریشدا وەک دە پریتی ڕێکلێس و فەیر تو میدلاند. ھەر لە ھەمان ساڵدا ترۆی مەکلاوەرن وەک ئەندامێکی فەرمی گەڕایەوە بۆ ناو گرووپەکە. دوای کۆتایی ھاتنی گەشتی ئەلبومەکە، گرووپەکە دووبارە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لە گوێگرەکانیان دابڕان.

لە ساڵی ٢٠١٥ گرووپەکە وای بڵاوکردەوە کە پشووەکەیان کۆتایی پێھاتووە و دووبارە دەستدەکەنەوە بە گەشتکردن، لە ھەمان کاتیشدا، ئەوان بڵاوکردنەوەی ئەلبوم و کاری نوێیان ڕەتکردەوە چونکە ئەیمی لی خەریکی بەرھەمێکی تەنیایی بوو، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکی لاودوایەر گوێگرەکانی دڵنیا کردەوە کە «ئێڤەنێسنس لە داھاتوودا ھەیە.» ھەر لە ھەمان ساڵدا بڵاوکرایەوە کە تێری باڵسامۆ کە ئەندامێکی فەرمی ئێڤەنێسنس و یارمەتیدەری نووسینی ئەیمی لی بووە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، گرووپەکەی بەجێھێشتووە و جێن ماجورا جێی گرتۆتەوە. لە ئازاری ٢٠١٧دا، لی وتی کە ئێڤەنێسنس کار لەسەر ئەلبومی چوارەمی گرووپەکە دەکات و وتیشی لە ھەمان ساڵدا بڵاو دەبێتەوە.

مێژوو[دەستکاری]

١٩٩٥–٢٠٠١: دامەزران و ساڵانی پێشوو[دەستکاری]

فۆنتی فەرمی گرووپەکە دروست کرا کاتێک کە کەوتوو لە بەرھەمھێناندا بوو. دیساینەرەکانی کۆمپانیاکە پیتەکانیان بە وردی دەستکاری کرد بۆ ئەوەی سەرناوی تراکەکان دەگمەن دەربکەوێت. فۆنتەکە بە ئێڤەنێسێنت ناسراوە.[٨]

ئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی.[٩] یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نووسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و «نەمرەکەم» ھەردووکیان نووسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە.

دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: «خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت).[١٠] گرووپەکە دوو تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە یەکەمیان بە ناوی گرووپەکەوەیە «ئێڤەنێسنس» کە لە ساڵی ١٩٩٨بڵاو کرایەوە کە نزیکەی ١٠٠ کۆپی لێ درووستکرا و لە کۆنسێرتەکاندا دابەشکرا و دووەم تۆمارکراوی درێژخایەنیش بە ناوی «لە خەوتوو دەچێت» و بە «چرپە» ناسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە وە ھەروەھا تۆمارکراوێکی درێژخایەنی تریشیان ھەبوو کە ناسرابوو بە میستری کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە لە ئەلبومی ئۆریجن کە ٢٫٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا. لە چاوپێکەوتنێکی سەر ڕادیۆدا، موودی و لی ھانی گوێگرەکانیاندا کە گۆرانییە کۆنەکانیان لە ئینتەرنێتەوە دابگرن.[١١][١٢]

٢٠٠٢–٢٠٠٥: کەوتوو و ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە[دەستکاری]

یەکەم چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیاکان لەگەڵ ئاردین ستودیۆس بوو لە مێمفیس و زۆریش بە دڵیان بوون. دەرھێنەر پیت ماتیوس ھەندێک لە گۆرانییەکانی بۆ ھاوڕێکەی، دیانا مێڵتزەر لێدا لە وایند-ئەپ ڕیکۆردز.[١٣] کاتێک کە گوێی لە گۆرانی نەمرەکەم بوو، گرووپەکە سەرنجی ڕاکێشا و بوو بە سپۆنسەریان و وتیشی کە ئەو دەیزانی کە «سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت» نووسەرەکانی وایند-ئەپ ڕیکۆردز ھەرچەندە کە وتیان ئەندامانی گرووپەکە جیاواز و بەھرەمەندن، بەڵام ھەر پێیان وابوو ھێشتا گەنجن و دەبێت وانەیان پێ بگوترێتەوە، وتیشیان کە «ئەگەر کات و ھەلیان بدرێتێ، ئەوا دەتوانن دەنگێکی سەرسامکەریان ھەبێت»[١٣] کاتێک کە گرووپەکە گرێبەستیان کرد لەگەڵ کۆمپانیاکە، نێردرانەوە بۆ لۆس ئانجلۆس و باڵەخانەیەکیان پێ درا، بۆ ئەوەی بتوانن لەوێ کاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن. لەوێ لی وانەی نواندن و ڕێکیی دەنگی خوێند. دوای نزیکەی دوو ساڵ دەرھێنەر دەیڤ فۆرتمن بە کرێ گیرا بۆ دەرھێنانی یەکەم ئەلبومیان بە ناوی کەوتوو[١٣] لە سەرەتادا کۆمپانیای بڵاوکردنەوەکە ڕەتیکردەوە کە ئەلبوومەکە بڵاوبکەنەوە مەگەر ئەوەی گۆرانیبێژێکی نێرینە زیادبکەن بۆ گرووپەکە، ئەیمی لی لە پۆستێکدا ڕایگەیاند «ئەوان دەیانویست بە من بڵێن کە تۆ تەنھا کچی ئەم جۆرە گۆرانیانە بڵێت، کەس گوێت لێ ناگرێت بە تەنھا دەبێت گۆرانیبێژێکی نێرینە ھەبێت لە ئەلبومەکە.» کاتێک کە گرووپەکە بەم مەرجە ڕازی نەبوون، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە دەستیان ھەڵگرت لە داواکارییەکەیان، بەڵام ھێشتاش سوور بوون لەسەر ھەبوونی گۆرانیبێژێکی نێرینە لە تاکی ئەلبومەکە بمھێنە بۆ ژیان. ھەرچەندە لی ئەمەشی پێ خۆش نەبوو بەڵام ھەر ڕازی بوو.[١٤]

دواتر لە ساڵی ٢٠٠٣ ئەندامانی گرووپەکە پێکھاتبوون لە ئەیمی لی و بێن موودی ھاوڕێکانی جان لێکامت، ڕاکی گرەی و ویڵ بۆید کە ھەموویان کاریان لەسەر گۆرانییەکانی پێشوویان کردبوو. کاتێک گرووپەکە خەریکی ڕێکخستن و چاککردنی ئەلبومەکە بوون ئۆفەرێکیان بەدەست ھێنا لە لایەن کۆمپانیا نینتێندۆ بۆ ئەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکانیان پەخش بکەن لە «نینتێندۆ فیوژن تور» بە خۆشحاڵییەوە ئۆفەرەکەیان وەرگرت و لە ساڵی ٢٠٠٣ نینتێندۆ کۆنسێرتێکی بۆ کردن.[١٥]

ئەلبومی کەوتوو ٤٣ ھەفتە لە چارتەکانی ١٠ باشترین ئەلبوم مایەوە،[١٦] ٧ بڕاوانامەی پلاتینەمی پێبەخشرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان[١٧] و زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا.[٥] ئەلبومەکە دوای ئەوەی لە ١٠ باشترین ئەلبوم نەما، بۆماوەی ١٠٤ ھەفتە لە (٢٠٠ باشترین ئەلبوم) مایەوە.[١٨] وە یەکێک لەو ٨ ئەلبومانە بوو کە بۆ ماوەی ساڵێک لەسەر چارتی (٥٠ باشترین ئەلبوم) مایەوە.[١٩]

لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بێن موودی گرووپەکەی بەجێھێشت، وەک و لی و موودی دەڵێن بەھۆی جیاوازی ھونەرییەوە بووە.[٢٠] لە کاتی چاوپێکەوتنێک دا دوای چەند مانگێک لی وتی «ئێمە گەشتین بە بڕیارێک ئەگەر شتێکمان نەگۆڕیایە، نەمان دەتوانی ئەلبومێکی دیکە بکەین» ئەمە یەکسەر بووبە دوودڵییەک لە نێوان گوێگرەکانی ئێڤەنێسنس چونکە موودی و لی لە ئەلبومی کەوتوو گوتویانە کە ئەوان باشترین و نزیکترین ھاوڕێن.[٢١] لی وتی کە ئەوە شتێکی باش بوو کە ئەو ڕۆیشت لەبەر ئەو گرژییەی لە گرووپەکەدا دروست ببوو.[٢١] لە چاوپێکەوتنێکی تردا، لی وتی «نازانم، من چاوەڕێی ئەمەم دەکرد، ئەو کەسێکە کە ئارەزووی لە ناوبانگ و ناودارییە و من وا نەبووم، من ئارەزوم دەکرد شتێک بکەین کە جیاواز بێت و ئەویش دەیەویست ئەوە بکات کە خەڵکی حەزیان لێیە گوێیان لێبێت، بۆیە ئەوە بەشێکی زۆری ھۆکاری ئەوەی کە ئێستە نووسین زۆر خۆشترە ئەوەیە کە بیر لەو شتانە ناکەینەوە، کارەکان زۆرتر دەربارەی ئەوەن کە 'حەزمان لە چییە؟'، 'چی خۆشە؟' و 'دەمانەوێت چی بکەین کە جیاواز بێت؟'» تێری باڵسامۆ ئەندامی پێشووی «کۆڵد» جێی موودی گرتەوە.[٢٢][٢٣]

تاکی ئێڤەنێسنس «بمھێنە بۆ ژیان» بە یارمەتی گۆرانیبێژ پۆڵ مەککۆی ئەندامی «١٢ ستۆنس» یەکێک بوو لە سەرکەوتووترین گۆرانی گرووپەکە لە ھەموو جیھاندا، توانی بگاتە ژمارە ٥ لە بیلبۆردی (باشترین ١٠٠ گۆرانی).[٢٤]

لە بەریتانیا بۆ ماوەی مانگێک پلەی پێنجەمی بەرکەوت[٢٥] و بووبە ساوندتراکی فەرمیی دەبلیوو دەبلیوو ئی: ڕێگای چوونەدەرەوە نییە لە ساڵی ٢٠٠٣. یەکێکی تر لە ھەرە بەناوبانگترین تراکی ناو ئەلبومەکە نەمرەکەم بوو کە چووە ژمارە حەوتی باشترین ١٠ گۆرانی لە بەریتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان[٢٤] وە ھەردوو گۆرانییەکە لە فیلمی «دەیردێڤڵ» بەدی دەکرێن. «بمھێنە بۆ ژیان» ئەو تراکە بوو کە بووە ھۆی بردنەوەی «باشترین نواندنی ڕۆک» و ھەروەھا بردنەوەی باشترین ھونەرمەندی نوێ لەلایەن باندەکەوە.[٢٦] دوو تاکەگۆرانییەکەی تری ئەلبومی کەوتوو بریتین لە ژێرکەوتن کە لە ژمارە ٥ی بیلبۆردی باشترین ١٠ گۆرانی بەریتانیا بوو[٢٤] وە دەبەنگی ھەمووان لە ژمارە ٣٦ی «ڕۆکی مۆدێرنی ویلایەتە یەکگرتووەکان» مایەوە.[٢٤] ئەلبومی کەوتوو لە ژمارە ٦ی باشترین فرۆشراوی ١٠ ساڵی ڕابردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٤، ئێڤەنێسنس ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە کە کۆنسێرتەکانی پاریسی تێدابوو ھەروەھا ڤیدیۆی پشت کامێراشی تێدا بڵاوکرابۆوە کە پێک ھاتبوو لە مەشق کردنی گرووپەکە پێش کۆنسێرتەکە و چاوپێکەوتنی گرووپەکە لەگەڵ گوێگرەکانیان؛ و ھەر لە ھەمان ئەلبوم لی کەڤەرێکی بۆ گۆرانی «بێ باک» کرد کە تایبەت بوو بە گرووپی ڕۆکی کۆرن.[٢٧]

٢٠٠٦–٢٠٠٩: دەرگا کراوەکە[دەستکاری]

یەکێک لە ئەندامی کۆمپانیاکە ١٤ی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٦ وای بڵاو کردەوە کە ویڵ بۆید گرووپەکەی بەجێھێشتووە لەبەر ئەوەی نەیویستووە کە «گەشتێکی گەورەی تر بکات» و ئارەزووی کردووە «لە خێزانەکەیەوە نزیک بێت.» دواتر ئەیمی لی خۆی پۆستێکی کرد بۆ ئەوەی بە گوێگرەکانی بڵێت لە ماڵپەڕێکی نا فەرمی ئێڤەنێسنس.[٢٨] لەکاتی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ MTV ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تیم مەککۆرد ئێستە جێی ویڵ بۆید ئەگرێتەوەو بەیس لێدەدات، ھەر دواتریش لە ١٠ی ئابی ساڵی ٢٠٠٦ لە ماڵپەڕەکەی خۆیاندا بڵاوی کردەوە.[٢٩]

ئەیمی لی لە ساو پاولو، ٢٠٠٧

ئەلبومەکە لەبەر چەند ھۆیەک دواخرا، یەکێک لە سەرەکیترین ھۆکارەکان ئەیمی لی بوو کە ئارەزووی نەکرد پەلە بکات و گۆڕانکاری ھونەری تێدا ئەنجام بدات، ھۆکارەکانی تریش ئەوەبوون کە گیتارژەن تێری باڵسامۆ تووشی سەکتە ببوو، ھەروەھا بەڕێوەبەرەکەی پێشویان[کێ؟] لەدەستدا.[٢٧] ھەرچەندە ئەیمی لی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی کە ئەلبومەکە لە مارتی ٢٠٠٦ تەواو دەبێت،[٣٠] بەڵام دواخرا لەبەر ئەوەی کۆمپانیای تۆمارەکانی وایند-ئەپ ویستی گۆڕانکارییەک لە تاکی ئەلبومەکە بکات کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت کە لە ھەردوو ڕادیۆی ڕۆکی مۆدێرن و ڕۆکی جۆراوجۆر لە ٧ی ئابی ساڵی ٢٠٠٦ پەخش کرا. ئەلبومەکە لە ١٣ تراک پێکھاتووە و بەناوی دەرگا کراوەکە، کاتێک لە ئەیمی لیان پرسی بۆچی ئەو ناوەی ھەڵبژاردووە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی «لەبەر ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٦ لە کاتی دروست کردنی ئەلبومەکە، زۆر دەرگای نوێ کرایەوە لە ژیانم دا، ئەوەش ھۆکاری سەرەکییە» ئەلبومەکە لە کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو بۆوە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦،[١٦] لە بەریتانیا لە ٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦ لە ئوسترالیاش لە ٣٠ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٦ بڵاو بۆوە.[٣١] ئەلبومەکە ٤٤٧٬٠٠٠ لێ فرۆشرا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە یەکەم ھەفتەدا، وە چووە ژمارە یەکی باشترین ٢٠٠ ئەلبومەکانەوە، وە بوبە ٧٠٠ھەمین ئەلبووم کە بچێتە ژمارە یەکی چارتەکە لە ساڵی ١٩٥٦ وە.[١٨][٣٢]

کلیپی گۆرانییەکی «کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت» لە لۆس ئەنجیلس گیراوە کە ئەیمی لی تێیدا ڕۆڵی «کڵاو سور» دەبینێت، ئەلبومەکە لە ئایتیوونز بڵاو بۆوە ھەر لە ساڵی ٢٠٠٦.

کۆنسێرتی ئەلبومەکە دەستی پێکرد لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦، کە سەردانی باکوری ئەمەریکاو ئەوروپایان کرد، بەردەوام بوون لە سەردانی وڵاتەکان بەتایبەتی جاپان و سیدنی، کۆنسێرتی «دەرگا کراوەکە» بەردەوام بوو تاکو ٥ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧.

لە ٤ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٧ جان لێکامت ڕایگەیاند کە لە گرووپەکە دەرکراوە، وە وتیشی کە دوای ڕۆیشتنی ئەو ڕاکی گرەییش وازی لە گرووپەکە ھێناوە.[٣٣] دواتر کۆمپانیای تۆمارەکانی وایند-ئەپ لە ٢٧ی ئایاری ساڵی ٢٠٠٧ ڕایگەیاند کە دوو ئەندامی نوێ بشداری گرووپەکەیان کردووە بە ناوی ویڵ ھەنت و ترۆی مەکلاوەرن.[٣٤] وا گوترابوو کە ھەنت و مەکلاوەرن ھەتاکو کۆتای گەشتی فامیلی ڤالیوز لەگەڵ ئێڤەنێسنس دەبن،[٣٥] بەڵام ھەردووکیان تاکو کۆتای گەشتی دەرگا کراوەکە مانەوە.[٣٦]

٢٠٠٩–٢٠١٥: ئێڤەنێسنس و پشووەکەیان[دەستکاری]

ئەیمی لی لە فێستیڤاڵی ماکویناریا لە ساڵی ٢٠٠٩

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٩ ئەیمی لی لە بڵاو کراوەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەوان خەریکی نووسینی گۆرانی نوێن بۆ ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوی بکەنەوە، وتیشی کە ئەم ئەلبومەیان تایبەت دەبێت «باشترو بەھێزترو سەرنج ڕاکێشتر ئەبێت»[٣٧] ئێڤەنێسنس کۆنسێرتێکیان کرد لە مانھەتانی نیویۆرک لە مانھەتان سێنتەر گراند باڵڕوم لە ٢٠٠٩ لەگەڵ گرووپی «سیڤیڵ توایلایت.» پسوڵەکان لەماوەی پێنج خولەکدا فرۆشران. وەک ڕاھێنانێک وابوو بۆ کۆنسێرتە گەورەکەیان لە فێستیڤاڵی ماکویناریا لە ساۆ پاولای بەڕازیل.[٣٨][٣٩][٤٠]

ئێڤەنێسنس گەڕانەوە ناو ستودیۆ لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠ بۆ تۆمار کردنی ئەلبومەکە.[٤١] دواتر ویڵ ھەنت گەڕایەوە بۆ گرووپەکەو چێلۆژەن دەیڤد کامبڵیش کە پێشتر لە ئەلبومی «دەرگا کراوەکە» دا کاری کردبوو گەڕایەوە.[٤٢][٤٣][٤٤] ڕۆژی بڵاو کردنەوەکەی لە لایەن دەرھێنەر ستیڤ لیڵیوایت دیاری کرا،[٤٥] دواتر ئەیمی لی وتی کە «ئەو کەسێکی باش نەبوو بۆ ئەم کارە» بۆیە نیک ڕاسکیولونێکس جێی گرتەوە.[٤٦]

ئەوکاتەی کە گرووپەکە خەریکی تۆمارکردنی ئەلبومەکە بوون بڕیار وابوو کە لە ئاب یاخود ئەیلولی ٢٠١٠ بڵاوبکرێتەوە[٤٧] بەڵام لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٠ ئەیمی لی لە ماڵپەڕێکی نا فەرمی ئێڤەنێسنس بڵاویکردەوە کە بۆ ماوەیەکی کاتیی ستودیۆیان بەجێ ھێشتووە بۆ ئەوەی کاری زیاتر لەسەر ئەلبومەکە بکەن. ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمپانیای تۆمارەکانی وایند-ئەپ بە «ھەندێک کاتی سەخت دا» تێپەڕ بوون ئەمەش دەبێتە ھۆی دواخستنی ئەلبومەکە.[٤٨][٤٩] گرووپەکە دەستیان بە تۆمارکردن کردەوە لە مانگی نیسانی ٢٠١١، گرووپەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەلبومەکە لە مانگێکی ساڵی ٢٠١١ بڵاودەکرێتەوە بەڵام «ھێشتا دیاری نەکراوە.»[٥٠][٥١]

دواتر لە ١٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ ئەیمی لی لەسەر تویتەرەکەی بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی ئەلبومەکە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ دەبێت. وە یەکەم تاکی ئەلبومەکە ناوی چیت دەوێت دەبێت.[٥٢] ئەلبومەکە لە «بلاکبێرد ستودیۆ» تۆمار کراوە لە ناشڤیڵ[٥٣] لە کاتی چاوپێکەوتنێکی ئەیمی لی لەسەر کەناڵی!Karreng ئەیمی لی وتی کە ناوی ئەلبومەکە بە ناوی گرووپەکەوە خۆی ئەندرێت ئێڤەنێسنس[٥٤][٥٥] وتیشی ئەم ناوەی بۆیە ھەڵبژاردووە لەبەر خۆشەویستییەکەی بۆ ئێڤەنێسنس. وە ھەروەھا زۆرێک لە ئەندامانی گرووپەکە بەشدار بوون لە نووسینی گۆرانییەکان، کە پێشتر ئەمە ڕووی نەداوە، ئەوەش ھۆکارێکی تر بوو.[٥٥] دەڵێت «ئەمە یەکەم جارە شتێکی وا ببێت، من پێشتر زۆر لەم شتە ئەترسام، بەڵام لە کۆتایدا ئەلبومێکی زۆر نایاب دەرچوو وە زۆریش بەدڵم بوو» چەند ناوێکی تریشی ھەیە وەک زی ئۆشنس،[٤٦] کوێست فۆر فریدۆم و فۆڵین ئین ڵۆڤ. [٥٦]

ئێڤەنێسنس لە شانۆی ویلترنی کالیفۆرنیا، ٢٠١٥

گەشتەکەی ئەلبومی ئێڤەنێسنس لە ١٧ی ئابی ٢٠١١ دەستی پێکرد، یەکەم کۆنسێرتیان لە «وار مێمۆریال ئۆدیتۆریوم» بوو لە ناشڤێڵ.[٥٧] دواتر گرووپەکە لە «ڕۆک ئۆن دە ڕانج» ی وینپینگ دووەم کۆنسێرتیان کرد لە ٢٠ی ئابی ٢٠١١،[٥٨] بەدوایدا لە «ڕۆک ئین ڕێۆ» لە ٢ی تشرینی یەکەم.[٥٩] دوای چەند کۆنسێرتێکی ئێڤەنێسنس لە باکووری ئەمریکا، ئەوان گەشتێکیان کرد بۆ ئەورووپا و سەردانی پاریس، ئەڵمانیا و بەریتانیایان کرد بۆ چەند کۆنسێرتێک. ئێڤەنێسنس کۆنسێرتێکیان کرد لە «نۆبڵ پییس پڕایز کۆنسێرت» دوو لە گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە «بمھێنە بۆ ژیان» و «لە بەھەشتدا ون بووم.»[٦٠]

ئێڤەنێسنس گەشتەکەیان وەستاند بۆ ئەوەی بەشداری لە گەشتی کارنیڤاڵ ئۆف مادنس بکەن لەپاڵ ھونەرمەندەکانی وەک ھەیڵستۆرم، کاڤۆ، نو مێدێسن و شیڤێڵ. ئەم گەشتە لە ٣١ی تەممووزی ٢٠١٢ دەستی پێکرد لە سپرینگفیڵدی ئیڵینۆی و بەردەوام بوو تاکو ٢ی ئەیلولی ٢٠١٢، کۆتایی پێ ھات لە بەفەڵۆی نیویۆرک. گەشتەکەی ئێڤەنێسنس دەستی پێکردەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لەگەڵ چەند وەستانێکدا لە باشووری ئەمریکا، کۆستاریکا و پاناما. گەشتەکە لە ٩ی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٢ کۆتایی پێھات لە لەندەن لە مەیدانی '«وێمبڵێی.» لی ڕایگەیاند کە پلانی گرووپەکە ئەوە بوو کە پشویەکەی درێژخایەن بدات دوای گەشتەکە، وتی «لە کۆتایی گەشتێکی دوورو درێژ پێویستە بێیتەوە سەرخۆت. پێم وایە دوای گەشتەکە پشویەک دەدەین و بیر لە ھەمووشتێک دەکەینەوە.»[٦١]

لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٣، تۆمارەکانی وایند-ئەپ بەشێک لە کەتەلۆکی ھونەرمەندەکانی فرۆشت، کە ئێڤەنێسنس و تۆمارکراوەکانیانیشی لەخۆ گرتبوو، بە کۆمپانیای بایسیکیل میوزیک[٦٢] لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بڵاو بۆوە کە ئەیمی لی سکاڵای لەسەر تۆمارەکانی وایند-ئەپ تۆمار کردووە بەھۆی ئەوەی کە ١٫٥ میلیۆن دۆلاری گرووپەکە قەرزارە.[٦٣] لە ئازاری ساڵی ٢٠١٤ بە تویتەرەکەی بڵاوی کردەوە کە تۆمارەکانی وایند-ئەپ چیتر کۆمپانیای تۆمارکردنی ئەوان نییەو ئێستا ئەوان سەربەخۆن.[٦٤]

٢٠١٥–ئێستا: گەڕانەوە و پرۆژەی سینتسز[دەستکاری]

لی لە کۆنسێرتێکی ئێڤەنێسنسدا لە شانۆی ویڵتەرن لە لۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا لە ساڵی ٢٠١٥

لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە کە ئێڤەنێسنس کۆنسێرتێکیان لە ئۆزفێستی جاپان کردووە،[٥٣] کە یەکەم کۆنسێرتیان بووە لەکاتی پشووەکەیانەوە.[٦٥] لە ٧ی ئابی ھەمان ساڵ، لی بڵاوی کردەوە کە گیتارژەن تێری باڵسامۆ گرووپەکەی بەجێ ھێشتووەو ئێستا گیتارژەن و گۆرانی بێژی ئەڵمانی جێن ماجورا جێی گرتۆتەوە.[٦٦] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، لی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە ئێڤەنێسنس لە ٢٠١٦دا بەردەوام دەبێت لە کۆنسێرت کردن بەڵام لەڕووی تۆمارکردنی ئەلبومێکی نوێ، بەتەمای ئەلبومێکی سۆڵۆیەو (واتە ھەر ئەیمی لی بە تەنھا) و ئێستا بەتەمای ئەلبومێکی نوێ نییە بۆ ئێڤەنێسنس.[٦٧] لە کۆتایییەکانی ٢٠١٦دا، گرووپەکە چەند کۆنسێرتێکیان ئەنجامدا لە چەند شارێکی دیاریکراوی ویلایەتە یەکگرووەکان،[٦٨] ئەوان گرووپی ڕۆکی ڤێریدیایان ھەڵبژارد کە کۆنسێرتەکانیان بۆ بکاتەوە.[٦٩]

لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا گرووپەکە بڵاوکردنەوەی بۆکسێکی ڤینیڵیان ڕاگەیاند بە ناوی دوایین کۆکراوە کە ھەموو ئەلبومەکانی گرووپەکەی لەخۆگرتووە کە تاکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە بە فەرمی، ئەلبومی ئۆریجنیش یەکێکە لەوان، ھەروەھا بڵاویانکردەوە کە جارێکی تر گۆرانی «ھەتا لە مردنیشدا» دووبارە تۆمارکراوەتەوە بەشێوازێکی نوێ و بۆکسەکە بەپێی ئەیمی لی «لەگەڵ چەند وێنەیەکی نەبینراودا دێن» و «پیتی e لەسەری ھەڵکەندراوە کە لەتاریکیدا دەدرەوشێتەوە.»[٧٠][٧١] بەرھەمەکە لە کانوونی یەکەم ٢٠١٦دا دەخرێتە بازاڕەکانەوە.[٧٢]

لە ١٨ی شوباتی ٢٠١٧دا، ئەلبومی چرپە ونبووەکان لە ئایتیوونز، سپۆتفای و ئەنغامی بە فەرمی بڵاوکرایەوە.[٧٣][٧٤][٧٥]

لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٧دا لەکاتی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ AOL لەبارەی تاکەگۆرانییە نوێکەی لی بە ناوی لەگەڵم بدوێ، ئەو لەسەر ئەو ئەلبومە نوێیە قسەی کرد کە خەریکی بەرھەمھێنانین لەگەڵ ئێڤەنێسنس، وتی: «ئێمە کار لەسەر شتێک دەکەین [...] ئەو تەنھا ئەلبومێکی دواتری ئێڤەنێسنس نییە.»[٧٦] باسی گۆڕانی شێوازی مۆسیقاکەی کرد. لە ٢٣ی ئازاری ھەمان ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا، لی وتی کە کارەکە «شتێکی دەگمەنە، شتێکی ئاڵۆزە، شتێک کەمێک لە پێش ئەوانەوە – ھەروەھا بە دڵنیایییەوە ناوچەیەکی نوێیە بۆ ھەموومان.» وا داندراوە کە ئەلبومەکە لە ڕێکەوتێکی دیاری نەکراوی ساڵی ٢٠١٧دا بڵاو بکرێتەوە.[٧٧]

لە بڵاوکراوەیەکی فەیسبووکدا، لی ناوی ئەلبومە نوێکەیان، کە لە پاییزی ٢٠١٧ بڵاودەکرێتەوە، ئاشکرا کرد و ناوی سینتەسز دەبێت. بەپێی لی، ئەلبومەکە پارچەیەکی ئۆرکێسترایی دەبێت کە ئامێری مۆسیقی وەک براس و پێکھاتەی ئۆرکێسترایی تر. ئەو ھەروەھا ڕوونی کردەوە کە دەیڤد کامبڵ، ئەو کەسەی کە لەسەر ھەموو ئەلبومەکانی پێشووی گرووپەکە کاری کردبوو، دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکە بە ئاوازدانان. لی وتی کە ئەلبومەکە «ئۆرکێسترا و ئەلیکترۆنیکا» دەبێت و گرووپەکەش چەند گۆرانییەکی دیاریکراوی کارە کۆنەکانیان دیاری دەکەن، گیتاری ڕۆک و تەپڵەکانیان لێ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ھەموویان دووبارە لەگەڵ ئۆرکێسترا بنووسرێنەوە و نمایش بکرێن و ساوندتراکێکی لێ دەردەھێنن، کە لی بە ساوندتراکی ژیانی دەبات. ئەم ئەلبومە دوو گۆرانی نوێی نەبیاتراویش لەخۆ دەگرن. ئێڤەنێسنس دەست دەکەن بە گەشت بۆ ڕێکلامکردن و نواندنی ئەلبومە نوێکەیان لە پاییزی ٢٠١٧دا لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی تەواودا.[٧٨][٧٩]

لە میدیای تردا[دەستکاری]

لی وتی کە ئەو گۆرانییەکی نووسیوەتەوە بۆ فیلمی بەناوبانگی ٢٠٠٥ مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە کە ناوی لەکرایمۆسابووە و بەڵام ڕەتکراوەتەوە بەھۆی تاریکی گۆرانییەکەوە.[٨٠] لی وتیشی بۆیە شتێکی باشتر بوو بیکاتە ئەلبومی دەرگا کراوەکەوە.[٨١] بەڵام دەرھێنەری فیلمەکە وتی کە ئەوان نەیانزانیوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس ھەڵبژێردراوە بۆ ساوندتراکی فیلمەکە.

لە ٢٠١٠ ئێڤەنێسنس تاکێکیان بڵاوکردەوە بەناوی «جارێکی تر پێکەوە» کە بۆ ئەلبومی «دەرگا کراوەکە» نوسرابۆوە بەڵام بڵاو نەکرابۆوە، بۆیە دواتر بە دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە دوای بومەلەرزەکەی «ھەیتی» وەک داوای لێبوردنێک بۆ قوربانییەکانی ڕووداوەکە.[٨٢]

چەشنی مۆسیقا[دەستکاری]

«ئێمە بێگوومان گرووپێکی ڕۆکین، بەڵام گۆرانییەکانی گرووپەکە بەھێز، دراماتیکی و ڕۆکی تاریکە.»

ئەیمی لی، لەبارەی چەشنی مۆسیقاکەی ئێڤەنێسنس لە ساڵی ٢٠٠٣[٨٣]

ئێڤەنێسنس بە گرووپێکی ڕۆک و مێتاڵ ناسراوە، بەڵام ھەندێک لە گرووپە ڕۆکەکان و میدیاکانی تر بە گۆتیک مێتاڵ ناویان دەبەن، مێتاڵ یاخود ڕۆکی گۆتیکی بریتییە لە جۆرێک لە مۆسیقای ڕۆک/مێتاڵ کە ناسراوە بە تاریکییەکەی و خەمبارییەکەی، زۆرێک لە ھونەرمەندانی ئەم جۆرە مۆسیقایە سوود لە ڕووداوەکانی ژیانیان وەردەگرن بۆ یارمەتیدانی گۆرانییەکانیان ھەروەک ئەیمی لی خۆی، کە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی «من تەنھا لەکاتێکدا دەتوانم گۆرانییەکانم بنووسم کە غەمباربم، لە کاتێکدا کە دڵم خۆشبێت ھەست بەوە ناکەم کە توانای نووسینەوەی گۆرانیم ھەبێت و حەز دەکەم ڕابکەم.»

نیو یۆرک تایمز، ڕەف گاید و ڕۆڵینگ ستۆن پێناسەی ئێڤەنێسنس دەکەن وەک گۆتیک مێتاڵ،[٣][٨٤][٨٥] بەڵام میدیای تر وەک IGN و سپین بە گۆتیک ڕۆک ناویان دەبەن.[٤٢][٨٦] ھەروەھا بەراوردکراون بە گرووپی نیو مێتاڵ وەک لینکین پارک[٨٧][٨٨] و گرووپی سیمفۆنیک مێتاڵ وەک نایتویش و ویتن تێمپتەیشن[٨٩] ھەروەھا گرووپە مێتاڵە کۆتیکەکان وەک لاکیونا کۆیڵ[٩٠] لە ماڵپەڕی فەرمی ئێڤەنێسنس ئەوان ھەر بە سادەیی بە جۆری مۆسیقاکەیان دەڵێن «ڕۆک

ئێڤەنێسنس لە سەرەتادا لە فرۆشگا کریستیانییەکان پرۆمۆت دەکران. دواتر گرووپەکە ڕوونیان کردەوە کە ئەوان نەیان دەویست کە بەشێک بن لە کریستیان مێتاڵ و نەیاندەویست بەو چەشنە مۆسیقایە بناسرێن.[٩١] تێری ھێمینگس، سی.ئی. ئۆی مۆسیقای کریستیان پرۆڤیدێنت سەریسوڕما لە بڕیاری گرووپەکە و ڕایگەیاند «ئەوان بەڕوونی تێگەیشتبوون کە مۆسیقاکان لەم کەناڵە کریستیانانەدا دەفرۆشرێن.»[٩٢] دوای ئەوەی زۆرێک لە فرۆشگا کریستیانەکان دەستیان ھەڵگرد لە فرۆشتنی بەرھەمەکانی ئێڤەنێسنس، بەڕێوەبەری وایند-ئەپ، ئالان مێڵتزەر کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا لە ساڵی ٢٠٠٣ و بە فەرمی داوای کرد کە ئەم کارە ئەنجام بدەن.[٩٣] لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ئەیمی لی بە بیلبۆردی ڕاگەیاند کە ئەوان «ھەر لە سەرەتاوە دژی ئەو بڕیارە بوون کە بە 'گرووپێکی کریستیان' بناسرێن.» و «ئەوە شتێکی بێن بوو.»[٩٤]

ئەندامانی گرووپ[دەستکاری]

ئەندامەکانی ئێستا
  • ئەیمی لی – گۆرانیبێژ، پیانۆ، کیبۆرد، ھارپ (١٩٩٥–ئێستا)
  • تیم مەککۆرد – گیتاری بەیس (٢٠٠٦–ئێستا)
  • ویڵ ھەنت – تەپڵ (٢٠١٠–ئێستا؛ ئەندامی ڕاستەوخۆ ٢٠٠٧)
  • ترۆی مەکلاوەرن – گیتاری سەرەکی، گیتاری ڕیتم (٢٠٠٧–٢٠١٥) (ئەندامی ڕاستەوخۆ ٢٠٠٧)
  • جێن ماجورا – گیتاری ڕیتم، دەنگی پشتینە (٢٠١٥–ئێستا)
ئەندامەکانی پێشوو
  • بێن موودی – گیتاری سەرەکی، گیتاری ڕیتم، تەپڵ (١٩٩٥–٢٠٠٣)
  • دەیڤد ھاجێز – کیبۆرد، پیانۆ، تەپڵ، دەنگی پشتینە (١٩٩٩–٢٠٠٢)
  • ویڵ بۆید – گیتاری بەیس (٢٠٠٣–٢٠٠٦)
  • جان لێکامت – گیتاری ڕیتم، دەنگی پشتینە (٢٠٠٣–٢٠٠٧؛ ئەندامی ڕاستەوخۆ ٢٠٠٢–٢٠٠٣)
  • ڕاکی گرەی – تەپڵ، دەھۆڵ (٢٠٠٣–٢٠٠٧؛ ئەندامی ڕاستەوخۆ ٢٠٠٢–٢٠٠٣)
  • تێری باڵسامۆ – گیتاری سەرەکی (٢٠٠٣–٢٠١٥)
میوانەکان
  • فرانسێسکۆ دیکۆسمۆ – گیتاری ڕیتم (٢٠٠٣؛ لە «کەوتوو» دەردەکەوێت)
  • جۆش فریز – تەپڵ، دەھۆڵ (٢٠٠٣؛ لە «کەوتوو» دەردەکەوێت)
مۆسیقاژەنانی پەیوەستدار


دیسکۆگرافی[دەستکاری]

بردنەوە و دەنگدانەکان بە ئێڤەنێسنس[دەستکاری]

ساڵ خەڵات بەش کارە ھەڵبژێردراوەکان ئەنجام
٢٠٠٣ خەڵاتەکانی کارێنگ! باشترین ھونەرمەندی نێودەوڵەتی نوێ ئێڤەنێسنس براوە
خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەورووپا باشترین گۆرانی «بمھێنە بۆ ژیان» پاڵێوراو
باشترین گرووپ ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
باشترین ئاکتی نوێ ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
٢٠٠٣ خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەمریکای لاتینی باشترین ھونەرمەندی ڕۆک — نێودەوڵەتی ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
٢٠٠٤ خەڵاتەکانی میوزیکی جیھانی باشترین ھونەرمەندی ڕۆک ئێڤەنێسنس براوە
خەڵاتی گرامی باشترین ھونەرمەندی نوێ[٢٦] ئێڤەنێسنس براوە
باشترین ئەلبومی ساڵ[٢٦] «کەوتوو» پاڵێوراو
باشترین ئەلبومی ڕۆک[٢٦] پاڵێوراو
باشترین نمایشی ڕۆکی سەخت[٢٦] «بمھێنە بۆ ژیان» براوە
باشترین گۆرانی ڕۆک[٢٦] پاڵێوراو
٢٠٠٤ خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەمریکای لاتینی باشترین ھونەرمەندی ڕۆک ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
٢٠٠٥ خەڵاتی گرامی باشترین نمایشی پۆپ بە دووێت یاخود بە گرووپ لەگەڵ دەنگ[٩٥] «نەمرەکەم» پاڵێوراو
٢٠٠٦ خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەورووپا باشترین ڕۆک ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
٢٠٠٧ خەڵاتەکانی کارێنگ! سەرنجڕاکێشترین ئافرەت ئەیمی لی براوە
خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئوسترالیا ئەلبومی ساڵ «دەرگا کراوەکە» براوە
خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەمریکای لاتینی باشترین ھونەرمەندی ڕۆک — نێودەوڵەتی ئێڤەنێسنس براوە
خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەورووپا ڕۆک ئاوت ٢٠٠٧ ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
٢٠٠٨ خەڵاتی گرامی باشترین نمایشی ڕۆکی سەخت[٩٦] «قوربانی شیرین» پاڵێوراو
٢٠٠٨ خەڵاتەکانی بڵاوکردنەوەی میوزیکی نەتەوەیی باشترین گۆرانینووس ئەیمی لی براوە
٢٠١١ خەڵاتەکانی لاودوایەر گۆرانی ڕۆکی ساڵ[٩٧] «چیت دەوێت» براوە
ھاتنەوەی ساڵ[٩٧] ئێڤەنێسنس براوە
ھونەرمەندی ساڵ[٩٧] ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
ئەلبومی ڕۆکی ساڵ[٩٧] ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
خواوەندی ڕۆکی ساڵ[٩٨] ئەیمی لی پاڵێوراو
٢٠١٢ خەڵاتەکانی خواوەندە ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەر باشترین گۆرانیبێژ[٩٩] ئەیمی لی براوە
ئەلبومی ساڵ[٩٩] ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
ھاتنەوەی ساڵ[٩٩] ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
باشترین ھاندەران[٩٩] ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
خەڵاتەکانی کارێنگ! باشترین گرووپی نێودەوڵەتی ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
جوانترین ئافرەت ئەیمی لی پاڵێوراو
خەڵاتەکانی میوزیک تیڤی ئەورووپا باشترین نمایشی سەر شانۆی جیھانی ئێڤەنێسنس پاڵێوراو
لە پێش:
نۆرا جۆنز
خەڵاتی گرامی بۆ باشترین ھونەرمەندی نوێ
٢٠٠٤
لە دوا:
مەروون ٥

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "چیرۆکی ئەیمی". ئاوت ئۆف دە شادۆس. Archived from the original on 8ی November، 2006. Retrieved 4ی July، 2008. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  2. ^ Payne, Chris (April 30, 2015). "Evanescence Announces Its First Concert in Three Years". Billboard. Archived from the original on 7ی Mayی 2016. Retrieved May 14, 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  3. ^ ئ ا Berelian, Essi (2005). The Rough Guide to Heavy Metal. London: Rough Guides. pp. ١١٤–١١٥. ISBN 1-84353-415-0.
  4. ^ ئ ا "News: Heading Into the Studio". Evanescence.com. 2011. Archived from the original on May 18, 2011.
  5. ^ ئ ا "Second Cup Cafe: ئەیمی لی Of Evanescence". CBS News. November 10, 2007. Archived from the original on 15ی Septemberی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Artists of the Decade Music Chart". Billboard. Archived from the original on 13ی Marchی 2010. Retrieved January 26, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  7. ^ "Evanescence Nets Second No.  1 Album on Billboard 200 Chart". Billboard. September 14, 2009. Archived from the original on 22ی Februaryی 2013. Retrieved November 30, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  8. ^ "Evanescence Font". Draftlight.net. Archived from the original on 9ی Juneی 2005. Retrieved January 31, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ D'Angelo, Joe (February 27, 2004). "Evanescence: The Split". MTV. Archived from the original on 13ی Novemberی 2006. Retrieved 11ی Mayی 2016. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  10. ^ "Evanescence". Encyclopedia of Arkansas. Archived from the original on 5ی Mayی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  11. ^ "Evanescence EPs and pre-Fallen Material". EvanescenceReference.info. Archived from the original on 9ی Februaryی 2012. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  12. ^ "Interview with DC101 radio on February 24, 2003". EvanescenceReference.info. February 24, 2003. Archived from the original (MP3 audio) on February 26, 2007. ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ ئ ا ب "Interview With Diana Meltzer". HitQuarters. July 7, 2003. Archived from the original on 8ی Septemberی 2011. Retrieved October 19, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  14. ^ Beez; Lee, Amy (March 13, 2013). Scuzz Meets Evanescence. Scuzz TV. YouTube.com. Archived from the original on 14ی Juneی 2017. Retrieved December 29, 2013. {{cite AV media}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  15. ^ Serra, Brian (August 12, 2003). "Evanescence, Nintendo Fusion Tour". ShowandTellOnline.com, Internet Archive. Archived from the original on 28ی Septemberی 2007. Retrieved September 28, 2007. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ ئ ا "Evanescence steps through "The Open Door"" (Press release). Evanescence.com. April 26, 2006. Archived from the original on 2ی Mayی 2006. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  17. ^ "Duffy's Dazzling Debut". RIAA. July 27, 2008. Archived from the original on 12ی Septemberی 2008. Retrieved January 10, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ ئ ا Hasty, Katie (October 11, 2006). "Evanescence zooms by Killers to take No.  1". Billboard. Archived from the original on 29ی Julyی 2013. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  19. ^ Thompson, Ed (October 3, 2006). "The Open Door (Evanescence) – Music Review". IGN. News Corporation. Archived from the original on 28ی Juneی 2011. Retrieved October 21, 2011. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ Fuoco, Christina. "Evanescence: Biography". AllMusic.com. Retrieved May 23, 2010.
  21. ^ ئ ا Bakker, Tiffany (January 9, 2004). "Moody Blues". Sydney Morning Herald. Archived from the original on 13ی Juneی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  22. ^ “” (September 16, 2008). "Amy lee habla de ben moody". YouTube. Archived from the original on 14ی Aprilی 2016. Retrieved January 5, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)CS1 maint: numeric names: پێرستی نووسەران (link)
  23. ^ D'Angelo, Joe (January 16, 2004). "Evanescence Name New Guitarist". MTV News via VH1. Archived from the original on 1ی Octoberی 2007. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ ئ ا ب پ "Evanescence – Artist Chart History". Billboard. Retrieved August 20, 2008.
  25. ^ "All The Number 1 Singles". TheOfficialCharts.com. Archived from the original on 12ی Novemberی 2006. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  26. ^ ئ ا ب پ ت ج "46th Grammy Awards – 2004". RockontheNet.com. Archived from the original on 17ی Februaryی 2013. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  27. ^ ئ ا "Evanescence – Bio". Evanescence.com. Archived from the original on 23ی Julyی 2011. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help); Italic or bold markup not allowed in: |work= (help) ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ Harris, Chris (July 14, 2006). "Evanescence Lose Bassist; ئەیمی لی Vows To Stay On Schedule". MTV News via VH1.com. Archived from the original on 12ی Juneی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help); Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help) ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ Harris, Chris (August 10, 2006). "Evanescence Set For Fall Tour; ئەیمی لی Reveals Inspiration Behind 'Sober'". MTV News via VH1.com. Archived from the original on 26ی Augustی 2006. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help); Italic or bold markup not allowed in: |publisher= (help) ٢٦ی ئابی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ Lee, Amy (January 20, 2006). "EvBoard – i love my album:)". EvBoard.com. Archived from the original on February 16, 2006.
  31. ^ "Evanescence steps through 'The Open Door' – ئەیمی لی in love with new songs". Sony BMG Music Entertainment. May 3, 2006. Archived from the original on 8ی Augustی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ "Call Me When You're Sober". JB Hi-Fi. Archived from the original on 2ی Aprilی 2008. Retrieved April 2, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ Gittelson, Gerry (May 4, 2007). "Rock act Evanescence on the rocks". Los Angeles Daily News. Archived from the original on 1ی Augustی 2008. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ "Evanescence: New Lineup Announced" (Press release). Blabbermouth.net. May 17, 2007. Archived from the original on 24ی Octoberی 2013. Retrieved August 20, 2008. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  35. ^ "Korn, Evanescence Backing Musicians Vow To Carry On With Dark New Day". Blabbermouth.net. May 19, 2007. Archived from the original on 22ی Decemberی 2014. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  36. ^ Lee, Amy (December 9, 2007). "Closing the Open Door". EvThreads.com. Archived from the original on April 3, 2012. Retrieved August 20, 2008. ٣ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ Hartzler, Amy (June 19, 2009). "News: Will the real Slim Shady please stand up?". Evanescence.com. Archived from the original on June 24, 2009.
  38. ^ Harris, Chris (November 5, 2009). "Evanescence Return to the Stage at "Secret" New York Gig". Rolling Stone. Archived from the original on 11ی Octoberی 2011. Retrieved November 21, 2009. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  39. ^ "Evanescence Returns To Live Stage, Taps Finger Eleven Guitarist". Blabbermouth.net. November 5, 2009. Archived from the original on 24ی Decemberی 2014. Retrieved November 21, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  40. ^ Harris, Chris (March 2, 2010). "Evanescence Return to Studio for New Album". NoiceCreep. Archived from the original on 23ی Mayی 2012. Retrieved June 28, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  41. ^ H, Ollie (February 23, 2010). "Black Label Society Reveals New Drummer". MetalUnderground.com. Archived from the original on 26ی Februaryی 2010. Retrieved February 24, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  42. ^ ئ ا Goodman, William (March 5, 2010). "ئەیمی لی on the New Evanescence Album". Spin. Archived from the original on 7ی Marchی 2010. Retrieved March 6, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٧ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  43. ^ "A radio interview with ئەیمی لی (Evanescence) August 5th + new pictures". Youtube.com. August 5, 2011. Archived from the original on 22ی Mayی 2016. Retrieved August 7, 2011. There was a minute, I worked and wrote with this other guy named, who is also named Will Hunt, not my drummer. So that got a little confusing. He's awesome. But, um, he's not in the band. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  44. ^ Weingarten, Christopher R (March 2, 2010). "Evanescence Go Electro As Lee Has 'Fun With Music' on Next LP". Rolling Stone. Archived from the original on 8ی Januaryی 2012. Retrieved March 2, 2010. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  45. ^ Smith, Barnaby (February 24, 2010). "Steve Lillywhite Keen To Replace Cowell On 'American Idol'". Spinner.com. Archived from the original on July 4, 2013. Retrieved February 24, 2010. ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  46. ^ ئ ا "ئەیمی لی Talks Evanescence's Comeback LP". SPIN.com. April 13, 2011. Archived from the original on 10ی Augustی 2011. Retrieved July 4, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٠ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ Florino, Rick (February 26, 2010). "Evanescence is Back". ArtistDirect.com. Archived from the original on 1ی Marchی 2010. Retrieved March 1, 2010. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ Lee, Amy (June 21, 2010). "What's up". EvThreads.com. Archived from the original on January 6, 2012. Retrieved July 16, 2010. ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ "New Evanescence Album Delayed?". Blabbermouth.net. July 7, 2010. Archived from the original on 2ی Decemberی 2013. Retrieved July 16, 2010. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  50. ^ "Wind-up Records Scheduling a Fall 2011 Release" (PDF). Archived from the original (PDF) on 23ی Julyی 2011. Retrieved February 28, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  51. ^ "Updated: Ex-Seether Guitarist Has NOT Rejoined Evanescence". Blabbermouth.net. December 1, 2007. Archived from the original on 2ی Decemberی 2013. Retrieved April 14, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  52. ^ Montgomery, James (July 11, 2011). "Evanescence's 'What You Want': Hear A Preview!". MTV News. MTV Networks. Archived from the original on 13ی Julyی 2011. Retrieved July 11, 2011. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  53. ^ ئ ا Titus, Christa (June 20, 2011). "ئەیمی لی: New Evanescence Album is 'Much More of a Band Collaboration'". Billboard. Archived from the original on 29ی Mayی 2013. Retrieved June 21, 2011. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  54. ^ "We're Breaking All the Rules!". Kerrang!. June 25, 2011. p. ٨.
  55. ^ ئ ا Montgomery, James (June 23, 2011). "Evanescence Return With 'Dark, Beautiful' Self-Titled Album". MTV. Archived from the original on 25ی Juneی 2011. Retrieved June 23, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  56. ^ Montgomery, James (June 27, 2011). "Evanescence's New Album 'All Over The Place,' ئەیمی لی Says". MTV News. MTV Networks. Archived from the original on 30ی Juneی 2011. Retrieved June 28, 2011. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  57. ^ Montgomery, James (July 29, 2011). "Evanescence's ئەیمی لی Reveals Tour Plans". MTV News. Archived from the original on 3ی Decemberی 2013. Retrieved 10ی Julyی 2016. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archivedate= (help)
  58. ^ "MTS Rock On The Range Canada:: Saturday, August 20, 2011:: Winnipeg". Mtsrockontherange.ca. February 15, 2006. Archived from the original on 13ی Juneی 2011. Retrieved April 14, 2011. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ "Rock in Rio – Evanescence é a última banda confirmada" (بە پورتوگالی). Rock in Rio. May 10, 2011. Archived from the original on August 7, 2011. Retrieved June 7, 2011. {{cite web}}: Cite has empty unknown parameter: |trans_title= (help)
  60. ^ Le Miere, Jason (December 12, 2011). "Video: Evanescence Perform at Nobel Peace Prize Concert". Revolver. Archived from the original on 11ی Januaryی 2012. Retrieved January 24, 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  61. ^ Bowar, Chad (September 19, 2012). "ئەیمی لی Says Evanescence Will Take Extended Break After Current Tour". Loudwire. Archived from the original on 24ی Octoberی 2012. Retrieved November 8, 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  62. ^ Christman, Ed (October 31, 2013). "Bicycle Music Acquires Wind-Up Records' Back Catalog, Cuts Deal with Concord Music Group". Billboard.com. Archived from the original on 20ی Mayی 2015. Retrieved 10ی Julyی 2016. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  63. ^ Hartmann, Graham (January 3, 2014). "Evanescence Singer Amy Lee Reportedly Suing Record Label for More Than $1 Million". Loudwire.com. Archived from the original on 4ی Januaryی 2014. Retrieved January 4, 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  64. ^ Hartmann, Graham (March 20, 2014). "Evanescence's Amy Lee: 'For the First Time in 13 Years, I Am a Free and Independent Artist'". Loudwire.com. Archived from the original on 20ی Marchی 2014. Retrieved March 20, 2014. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  65. ^ "「Ozzfest」にEvanescence追加、サバスに変わってオジー&フレンズ" [Evanescence added to "Ozzfest", Black Sabbath changed to Ozzy & Friends]. Natalie.mu. April 27, 2015. Archived from the original on 27ی Aprilی 2015. Retrieved April 27, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  66. ^ Childers, Chad (August 9, 2015). "Evanescence Guitarist Terry Balsamo Exits, Jen Majura Joins Band". Loudwire. Archived from the original on 10ی Augustی 2015. Retrieved August 11, 2015. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  67. ^ Spanos, Brittany (October 30, 2015). "Amy Lee Talks Evanescence Reunion, New Music Plans". Rolling Stone. Archived from the original on 26ی Decemberی 2016. Retrieved November 1, 2015. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  68. ^ Childers, Chad (August 22, 2016). "Evanescence Book Late Fall 2016 U.S. Tour". Loudwire. Archived from the original on 23ی Februaryی 2017. Retrieved April 5, 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  69. ^ J., Brandon (October 22, 2016). "Veridia Announced as Support for Evanescence Tour". Indie Vision Music. Archived from the original on 3ی Aprilی 2017. Retrieved April 5, 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  70. ^ "Evanescence releases a vinyl boxet". Evanescence.com. September 13, 2016. Archived from the original on 3ی Octoberی 2018. Retrieved 2ی Januaryی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  71. ^ "The Ultimate Collection: 6-LP Set". Evanescence.com. Archived from the original on 12ی Octoberی 2016. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  72. ^ Bowar, Chad (October 11, 2016). "Evanescence to Release 'The Ultimate Collection' Vinyl Box Set in December". Loudwire. Archived from the original on 12ی Octoberی 2016. Retrieved October 11, 2016. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  73. ^ "Lost Whispers". Spotify. Retrieved February 18, 2017.
  74. ^ "Lost Whispers". Apple iTunes. Archived from the original on 20ی Februaryی 2017. Retrieved February 18, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  75. ^ "Lost Whispers". Anghami. Archived from the original on 19ی Februaryی 2017. Retrieved February 18, 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  76. ^ Amy Lee Discusses Her Single, "Speak to Me". YouTube.com. New York City: AOL Build. March 20, 2017. Event occurs at 10 m 55 s. Archived from the original on 7ی Aprilی 2017. Retrieved 13ی Aprilی 2017. {{cite AV media}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)
  77. ^ Munro, Scott (March 23, 2017). "Evanescence's Amy Lee hints at "unique" new project". Teamrock.com. Archived from the original on 26ی Marchی 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  78. ^ Stutz, Colin (May 10, 2017). "Evanescence to Blend Orchestration With Electronica on New Album 'Synthesis'". Billboard. Archived from the original on 12ی Mayی 2017. Retrieved May 10, 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  79. ^ Childers, Chad (May 10, 2017). "Amy Lee Unveils Plans for Evanescence's 'Synthesis' Album + Orchestral Tour". Loudwire. Archived from the original on 11ی Mayی 2017. Retrieved May 10, 2017. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  80. ^ Reesman, Bryan (November 2006). "The Essence of Evanescence". Metal Edge. ٥٢ (١١): ٥–١٠. Archived from the original on April 21, 2008.
  81. ^ Lee, Amy (December 2, 2005). "EvBoard – A Bunch Of Stuff!!!". EvBoard.com. Archived from the original on 6ی Decemberی 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ١٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  82. ^ "Evanescence Teams Up With the United Nations Foundation to Raise Money for Victims of the Earthquake in Haiti" (Press release). United Nations Foundation. January 22, 2010. Archived from the original on 8ی Februaryی 2010. Retrieved January 22, 2010. {{cite press release}}: Check date values in: |archivedate= (help)
  83. ^ "Evanescence". The Daily Star. June 19, 2003. Archived from the original on 9ی Novemberی 2012. Retrieved January 24, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  84. ^ Chaplin, Julia (February 8, 2008). "A NIGHT OUT WITH: ئەیمی لی؛ The Goth Candidate". The New York Times. Retrieved February 22, 2009.
  85. ^ Sheffield, Rob (October 5, 2006). "Evanescence: The Open Door". Rolling Stone. Archived from the original on 10ی Octoberی 2011. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  86. ^ Thompson, Ed (October 4, 2006). "Evanescence – The Open Door review". IGN. Archived from the original on 30ی Juneی 2009. Retrieved February 20, 2009. {{cite web}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  87. ^ Miller, Kirk (March 25, 2003). "Fallen by Evanescence". Rolling Stone. Archived from the original on 8ی Januaryی 2012. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  88. ^ Loftus, Johnny. "Fallen – Evanescence". Allmusic.com. Retrieved August 11, 2008.
  89. ^ Begrand, Adrien (January 24, 2005). "Nightwish: Once / Over the Hills and Far Away". PopMatters. Archived from the original on 26ی Januaryی 2005. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  90. ^ Begrand, Adrien (May 12, 2006). "Lacuna Coil: Karmacode". PopMatters.com. Archived from the original on 4ی Januaryی 2009. Retrieved April 29, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  91. ^ "Evanescence Interview Ignites Christian Music Controversy". Yahoo! Music. April 16, 2003. Archived from the original on 26ی Mayی 2006. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archivedate= (help) ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  92. ^ Kaufman, Gil (April 15, 2003). "Evanescence Fall From Grace". Rolling Stone. Archived from the original on 10ی Octoberی 2011. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  93. ^ Price, Deborah Evans (April 16, 2003). "Evanescence Set Pulled From Christian Distribution". Billboard news. Archived from the original on 25ی Septemberی 2015. Retrieved August 20, 2008. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  94. ^ Conniff, Tamara (September 12, 2006). "Evanescence leader Lee unlocks 'Door'". Reuters /Billboard via Entertainment News. Archived from the original on August 27, 2007. ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  95. ^ "47th Grammy Awards – 2005". RockontheNet.com. Archived from the original on 17ی Februaryی 2013. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  96. ^ "50th Grammy Awards – 2008". RockontheNet.com. Archived from the original on 15ی Julyی 2013. Retrieved August 20, 2008. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  97. ^ ئ ا ب پ Evanescence Win Two 2011 Loudwire Music Awards ٢٢ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Loudwire.com (January 2, 2012). Retrieved on April 7, 2012.
  98. ^ "Loudwire Awards: Rock Goddess of the Year". loudwire.com. Archived from the original on 16ی Julyی 2013. Retrieved January 26, 2012. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  99. ^ ئ ا ب پ "'Revolver Golden Gods' 2012: Press Conference Highlights, Interviews Available". Blabbermouth.net. February 24, 2012. Archived from the original on 2ی Decemberی 2013. Retrieved February 28, 2012. {{cite news}}: Check date values in: |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]