جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢ ٢٠١٢
جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
وردەکارییەکانی خول
وڵاتانی خانەخوێ پۆڵەندا
 ئوکراینا
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٨ی حوزەیران تا ١ی تەمموز
ژمارەی بەشداربووان١٦
ژمارەی یاریگا٦ (لە ٦ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان ئیسپانیا (جاری ٣ەم)
پلەی دووەم ئیتالیا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٢٣
ژمارەی گۆڵەکان٧٦ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٧" بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا١٬٤٤٠٬٨٩٦ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٢" بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)کرواتیا ماریۆ مازۆکیچ
ئەڵمانیا ماریۆ گۆمێز
ئیتالیا ماریۆ بارۆتێللی
پورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ڕووسیا ئالان دزەیگۆڤ
ئیسپانیا فێرناندۆ تۆرێس
(بۆ ھەریەکێکیان سی گۆڵ)
باشترین یاریکەرئەندرێس ئەنێستا
٢٠٠٨

جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، یان ئەوروو ٢٠١٢، ١٤ھەمین پاڵەوانێتیی ئەورووپایییە بۆ ھەڵبژاردە نەتەوەییەکانی تۆپی پێ. ئەم پاڵەوانێتییە لە ٨ی حوزەیرانەوە تاوەکوو ١ی تەمموزی ساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتانی پۆڵەندا و ئوکراینا بەڕێوەچوو.

ئەمە سێھەمین خولە لە کێبەرکێکانی «ئەوروو» دا کە بەشێوەی ھاوبەش لە لایەن دوو وڵاتەوە خانەخوێیی دەکرێ. پێشتر، لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٠ (بەلجیکا و ھۆلەند) و جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٨ (ئاوستریا و سویس) خانەخوێیی ھاوبەش بوون. سەرجەم ١٦ ھەڵبژاردە لەم کێبەرکێیانەدا ئامادە بوونە. زۆربەی کارناسان لەو باوەڕەدان کە ئیسپانیا، پاڵەوانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، بەختی زۆرترە لە بردنەوەی جامەکە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

دروشمی پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]

دروشمی پاڵەوانیەتیەکە کە بە ناوی دروستکردنی مێژوو بە یەکەوە ھەر لە کاتی ئاشکراکردنی لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە ڕاگەیێنرا، دروشمەکە گوزارشت لە یەکگرتنی ھەردوو وڵاتی ئوکراینا و پۆڵەندا دەکات لە ڕابردوو و ئێستاش وەک دوو نەتەوەی بە ھیوای گەورەی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا تێدەکۆشن بۆ پێشکەشکردنی جوانترین ڕوخساریان بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیەکی سەرکەوتوویی ئەورووپا. لۆگۆی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە لە ١٤ی دیسێمبێری ساڵی ٢٠٠٩ لە ئاھەنگێکی تایبەت لە گۆڕەپانی میخایلیڤیسکا لە شاری کیێڤ پایتەختی ئوکراینا ئاشکرا کرا، لۆگۆیەکە بناغەکەی لە ویسنانکی و ڤیتینانکی وەرگرتووە کە نریتێکی کەلتووری مێژوویی برینی کاغەزە لە وڵاتانی ئوکراینا، پۆڵاند و بیلاڕوسیا، ھونەرەکە سیمبلولی سروشتی پانتایی ھەردوو وڵاتەکە دیاری دەکات.

بەدەستھێنانی شەڕەفی میوانداری لەلایەن پۆلاند و ئوکراینا[دەستکاری]

ئۆفەری پۆڵەندا و ئوکراینا لە ١٨ی ئەپریل-نیسانی ساڵی ٢٠٠٧ لە لایەن لیژنەی جێبەجێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا دەست نیشان کرا ئەمەش دوای سەرکەوتنی بەسەر ئۆفەرەکانی ئیتالیا و ھەردوو و فایلی ھاوبەشی کرۆواتیا - ھەنگاریا ،پۆڵەندا و ئوکراینا دەبێتە سێیەم پاڵەوانیەتی کە بەیەکەوە میوانداری بکەن لە دوای سەرکەوتنی بەلجیکا و ھۆڵەندا لە ساڵی ٢٠٠٠ و نەمسا و سویسرا لە ساڵی ٢٠٠٨، ھەرچەند ئیتالیا فایلێکی زۆر باشی پێشکەش کرد و پاڵێوراوێکی بەھێز بوو بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتن لە میوانداری کردنی پاڵەوانیەتیەکە بەڵام بە ھۆی تێوەگڵانی لە کەیسی گەندەڵی وەرزشی ئەوا دوور خرایەوە و پۆڵەندا و ئوکراینا ھەڵبژێردران.

شارەکان[دەستکاری]

ئەو شارانەی یاریەکانی تێدا ئەنجام دەدرێن ٨ شارن چواریان لە پۆلەندا وە چواریشیان لە ئوکراینان.

ناوی شارەکانی پۆلەندا[دەستکاری]

  1. واڕسۆ
  2. گدانسک
  3. ڤڕۆسواف
  4. پۆزنان

ناوی شارەکانی ئوکراینا[دەستکاری]

  1. کیێڤ
  2. دۆنێتسک
  3. خارکیێڤ
  4. لڤیڤ

یاریگاکان[دەستکاری]

 پۆڵەندا
وارسۆ گدانسک فرۆتسکلاو پۆزنان
یاریگای نیشتیمانی
درووستکراو بۆ پێشبڕکێ
جێگای ھاندەر: ٥٦٬٠٧٠[١]
پی جی ئی ئارێنا گدانسک
درووستکراو بۆ پێشبڕکێ
جێگای ھاندەر: ٣٩٬١٥٠[٢]
یاریگای شارەوانی
درووستکراو بۆ پێشبڕکێ
جێگای ھاندەر: ٤٠٬٠٠٠[٣]
یاریگای شارەوانی
درووستکراوەتەوە
جێگای ھاندەر: ٣٩٬٥٥٠[٤]
٣ یاری لە Group A
(بە یاری کردنەوەشەوە),
١ چارەکی-کۆتایی و
١ پێش-کۆتایی
٣ یاری Group C و
١ چارەکی-کۆتایی
٣ یاری Group A ٣ یاری Group C
Stadion Narodowy w Warszawie 20120422.jpg PGE Arena.jpeg Stadion Miejski we Wrocławiu2.JPG Stadion Miejski Poznan, 2011-08-23.jpg
 ئوکراینا
کیێڤ دۆنەتسک خارکیڤ لڤیڤ
یاریگای ئۆڵمپیسکی
درووستکراوەتەوە
جێگای ھاندەر: ٦٤٬٦٤٠[٥]
دۆنباس ئارێنا
درووستکراو بۆ پێشبڕکێ
جێگای ھاندەر: ٤٩٬٤٠٠[٦]
یاریگای مێتالیست
درووستکراوەتەوە
جێگای ھاندەر: ٣٧٬٧٥٠[٧]
ئارێنا لڤیڤ
درووستکراو بۆ پێشبڕکێ
جێگای ھاندەر: ٣٢٬٩٩٠[٨]
٣ یاری Group D
١ چارەکی-کۆتایی و
کۆتایی
٣ یاری Group D
١ چارەکی-کۆتایی و
١ پێش-کۆتایی
٣ یاری Group B ٣ یاری Group B
پەڕگە:Estadio Olímpico de Kiev 2011.jpg

دەستەی ناوبژیوانان[دەستکاری]

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا ١٢ ناوبژیوان و چوار ناوبژیوانی چوارەمی ـیان دەست نیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوڕووپا ٢٠١٢ لە ھەردوو وڵاتی پۆڵاند و ئوکراینا، لە ٢٠ـی دیسێمبێری ساڵی ٢٠١١ ناوی ئەو ناوبژیوانانە ئاشکرا کران و بڕیاردا ھەر یارییەک پێنج ناوبژیوان بەڕێوەی ببەن، یەک ناوبژیوان سەرەکی و دووی یاریدەدەر و دوو ناوبژیوانی تر لە نێزیک گۆڵەکان دەبن، بە ھۆی سەرکەوتنی بەژداری کردنی پێنج ناوبژیوان لە یەک یاریدا لە خوولەکانی چامپیۆنزلیگ و یۆڕۆپالیگ ئەوا بڕیاردرا لەم پاڵەوانیەتیەش بەو سیستمە یاری بکەن ئەمەش بۆ چاودێری کردنی ھێڵی گۆڵ ویارمەتیدانی ناوبژیوانی سەرەکی لە بڕیاردان.

وڵات ناوبژیوان ناوبژیوانی یاریدەدەر ناوبژیوانی یاریدەدەری زیاد کرد
 ئینگلتەرا ھاواڕد وێب مایکڵ مولارکێ
پیتیر کیرکوپ
ستیفێن چایڵد (لەسەر ھێڵ)
ماڕتن ئاتکینسۆن
ماڕک کلاتێنبێرگ
 فەڕەنسا ستیفانێ لانۆی ئێریک دانساڵت
فرێدێریک کانۆ
مایکڵ ئانۆیێر (لەسەر ھێڵ)
فرێدی فاوترێل
ڕۆدی بوکوێت
 ئەڵمانیا وۆڵفگانک ستارک یانھێندریک سالڤێر
مایک پیکێل
ماڕک بۆڕسچ (لەسەر ھێڵ)
فلۆریان مایێر
دێنیز ئایتێکین
 مەجارستان ڤیکتۆر کاسای گابۆر ئیڕۆش
جیۆرجی ڕینگ
ڕۆبێرت کیسپال (لەسەر ھێڵ)
ئیستیڤان ڤاد
تاماس بۆگنار
 ئیتالیا نیکۆلا ڕیزۆلی ڕیناتۆ ڤاڤیڕانی
ئاندرێیا ستێفانی
لۆکا ماچیانی (لەسەر ھێڵ)
جیانلۆکا ڕۆکی
پاوڵۆ تاگلیاڤێنتۆ
 ھۆڵەندا بیۆم کیوپێرس ساندێر ڤان ڕۆیکێل
ئێروین زێنستر
نۆربێرتۆس سایمۆنس (لەسەر ھێڵ)
پۆل ڤان پۆیکێل
ڕیچارد لێسڤێڵد
 پورتوگال پێدرۆ پڕۆینکا بێرتینۆ میراندا
ڕیکاردۆ سانتۆس
تیاگۆ تریگۆ(لەسەر ھێڵ)
خۆرخی سۆسا
دوارتێ گۆمێز
 سکۆتلاند کرەیگ تۆمسۆن ئالاسدایر ڕۆس
دێریک ڕۆس
گڕاھام چامبێرس (لەسەر ھێڵ)
ویلیام کۆڵۆم
ئیوان نۆریس
 سلۆڤێنیا دامیر سکۆمینا پریمۆز ئارھار
ماڕکۆ ستانچین
ماتیا زونیچ (لەسەر ھێڵ)
ماتیا یۆگ
سلاڤکۆ ڤینچیچ
 ئیسپانیا کاڕلۆس کاربالۆ ڕۆبێرتۆ ئاڵۆنۆز
کاڕلۆس خیمینێز
خێسوس گواداموڕۆ(لەسەر ھێڵ)
دێڤد بۆربالان
کاڕلۆس کلۆس گۆمێز
 سوێد یوناس ئێریکسێن ستیفان ویتبێرگ
ماتیاس کلاسینێس
فرێدریک نێلسن (لەسەر ھێڵ)
ماڕکۆس سترۆمبێرگسۆن
ستیفان یۆھانسۆن
 تورکیا جونیێت شاکر بەھاالدین دوران
تاریک ئۆنگون
موستەفا ئیمرێ(لەسەر ھێڵ)
حوسێن گۆچێک
بولێنت یێلدریم
  • لەسەر ھێڵ بە مانای ناوبژیوانی یەدەک دێت، ھەر کاتێک ناوبژیوانێک تووشی پێکان ھات ئەوا ڕاستەوخۆ بانگھێشت دەکرێت.

وڵاتانی بەشداربوو[دەستکاری]

پاڵەوانیەتیەکە بە بەژداری ١٦ ھەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت کە ئەمەش فۆڕماتی پاڵەوانیەتیەکە لەوەتەی ساڵی ١٩٩٦، ھەندێک لە فیدڕاسیۆنە ئەندامەکانی ئەورووپا لە ھەوڵی ئەوەدان ڕێژەی بەژداری کردنی ھەڵبژاردەکان زیاد بکەن بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە چونکە لە یۆڕۆـی ١٩٩٦ فیدڕاسیۆنی ئەورووپا ٤٨ ئەندام یھەبوو و ئێستاش ڕێژەی ئەندامیەتی بەرز بۆتەوە بۆ ٥٣ ئەندام ھەر بۆیە بەپێی بڕیارەکان ئەوا بۆ جامی نەتەوەکانی ٢٠١٦ ڕێژەی بەژداری کردن بەرز دەکرێتەوە بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە.

دوانزە ھەڵبژاردە لە کۆی شانزەی بەژدار بوو بەژداریان لە پاڵەوانیەتی ڕابردوو لە ساڵی ٢٠٠٨ـدا کردووە کە ھەردوو ھەڵبژاردەی ئینگلیزی و دانیمارکی دوا بەژداریان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٤ و ھەڵبژاردەی کۆماری ئیرلەند دواھەمین بەژداری دەگەڕێتەوە بۆ ٢٤ ساڵ پێش ئێستا و ئەمە دەبێتە دووەم بەژداری لە مێژوودا، کەچی ھەڵبژاردەی ئوکراینا یەکەم بەژداری کردنیەتی بە شێوەی وڵاتێکی سەربەخۆ ئەمەش دوای بەژداری کردنی لە ساڵی ١٩٦٠ بەڵام وەک بەشێک یەکێتیی سۆڤیەت.

گرتەیەک لەکاتی تیرووپشکی کۆمەڵەکان لەلایەن پێشکەشکاران ئۆلگا فریموت و پیۆتر سۆبسزنسکی

تیروپشکی پاڵەوانیەتی و ئەنجامی کۆمەڵەکان[دەستکاری]

تیروپشکی ھەڵبژاردنی کۆمەڵەکانی یارییەکە لە ٢ـی دیسێمبێر-کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١١ لە یۆکڕاین پاڵاس بۆ ھونەرەکان لە شاری کیێڤ ـی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، ئاھەنگەکە زیاتر لە یەک کاتژمێری پێچوو و لە لایەن ھەردوو پێشکەشکار ئۆلگا فریموت و پیۆتر سۆبسزنسکی پێشکەش کرا.

کۆمەڵەی یەکەم کۆمەڵەی دووەم کۆمەڵەی سێیەم کۆمەڵەی چوارەم
 یۆنان  ئەڵمانیا  ئیسپانیا  ئوکراینا
 پۆڵەندا  ھۆڵەندا  ئیتالیا  سوێد
 ڕووسیا  دانمارک  کۆماری ئێرلەندا  فەڕەنسا
 کۆماری چیک  پورتوگال  کرواتیا  ئینگلتەرا

تۆپ[دەستکاری]

ئەو تۆپەی یاریەکانی تیادا ئەم پاڵەوانیەتیە پێ بەڕێوە ئەچی لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسی وەرزشی وەشێنرا، ئەم تۆپە بەنێوی تانگۆ ١٢ ەیە کە لە ڕێوەڕەسمێکدا گۆڵپارێزی یانەی ڕیال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیکەر کاسیاس ناو و شێوەی تۆپەکە ئاشکرا کرا!

بەختھێنەرەکان[دەستکاری]

سلاڤیک و سلاڤکۆ ھەردووکیان ماسکۆت یان بەختھێنەری فەرمی یوێفا یۆڕۆـی ٢٠١٢، دووانەن و نوێنەرایەتی پۆڵاند و یۆکڕاین دەکەن بە پۆشینی درێسی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی، ئەم دوو ماسکۆتە لە دیسێمبێری ساڵی ٢٠١٠ ئاشکرا کران وە ئەم دوو ناوە لە دوای ڕاپرسیەکی گەورە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ھەڵبژێردران کە چوار ناوی تر ڕکابەرییان دەکرد کە بریتی بوون لە سیێمۆ و ستریمۆ و کلیمێک، لادکۆ، ھەرچەندە ناوی سلاڤکۆ بە دڵی پۆڵاندیەکان نەبوو چونکە پیتی ڤ لە زمانی پۆڵۆنیدا نیە بەڵکو لە جیاتی ئەو پیتە پیتی و بەکار دەھێنرێت کەچی پیتی ڤ تەنھا لە ووشەیەکی کەم بەکار دەھێنرێت لە قسەپێکردنی ڕۆژانە ھەر بۆیە پۆڵۆنیەکان بڕیاریاندا لە پیتێکی تایبەت بە زمانی خۆیان بخەنە نێو ووشەکە بەڵام فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێگە نادات ھیچ ئالفابێتێک جگە لە ئینگلیزی لەم جۆرە شتانە بەکار بھێنرێت، دیزاینی ھەردوو ناوەکە لە لایەن کۆمپانیایی زەبەلاحی ئەمریکی واڕنێر بڕۆس دیزاین کراوە.

درووشمی نازیەکان[دەستکاری]

ئاژانسی ھەواڵی بی بی سی ڕیپۆرتاژێکی لەو دوو وڵاتە ئەنجامداوە کە ماوەی مانگێکی خایاندووە، تێیدا بە بەڵگەی ڤیدیۆیی سەلماندووێتی کە چۆن لە یاریگاکانییان سوکایەتی بە یاریزانە ڕەش پێستەکان دەکرێت و تا ئێستاش سڵاوی ‘ نازی ‘ بەکاردەھێنرێت. لەگەڵ ئەوەش پۆلیسی وڵاتەکە تەنیا بۆ ئەوە ئاگادارکراونەوە کە گیانی ئامادەبووانی یاریگا بپارێزن بۆیە زۆرێ لەیاریکەرانی ئیتالیا و ئینگلتەڕا نەیانھێشت خێزانەکانیان ھاوسەفەریان بن لەبەر مەترسی لە ئوکراینا وە لە وڵاتی پۆلەنداش بەم دواییە تەقینەوەیەک ئەنجام درا کە زۆرێک لە وڵاتان خەریک بوو بەم ھۆیەوە پاشەکشە بکەن بەڵام لەکۆتایی بەشداریان کرد سۆڵ کامبڵی کاپتنی پێشووی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەم دواییە بۆ ڕاگەیاندنەکان لەبارەی ئەم کێشەیەوە بەم شێوەیە دواوە:

کەناڵ و میدیاکان و گواستنەوەی یاریەکان[دەستکاری]

تی ڤی پی گشت یارییەکانی پۆڵاند دەگوازێتەوە کەچی ھەردوو کەناڵی ئێن تی یو و تی ئاڕ کەی گشت یارییەکانی وڵاتی یۆکڕاین دەگوازنەوە. لە یەناییری ساڵی ٢٠١٢ ئاشکرا کرا کە کۆمپانیایی تێلیکۆمی پۆڵاندی و کۆمپانیایی ئۆڕانج توانیان یەکەم تاقی کردنەوەی تەکنۆلۆژیایی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ تاقی بکەنەوە لە زیاتر لە ٢٠ شوێنی جیاوازی پۆڵاند و یۆکڕاین لە شارە گەورەکان، یاریگاییەکان، ھوتێل و شوێنی کۆنفڕانسەکان کە تاقی کردنەوەکەش سەرکەوتوو بوو.

دانانی ھێلی ئینیەرنێتی خێرا[دەستکاری]

بەپێی ڕێنماییەکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی ئەوا پێویستە کۆمپانیایی تێلیکۆمی پۆڵۆنی ئینتەرنێتێکی خێرا بە خێرایی ١٤٠ گێگا بایت بۆ یەک چرکە ئامادە بکات لە یاریگاییەکانی پۆڵاند و ھێڵێکی تر بە خێرایی ٢٨٠ گێگا بایت ئامادە بکات بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆیی نێوان پۆڵاند و یۆکڕاین، ئەمەش بە ھۆی گواستنەوەی یارییەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە بە شێوازی ئێچ دی و ٣دی، ھەروەھا پێویستە بۆ ھەر یارییەک ٣١ کامێرای کوالیتی بەرز ئامادە بکات بۆ ئەوەی ڕووداوەکان بە جوانترین شێوە بگوازرێتەوە سەرباری ھەندێک کامێرای زیادە بۆ چالاکیەکانی تری دەرەوەی یاریگا وەک ڕیکۆرد کردنی گەیشتنی ھەڵبژاردەکان بۆ یاریگا و پرێس کۆنفڕانس و ھەروەھا ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ یاریزانان و ئەوانی تر. بارەگای سەرەکی گواستنەوە و پەخش کردنی یارییەکان لە ھۆڵی ئێکسپۆی نێونەتەوەیی دەبێت لە شاری واڕسۆی پایتەختی پۆڵاند.

فرۆشتنی بلیتی یاریەکان[دەستکاری]

بلیت یان تیکیتی یارییەکان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پێگەی فەرمی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی فرۆشران و ڕێژەیەکی تر دابەش کران بەسەر ھەر ١٦ فیدڕاسیۆنە بەژدار بووەکانی یۆڕۆی ٢٠١٢، بەپێی ئامادە کردنی فۆڕمی تیکیتەکان ئەوا لە مارس-ئازار ـی ساڵی ٢٠١١ بڕی ١٫٤ میلیۆن بلیت ئامادە کران بۆ ھەر ٣١ یارییەکانی پاڵەوانیەتیەکە، کەچی زیاتر لە ١٢ میلیۆن داواکارییان پێگەیشت بۆ بەدەست ھێنانی فۆڕمی تیکیتەکە، ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ پاڵەوانیەتی ڕابردوو بە ڕێژەی ١٧٪ زیادی کردووە کە ڕیکۆردی مێژوویی لە ڕوویی تیکیت فرۆشتنەوە شکاند لەسەر ئاستی پاڵەوانیەتیەکانی نەتەوەکانی ئەورووپا. نرخی بلیتەکان لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە کورسی پشت گۆڵەکان بە ٣٠ یۆڕۆ بوو کەچی بۆ یاری فایناڵ و لە کورسی لای سەرەکی یاریگا نرخی بلیت بەرز بوەوە بۆ ٦٠٠ یۆڕۆ، بەڵام نرخەکە لە بازاڕی ڕەشدا زۆر زیاترە و ڕەنگە بۆ یاری فایناڵ خۆی لە ٣٠٠٠ یۆڕۆ بدات.

کۆمەڵە و یاری و ئەنجامەکان[دەستکاری]

لەم پاڵەوانیەتیە ١٦ تیپ بەشدارن ھەر ٤ تیپێک دابەش دەکرێنە سەر کۆمەڵێک واتە ژمارەی سەرجەمی کۆمەڵەکان ٤ کۆمەڵەیە، وە بەپێی یاسای یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا لەھەر کۆمەڵێک ٢ تیپی یەکەم سەردەکەون بۆ قۆناغی ھەشتەم وە لە قۆناغی ھەشتەم تەنیا چوار ھەڵبژاردە ئەمێننەوە کە بە چوارگۆشەی زێڕین ناسراوە لەم چوار ھەڵبژاردەیە دوانیان دەگەنە کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە وە براوەی کۆتایی دەبێتە پاڵەوانی خوول، وە لەم پاڵەوانیەتیە یاری بۆ دیاریکردنی پلەی سێیەم و چارەم ناکرێت!

کۆمەڵەی یەکەم[دەستکاری]

ھەڵبژاردە یاری خاڵ بردنەوە شکست بەرامبەربوون گۆڵ گۆڵی لێکراوە
 کۆماری چیک ٣ ٦ ٢ ١ ٠ ٤ ٥
 یۆنان ٣ ٤ ١ ١ ١ ٣ ٣
 ڕووسیا ٣ ٤ ١ ١ ١ ٥ ٣
 پۆڵەندا ٣ ٢ ٠ ١ ٢ ٢ ٣
کاتی و ڕێکەوتی یاری ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
٨/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  یۆنان ١–١  پۆڵەندا یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ
٨/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  کۆماری چیک ١–٤  ڕووسیا یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف
١٢/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  کۆماری چیک ٢–١  یۆنان یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف
١٢/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  ڕووسیا ١–١  پۆڵەندا یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ
١٦/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  پۆڵەندا ٠–١  کۆماری چیک یاریگای مونیسیپال (شارەوانی) لە شاری فڕۆسلاف
١٦/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥)  ڕووسیا ٠–١  یۆنان یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ

کۆمەڵەی دووەم[دەستکاری]

ھەڵبژاردە یاری خاڵ بردنەوە شکست بەرامبەر بوون گۆڵ گۆڵی لێکراوە
 ئەڵمانیا ٣ ٩ ٣ ٠ ٠ ٥ ٢
 پورتوگال ٣ ٦ ٢ ١ ٠ ٥ ٤
 دانمارک ٣ ٣ ١ ٢ ٠ ٤ ٥
 ھۆڵەندا ٣ ٠ ٠ ٣ ٠ ٢ ٥
کاتی و ڕێکەوتی یاری ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
٩/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  دانمارک ١–٠  ھۆڵەندا یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ
٩/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  پورتوگال ٠–١  ئەڵمانیا ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ
١٣/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  پورتوگال ٣–٢  دانمارک ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ
١٣/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  ئەڵمانیا ٢–١  ھۆڵەندا یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ
١٧/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  ھۆڵەندا ١–٢  پورتوگال یاریگای متالیست لە شاری خارکیێڤ
١٧/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥)  ئەڵمانیا ٢–١  دانمارک ئارێنا لڤیڤ لە شاری لڤیڤ

کۆمەڵەی سێیەم[دەستکاری]

ھەڵبژاردە یاری خاڵ بردنەوە شکست بەرامبەربوون گۆڵ گۆڵی لێکراوە
 ئیسپانیا ٣ ٧ ٢ ٠ ١ ٦ ١
 ئیتالیا ٣ ٦ ١ ٠ ٢ ٤ ٢
 کرواتیا ٣ ٤ ١ ١ ١ ٤ ٣
 کۆماری ئێرلەندا ٣ ٠ ٠ ٣ ٠ ١ ٩
کاتی و ڕێکەوتی یاری ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
١٠/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  ئیتالیا ١–١  ئیسپانیا پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک
١٠/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  کرواتیا ٣–١  کۆماری ئێرلەندا یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان
١٤/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  کرواتیا ١–١  ئیتالیا یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان
١٤/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  کۆماری ئێرلەندا ٠–٤  ئیسپانیا پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک
١٨/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  ئیسپانیا ١–٠  کرواتیا پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک
١٨/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥)  کۆماری ئێرلەندا ٠–٢  ئیتالیا یاریگای مۆنیسیپال (شارەوانی) لە شاری پۆزنان

کۆمەڵەی چوارەم[دەستکاری]

ھەڵبژاردە یاری خاڵ بردنەوە شکست بەرامبەربوون گۆڵ گۆڵی لێکراوە
 ئینگلتەرا ٣ ٧ ٢ ٠ ١ ٥ ٣
 فەڕەنسا ٣ ٤ ١ ١ ١ ٣ ٣
 ئوکراینا ٣ ٣ ١ ٢ ٠ ٢ ٥
 سوێد ٣ ٣ ١ ٢ ٠ ٥ ٤
کاتی و ڕێکەوتی یاری ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
١١/٦/٢٠١٢ (١٩:٠٠)  ئینگلتەرا ١–١  فەڕەنسا یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک
١١/٦/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  سوێد ٢–١  ئوکراینا یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ
١٥/٦/٢٠١٢ (١٩:٤٥)  فەڕەنسا ٢–٠  ئوکراینا یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک
١٥/٦/٢٠١٢ (٢٢:٠٠)  سوێد ٢–٣  ئینگلتەرا یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ
١٩/٨/٢٠١٢ (٢١:٤٥)  ئوکراینا ٠–١  ئینگلتەرا یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک
١٩/٨/٢١٠٢ (٢١:٤٥)  فەڕەنسا ٠–٢  سوێد یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ

قۆناغی ٨[دەستکاری]

یەکەم و دووەمی ھەر کۆمەڵەیەک دەگەنە قۆناغی ٨!

کات ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
٢١/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  کۆماری چیک ٠–١  پورتوگال یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ
٢٣/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  ئەڵمانیا ٤–٢  یۆنان یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک
٢٢/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  ئیسپانیا ٢–٠  فەڕەنسا پی جی ئی ئارێنا لە شاری گدانسک
٢٤/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  ئینگلتەرا ٢–٤ (بەلێدانی یەکلاکەرەوە لەخاڵی سزا)  ئیتالیا یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ

قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین[دەستکاری]

قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین یان غۆناغی چوار تیپی کۆتایی ئەو ھەڵبژاردانەی لە یاری قۆناغی ٨ بباتەوە دەگاتە ئەم یاریە

کات ھەڵبژاردەی یەکەم ئەنجام ھەڵبژاردەی دووەم یاریگا
٢٦/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  پورتوگال ٢–٤ (لێدانی یەکلاکەرەوە لەخاڵی سزا دوای ئەوەی یاری ٠–٠ بوو)  ئیسپانیا یاریگای دۆنباس ئارێنا لە شاری دۆنێتسک
٢٧/٦/٢٠١٢ (٩:٤٥)  ئەڵمانیا ١–٢  ئیتالیا یاریگای نیشتیمانی لە شاری واڕسۆ

یاری کۆتایی[دەستکاری]

ئەو ھەڵبژاردەیەی یاری قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین بباتەوە دەگاتە یاری کۆتایی

کات ھەڵبژاردە ئەنجام ھەڵبژاردە یاریگا
١/٧/٢٠١٢ (٩:٤٥)  ئیسپانیا ٤–٠  ئیتالیا یاریگای ئۆڵێمپی لە شاری کیێڤ
پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢
ئیسپانیا
سێیەم جار (دووەم جار لەسەر یەک)

ئامارەکان دوای پاڵەوانیەتیەکە[دەستکاری]

  • پاڵەوان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا
  • ٧٦ گۆڵ لە کۆی ٢٣ یاری
  • ئیسپانیا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە کە ١٢ گۆڵە و ٢ گۆڵ بۆ ھەر یارییەک.
  • ئیسپانیا کەمترین گۆڵی لێکراوە کە تاکە گۆڵێکە و ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان تۆماری کردووە.
  • ئێرلەندا کەمترین گۆڵی تۆمارکردووە کە تاکە گۆڵێکە.
  • ئێرلەندا زۆرترین گۆڵی لێکراوە کە ٩ گۆڵە.
  • گەورەترین بردنەوە لەلایەن ئیسپانیا تۆمارکراوە کە لەبەرامبەر کرواتیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان و ئیتاڵیا لە یاری کۆتایی کە بە ئەنجامی ٤ گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی ھات.
  • گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە ٦ یاریکەر بوو بەڵام لەکۆتایی یوفا ھێرشبەری ئیسپانی فێرناندۆ تۆرێس ی کردە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە بەتۆمارکردنی ٣ گۆڵ
  • باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتیەکە ئەندرێس ئەنێستا بوو لەھەڵبژاردەی ئیسپانیا
  • باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیەکە ئیکەر کاسیاس بوو لەھەڵبژاردەی ئیسپانیا
  • یاریکەرانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆرترین پاسیان داوە ٤٨٩٣ پاسی داوە لەنێوانیدا ٣٩١٥ی درووست بووە
  • یاریکەری ئیسپانی چاڤی ھێرناندێز توانی ٦٢٠ پاس بەتەنیا بدات و تێیدا ٥١٣ پاسی سەرکەوتوو بووە
  • یاریکەری پرتووگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٢٠ جا شووتی کردووە کە ١٥ەی بۆ ناو گۆڵ بووە
  • یاریکەری ئیسپانی فرناندۆ تۆرێس بەکەمترین کات کە ١٨٨ خوولەک بووە توانی سێ گۆڵ تۆمار بکا ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانیەتیەکە بە سێ گۆڵ
  • یاریکەری ئیتالی ماریۆ بارۆتێللی زۆرترین فاولی لەسەر گیراوە کە ١٧ فاولە.

تیپە خەڵاتکراوەکان بە پارە[دەستکاری]

پلە ھەڵبژاردەی تۆپی پێ میلیۆن یۆڕۆ
١  ئیسپانیا ٢٣٫٠
٢  ئیتالیا ١٩٫٥
٣  ئەڵمانیا ١٦٫٠
٤  پورتوگال ١٥٫٠
٥  ئینگلتەرا ١٢٫٥
٦  کۆماری چیک ١٢٫٠
٧  فەڕەنسا
 یۆنان
١١٫٥
٩  کرواتیا
 ڕووسیا
١٠٫٥
١١  دانمارک
 ئوکراینا
١٠٫٠
١٣  پۆڵەندا
 سوێد
٩٫٠
١٥  کۆماری ئێرلەندا
 ھۆڵەندا
٨٫٠

باشترین یاریزان[دەستکاری]

ئەندرێس ئەنێستا ئەستێرەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا بە باشترین یاریزانی یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. ھەرچەندە ھیچ گۆڵێکی لە یارییەکەدا تۆمارنەکرد بەڵام ئەنێستا ھاوکارییەکی زۆری ھاوڕێیکانی کرد و ھەمیشە سەرچاوەی مەترسییەکانی ئیسپانیا بوو لە یاریی کۆتاییدا. ئیسپانیا و ئینیێستا لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوو سێ نازناوی یەک لەسەریەکیان بەدەستھێناوە کە بریتین لە ٢ نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠.[٩]

بابەتی پەیوەندیدار[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یاریگای نیشتیمانی وارساو. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
  2. ^ پی جی ئی ئارێنا گدانسک. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
  3. ^ داڕێژە:=یاریگای شارەوانی ڤرۆتسواف
  4. ^ یاریگای ئۆڵمپیسکی |http://www.uefa.com/uefaeuro/season=2012/hostcountries/ukraine/city=1947/stadium/index.html Archived ٢٢ی ئایاری ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ دۆنباس ئارێنا. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
  6. ^ یاریگای مێتالیست. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
  7. ^ ئارێنا لڤیڤ. UEFA. سەردان لە ڕێکەوتی 16 June 2012.
  8. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ١١ی تەممووزی ٢٠١٢. Retrieved ٢ی تەممووزی ٢٠١٢. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help) Archived ١١ی تەممووزی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.