بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:وتاری ھەڵبژێردراوەوە ڕەوانە کراوە)

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٧١٬٢٣٦ وتار بوونی ھەیە و ٧٢ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

چیرۆکە سەرسووڕھێنەرەکان (بە ئینگلیزی: Amazing Stories، ئەمەیزینگ ستۆریز) گۆڤارێکی خەیاڵی زانستی بوو کە لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن کۆمپانیای ئێکسپێرمێنتەر پەبڵیشینگی ھیۆگۆ گێرنزباک دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد. ئەمە یەکەم گۆڤار بوو کە تەنھا تایبەت بوو بە خەیاڵی زانستی. پێشتر چیرۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە گۆڤارەکانی تردا بڵاو دەکرانەوە، لەوانەش ھەندێک کە لەلایەن گێرنزباکەوە بڵاو دەکرانەوە، بەڵام ئەمەیزینگ ستۆریز یارمەتیدەر بوو لە پێناسەکردن و دەستپێکردنی چەشنێکی نوێی ئەدەبی خێرا کە پێی دەوترا «پەڵپ فیکشن (خەیاڵی ھەرزان)».

تا ساڵی ٢٠٢٤، گۆڤاری ئەمەیزینگ ستۆریز بۆ ماوەی ٩٨ ساڵ، بە ھەندێک وەستان لە نێوانیاندا، بەردەوام بووە لە بڵاوبوونەوە. لەم ماوەیەدا، گۆڤارەکە چەندین جار خاوەنی گۆڕیوە و چەندین سەرنووسەری بینیوە، لەکاتێکدا ھەوڵی دەدا قازانج بەدەست بھێنێت. لە ساڵی ١٩٢٩دا، گێرنزباک ناچار کرا مایەپووچ ببێت و کۆنترۆڵی گۆڤارەکەی لەدەست دا. لە ساڵی ١٩٣٨دا، کۆمپانیای زیف دەیڤز گۆڤارەکەی کڕی و ڕەیمۆند ئەی پاڵمەری وەک سەرنووسەر دامەزراند. پاڵمەر توانی گۆڤارەکە سەرکەوتوو بکات، ھەرچەندە لەناو کۆمەڵگەی خەیاڵی زانستیدا وەک گۆڤارێکی بەکوالێتی نەدەناسرا. لە کۆتایی چلەکاندا، ئەمەیزینگ ستۆریز چیرۆکەکانی پەیوەست بە نھێنی شەیڤەر وەک ڕاستی پێشکەش دەکرد. ئەمە میتۆلۆژیایەکی سەیر بوو کە ڕووداو و کارەساتەکانی وەک کاری ڕۆبۆتێک بەناوی دێرۆس لێک دەدایەوە. ئەمەش بووە ھۆی زیادبوونێکی بەرچاو لە بڵاوبوونەوەی گۆڤارەکە، بەڵام ھاوکات ڕەخنە و گاڵتەپێکردنی بەرفراوانیشی بەدوای خۆیدا ھێنا.

لە ساڵی ١٩٥٣دا، کەمێک پێش کۆتایی ھاتنی سەردەمی گۆڤارە پەڵپەکان، ئەمەیزینگ ستۆریز گۆڕا بۆ قەبارەی دایجێست. لە ساڵی ١٩٦٥دا فرۆشرا بە کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی یونیڤێرساڵی سۆڵ کۆھێن، کە گۆڤارەکەی پڕ کرد لە چیرۆکی دووبارە چاپکراوە بەبێ پێدانی مافی دووبارە بڵاوکردنەوە بە نووسەرەکان. ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی لەگەڵ ڕێکخراوی تازە دامەزراوی نووسەرانی خەیاڵی زانستیی ئەمریکا. تێد وایت لە ساڵی ١٩٦٩دا بووە سەرنووسەر و چیرۆکە دووبارەکراوەکانی لابرد و توانی دووبارە ڕێزی گۆڤارەکە بگەڕێنێتەوە. لە دەیەی حەفتاکاندا، لە ماوەی سەرنووسەری ئەودا، ئەمەیزینگ ستۆریز سێ جار بۆ خەڵاتی ھیۆگۆ کاندید کرا. لە دەیەکانی دواتردا، چەندین خاوەنی تر ھەوڵیان دا وەشانێکی نوێی مۆدێرن بۆ گۆڤارەکە دروست بکەن، بەڵام دوای ئازاری ٢٠٠٥ بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکە ڕاگیرا. وەشانێکی نوێ لە مانگی تەممووزی ٢٠١٢دا وەک گۆڤارێکی ئۆنلاین دەرکەوتەوە. لە پاییزی ٢٠١٨دا، بڵاوکردنەوەی چاپکراوی گۆڤارەکە دووبارە دەستی پێکردەوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

گۆڤارەکان

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

خۆراک و خواردنەوەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان