بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەزای حەمدانیە

Checked
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
قەزای حەمدانیە
نەخشەی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوادا، قەزای حەمدانیە بە ڕەنگی سەوزی کاڵ نیشان دراوە
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای نەینەوا
مەڵبەندقەرەقووش
بوون بە قەزا١٩٧٠
ڕووبەر
 • سەرجەم١٬١٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٢٧٠ مەتر (٨٩٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم١٢٥٬٦٦٥
 • چڕی١٠٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
سەرناوی دانیشتووموسڵاوی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانیعەرەبی، سوریانی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعەمەسیحی و یارسانی
 • ب پ م(٢٠١٧)٠،٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای حەمدانیە (بە عەرەبی: قضاء الحمدانیة، بە ئینگلیزی: Al-Hamdaniya District بە سوریانی: ܪܘܼܣܬܩܐ ܕ ܒܓ݂ܕܝܕܐ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەقووشە.[٢] حەمدانیە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی نەمروود و بەرتەڵە. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی(شەبەک و سارۆڵی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان.[٣]

جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای حەمدانیە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]

مێژوو

[دەستکاری]

تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا.[٦]

کارگێڕی

[دەستکاری]

بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای حەمدانیە لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]

یەکەی کارگێڕی
یەکەی کرگێڕی مەڵبەندەکەی ڕووبەر/کم٢ ساڵی دامەزراندن
ناحیەی حەمدانیە قەرەقووش(باخودیدا) ١٧٥ ١٩٣١
ناحیەی نەمروود خدر ئەلیاس(کالێ) ٤٧٣ ١٩٦٩
ناحیەی بەرتەڵە بەرتەڵە ٢١٥ ١٩٤١
ناحیەی کەڵەک کەڵەک ٣٢٥ ١٩٧٠
کۆ ١١٨٨

دانیشتووان

[دەستکاری]

پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:

  • بە پلەی یەکەممەسیحییە کلدانەکان(یاعقوبیەکان): ڕێژەیەکی زۆر پێکدەھێنن، بەتایبەتی لە مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێیەکان، وەک شارۆچکەی قەرەقووش و بەرتڵە و ھەندێ گوند.
  • بە پلەی دووەم کوردەکان: کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و باشوور و باکووری ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە کە لە کوردە شەبەک و ساڕۆڵی و گۆرانەکانن.
  • بە پلەی سێیەم عەرەب: لە ھۆزەکانی شەممەر پێکھاتوون و لە باشوورو ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.
  • بە پلەی چوارەم تورکمان: لە چەند گوندێکی ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[٨]
  • بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی کورد زیاتر بوو لە ١٥٫٣٣٤ کەس و ٤٥٪ی کۆی گشتی دانیشتووانی قەزاکەی پێک دەھێنا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە 2018-09-13 ھێنراوە.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی); نرخی |ناونیشان= بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ https://www.parliament.krd/
  5. ^ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  6. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  7. ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  8. ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی). {{cite web}}: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە: |نووسەرەکانیتر= و |قاڵب= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)