بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گارڤیزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گارڤیزم لایەنێکی ناسیۆنالیزمی ڕەشپێستەکانە کە ئاماژەیە بۆ سیاسەتە ئابووری و ڕەگەزی و سیاسییەکانی مارکوس گارڤەی دامەزرێنەری UNIA-ACL.[١][٢] ئایدۆلۆژیای گارڤیزم سەنتەری یەکگرتن و بەھێزکردنی پیاو و ژن و منداڵانی بە ڕەچەڵەک ئەفریقییە لەژێر ئاڵای نەتەوەی یەکگرتوویی ئەفریقی و گەڕاندنەوەی نەوەی ئەفریقییە کۆیلەکراوەکان و قازانجەکانی بۆ کیشوەری ئەفریقا.[٣][٤][٥]

گارڤەی ئەم بیرۆکەیەی لە وەڵامی پەراوێزخستن و ھەڵاواردنی ئەمریکییە ئەفریقییەکان لە ئەمریکا و کاریبی دامەزراند بەو ھیوایەی ئیلھامبەخش بێت بۆ ئەمریکییە ڕەشپێستەکان بۆ دامەزراندنی ژێرخانی چالاکانە و دامەزراوەکان و ئابوورییە ناوخۆیییەکان نەک چاوەڕوانی ئەو چاکسازیانە بن کە حوکومەتەکان دەیکەن بە تایبەت حوکومەتی ئەمریکا. جووڵانەوەکە کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە ھاندان و داڕشتنی سیاسەتی ڕەشپێستەکان لە کاری بی و لە بەشێکی ئەفریقا.[٦]

گارڤەی بەرپەرچ درایەوە لەلایەن دامەزراوەی ئەفریقایی‒ئەمریکی لە ئەمریکا. ئەمەش وای لە وەزارەتی داد کرد لێکۆڵینەوە لەسەر گارڤەی بکەن، و لێکۆڵینەوەکە ئەوەی سەلماند کە گارڤەی ساختەکاری کردوە، ئەمەش بووە ھۆی دەستگیرکردنی گارڤەی بە تۆمەتی ساختەکاری لە پۆستەکاندا لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٢٢؛ و بووە ھۆی داڕمانی پڕۆژەکانی. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٧ سەرۆک کالڤین کولیج سزاکەی گارڤەی گۆڕی و ئازاد کرا.[٧]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Getachew، Adom (تشرینی دووەمی ٢٠٢١). «A 'Common Spectacle' of the Race: Garveyism's Visual Politics of Founding». American Political Science Review. ١١٥ (4): ١١٩٧–١٢٠٩. doi:١٠.١٠١٧/S٠٠٠٣٠٥٥٤٢١٠٠٠٤٨٤.
  2. «The "Back to Africa" Myth». UNIA-ACL website. ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
  3. «Constitutional Rights Foundation». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Marcus Garvey and the Universal Negro Improvement Association, the Twentieth Century, Divining America: Religion in American History, TeacherServe, National Humanities Center».
  5. «Garveyism».
  6. Ewing، Adam (٢٠١٤). The Age of Garvey: How a Jamaican Activist Created a Mass Movement and Changed Global Black Politics. Princeton University Press. ژپنک ٩٧٨-١-٤٠٠٨-٥٢٤٤-٤.[پەڕە پێویستە]
  7. «Marcus Garvey Timeline | American Experience». PBS.