مارکوس گارڤەی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مارکوس گارڤەی

وێنەیەکی گارڤەی لە ١٩٩٤
لەدایکبوون
مارکوس مۆسیا گارڤەی

(١٨٨٧-0٨-١٧) ١٧ی ئابی ١٨٨٧
مەرگ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٠(١٩٤٠-٠٦-١٠) (٥٢ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، ئینگلتەرا
خوێندنگەبیربەک، زانکۆی لەندەن
پیشەبڵاوکەرەوە، ڕۆژنامەوان
ناسراوە بەچالاکوان، ناسیۆنالیستی ڕەشپێست، پان ئەفریقایست
مناڵ(ەکان)٢

مارکوس مۆسیا گارڤەی جونیۆر (١٧ی ئابی ١٨٨٧ – ١٠ی حوزەیرانی ١٩٤٠) چالاکوانێکی سیاسیی جامایکییە، دامەزرێنەر و یەکەم سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی جیھانی گشتگیریی ڕەشپێستەکان و کۆمەڵەی کۆمەڵگە ئەفریقایییەکانە (کە بە شێوەیەکی گشتی بە UNIA ناسراوە)، کە لە ڕێگەیەوە خۆی وەک سەرۆکی ئەفریقییەکان ڕاگەیاند. لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە، ناسیۆنالیستێکی ڕەشپێست و پان ئەفریقایست بوو، و بیرۆکەکانی بە گارڤیزم ناسراون.

ھەندێک لە کۆمەڵگەی ڕەوەندی ئەفریقییەکان وەک سەرۆکێکی سیاسیی خۆ نمایشکەر سەیریان دەکرد و زۆر ڕەخنەیان لە ھاوکارییەکانی لەگەڵ باڵادەستە سپی پێستەکان و قسە توندوتیژەکانی لە دژی ڕەگەزە تێکەڵەکان و جوولەکەکان دەگرت. ھەروەھا ستایشیش دەکرا بەھۆی ھاندانی ھەستکردن بە شانازی و بەھای خۆیەتی لەنێو ئەفریقییەکان و ڕەوەندی ئەفریقیدا، لەنێو ھەژاری و جیاکاری و کۆلۆنیالیزمدا، لە جامایکاش وەک پاڵەوانێکی نیشتمانی سەیر دەکرێت. بیرۆکەکانی کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر بزووتنەوە و جووڵانەوەکانی تر ھەبووە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

منداڵی: ١٨٨٧‒١٩٠٤[دەستکاری]

پەیکەرێکی گارڤەی لە کەنداوی سانت ئان، ئەو شارۆچکەیەی کە تێیدا لە دایکبووە.

مارکوس مۆسیا گارڤەی لە ١٧ی ئابی ١٨٨٧ لە شاری کەنداوی سانت ئان لەدایکبووە کە ئەوکات شارۆچکەیەک بووە لەژێر داگیراریی بەریتانیا لە جامایکا.[١] لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی کۆلۆنیالیزمی جامایکادا کە پلەبەندییەکی کۆمەڵایەتی ڕەنگاوڕەنگی ھەبوو، گارڤەی بەھۆی ڕەشپێستییەوە لە نزمترینی پلەکە دادەنرا، کە بە ڕەچەڵەکی ئەفریقی دادەنرا.[٢] بەڵام دواتر لێکۆڵینەوە بۆماوەیییەکان دەریان خست کە باوباپیرانی لە نیمچەدوورگەی ئیبیریا سەرچاوە دەگرن.[٣] باپیرە گەورەی گارڤەی لە لای باوکییەوە پێش ھەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لە جامایکا لەدایک بووبوو. سەرناوی بنەماڵەکەی کە بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی بوون، لە کۆیلەدارەکانی پێشووی بنەماڵەکەیەوە بۆی ماوەتەوە.[٤]

باوکی گارڤەی، مالچوس گارڤەی، بەردساز بووە؛ دایکی بە ناوی سارا ڕیچاردز، خزمەتکاری ماڵان و جووتیارانی کۆڵبەر بوو.[٤] مالچوس پێشتر دوو خێزانی دیکەی ھەبووە. سارا چوار منداڵی دیکەی ھەبوو، کە مارکوس بچووکترینیانە، ھەرچەندە دوو منداڵیان لە تەمەنی کۆرپەیدا گیانیان لەدەستداوە.[٤] بنەماڵەی مالچوس بەھۆی پیشەکەیەوە لە زۆرێک لە دراوسێ جووتیارەکانیان دەوڵەمەندتر بوون؛ ھەرچەندە مالچوس لە سامانەکەیدا زیادەڕۆیی دەکرد، بەھۆیەوە زۆربەی ئەو زەویانەی لەدەستدا کە خاوەندارێتییان دەکرد بۆ ئەوەی پارەکانی دابین بکات.[٥] مالچوس کۆمەڵە کتێبێکی ھەبوو و کەسێکی خۆپەروەردە بووە؛ ھەروەھا وەک کەسێکی ئاسایی ناوبەناو لە کڵێساکاندا خزمەتی کردوە. مالچوس باوک و مێردێکی نا لێبوردە و سزادەر بووە؛ ھەرگیز پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ کوڕەکەیدا نەبووە.[٦]

تا تەمەنی ١٤ ساڵی، گارڤەی لە قوتابخانەیەکی کڵێسای ناوچەکەی خۆی خوێندوویەتی؛ ھەرچەند پێی وابوو خوێندن بۆ خێزانەکەی بە شتێکی گرنگ نییە.[٤] کاتێک پشووی قوتابخانە دەبوو، گارڤەی لە کێڵگەی کرێچییەکەی مامی دایکیدا کاری دەکرد.[٤] ھەندێک لە ھاوڕێکانی سپی پێست بوون، ھەرچەندە گارڤەی بۆی دەرکەوت کە لەگەڵ گەورەبوونیان خۆیان لێ دوور دەخەنەوە، ئەوەش بەھۆی ڕەنگی پێستییەوە؛[٧] لە چاوپێکەوتنێکدا گارڤەی بیرەوەرییەکی خۆی لە کاتی منداڵیدا لەگەڵ کچێکی سپی پێستی ھاوڕێی گێڕایەوە و بەم شێوەیە پێناسەی کرد:[٨]

«ئێمە دوو گەمژەی بێتاوان بووین کە ھەرگیز لە خەونیشماندا ھەستکردن یان کێشەیەکی ڕەگەزیمان نەبینیوە.»

سەرەتای کارکردنی لە کینگستۆن: ١٩٠٥‒١٩٠٩[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٥ ڕووی لە کینگستۆن کرد و لەوێ لە گوندی سمیس کە گەڕەکێکی چینی کرێکارەکان بوو، نیشتەجێ بوو.[٤] لە شارەکەدا، لەگەڵ بەشی چاپی کۆمپانیای بەرھەمھێنان، P.A. Benjamin دەستی بە کارکردن کرد. بەھۆی کارەکانییەوە لە کۆمپانیاکە بە خێرایی پلەی بەرزبووەوە، بووە یەکەم سەرپەرشتیاری ئەفرۆ-جامایکی لە کۆمپانیاکە. خوشک و دایکی گارڤەی کە تا ئەو کاتە لە باوکی دوور کەوتبوونەوە، ڕوویان لە شارەکە کرد بۆ ئەوەی لەگەڵیدا بژین.[٤] لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٠٧دا، لە کینگستۆن بوومەلەرزەیەک ڕوویدا کە بەشێکی زۆری شارەکەی کاول کرد، ئەمەش وای کرد ئەو و دایکی و خوشکەکەی چەند مانگێک لە شوێنە گشتییەکاندا بخەون.[٤] لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٠٨ دایکی کۆچی دوایی کرد.[٤] کاتێکیش لە کینگستۆن بوو، گارڤەی ئایینی کاسۆلیکی گۆڕی.[٤]

گارڤەی بوو بە ئەندامی یەکێتی کرێکاران،[٩] و جێگری سەرۆکی بەشی نووسەرانی یەکێتی چاپکەران و ڕۆڵێکی سەرەکی لە مانگرتنەکانی کرێکاران ھەبوو لە تشرینی دووەمی ١٩٠٨. مانگرتنەکە پاش چەند ھەفتەیەک شکێنرا، و گارڤەی لە کارەکەی دەرکرا. لەو کاتەوە بە دروستکەری کێشە ناسرا، گارڤەی نەیتوانی کار لە کەرتی تایبەتدا بدۆزێتەوە. کارێکی کاتی لەگەڵ چاپکەرێکی حکومی دۆزییەوە.[٤] دەرئەنجامی ئەم ئەزموونانە، گارڤەی زیاتر تووڕە و خەمبار بوو لە نایەکسانییەکانی کۆمەڵگای جامایکا.

گەشتەکانی بۆ دەرەوەی وڵات: ١٩١٠‒١٩١٤[دەستکاری]

سەختی ئابووری لە جامایکا بووە ھۆی پەرەسەندنی کۆچکردن لە دوورگەکە بۆ وڵاتی دیکە.[٤] لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩١٠، گارڤەی گەشتێکی کرد بۆ کۆستاریکا، لەوێ لە کێڵگەیەکی گەورەی مۆز لە پارێزگای لیمۆن لەژێر خاوەندارییەتی UFC دەستی بە کارکردن کرد.[١٠] دوای ماوەیەکی کەم لە ھاتنی، ناوچەکە تووشی مانگرتن و نائارامی بوو لە دژایەتیکردنی ھەوڵەکانی UFC بۆ کەمکردنەوەی کرێی کرێکارەکانی.[٤] لە بەھاری ساڵی ١٩١١ ڕۆژنامەیەکی بە دوو زمان بە ناوی La Nación دامەزراند کە ڕەخنەی لە کردەوەکانی UFC گرت و زۆرێک لە چینە باڵادەستەکانی کۆمەڵگەی کۆستاریکای لە کۆمپانیاکە ناڕەحەت کرد.

پاشان گارڤەی بە ئەمریکای ناوەڕاستدا گەشتێکی کرد، کاری ئاسایی ئەنجامدەدا، و بە ھۆندووراس، ئێکوادۆر، کۆلۆمبیا و ڤێنیزوێلا گەڕانی دەکرد. پاشان بڕیاریدا گەشت بکات بۆ لەندەن کە ناوەندی کارگێڕی و پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانییە، بەو ھیوایەی خوێندنی نافەرمی خۆی بەرەوپێش ببات. لە بەھاری ساڵی ١٩١٢ بە کەشتی بەرەو ئینگلتەرا ڕۆیشت. ھەروەھا سەردانی گۆشەی وتاردەرانی کرد لە ھاید پارک و لەوێ دەستی کرد بە وتاردان.[١١] لەو کاتەدا تەنھا چەند ھەزار کەسێکی ڕەشپێست لە لەندەن ھەبوون و وەک کەسانی نامۆ سەیر دەکران؛ کە زۆربەیان وەک کرێکار کاریان دەکرد.[٤] گارڤەی سەرەتا بە زەحمەت لە بەندەرەکانی شارەکەدا کاری پچڕ پچڕی بەدەست دەھێنا.

ڕێکخراوی UNIA[دەستکاری]

پێکھێنانی UNIA: ١٩١٤‒١٩١٦[دەستکاری]

بۆ بیری ڕۆشنبیران (مەبەستی لە کۆمەڵەی ڕەشپێستەکانیشە) خەڵکانێکی زۆر سووکایەتیان پێدەکرێت، بڕۆ ناو بەشەکانی وڵاتی جامایکا و لەوێ دەبینیت خراپەکاری بە خراپترین جۆری، بێ ڕەوشتی، و ھەموو جۆرە شتێکی پیس بەکار دەھێندرێت، کینگستۆن و دەوروبەری ئەوەندە پڕن لە ناڕەوایی و قسەی ناشرین بە گەلەکەمان کە ئێمەی چینی ڕۆشنبیر ھەست بە شەرمێکی ئەرێنی دەکەین؛ بۆیە ئەم کۆمەڵگایە (UNIA) ئەرکی خۆی داناوە کە بچێتە ناو خەڵکەوە و بەرزیان بکاتەوە بۆ ئاستی پەسەندکراویی شارستانی.

— گارڤەی، لە وتارێکی ھۆڵی کۆلێژی "دەیلی کرۆنیکڵ" لە ساڵی ١٩١٥ [١٢]

گارڤەی لە تەممووزی ساڵی ١٩١٤ گەیشتەوە جامایکا لەوێدا بینی کە وتارەکەی لە ڕۆژنامەی The Gleaner بڵاوکراوەتەوە.[٤] دەستی کرد بە بەدەستھێنانی پارە بە فرۆشتنی کارتی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کە لە بەریتانیا ھاوردەی کردبوو، دواتر کارەکەی دەگۆڕێت بۆ فرۆشتنی بەردی گۆڕ.[٤]

لە تەممووزی ساڵی ١٩١٤، گارڤەی کۆمەڵەی گشتگیری باشترکردنی ڕەشپێستەکان و کۆمەڵەی کۆمەڵگە ئەفریقییەکانی دامەزراند، کە بە شێوەیەکی باو بە UNIA کورتکراوەتەوە. بە دانانی دروشمی «یەک ئامانج. یەک خودا. یەک چارەنووس»، و پابەندبوونی خۆی بە دامەزراندنی برایەتییەک لە نێوان ڕەگەزی ڕەشپێستەکاندا، بۆ پێشخستنی ڕۆحی شانازی ڕەگەزی، بۆ یارمەتیدانی کەوتووەکان و شارستانیکردنی ھۆزە دواکەوتووەکانی ئەفریقا.[٤] سەرەتا ئەندامی کەمی ھەبوو.[٤] زۆرێک لە خەڵکی جامایکا ڕەخنەیان لە بەکارھێنانی دیار و بەرچاوی گرووپەکە گرت بۆ زاراوەی «ڕەشپێست»، زاراوەیەک کە زۆرجار وەک سووکایەتییەک بەکاردەھێنرا:[٤] بەڵام گارڤەی، ئەم زاراوەیەی لە باوەش گرت بە ئاماژەدان بە خەڵکی ڕەشپێست بە ڕەچەڵەک ئەفریقی.[٤]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Cronon 1955, p. 4; Hart 1967, p. 218; Martin 1983, p. 8; Grant 2008, pp. ٨, ٩.
  2. ^ "DNA used to reveal MLK and Garvey's European Lineage". The Gio. 13 January 2011. Retrieved 16 May 2019.
  3. ^ "DNA used to reveal MLK and Garvey's European Lineage". The Gio. 13 January 2011. Retrieved 16 May 2019.
  4. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ Grant 2008.
  5. ^ Martinson, I; Bickel, W.S (1969-12). "Mean lives of the 2p 1P, 3p 1P, 4p 1P, and 5p 1P levels in He I". Physics Letters A. 30 (9): 524–525. doi:10.1016/0375-9601(69)90285-0. ISSN 0375-9601. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)
  6. ^ Martin 1983.
  7. ^ Cronon 1955, p. 8; Moses 1972, pp. 39–40; Martin 1983, p. ٩.
  8. ^ Moses 1972.
  9. ^ Alexander, Robert J. (2004). A History of Organized Labor in the English-Speaking West Indies. Westport, Connecticut: Praeger. ISBN 0-275-97743-9.
  10. ^ Cronon 1955, p. 14; Hart 1967, p. 220; Martin 1983, p. 15; Grant 2008, pp. ٢٤–٢٥.
  11. ^ Martin 1983, p. 19; Grant 2008, p. ٣٦.
  12. ^ Grant 2008, p. 64.