قەزای حەمدانیە
قەزای حەمدانیە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | قەرەقووش |
بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬١٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٧٠ مەتر (٨٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ١٢٥٬٦٦٥ |
• چڕی | ١٠٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | موسڵاوی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، سوریانی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسانی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای حەمدانیە (بە عەرەبی: قضاء الحمدانیة، بە ئینگلیزی: Al-Hamdaniya District بە سوریانی: ܪܘܼܣܬܩܐ ܕ ܒܓ݂ܕܝܕܐ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەقووشە.[٢] حەمدانیە لە ناوچە جێناکۆکەکانی کوردنشینە و شوێنی مێژوویی کورد و ئاشوورییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی نەمروود و بەرتەڵە. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی(شەبەک و سارۆڵی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان.[٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]قەزای حەمدانیە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[٤]
- لە باکوورەوە قەزای شێخان و قەزای تلکێف.
- لە باشوورەوە قەزای مەخموور.
- لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای بەردەڕەش.
- لە ڕۆژاواوە قەزای مووسڵ.[٥]
مێژوو
[دەستکاری]تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا.[٦]
کارگێڕی
[دەستکاری]بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای حەمدانیە لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[٧]
یەکەی کرگێڕی | مەڵبەندەکەی | ڕووبەر/کم٢ | ساڵی دامەزراندن |
---|---|---|---|
ناحیەی حەمدانیە | قەرەقووش(باخودیدا) | ١٧٥ | ١٩٣١ |
ناحیەی نەمروود | خدر ئەلیاس(کالێ) | ٤٧٣ | ١٩٦٩ |
ناحیەی بەرتەڵە | بەرتەڵە | ٢١٥ | ١٩٤١ |
ناحیەی کەڵەک | کەڵەک | ٣٢٥ | ١٩٧٠ |
کۆ | ١١٨٨ |
- لە ئێستادا ناحیەی کەڵەک سەر بە قەزای بەردەڕەشە لە پارێزگای دھۆک، لە سنووری ھەرێمی کوردستاندا.
دانیشتووان
[دەستکاری]پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
- بە پلەی یەکەممەسیحییە کلدانەکان(یاعقوبیەکان): ڕێژەیەکی زۆر پێکدەھێنن، بەتایبەتی لە مەڵبەندی شارۆچکە و شارەدێیەکان، وەک شارۆچکەی قەرەقووش و بەرتڵە و ھەندێ گوند.
- بە پلەی دووەم کوردەکان: کە ژمارەیەکی زۆریان لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژھەڵات و باشوور و باکووری ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە کە لە کوردە شەبەک و ساڕۆڵی و گۆرانەکانن.
- بە پلەی سێیەم عەرەب: لە ھۆزەکانی شەممەر پێکھاتوون و لە باشوورو ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاو بوونەتەوە.
- بە پلەی چوارەم تورکمان: لە چەند گوندێکی ڕۆژاوای قەزاکەدا بڵاوبوونەتەوە.[٨]
- بەپێی ئامارەکانی ساڵی ١٩٥٧ ژمارەی دانیشتوانی کورد زیاتر بوو لە ١٥٫٣٣٤ کەس و ٤٥٪ی کۆی گشتی دانیشتووانی قەزاکەی پێک دەھێنا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە 2018-09-13 ھێنراوە.
- ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی); نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://www.parliament.krd/
- ^ خەسرۆ گۆران. «کورد لە پارێزگای مووسڵ» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان. «ڕووپێوی دیمۆگرافی لە ھەرێمی کوردستان» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ د.عەبدوڵا غەفور. «گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: بیرخستنەوەکە پارامەترگەلێکی نەناسراوی ھەیە:|نووسەرەکانیتر=
و|قاڵب=
(یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەزای حەمدانیە تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- ئێزیدی
- پارێزگای موسڵ
- مەڵبەندە کێشە لەسەرەکانی ئاسیا
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای موسڵ
- جوگرافیای کوردستان
- کوردستان