شەپۆل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بزووتنی ئاھەنگینی سادەی شەپۆلێک
شەپۆلی درێژەکی
شەپۆلی پانەکی
Sinusoidal traveling plane wave entering a region of lower wave velocity at an angle, illustrating the decrease in wavelength and change of direction (refraction) that results.
Frequency dispersion in groups of gravity waves on the surface of deep water. The red dot moves with the phase velocity, and the green dots propagate with the group velocity.

شەپۆل بریتییە لە ھەر شڵەژانێکی وار (موحیت) کە لە بۆشایی یان کات-جێدا بڵاو بێتەوە. ئەگەر ئەم شڵەژانە لە بوارەکانی کارۆموگناتیسیدا ڕوو بدات، شەپۆلی کارۆموگناتیسی بەرھەم دێت.

لە شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسیدا بوارەکانی کارەبایی و موگناتیسی لەسەر یەک (قیت) بان و خوار دەکەن و بە خێراییی ڕووناکی بڵاو دەبنەوە. ڕووناکی و شەپۆلەکانی ڕادیۆیی لەم جۆرەن.

شەپۆلە میکانییەکان جۆرێک شەپۆلن کە تەنیا لە ماکدا بڵاو دەبنەوە، وەک: شەپۆلەکانی دەنگ، شەپۆلەکانی بوومەلەرزە و شەپۆلەکانی ئاو.

شەپۆلەکان بە دوو دەستەی شەپۆلی درێژەکی و شەپۆلی پانەکی دابەش دەبن. لە شەپۆلی درێژەکیدا خێرایی بڵاو بوونەوەی شەپۆل ھاوشانی لۆژەکانییەتی، بەڵام لە شەپۆلی پانەکیدا ئەم دووانە ھاوشان نین و قیت لە سەر یەکن. شەپۆلەکانی کارۆموگناتیسی لە دەستەی شەپۆلی پانەکین.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]