بیتڵز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیتڵز

بیتڵز (بە ئینگلیزی: The Beatles، داتاشراوە لە beat و beetles)، گرووپێکی بەڕیتانی میوزیکی لە جۆری ڕۆک بوون، لەساڵی ١٩٦٠ لە لیڤەرپوول درووست بوو. دواتر بوو بە ناسراوترین و سەرکەوتووترین گرووپی میوزیکی لەمێژووی مۆسیقادا، بیتڵز پێک ھاتبوو لە جۆن لینۆن (گیتار، ریتم، گۆرانی گووتن)، پۆڵ ماککارتی (باس گیتار، گۆرانی گووتن)، جۆرج ھاریسن (گیتاری سەرەکی، گۆرانی گووتن)، رینگۆ ستار (تەپڵ، گۆرانی گووتن). ناوبانگی بیتڵز لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە دیاردەی "بیتڵمانیا (Beatlemania)" یان (ھۆس بیتڵز) دەەرکەوت، کە وای کرد کاریگەریی بیتڵز نەک ھەر لەسەر ئاستێکی میللی و ناوخۆیی بێت، بەڵکو بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەندین شۆڕشی کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی لە شەستەکاندا.