دەروازە:مۆسیقا/ئەلبومی ھەڵبژێردراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١

دەروازە:مۆسیقا/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/١ کەوتوو (بە ئینگلیزی: Fallen) یەکەم ئەلبومی دەرکەوتنی ستودیۆی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. دوای ئەوەی چەند تۆمارکراوێکی درێژخایەن و سیدییەکی دێمۆیان بڵاوکردەوە، گرووپەکە لە کانوونی دووەمی ٢٠٠١ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ بەست. نووسینی گۆرانییەکانی ئەلبومەکە ٨ ساڵ پێشووتر دەستیپێکردبوو؛ ھەندێک لەو گۆرانیانەی کە لە ئەلبومەکەدا ھەن پێشووتر لە تۆمارە کۆنەکانی گرووپەکەدا ھەبوون و لە ئەسڵدا بۆ ئەو تۆمارە کۆنانە نووسرابوونەوە. تۆمارکردن بۆ ئەلبومەکە لە ستودیۆ لە بەینی ئاب و کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دەستیپێکرد، ستودیۆی «کۆنوەی» لە ھۆلیوودی کالیفۆرنیا یەکێک بوو لەو شوێنانە. بۆماوەی دوو ھەفتە لە ستودیۆی کۆنوەی ئەلبومەکە کاری میکسی لەسەرکراوە.

کەوتوو لە ٤ی ئازاری ٢٠٠٣ بڵاوکرایەوە لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپ و ئێپێکەوە. کەوتوو سەرکەوتووترین بەرھەمی گرووپەکەیە تاکو ئێستا، بە ٧ میلیۆن فرۆشەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بەتەنھا و زیاتر لە ١٧ میلیۆن لە جیھاندا. ئەلبومەکە لەسەر ژمارە ٧ی بیلبۆرد ٢٠٠ جێگەی بۆخۆی کردەوە دوای فرۆشتنی زیاتر لە ١٤١٫٠٠٠ دانەی لە یەکەم ھەفتەی بڵاوبوونەوەیدا، دواتر توانی بگاتە ژمارە سێ لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٠٣. کەوتوو توانی بەسەرکەوتووانە بگاتە ژمارە ١ لە زیاتر لە ١٠ وڵات. ئەلبومەکە ٧ بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن کۆمەڵەی پیشەسازی تۆمارکردنی ئەمریکاوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢

دەروازە:مۆسیقا/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٢ دەرگا کراوەکە (بە ئینگلیزی: The Open Door) دووەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکی ئێڤەنێسنسە. بۆ یەکەم جار لە پۆڵەندا لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە، لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە، و دواتریش لە زیاتر لە ٢٠ وڵات بڵاوکرایەوە لە جیھاندا. ڕۆژی بڵاوکردنەوەکە، کە بە ڕەسەنی ئازاری ٢٠٠٦ بوو، گۆڕدرا لەبەرئەوەی گیتارژەن تێری باڵسامۆ توشی سەکتەی مێشک ببوو، لەدەستدانی بەڕێوەبەرەکەی پێشوویان ھەروەھا جیابوونەوەی ھەردوو ئەندامی پێشوو ویڵ بۆید و بێن موودی لە گرووپەکە. ئەلبومەکە نیشانەی دەستپێکێکی نوێیە بۆ گرووپەکە، ھەروەھا مۆسیقای نوێ کراوەتە ئەلبومەکەوە وەک گۆتیک ڕۆک، سیمفۆنیک ڕۆک و پاپ و ھەروەھا بەکارھێنانی کۆرۆس و گۆرانیوتنی ئۆپێراتیکی لە ھەندێک لە گۆرانییەکاندا (وەک لەکریمۆسا) نووسینەوەی ئەلبومەکە زیاتر لە ١٨ مانگی پێچووە؛ زۆربەی گۆرانییەکان نوسراوەی دەستی ئەیمی لی و تێری باڵسامۆن، و ھەروەھا دەرھێنراون لەلایەن دەیڤ فۆرتمن.

ئەلبومەکە بەگشتی پێداچوونەوەی باشی وەرگرتووە کە دەستخۆشیان ڕادەگیاند بۆ نووسینەوەی گۆرانییەکان و ھەروەھا ژەنینی ئامێرەکان لەگەڵ دەنگی لی، و ھەندێکیش ڕەخنەیان لێگرت بەھۆی گۆڕانی دەنگی گرووپەکە و دژی ئەلبومەکە وەستان بەھۆی جیاوازییەوە لەگەڵ یەکەمین ئەلبومی دەرکەوتنیان بەناوی کەوتوو. ئەلبومەکە کاندید کرا لە ٥٠ھەمین خەڵاتەکانی گرامی بۆ باشترین پەخشی ھاردڕۆک بۆ تراکی ئەلبومەکەیان قوربانیی شیرین. دەرگا کراوەکە ژمارە یەکی بەدەستھێنا لە بیلبۆرد ٢٠٠ بە زیاتر لە ٤٤٧٫٠٠٠ فرۆشەوە لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا. ئەلبومەکە پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا لە ئوسترالیا، ئەورووپا، ئەڵمانیا، یۆنان لەگەڵ سویتزەرلاند؛ و مایەوە لە بیلبۆرد ٥ لە زیاتر لە ٥٠ وڵات. ئەلبومەکە بڕوانامەی پلاتینی پێبەخشرا لەلایەن (پیشەسازی تۆمارکردنی کۆمەڵەی ئەمریکا) دوای مانگێک لە دەرچوونی، لەوکاتەوە زیاتر لە ٥ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشراوە و لە زیاتر لە ٥٠ مارکێتی جیھانی بڕوانامەی پێ بەخشراوە.
خوێندنەوەی زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣

دەروازە:مۆسیقا/ئەلبومی ھەڵبژێردراو/٣ ئێڤەنێسنس (بە ئینگلیزی: Evanescence) ئەلبومێکی خۆ-ناونراو و سێھەم ئەلبومی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە. ئەلبومەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لەڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە بڵاوکراوەتەوە. گرووپەکە لە حوزەیرانی ٢٠٠٩دا دەستیان بە نووسینی ئەلبومەکە کرد. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەکەی چەندجارێک دواخرا: لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٠دا، گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر ستیڤ لیلیوایت ڕوویان کردە ستودیۆ، بەڵام دواتر دەستیان لە کارکردن لەگەڵی کێشا لەبەر ئەوەی «گونجاو نەبوو.» لەو کاتەدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومەکە ئاب یاخود ئەیلوولی ٢٠١٠ بوو، بەڵام دواتر ئەیمی لی ڕایگەیاند کە تۆمارکردنیان ڕاگرتووە تاکوو بەرھەمی زیاتر دابنێن. لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا گرووپەکە لەگەڵ بەرھەمھێنەر نیک ڕاسکیولینێکز گەڕانەوە بۆ ناو ستودیۆ.

بەپێی لی، لەم ئەلبومەدا جێ پەنجەی ھونەرمەندانێ وەک بیۆرک، دیپێکێ مۆد، ماسڤ ئەتاک، MGMT و پۆرتسھێد لەسەر گرووپەکە دیار بوو. گۆرانییەکانی سەر ئەلبومەکە دەنگی نیو مێتاڵ، ھارد ڕۆک و ئێلێکترۆی لەخۆگرتووە. ھەرچەند ڕەخنەگرانی مۆسیقا ڕایان بە گشتی لەسەر ئەلبومەکە باش بوو، ھەروەھا تاریفی دەنگبێژیی لی کرا، بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بە لەیەکچوونی ئەلبومەکە و کارە کۆنەکانی ئێڤەنێسنس کرد. لە یەکەم ھەفتەی دەرچوونیدا، ئێڤەنێسنس بە ١٢٧٬٠٠٠ فرۆشەوە توانی بگاتە ژمارە یەک لە بیلبۆرد ٢٠٠، و سەرکەوت بەسەر چوار ئەلبومی تریشدا: ڕۆک ئەلبومز، دیجیتاڵ ئەلبومز، ئاڵتەرنەتڤ ئەلبومز و ھارد ڕۆک ئەلبومز. ئەلبومەکە سەرکەوتنێکی جیھانی بەدەستھێنا و لە زیاتر لە ٢٠ وڵات لەسەر ھێڵکارییەکان دەرکەوت. گرووپەکە بە بڵاوکردنەوەی ھەندێک لە گۆرانییەکان لەسەر چەند وێبگەیەک و چەند کۆنسێرتێکی جیاواز جیاوازیش ئەلبومەکەیان سەرخست.
خوێندنەوەی زیاتر...

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ١٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٢٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٣٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٤٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٥٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٦٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٧٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٨٩

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٠

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩١

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٢

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٣

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٤

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٥

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٦

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٧

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٨

ئەلبومی ھەڵبژێردراو ٩٩