ھارد ڕۆک
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ھارد ڕۆک (ئینگلیزی: Hard rock) چەشنێکی ناسراوی مۆسیقای ڕۆکە کە لەساڵی ١٩٦٠ەکاندا ھاتە بوون، لەگەڵ گەراژ، سایکیدێلێک و بلووز ڕۆکدا. ئەم چەشنی مۆسیقایە ناسراوە بە بەکارھێنانی دەنگی (گۆرانیبێژیی) سەخت، گیتاری کارەبایی شێواو، گیتاری بەیس، تەپڵ و زۆربەیجاریش ھاوڕێیەتی دەکرێت بە پیانۆ و کیبۆرد.[١]
ھارد ڕۆک بووبە جۆرە چەشنێکی بەناوبانگ لە ساڵی ١٩٧٠کاندا، کاتێک گرووپی وەک لێد زێپلین، زە ھوو، کوین، بلاک سەبات، دییپ پرپڵ، ئەیرۆسمیت، ئەی سی/دی سی و ڤان ھالێن دروست بوون. لە ١٩٨٠کاندا، ھەندێک لە گرووپەکان لە ھارد ڕۆک دوورکەوتنەوە و گۆڕان بۆ پۆپ ڕۆک، لەکاتێکدا ھەندێکیان گەڕانەوە سەر چەشنە کۆنەکەیان.[١]
پەراوێزەکان
[دەستکاری]- 1 2 بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ھارد ڕۆک»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٨ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە Hard rock تێدایە.
| ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |