بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپرۆژە:مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیپرۆژەی مۆسیقا

پرۆژەیەکی تایبەت بە پەرەپێدان و چاودێریکردنی وتارە مۆسیقییەکان.

پەڕەی سەرەکیوتووێژی پرۆژەتەختەی ئاگاداریئامارەکاندەروازەیارمەتی
 
دەربارە

ویکیپرۆژەی مۆسیقا پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەکارھێنەرانەی لەسەر بوارە مۆسیقییەکان کاردەکەن لە ویکیپیدیا دامەزراوە. لەم پرۆژەیەدا، بەکارھێنەران دەتوانن چاودێری پێشکەوتنی وتارە مۆسیقییەکان بکەن و وتووێژ دەربارەی چاکسازیکردن لە وتارە مۆسیقییەکان بکەن. تاوەکوو ئێستا، ٢٬١٩٥ وتاری پەیوەندیدار بە مۆسیقا لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەن. ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە پێکھاتوون لە: ڕێکخستن و پۆلێنکردنی وتارە مۆسیقییەکان، پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان لە ڕێگەی درێژکردنەوە و دانانی پەڕگەی پەیوەندیدار و زیادکردنی سەرچاوە و ھتد...، بەرزکردنەوەی ئاستی وتارە مۆسیقییەکان و پەیوەندیدارەکان پێوەی تا ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو و وتاری باش، لەگەڵ یارمەتیدانی بەکارھێنەران لە دۆزینەوە و پەرەپێدان بەو جۆرە وتارانە.

 
بەشداربوون

ویکیپیدیا پرۆژەیەکی کراوەیە و ھەمووان دەتوانن بەشداری تێدا بکەن، بۆیە ھەمووان بەبێ جیاوازی دەتوانن بەشداری لەم ویکیپرۆژەیەش بکەن. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکە ئاگادارببنەوە لە بەشداریکردنت لەم ویکیپرۆژەیە، دەتوانیت داڕێژەی {{بەکارھێنەر ویکیپرۆژەی مۆسیقا}} بۆ پەڕەکەی خۆت زیاد بکەیت. ئەمە دڵخوازانەیە، دەتوانی بەبێ ئەنجامدانی ئەمە ھەر بەشداری بکەیت، بەڵام پێشنیارکراوە ئەمە بکەیت تا بەکارھێنەرانی تر کە بەشداری لە پرۆژەکە دەکەن بتوانن بە ئاسانی پەیوەندیت لەگەڵ ببەستن.

 
زیادکردنی داڕێژەکان

داڕێژەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان، بۆیە پێویستە گرنگییان پێ بدرێت:

 
ڕێنماییەکان
  • پێش بەشداریکردن لەم ویکیپرۆژەیە، ئەگەر بەکارھێنەرێکی نوێیت، سەرەتا سیاسەتەکان و ڕێساکان بخوێنەرەوە و خۆت فێر بکە چۆن دەستکاری بکەیت
  • کاتێکی وتارێکی مۆسیقی دەنووسیتەوە و وتارەکە ناوێکی تایبەتی ھەبوو، بۆ نموونە ناوی ئەلبومێک، گۆرانییەک، یان گرووپێکی مۆسیقی بوو، ھەرگیز ناوەکان وەرمەگێڕە سەر کوردی. دەتوانی لە ناوەرۆکی وتارەکەدا ئاماژە بە وەرگێڕانە کوردییەکەیت بکەیت، بەڵام ناوی وتارەکە دەبێت ناوە ڕەسەنەکە بێت
  • لەکاتی دەستکاریکردنی وتارە مۆسقییەکان و گشت وتارەکانی تریش، ھەمیشە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، کرتە لەسەر دوگمەی پێشبینین بکە تا بزانیت ئەگەر ھەڵەیەکت کردبێت
  • پێش ھەر جۆرە گۆڕانکارییەک کە لەوانەیە دەمەقاڵێی لێ بکەوێتەوە، وتووێژ بکە. بۆ نموونە، ئەگەر پێت وابوو پێویستە ناوی ئەو وتارەی لەسەر فڵان گۆرانی نووسراوە ھەڵەیە، یەکسەر مەیگوازەرەوە، سەرەتا وتووێژ بکە، وەک لە ویکیپیدیا:گواستنەوەی پەڕە ئاماژەی پێ دراوە
  • ھەمیشە ھەوڵ بدە لەگەڵ بەکارھێنەرانی تر کە بەشداری پرۆژەکە دەکەن یەکگرتوو بەو پێکەوە کار بکەن. پەرەپێدان بە لایەنێکی دیاریکراو لە مۆسیقا، پێویستی بە یەکگرتووییە و بە یەک کەس ناکرێت. ئەگەر کێشەیەک ھاتە ئاراوە، بە ھێمنی و بە وتووێژکردن چارەسەری بکەن.
  • بەردەوام خۆتان لە شەڕە دەستکاری بپارێزن لەسەر وتارە مۆسیقییەکان و وتارەکانی تریش. شەڕە دەستکاری تەنھا دەبێتە ھۆی تێکدانی وتارەکان و ڕاگرتنی پێشکەوتنیان. ئەگەر ناکۆکییەک ھەبوو، تکایە بە وتووێژکردن چارەسەری بکەن.
 
ئەرکەکان
  • بەسەرداچوونەوەی گۆڕانکارییە پەیوەندیدارەکان بە مۆسیقا
  • پاراستنی وتارە مۆسیقییەکان لە خراپکاری
  • پەرەپێدان بە کۆلکە-وتارەکانی مۆسیقا
  • پێشنیارکردنی وتاری ڕێک و پێک بۆ ھەڵبژاردن لە دەروازەی مۆسیقا
  • پاڵاوتنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان وتاری باش و وتاری ھەڵبژێردراو دەگونجێن
  • بەسەرداچوونەوەی وتارە مۆسیقییەکان و دانانی تاگی پێویست لەسەر وتارە مۆسیقییەکان
  • ھەڵسەنگاندنی وتارە مۆسیقییەکانی کە بۆ وتاری باش و ھەڵبژێردراو پاڵێوراون
  • یارمەتیدانی ئەو بەکارھێنەرانەی کە دەربارەی ویکیپرۆژە و دەروازەی مۆسیقا پرسیاریان ھەیە
  • بەخێرھاتنکردنی ئەو بەکارھێنەرانەی دەستکاری وتارە مۆسقییەکان دەکەن و ئاگادارکردنەوەیان لە ھەبوونی ویکیپرۆژەی مۆسیقا بە دانانی {{بەخێرھاتن-مۆسیقا}} لە پەڕەی لێدوانەکانیان
 
پەڕە بەسوودەکان

لەخوارەوە چەند پەڕەیەک ھاتوون کە بەشداربووانی پرۆژەکە دەتوانن سوودی لێ وەربگرن:

 
پۆلەکان
گۆڕانکارییە پەیوەندیدارەکان

دوایین گۆڕانکارییە پەیوەندیدارەکان ئەو بەکارھێنەرانەی زۆرترین جار لێرەدا ناویان ھاتووە چالاکترین بەکارھێنەرەکانن. ئەم پەڕەیە بەپێی مانگ نوێدەبێتەوە و ھەموو گۆڕانکارییەکانی ئێرە پەیوەستن بەو وتارانەی پەیوەندیدارن بە مۆسیقاوە. ئەم پەڕەیە یارمەتی بەسەرداچوونەوە و پەسەندکردن و پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکان دەدات. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن بەسەر دەستکارییەکاندا بچنەوە.

پێرستی ناوبڕەکان:
د
دەستکاریی ویکیدراوە
ن
ئەم دەستکارییە پەڕەیەکی نوێی دروست کرد (پێرست)
ب
ئەمە دەستکارییەکی بچووکە
بۆت
ئەم دەستکارییە لە لایەن بۆتەوە کراوە
(±۱٢٣)
قەبارەی پەڕە ئەوەندە بایت گۆڕاوە

‏١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

‏٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

‏٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

‏٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤

داڕێژەکان

ئەو بەستەرانەی سوورن وتارن کە دروست نەکراون. یارمەتی دروستکردنیان بدە: