نۆتەی مۆسیقا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نۆتەی مۆسیقا (ئینگلیزی: Musical notation) سیستمێکی نووسینی نووسراو یاخود چاپکراوی وێنەکردن یان ھێماکردنی دەنگی گۆرانیبێژی یاخود ژەنینی ئامێرێکی مۆسیقا کە چەند ھێمایەک لەخۆ دەگرێت کە بە نۆتە ناو ئەبرێن.

شێوازی جیاواز ھەیە بۆ نووسینەوەی نۆتەکان و ھەندێکجار جیاوازی چاندیش کار دەکاتە سەر نووسینەوەیان. شێواز و مێتۆدە جیاوازەکان وا دەکات کەوا شێوازێکی جێگیر نەبێت کە ھەمووان بەکاری بھێنن. کۆنترین شێوازی نووسینەوەی مۆسیقا دەگەڕێتەوە بۆ شارستانییەتی سۆمەر نزیک ٢٠٠٠ ساڵ پێش زاین.

ئەگەر کەسێک توانای خوێندنەوەی نۆتەکانی مۆسیقای ھەبێت، ئەوا دەتوانێت مۆسیقایەک بژەنێت کە لەلایەن کەسێکی ترەوە نووسرابێتەوە، یانیش مۆسیقایەکی نووسراو بخوێنێتەوە و ببیستێت. مەرج نییە کە تەنھا ڕێگە بۆ فێربوونی مۆسیقایەک لەڕێگەی نۆتەوە بێت، ھەندێک کەس دەتوانن بە گوێگرتن دەنگی نۆتەکان بناسنەوە و جیایان بکەنەوە و بیژەنن، ھەندێکیش لە بەناوبانگترین ژەنیارانی مۆسیقا توانای خوێندنەوەی نۆتەکانیان نەبووە، بۆ نموونە ھیچ کام لە ئەندامەکانی بیتڵز نەیانتوانیوە مۆسیقا بخوێننەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]