بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تایلر سویفت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەیلۆر سویفت

تەیلۆر سویفت لەخەڵاتی مۆسیقی (iHeartRadio) لە ئازاری ٢٠١٩.
تەیلۆر سویفت لە خەڵاتی مۆسیقی (iHeartRadio) لە ئازاری ٢٠١٩.
لەدایکبوون
تەیلۆر ئالیسن سویفت

(١٩٨٩-١٢-١٣) ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
پیشە
  • گۆرانینووس
  • بەرھەمھێنەری تۆماری
  • دەرھێنەری ڤیدیۆی مۆسیقی
  • خانمەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٤-ئێستا
خزمەکانئۆستن سویفت (برا)
وێبگەtaylorswift.com

تایلر سویفت (بە ئینگلیزی: Taylor Alison Swift)، ناوی تەواوی (تایلەر ئەڵیسۆن سویفتە) و لە ١٣ی کانونی یەکەمی ١٩٨٩ لە پەنسلیڤانیا ی ئەمریکا لە دایکبووە، تایلەر سەرەتای منداڵی لە پەنسلیڤانیا بەسەربردوە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەتوانین بڵێین سەرەتای درەوشانەوەی ئەستێرەی تایلەر بوو چونکە خێزانەکەی ئەڕۆن بۆ شاری ناشڤێل بۆ بەدەستھێنانی کار لە (Country music) تایلەر گۆرانی ئەوت لەگەڵ پێناسی سەربەخۆی (Big Machine Record)و تا ئێستاش کارکردنی لەگەڵ ئەم گروپە بەردەوامە و لەوکاتەدا بوو کە وەک گەنجترین گۆرانی نووس ھەڵبژێردرا لە لایەن گەورەترین کۆمپانیای بڵاوکراوەی موزیک بە ناوی (Sony/ATV Music publishing house).

سەرەتا لە ٢٠٠٤ وەک پێشکەشکار دەرکەوتووە بەڵام وازی لێھێناوەو لە ساڵی ٢٠٠٦ یەکەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بەناوی (Our Song) پاشان بەرە بەرە ئەستێرەکەی بەرەو گەشانەوە دەچوو و لە ٢٠٠٨ دووەم ئەلبومی بەناوی (Fearless) دەرکرد و لە ٢٠٠٩ ڕیزبەندی پڕ فرۆشترین ئەلبومی ساڵی وەرگرت لە ساڵی ٢٠٠٨ خەڵاتی گرامیی وەک باشترین گۆرانیبێژی ساڵ وەرگرت. لە پاشاندا سێیەم ئەلبومی دەرکرد بەناوی (Speak Now) لە ٢٠١٠ لەم ئەلبومە تڕاکی سێھەم بەناوی Mean دووجار خەڵاتی (گرام) ی پێبەخشرا. پاشان لە ٢٠١٢ چوارھەم ئەلبومی بڵاوکردەوە بە ناوی (Red) کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی لێ فرۆشرا. لە ٢٠١٤ش ئەلبومی ١٩٨٩ی بڵاوکردەوە کە ناوەکەی لە ساڵی لە دایکبونی خۆی ھاتووە و لە ماوەی ھەفتەیەک ٤ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا و ھەنوکەش لە ڕیزی پڕفرۆشتینەکانە، ڤیدیۆ کلیپی (Bad Blood) لە یوتیوب پێوانەی زۆرترین بینراوی شکاند کە گەیاندیە ٢٠ میلیۆن لە ڕۆژێکدا و ڤیدیۆ کلیپی (Blank Space) بە خێراترین ڤیدیۆ دادەنرێ لە یوتیوبدا کە ژمارەی بینینەکانی لە ١ میلیارد تێپەڕاندە، ئەوەی جێی ئاماژەیە تایلەر پاش بڵاوبونەوەی ئەلبومەکانی کۆنسێرتێک بۆ گۆرانیەکانی ڕێک دەخات لە زۆربەی وڵاتان و ناوی ئەلبومەکە و گەشتی لێ دەنێ بۆ نمونە: (Tour 1989) تایلەر ھونەرمەندێکی خێرخواز و میھرەبانە و چەندین کاری خێرخوازی گەورەی کردوە. لە ٢٠١٤ تایلەر وەک پاڵێوراوی کەسایەتی ساڵ ھەڵبژێردرا.

بەشدارییەکان

[دەستکاری]
  • لە فیلم
  1. ساڵی ٢٠٠٩: Jonas Brothers: The 3D Concert Experience
  2. ساڵی ٢٠٠٩: Hannah Montana: The Movie
  3. ساڵی ٢٠١٠: ڕۆژی ڤالانتاین
  4. ساڵی ٢٠١٢: لۆراکس
  5. ساڵی ٢٠١٤: The Giver
  • لە تەلەڤیزیۆن
  1. ساڵی ٢٠٠٩: CSI: Crime Scene Investigation
  2. ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٥: Saturday Night Live
  3. ساڵی ٢٠١٣: New Girl

تەیلەر سوێفت ئەکتەری و گۆرانیبێژی ئامەریکایە کە بە ناوبانگی زۆری ناسراوە. گەرچی زۆرتر بە شەهری گۆرانییەکانی سەرکەوتوو بووە، بەڵام لە چەندین فیلمیشدا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە.

فیلمەکانی تەیلەر سوێفت: Valentine's Day (2010) لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانسی "ڕۆژی خەڵات"دا، تەیلەر سوێفت ڕۆڵی "فێلیس" یەکێک لە ڕۆمانتیکەکانی قەیسەکە دەکات. ئەم فیلمە پەیوەندیەکی چەند لایەنی دەربارەی هەواڵەکانی ئاشقەکانی ڕۆژی خەڵات دەربەخشات.

The Lorax (2012) لە ئەم فیلمە پەیوەندیدار بە فلیم ئەنیماسیۆندایە، تەیلەر سوێفت دەنگی "ئاودری"ی کەسی سەرەکی دەدا. فیلمەکە دەربارەی پاراستنی نەخشە و جیهانی سەرسەوزە.

The Giver (2014) لە درامای دۆستۆپیایی "بەخشەر"دا، تەیلەر سوێفت ڕۆڵی "ڕۆزمەری" دەکات، کە فەرمی وەک شەڕگەری یەکە لە نێوان ژیانی ڕاستەقینە و ڕێزگاربوونی مافی تایبەتی.

Cats (2019) لە فیلمی "پیشووکان"دا، تەیلەر سوێفت ڕۆڵی "بۆمبەلورینە" دەکات و گۆرانییەکی تایبەتی بەناوی "ماکافیتی" پێشکەش دەکات. هەرچەند کە فیلمەکە بە تەنقدی شەدید ڕووبەڕوو بوو، بەهۆی دەرچوونی سوێفت بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش یاددەکرێت.

Miss Americana (2020) (بەڵگەنامە) ئەم بەڵگەنامەیە کە لە نێتفلیکس بڵاو بوو، ژیانی تایبەتی و مەسڵەکی تەیلەر سوێفت بە پەیوەندی بە نەخشەکەی لە جیهانی موزیک و سیاسەت نیشاندان دەدات.

ئیشی داهاتوو: تەیلەر سوێفت ڕووکێشی زۆری بەرز هەیە و بە شێوەیەکی بەردەوام دەربەخشات لە فەرهەنگی گشتی، گۆرانی و ئەکتەرایەتی.


سەرچاوەکان

[دەستکاری]