ویکیپرۆژە:ئێڤەنێسنس
ئێڤەنێسنس (وەرگێڕانی دەقاودەق: 'ونبوون'؛ بە ئینگلیزی: Evanescence؛ گۆکردن: /ˌɛv.ɪn.ˈɛs.ɛns/) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە، شوێنی دامەزرانی شاری لیتل ڕاکی ویلایەتی ئارکنساسە، لە ساڵی١٩٩٥ لەلایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی و گیتارژەن بێن موودییەوە دامەزرا. دوای تۆمارکردنی چەند ئەلبومێکی سەربەخۆ گرووپەکە یەکەم ئەلبومی درێژخایەنی ستودیۆیان بڵاوکردەوە بەناوی کەوتوو لە ڕێگەی تۆمارەکانی وایند-ئەپەوە. کەوتوو زیاتر لە ١٧ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە جیھاندا یارمەتی گرووپەکەشی دا بۆ بردنەوەی ٢ خەڵاتی گرامی لە کۆی ٧ جار کاندیداکردن و ھەروەھا بەدەست ھێنانی ژمارە ٦ی باشترین ئەلبومە فرۆشراوەکانی ١٠ ساڵی ڕابردووی سی بی ئێس. دوای ساڵێک ئێڤەنێسنس یەکەم ئەلبومی ڕاستەوخۆی بڵاوکردەوە بەناوی ھەرشوێنێک جگە لە ماڵەوە، کە زیاتر لە ١ میلیۆن کۆپی لێ فرۆشرا لە ھەموو جیھاندا. لە ٢٠٠٦دا گرووپەکە دووەم ئەلبومی ستودیۆی بڵاوکردەوە بەناوی دەرگا کراوەکە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆنی لێ فرۆشرا.
ھۆکاری دروستکردنی ئەم ویکیپڕۆژەیە
[دەستکاری]- بۆ باشترکردن و پەرەپێدان بە وتاری ئێڤەنێسنس لە ویکیپیدیای کوردی.
- بۆ ئەوەی وتاری ئێڤەنێسنس و لێکچووەکان کە پەیوەندیان پێوەی ھەیە وەک "وتاری باش" دەربکەوێت.
- گرنگترین بەشی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە وتاری ئێڤەنێسنس و پەیوەندیدارەکان بەھێز بکرێن تاکو لە "وتاری ھەڵبژێردراو"دا دەرکەوێت.
گرنگی وتارەکان
[دەستکاری]وتارەکان بەپێی گرنگی بۆ دەستکاریکردن ڕیزکراون. لێرەدا ئەوە فێردەبن کە لە کام وتارەوە دەست پێبکەن و کامە زۆر گرنگە.
- وتارە ھەڵبژێردراوەکان: ئەم وتارانە ھێمایەکی ئەستێرەی زێڕینیان لە پاڵدایە () ئەوانە ئەو وتارانەن کە بوون بە وتاری ھەڵبژێردراو و لەوانەیە پێویست نەکات بەڕێژەی ئەوانی تر گرنگی پێ بدرێت چوونکە خۆی لە ئاستێکی نایابدایە.
- وتارە باشەکان: ئەمانە ھێمایەکی ئەستێرەی زیویان لە پاڵدایە ()، ئەو وتارانە لە ویکیپیدیا وتاری باشن. وتارە باشەکان ھێندەی ھەڵبژێردراوەکان پوخت و بەسوود نین و لەوانەیە پێویست بکات کە گرنگی زیاتر پێ بدرێت لە چاو ئەواندا، بەڵام ھێشتا لە وتارە ئاساییەکان باشتر و بەسوودترن.
- وتارە ئاساییەکان: ئەمانە ھیچ ھێمایەکیان لە پاڵ نییە و تەنھا بەستەرێکی شینن کە ڕەوانەت دەکەن بۆ ناو وتارەکە. زۆربەی ئەو وتارانە کۆلکە و کورت و پێویستە درێژ بکرێنەوە و پەرەیان پێ بدرێت تا دەگەنە ئاستی وتاری باش یان ھەڵبژێردراو.
ئەو پەڕانەی دەتوانیت باشتریان بکەیت
[دەستکاری]وتاری سەرەکی |
|
|
|
یارمەتی دروستکردنیان بدە
[دەستکاری]ئەم وتارانەی کە خەریکە دروستیان دەکەیت ھەمووی پێکھاتون لە گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس، لە کاتێکدا کە وتارەکەت دروست کرد پێویستە ئەم پۆلە دابنێیت تاکو بە ئاسانی بدۆزرێتەوە و بچێتە لیستی گۆرانییەکانەوە.
گۆرانییەکان
[دەستکاری]- لیسیوم (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
- گود ئینەف (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
- ونبوو لە بەھەشت (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
- کێشی جیھان (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
- ئۆقیانووسەکان (ئەم وتارە کۆلکەیە، پێویستی بە پەرەپێدان و باشترکردنە)
دەروازەی ئێڤەنێسنس
[دەستکاری]وتارەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسنس بە شێوەیەکی فراوان لە ویکیپیدیای کوردیدا دەبیندرێن. ئێستا کاتێکی شیاوە بۆ دروستکردنی دەروازەیەکی تایبەتی.
پەراوێزەکان
[دەستکاری]پەراوێزەکان بەشێکی گرنگی وتارەکانی ویکیپیدیان، بەداخەوە وادیارە لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی گوێیەکی زۆری پێ نادرێ، بەڵام ھەریەکێک لە ئێمە ئەبێت ھەوڵ بدەین وتاری ئێڤەنێسنس و ھاوشێوەکانی ناوازە بکەین و تاکو لە وتارەکانی تری ویکیپیدیا جیابکرێنەوە و جێی متمانە بێت. ویکیپیدیا نوسینی خۆوەکی لەخۆناگرێت، واتە قسەی کەسانی ئاسیی و بێ سەرچاوە دەسڕدرێنەوە. ئەگەر ئێمە ھەوڵ بدەین پەڕاوێزەکان زیاد بکەین، ئەوە وتارەکانیش ناوازە دەردەچن و ھەڵدەبژێردرێن بۆ وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی. پەراوێزەکان بۆ ئەم وتارانەی خوارەوە زیاد بکە.
بەسەریاندا بچۆرەوە و نوێیان بکەرەوە
[دەستکاری]یارمەتی نوێکردنەوە و پەرەپێدان ئەم وتارانەی خوارەوە بدە، بە گشتی ھەموو وتارەکان لەبارەی ئەندامەکانەوە کۆڵکەن و کورتە وتارن.
- جێن ماجورا
- ترۆی مکلاوھۆرن
- تیم مەککۆرد
- ویڵ ھەنت
- بێن موودی
- دەیڤد ھۆدجس
- ویڵ بۆید
- جۆن لیکۆمپت
- ڕاکی گرەی
- تێری باڵسامۆ
نوێکردنەوەی ناڤبۆکس
[دەستکاری]- {{ئێڤەنێسنس}}
پۆلەکان سەبارەت بە ئێڤەنێسنس
[دەستکاری]- پۆل:ئێڤەنێسنس
- پۆل: ئەلبومەکانی ئێڤەنێسنس
- پۆل: گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس
- پۆل: ئەندامەکانی ئێڤەنێسنس
- پۆل: وێنەکانی ئێڤەنێسێنس
داواکردنی یارمەتی
[دەستکاری]دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لەو کەسانەی کە دەستکارییەکیان لە وتاری ئێڤەنێسنس کرد بۆ ئەوەی ھەوڵ بدەن وتارەکانی تر باشتر بکەن بە دانانی ئەم بۆکسانەی خوارەوە لە پەڕەی وتووێژەکەیاندا. بەڵام ئاگاداربە کە نەبیتە ھۆی بێزارکردن و لەسەر ھەموو پەڕەی وتووێژێک داینەنێیت!
ئاگاداربە کە نابێت بچیت ویکیپڕۆژەیەکی تر دروست بکەیت بە ناوی بێن موودی یاخود تێری باڵسامۆ، بۆ؟ چونکە ئەوانیش بەشێکن (بوون) لە ئێڤەنێسنس و ھەموویان لە یەک ویکیپڕۆژەدا کۆکراونەتەوە. بە کورتی: ھەرچییەک پەیوەندی ھەبێت بە ئێڤەنێسنسەوە، ئێستا یان ڕابردوو، لەم پەڕەیەدا دیاریکراوە.
ئەم داڕێژەیە لەسەر پەڕەی وتووێژ/لێدوانەکەیاندا دابنێ: {{بەکارھێنەر بەشداری ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس}} بۆ بەدەستھێنانی:
یانیش ئەم داڕێژەیە لەسەر پەڕەی وتووێژ/لێدوانەکەیاندا دابنێ: {{بەکارھێنەر بەشداری ویکیپڕۆژەی ئێڤەنێسنس ٢}} بۆ بەدەستھێنانی:
بەکارھێنەران
[دەستکاری]
|
ئەگەر تۆ یەکێکیت لە خۆبەخشەکان و دەتەوێت یارمەتی بدەیت لە باشترکردنی وتاری ئێڤەنێسنس لە ویکیپیدیا و لەڕێگەی ویکیپرۆژەوە، دەتوانیت ئەم بۆکسی بەکارھێنەرە لە پەڕەکەت دابنێیت، ئەمە شتێکی پێویست نییە بیکەیت، ئەتوانیت بە شاردراوەی کاربکەیت بەڵام ئەمە شتێکی باشە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە ھەمان ئامانجیان ھەیە. بۆ دانانی بۆکسی بەکارھێنەرەکە تەنھا بنوسە {{بەکارھێنەر ویکیپرۆژەی ئێڤەنێسنس}} لەسەر پەڕەی تایبەت بەخۆت. بۆ دانانی بۆکسی گوێگری ئەیمی لی، لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بنووسە {{بەکارھێنەر گوێگری ئەیمی لی}} بۆ دانانی بۆکسی گوێگری ئێڤەنێسنس، لە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بنووسە {{بەکارھێنەر گوێگری ئێڤەنێسنس}}
تێبینی: ئەگەر کەوانەکان دانەنێیت {{}} ھەر وەکو نوسینێکی ئاسایی دەردەکەوێت لەسەر پەڕەکەت، بۆیە پێویستە دایبنێیت. وە دەبێت نووسینەکەی ناوی ڕاست بێت و وەک خۆی نوسرابێت. ئەگینا بۆکسەکە دەرناکەوێت. دەتوانیت کۆپی/پەیست بەکاربھێنیت، ئەگەر ناش دەبێت بە تەختەکلیل "کیبۆرد"ی ستاندارد بنوسیت.
سندووقی گەڕانی ئێڤەنێسنس
[دەستکاری]ئەمە پێی دەوترێت "ناڤیگەیشیناڵ بۆکس"، بە کورتی بۆکسی زانیارییە دەربارەی ئێڤەنێسنس، ئەندامانی، گۆرانی و ئەلبومەکانیشیان. ئەم بۆکسە لەسەر ھەموو وتارە مەزنەکان و سەرەکییەکانی ئێڤەنێسنس بەکاردێت. بۆ زانیاری لەسەر چۆنیەتی بەکارھێنانی کرتە لەسەر پیتی ب بکە لەسەر بەشی سەرەوەی لای ڕاستی بۆکسەکە، ئەگەر پرسیارێکت ھەبوو کرتە لەسەر پیتی و بکەو لە پەڕەی وتووێژدا پرسیارەکەت بکە. بۆ دانانی ئەم بۆکسەی خوارەوە تەنھا {{ئێڤەنێسنس}} بنوسە لە کۆتایی وتارەکاندا.