دین
دین | |
---|---|
لقی | belief system، world view |
بەشێکە لە | magic and religion |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | خواناسی، دینناسی، مێژووی ئایینەکان، philosophy of religion، sociology of religion |
ھاشتاگ | religion |
Geography of topic | religion and geography |
جێبەجێکار | believer، cleric، religious، فەرمانبەرێکی ئایینی |
بەرامبەر | دژە ئایین |
پێڕست | list of religions and spiritual traditions |
دین یان ئایین کۆکراوەیەکی سیستمی کەلتوری و سیستمی بیر و باوەڕ و تێڕوانینی جیھانییە کە پەیوەندییەک دادەمەزرێنێت لۆ نێوان مرۆڤ و ڕۆحانییەتدا یاخود لەگەڵ چەند ڕێڕەوێکی ئەخلاقیدا. زۆر لە دینەکان چیرۆک و ھێماو و نەریت و مێژووی پیرۆزیان ھەیە کە تێیدا دەیانەوێت مانا بۆ ژیان ببەخشن یا سەرچاوەی ژیان و گەردوون ڕوون بکەنەوە. لەمانەوە ئەخلاق و ئەدەب و یاسایی دینی دادەڕێژن یاخود شێوە ژیانێک بەپێی تێگەیشتنی سروشتی مرۆڤ.
دین وەک پێویسیتییەک بۆ ڕێکخستنی کار و کردەوەکانی (مرۆڤ) بە درێژایی مێژوو و وەک یەکێ لە سەرچاوەکانی یاسا دادەنرێ لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا؛ و ھەر لە ڕێگەی دینەوە باس لە ژیانێکی ئەبەدی کراوە و باسی دووبارە زیندوو بوونەوە و بەھەشت و جەھەنەم کراوە…
پێناسەی دین
[دەستکاری]پێناسەی ئەکادیمی یان زانستی بۆ دین ئەوەیە، کە زانایانی کۆمەڵایەتی و ئەنترۆبۆلۆژیا دین دەبینن بەوەی کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بەھا و شارەزایییە کە لە ناو جەرگەی ڕۆشنبیرییەوە ھاتوون. بۆ نموونە: بناغەی ناوەڕۆکی دین ئاماژە ناکات بە باوەڕ بوون بە خوا، ناوەڕۆکەکەی دەناسرێت بەوەی پێکاھاتە یان ڕۆشنبیرییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ژیان بە شێوەیەکی گشتی؛ و بەپێی ئەم پێناسەیە دین دیدگایەکە کە دەستی لێ بەر نادرێت لە جیھاندا و کۆنترۆڵی بیرۆکەی تاک و کاروبار دەکات.
تایبەتمەندییەکانی دین
[دەستکاری]دەکرێت تایبەتمەندییەکانی دین کۆبکرێتەوە لە چەند خاڵێکدا:
- باوەڕ بە بوونی خواوەند یان زیندەوەری سەروو سروشتی، زۆرییەی دینەکان باوەڕیان بە بوونی تەنھا یەک بەدیھێنەر یان چەند بەدیھێنەرێک ھەیە بۆ جیھان و گەردوون، کە توانایان ھەیە بەسەر کۆنتڕۆڵکردنیان و کۆنتڕۆلی بەشەر و ھەموو زیندەوەرەکانی تر.
- جیاوازی لە نێوان جیھانی ڕۆح و جیھانی ماددە.
- بوونی مەڕاسیمی پەرستش کە مەبەست لێی پیرۆز ڕاگرتنی خواوەند و ئەو شتانەی تر کە بە پیرۆز وەسف دەکرێن.
- یاسایەکی ئەخلاقی یان شەریعەتێک کە ئەو ئەخلاق و بڕیاردانانە لە خۆ بگرێت کە پێویستە پەیڕەو بکرێن لەلایەن خەڵکەوە، وباوەڕداران عادەتەن لەو باوەرەدان کە لەلایەن خواوە ھاتووە.
- نوێژکردن کە شێوەی سەرەکییە بۆ پەیوەندیکردن بە خواوە یان خواوەندەوە و دەرخستنی پیرۆزڕاگرتن و ملکەچی و عیرفانییەتە.
- دیدگایەکی گەردوونییە کە کە چۆنییەتی دروستیوونی جیھان و پێکھاتنی ئاسمانەکان و زەوی ڕووندەکاتەوە، ھەندێک لە دینەکان ئامڕازی پاداشت و سزایان لەخۆ گرتووە یان چۆنییەتی ڕێکخستنی کاروباری جیھان لەلایەن پەروەردگارەوە.
- شەریعەت یان بنەماکانی شەریعەت بۆ ڕێکخستنی ژیانی باوەرداران بەپێی ئەو دیدگا گەردوونییەی دینەکە پێشکەشی دەکات.
بنەمای دینەکان
[دەستکاری]ھەموو دینێک بنەما و ڕاگری خۆی ھەیە (کە ناو دەبرێن بە بیروباوەڕ یان عەقیدە)، و ھەموو دینێک ئەمانەی لای خوارەوەی لەخۆدەگرێت:
- دامەزرێنەر: ئەو کەسایەتییە دەگرێتەوە کە بنەماکانی عەقیدە و پایەکانی داناوە و ڕێکی خستووە، و ئەوەیە کە یەکەمجار مژدەی داوە و پێکی ھێناوە و سروشی ناردووە بە کتێبی پیرۆز بۆ ھەر عەقیدەیەک.
- ناوی دینەکە: ناوی دینەکە بەپێی بیروباوەڕەکەی دادەنرێت و مانای ھەیە، یان بەپێی ناوی دامەزرێنەرەکەی ناودەنرێت یان ئەو شوێنەی لێی دەرچووە.
- کتێبی پیرۆز: ھەموو عەقیدەیەک کتێبێکی پیرۆز یان چەند کتێبێکی ھەیە کە دامەزرێنەری یەکەم دای ناووە یان گەورە شوێنکەوتووانی دینەکە داییانناوە، و کتێبی پیرۆز ھەموو ئەوشتانە لە خۆ دەگرێت کە پەیوەندیان یە دینەوە ھەیە، وەک پایەکان، فەڕزەکان، بیروباوەڕ، ھەڵسوکەوت، ئەخلاقەکان، شەریعەت، ڕۆژژمێر، بۆنەکان، پەرستشەکان، ئاڵوگۆڕەکان، ئەو کتێب یان کتێبانە دەردەکەون بە بە دانەرەکانیان وەک بوودیزم، کۆنفووشیزم، تاوۆیی و جینیی، یان ئەوترێت کە دابەزیوە لەلایەن خوایەک یان چەند خواوەندێکەوە وەک یەھوودی، مەسیحی، ئیسلام، ھیندوویزم، سیخی و بەھائی.
- ڕۆژژمێر: ھەموو دینێک ڕۆژژمێری تایبەتی خۆی ھەیە کە ڕێکەوتی بۆنەکانی دیاری دەکات وەک: جەژنەکان، ڕۆژوو و کاتی حەج (ڕۆژژمێر دەست پێدەکات بە زۆری لە کاتی دەستپێکردنی دینەکە) وەک کۆچیی بۆ موسڵمانان، زایینی بۆ مەسیحییەکان، عیبرانی بۆ یەھوودییەکان.
- زمان: کتێبەکەی پێ دابەزیوە، یان مەراسیمەکانی پێ ئەنجامدەدرێت.
بزووتنەوە دینییەکان
[دەستکاری]پێنج دینە ھەرە گەورەکان پێی ژمارەی شوێنکەوتوو، ٥. ٩ ملیار لە ٨٤٪ دانیشتووان پێک دێنن.
پێنج دینە گەورەکە | ٢٠١٠ (ملیار) | ٢٠١٠ (٪) | ٢٠٠٠ (ملیار) | ٢٠٠٠ (٪) | دانیشتووان |
---|---|---|---|---|---|
مەسیحییەت | ٢. ٣ | ٣٢٪ | ٢. ٠ | ٣٣٪ | مەسیحییەت بەپێی وڵات |
ئیسلام | ١. ٦ | ٢٣٪ | ١. ٢ | ١٩. ٦٪ | ئیسلام بەپێی وڵات |
ھیندوویزم | ١. ٠ | ١٥٪ | ٠. ٨١١ | ١٣. ٤٪ | ھیندوویزم بەپێی وڵات |
بوودیزم | ٠. ٥ | ٧٪ | ٠. ٣٦٠ | ٥. ٩٪ | بوودیزم بەپێی وڵات |
دینی فۆلکلۆر | ٠. ٤ | ٦٪ | ٠. ٣٨٥ | ٦. ٤٪ | |
سەرجەم | ٥. ٩ | ٨٤٪ | ٤. ٨ | ٧٨. ٣٪ |
دینە ئاسمانییەکان
[دەستکاری]دینە ئاسمانییەکان یان دینە ئیبراھیمییەکان، کە لە ئیبراھیمەوە سەرچاوەیان گرتووە، ئەوانیش: ئیسلام و مەسیحی و یەھوودیین.
- ئیسلام: ئاماژەیە بۆ ئەو دینەی کە پێغەمبەر محەممەد ھێناوییەتی، ئیسلام دینی زۆرینەیە لە باکووری ئەفریقا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، و دووەم دینە لە جیھاندا بەپێی ژمارەی باوەڕدارانی لە دوای دینی مەسیحییەوە دێت. موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە ئیسلام دوایین پەیامی ئاسمانییە و دینەکانی پێش خۆی سڕیوەتەوە، ھەروەھا لەو باوەڕەدان کە محەممەد پێغەمبەری خوایە و دوایین پێغەمبەر و نێردراوە، و لە بنەماکانی عەقیدەی ئیسلامی باوەڕبوونە بە خوای تاک و بێ ھاوەڵ کە ئەڵڵایە، ھەروەھا باوەڕ بە سەرجەم پێغەمبەر و نێردراوەکان کە بۆ مرۆڤایەتی نێردراون پێش محەممەد، وەک ئیبراھیم و یوسف و موسا و مەسیح (عیسای کوڕی مریەم) و ئەوانی تر کە لە قورئاندا ناوبرابن یان ناو نەبراون.
ناسراوترین مەزھەبە زانستییەکانی دینی ئیسلام چوار مەزھەبە ناسراوەکەیە کە ئەوانیش بەپێی کاتی دروستبونیان ئەمانەن: مەزھەبی حەنەفی، مەزھەبی مالکی، مەزھەبی شافعی و مەزھەبی حەنبەلی و ئەم مەزھەبانە بە مەزھەبەکانی سوننە ناسراون، ھاوکات شیعەش چەند مەزھەبێکیان ھەیە وەک مەزھەبی جەعفەری و مەزھەبی ئیسماعیلی و مەزھەبی زەیدی و ھەروەھا مەزھەبی ئیبازی.
- یەھوودی: کۆنترین دینی ئیبراھیمییە، کە دروست بووە لە ناو نەتەوەی ئیسرائیل و یەھودای دێرین، و یەھوودی بە پلەی یەکەم دەگەڕێنەوە بۆ تەورات، کە ئەو دەقەیە زۆربەی یەھوود لەو باوەڕەدان ھاتووە بۆ ئیسرائیل لە ڕێگەی پێغەمبەر موسا ساڵی ١٤٠٠ پێش زایین، ھاوکات چەند کتێبی تری عیبریان ھەیە وەک تەلمود و دەقەکانی سەنتەری یەھودییەت؛ و گەلی یەھوودی بڵاوبونەوە لە جیھاندا پاش ڕوخانی ھەیکەل لە قودس ساڵس ٧٠ی زایینی، لە ئێستادا نزیکەی ١٣ ملیۆن یە ھوودی ھەیە، %٤٠ لە ئیسرائیل دەژین و %٤٠ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.
- مەسیحیی: مەسیحییەت دامەزراوە لەسەر ژیان و ئامۆژگارییەکانی یەسووع کە لە پەیمانی نوێ ھاتووە، و باوەڕی مەسیحییەت باوەڕبوونە بە یەسوع (مەسیح) بەوەی کە مەسیح خودا و کوڕی خوایە و دڵسۆز و پەروەردگارە، و زۆربەی مەسیحی باوەڕیان بە سیانە ھەیە، واتە وەک سێ کەس لە یەکێکدا؛ و مەسیحی بە ھەموو جیھاندا بڵاو بووەتەوە، و دابەشبوونە سەرەکییەکانی مەسیحییەت ئەمانەن:
- کەنیسەی کاسۆلیکی بە سەرۆکایەتی پاپای ڕۆما، و پەیوەندی ھەیە بە کنیسەکانی ڕۆژاوا و ٢٢ کەنیسەس کاسۆلیکی ڕۆژھەڵات.
- پڕۆتستانتی، لە کەنیسەی کاسۆلیکی جیابۆیەوە لە سەدەی شازدەدا و دابەش دەبێ بۆ چەند تایفەیکی زۆر.
- مەسیحی ڕۆژھەڵاتی کە ئەمانە دەگرێتەوە ئەرسەدۆکسی ڕۆژھڵاتی و کەنیسەی ڕۆژھەڵات.
- ھەروەھا چەند کۆمەڵێکی بچووکی تر وەک شەھود یەھوە و کەنیسەی یەسوع مەسیح.
- کۆمەڵە ھەرێمی ئیبراھیمی لەوانەش تائیفەی سامەڕی لە ئیسرائیل و زفەی خۆراوا و بزووتنەوەی ڕاستافاری لە جامایکا و دروز لە سوریا و لوبنان.
دینە ھیندییەکان
[دەستکاری]کە دامەزراوە لە نیمچەقاڕەی ھیندی، چەندین مەراسیم و تێگەیشتنی دیاریکراویان ھەیە وەک داڕمی، کارما، تەناسخ، یانتراس و دارسانا و مەراسیمی تر.
- ھیندوویزم: دینێکی بتپەرستییە و زۆربەی ھیندییەکان باوەڕیان پێیەتی، کۆمەڵێک تەقالید وبیروباوەرە کە پێکھاتوون لە سەدەی پازدەی پێش زایینەوە تا کاتی ئێستا، و دینێکە کە بەھارۆحی و بەدیھاتنەکان لە خۆ دەگرێ لەگەڵ بنەما یاسایی و ڕژێمییەکان.
- جەینیزم: یەکێکە لە دینە دەرمەیییەکان کە شێوازێکی فەلسەفی ھەیە و لە ھیندی دێرین دامەزراوە بەپێی وەسیەتەکانی ماھاڤێرا لە سەدەی شەشی پیش زایین، شوێنکەوتووانی ئەم دینە ئێستا کەمینە پێک دەھێنن لە ھیند ھاوکات لەگەڵ چەندین کۆمەڵی کۆچکردوو لێیان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان.
- بوودیزم: دەگەڕێتەوە بۆ گاوتاما بوودا یەکێک لە دینە سەرەکییەکان لە جیھاندا ودامەزراوە لە ڕێگەی ئامۆژگارییەکانی بوودا بە جێی ھێشتووە، و بوودیزم لە باکووری ھیند دامەزرا و بڵاوبۆیەوە بە ئاسیا، تەببەت و پاشان سریلانکا پاشان گەیشتە چین، مەنگۆلیا، کۆریا و ژاپۆن، و دینی بوودا دەسوڕێتەوە بە دەوری سێ شتدا: یەکەمیان، باوەڕ بە بوودا وەک مامۆستایەکی ڕووناکی بەخش بۆ بیروباوەڕی بوودایی، دووەمیان باوەڕ بە دارما کە ئامۆژگارییەکانی بوودا دەگرێتەوە، سێیەم: سانگا کۆمەڵگەی بوودایی، و وشەی بوودا بە زمانی پالی پیاوی بەئاگا.
- ڤاجرایانا: یەکێکە لە مەزھەبە بوودایییەکان ھەروەھا ناسراوە بە مانترای نھێنی، ماوەی ڤاجرایانای بوودایی پۆڵێن دەکرێت بەوەی ماوەی پێنجەم و کۆتایییە لە ماوەکانی بوودا.
- سیکیزم: دینێکە دامەزرا لە باکووری ھیند لە سەدەس شازدە بە بانگەواز بۆ ئامۆژگارییەکانی گووروو نانەک و نۆ جێنشینەکەی.
دینە ئێرانییەکان
[دەستکاری]ئەو دینە دێرینانە دەگرێتەوە کە لە ئێرانی گەورەوە ھاتوون، و لە کاتی ئێستادا ئەم دیانەتانە پەیڕەو ناکرێن تەنھا لەلایەن کمینەیەک نەبێت.
- دینی زەردەشتی: ناونراوە بە ناوی دامەزرێنەرەکەی زەردەشت، دینیکی کۆنی ئێرانییە، بە یەکێک لە دێرینترین دینەکانی جیھان دادەنرێت، دامەزراوە لە ئێران پێش ٣٥٠٠ ساڵ لەسەر ئامۆژگارییەکانی زەردەشت، شوێنکەوتووانی باوەڕیان بە یەک خوای ئەزەلی ھەیە کە ئاھورامزدایە بە مانای خواوەندی دانا دێت، کە بەدیھێنەری گەردوونە و چاکە دەنوێنێت و بەھیچ شێوەیەک خراپەی لێوە نایەت، ھەروەھا زەردەشتییەکان لەو باوەڕەدان زەردەشت پێغەمبەری خوایە و ھەروەھا چەند خواوەندێکی تر ھەن یارمەتی ئاھورامزدا دەدەن و ژمارەیان شەش یارمەتی دەرە، ئەم دینە لەناونەچوە، بەڵکو ھێشتا ماوە بە کەمینەی بچووک.
- سابیئە، شوێنکەوتوانی لەو باوەڕەدان کە دینێکی ئیبراھیمییە و پەیڕەوی پێغەمبەرەکانی خوا دەکەن ئادەم، شیس، ئیدریس، نووح، سامی کوری نوح، و یەحیای کوڕی زەکەریا، و بڵاو بوونەتەوە لە وڵاتی ڕافیدەین و فەلەستین.
- ئێزیدی: دینیێکی دێرینە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، و شوێنکەوتوانی بەزۆری دەکەونە نزیک پارێزگای موسڵ لە عێراق.
- بەھائی: شوێنکەوتوانی لەو باوەڕەدان کە دینێکی یەکتاپەرستییە، حسەین عەلی نووری دایمەزراندووە کە بە بەھائوڵڵاھ ناسراوە لە ئێران لە سەدەی نۆزدەدا، و لەمڕۆدا نزیکەی پێنج بۆ حەوت ملیۆن شوێنکەوتووی ھەیە.
دینەکانی تر
[دەستکاری]- تەنگرییەت دینی ڕەسەنی گەلانی تورکەکان
- دینی تەقلیدی ئەفریقی، ھەر جۆرە دینێک دەگرێتەوە کە لە ئەفریقا پەیڕەو کرابێت پێش ھاتنی ئیسلام و مەسیحییەت، وەک دینی یوروبا و دینی سان.
- دینە نەتەوەییکانی ئەمریکاکان: دینی ئازتیک دەگرێتەوە لەگەڵ ئینکا و مایا و بیروباوەڕە کاسۆلیکییە نوێکان.
- کلتوری دانیشتووە ڕەسەنەکانی ئوسترالیا، ئەو ئەفسانە و پەیرەوکردنە پیرۆزان ەدەگرێتەوە کە سیمایەکی نەتەوەییان وەرگرتووە.
- دینی نەتەوەیی چینی: کە نەتەوەی چینی پەیڕەوی دەکەن لە ھەموو لایەکی جیھاندا، کە پەیرەوێکی نەتەوەیییە لە پلەی یەکەکدا کە توخمی نەتەوەی دەگرێتەوە لە کۆنغۆشیوسی و تاویی و ھەندێک پاشماوەی ماھایانای بووزی.
- دینی کۆری تەقلیدی: تێکەڵەیەکی ماھایانا و شامانی کۆرییە، ھەروەھا مەسیحی کۆریی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەرە لەناو کۆمەڵگە وسیاسەتدا بەتایبەت لە کۆریای باشوور.
- دینی ژاپۆنی تەقلیدی، تێکەڵەیەکی ماھایانای بووزی و مەراسیمە دێرینەکانیانە بەپێی لشنتۆ لە سەدەی حەڤدەدا.
- شینشۆک یۆ، کە پۆلێکی گشتییە بۆ کۆمەڵێکی فراوان لەو بزووتنەوە دینییانەی لە ژاپۆن دامەزراون لە سەدەی نۆزدە.
- تساو دی: دینێکی یەکتاپەرستییە دامەزرا لە ڤێتنام ساڵی ١٩٢٦.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- دابەشبوونی دینەکان لەجیھاندا ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ویکی عەرەربی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دین تێدایە. |