حەنبەلی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە مەزهەبی حەنبەلی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە حەنبەلی (ڕوونکردنەوە).
بەشێکە لە زنجیرەیەک

ئیسلامی سوننە


بیروباوەڕ

پایەکانی ئیسلام · پایەکانی باوەڕ
پێشینەکان · فەرموودەی پێغەمبەر

خەلیفەکانی ڕاشدین

ئەبووبەکری سدیق
عومەری کوڕی خەتاب
عوسمانی کوڕی عەفان
عەلی کوڕی ئەبووتالیب

چوار پێشەواکە

ئەحمەد کوڕی حەنبەل
ئەبووحەنیفە
مالیکی کوڕی ئەنەس
محەمەد شافعی

سەرمەزهەبەکان

حەنبەلیحەنەفیشافعیمالیکیزاهیری

کتێبە سەحیحەکان

سەحیحی بوخاری
سەحیحی موسلیم
سونەنی نەسائی
سونەنی ئەبوداوود
سونەنی ترمزی
سونەنی دارمی
سونەنی ئیبن ماجە
مۆتەی مالیک

حەنبەلی یەکێکی تر لە چوار مەزهەبە سەرکییەکەی سوننە و ئەگەڕێتەوە بۆ پێشەوا ئەحمەدی کوڕی حەنبەل کە ساڵانی ١٦٤ک بۆ ٢٤١ک ژیاوە.

بنەماکانی مەزهەبەکەی[دەستکاری]

مەزهەبی حەنبەلی لە هەموو مەزهەب سوننیەکان زیاتر پارێزگاری دەقەکانی کردووە و دوور کەوتۆتەوە لە ڕا، دەستی گرتووە بە قورئانەوە پاشان فەرموودە ڕاستەکان و پاشان کۆبوون و ئیجماعی هاوەڵەکان و قیاسی بەکار نەهێناوە لە چەند حاڵەتێکی دەگمەندا نەبێت.

ئیمام ناوی دەرچوو زیاتر وەک قسەکەر نەک وەک زانای فیقهـ لەگەڵ ئەوەی پێشەوا بوو لە هەردوکیان، ولەبەر زۆری لە خواترسیەکەی قیاسی وەرنەئەگرت تەنها لە کاتی پێویست و ڕوونیدا نەبووایە ئەمەش لەبەرئەوەی قسەکەری سەردەمی خۆی بووە و ووتەکانی بە شیوەیەک کۆکراوەتەوە کە کەسیتر بەو شێوەیە بۆی کۆنەکراوەتەوە، موسنەدەکی نووسیوە لە حەوت سەد و پەنجا فەرموودە و ئەوەی لە قورئان و فەرموودەدا نەبووایە نەیئەنووسی، و فەتوای نەئەدا لە هیچ بابەتێکدا ئەگەر پێشتر یەکێک لە هاوەڵەکان یان شوێنکەوتووەکان یان پێشەواکان فەتوایان نەدابێت.

فیقهەکەی بە هیچ شێوەیەک لە پەرستشدا لاینەئەدا لە سوننەت و لە جێگەی خۆیدا نەبوو لای کە یەکێک پەرستشەکانی بە قیاس و ڕا بکات، پێغەمبەر محەمەد فەرموویەتی "صلوا كما رأيتموني أصلي"، واتە نوێژبکەن وەک ئەمبینن کە نوێژ دەکەم، هەروەها لە حەجدا فەرموویەتی؛ "خذوا عني مناسككم" واتە؛ مەناسکەکانی حەج لە منەوە وەربگرن، ئیمام ئەحمەد زۆر لە خواترس بوو لە باسی خواپەرستیدا کە بە حەقی خوای ئەزانی لەسەر بەندەکانی و ئەم حەقە ناکرێن ئاسانکاری یان پشتگوێخستنی تێدا بکرێت.

بەڵام لە مامەڵەکردندا فیقهەکەی بە ئاسانکاری و نەرمی جیادەکرێتەوە و بۆ هەموو سەردەم و ژینگەیەک گونجاوە، ئیمام دەستی گرتووە بەو دەقە شەرعیانەی کە ئاسانیان تێدایە کە دەستگرتن پێوەی ئاسانە نەک قورس، و زۆر ترساوە لە خوا لە فتواکانیدا و داوای کردووە لە فێرخوازەکانی کە فەرموودەکانی نەنووسنەوە ئەگەر بیبینیایە یەکێکیان فەتواکانی ئەنووسنەوە.

سەرچاوەی مەزهەبەکە[دەستکاری]

ئەم مەزهەبە ئەگەڕێتەوە بۆ ئیمام ئەحمەد کوڕی محەمەد کوڕی حەنبەل کوڕی ئەبووعەبدالله شیبانی، لە بەغدا لە دایکبووە و گەورە بووە تیایدا و ڕۆیشتووە بۆ شارەکانی تر بۆ بەدەستهێنانی زانست و زانیاری لەسەر دەستی ئیمام شافعی وەرگرتووە کاتێک هاتووە بۆ بەغدا و پاشان بوو بە تێکۆشەرێکی سەربەخۆ و گرنگی دا بە کۆکردنەوەی سوننەت و لەبەرکردنی بە شێوەیەک بوو بە پێشەوای قسەزانەکانی سەردەمی خۆی، و ئوسوڵی مەزهەبەکەی نزیکە لە مەزهەبی شافعییەوە کە پشت ئەبەستێت بە قورئانی پیرۆز و سوننەت وو ئیجماع (کۆبوونی زانایان) و فەتوای هاوەڵەکان وقیاس، و ئیمام ئەحمەد خۆی کتێبی لە زانستی فیقهدا نەنووسیوە بەڵکو هاوەلەکانی مەزهەبەکەیان وەرگرتووە لە ووتەکانی و کردارەکانی و وەڵامەکانی بەڵام دانراوێکی گەورەی هەیە لە فەرموودەدا ناسراوە بە موسنەد (المسند).

ناودارترین قوتابیەکانی[دەستکاری]

  • کوڕەکەی (ساڵحی کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)
  • کوڕەکەی (عەبدوڵڵای کوڕی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل)
  • ئەبووبەکر ئەسرەم
  • ئەبووبەکر مەڕوزی
  • ئیبراهیم کوڕی ئیسحاق حەربی

گرنگترین دانراوەکانی مەزهەبی حەنبەلی[دەستکاری]

  • عمدة الفقه - موفق الدين عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد موقدەسی
  • منتهى الإرادات - مجەمەد کوڕی ئەحمەد فەتووحی
  • الإقناع - موسا حەجاوی.
  • غاية المنتهى في الجمع بين الإقناع والمنتهى جمع فيه - مەرعی کەرەمی
  • الانصاف في معرفة الراجح من الخلاف - عەلادیین عەلی کوڕی سولەیمان مرداوی
  • الروض المربع شرح زاد المستقنع - مەنسوڕ کوڕی یوننس بەهووتی
  • دليل الطالب - مەرعی کەرەمی

شوێنەکانی بڵاوبوونەوە[دەستکاری]

شوێنی بڵاوبوونەوەی مەزهەبی حەنەفی (بە ڕەنگی سەوزی تیژ پیشان دراوە)

بە شێوەیەکی گشتی لە دوورگەی عەرەبی، وەکو کەمایەتیی لە سووریا و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، هەروەها بڵاوبوونەوەیەکی فراوانی هەبوو لە بەغدا پێش ئەوەی مەغۆل ویرانی بکەن هەروەها لە شام و فەلەستین، بەڵام حەنبەلی وەک سێ مەزهەبەکەی تر زۆر بە فراوانی بڵاو نەبۆتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]