جامایکا
پۆتانەکان: 18°10′57″N 77°19′18″W / 18.1823878°N 77.3217773°W ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox لە ڕیزی 434:attempt to index a nil value.
جامایکا (بە زاراوەی ناوخۆیی جامایکا: Jumieka) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەمەریکا. وڵاتێکی دوورگەییە لە دەریای کاریبی و پایتەختەکەی کینگستۆنە . جامایکا دەکەوێتە باشووری کوبا و ڕۆژئاوای دوورگەی هیسپانیۆلا. ئەم وڵاتە ڕووبەرەکەی ١٠ هەزار و ٩٩٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی ٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەسە. [١] [٢] جامایکا لە دوای ئەمەریکا و کەنەدا سێیەم وڵاتی ئینگلیزی زمانە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە. دراوی هاوبەشی جامایکا دۆلاری جامایکایە و ئاراستەی لێخوڕین لەم وڵاتەدا لە چەپەوەیە. جامایکا لە ساڵی ١٩٦٢ سەربەخۆیی خۆی لە بەریتانیا وەرگرت. ئابوورییەکەی زۆر وابەستەی گەشتیارییە؛ ساڵانە بە تێکڕا ٤.٣ ملیۆن گەشتیار هەیە. [٣] جامایکا لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری و حوکمڕانی دیموکراسی و خۆشگوزەرانی بەردەوامدا ئاستێکی باشی هەیە. لە ڕووی سیاسییەوە ناوچەیەکی کۆمۆنوێڵسە و چارڵی سێیەم پاشایە . [٤] نوێنەری دەستنیشانکراوی چارڵسی سێیەم لە وڵاتەکەدا پارێزگاری گشتی جامایکایە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ World Population prospects – Population division"". population.un.org.
- ^ «World Bank Group - International Development, Poverty, & Sustainability» (بە ئینگلیزی). World Bank.
- ^ «Record 4.3 Million Tourist Arrivals in 2017». Jamaica Information Service (Government of Jamaica). لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «CIA World Factbook – Jamaica». لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
![]() | ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- جامایکا
- پاشایەتییە دەستوورییەکان
- داگیرگەکانی شانشینی یەکگرتوو
- داگیرگەکانی ئیسپانیا
- وڵاتە دوورگەییەکان
- دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت
- دەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان
- وڵاتەکانی ئینگلیزی ئاخێو
- ویلایەتەکان و مەڵبەندەکان، دامەزرانی ١٩٦٢
- وڵاتەکانی ئەمریکای باکوور
- وڵاتەکانی کارایبی
- دوورگە بچووکە گەشەکردووەکان
- نەتەوەکانی جی ١٥