وەرمەز
وەرمەز، ورمز، ھورموز یان ئەھورامەزدا (بە ئەوێستایی: 𐬨𐬀𐬰𐬛𐬁 𐬀𐬵𐬎𐬭𐬀)[١] خوای ئایینی زەردەشتییە. ئەھورا بە واتای سەرۆک و مەزدا بە واتای داناییە. لەدیدی زەردەشتییەکان ئەھورامەزدا خوایە و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، ئەھریمەنە. واتە شەیتان کە ئیشی خراپە و شەڕە، ئەھورامەزدا خوای ڕووناکییە و دووژمنی تاریکییە. ھێنەری بەخت و خۆشی و شادییە و ھەموو ڕەوشتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانە مایەی تاریکی و دەرد و ناخۆشییە. ئایینی زەردەشتی ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان بونەوەری مرۆڤ دەکات. ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئەھورامەزدان، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە. ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وا بزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.
لە پەرتووکی سەرەنجام
[دەستکاری]لە کەڵتووری مێژوویی کورد دا بە ئەھورامەزدا وەرمەز وتراوە. یەکێک لە ھۆزە کوردەکانی ناوچەی کرماشان ناوی وەرمەزیارە کە بە واتای پەیرەوی ئەھورامەزدایە. لە پەرتووکی سەرەنجام لە کەلامی دەورەی بەھلوولدا، بابا نجووم ناو لە وەرمەز دەھێنێت و دەڵێت:
زروان بیانێ، زروان بیانێ
نە دەورەی وەرین زروان بیانی
ئەھری و وەرمەز یاران دیانی
کاڵای خاس یار ئەو دەم شیانێ[٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Ahura Mazda». Merriam-webster.com. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: دەقی «Definition of Ahura Mazda by Merriam-Webster» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^ دەورەی بەھلوول، لە سەرەنجام: سەرجەمی کەلامی یارسان، لێکۆڵێنەوە و نووسینی تەیب تاھێری، ساغکردنی کەلامەکان: مامۆستا سورۆش و کۆمەڵێک لە سەیدەکانی یارسان، ھەولێر: چاپخانەی ئاراس، چاپی یەکەم: ٢٠٠٧؛ پ ١٦.
ئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرمەز تێدایە. |