دژە دین
| دژە دین | |
|---|---|
| لقی | بێدینی |
| بەرامبەر | دین |
دژە ئایین بریتییە لە دژایەتی کردنی ئایین دژایەتی ئایینی ڕێکخراو، پراکتیزە ئایینییەکان یان دامەزراوە ئایینییەکان.[١][٢] ھەندێک لە لایەنگرانی دیار و بەرچاوی دژە ئایین بریتین لە ڤلادیمیر لێنین، فریدریش نیچە و ڕیچارد دۆکینز. لە یەکێتی سۆڤیەتدا پڕوپاگەندەی دژە ئایینی وەک ئامرازێک بۆ بەرەوپێشبردنی بێدینی و سەرکوتکردنی بیروباوەڕی ئایینی بەکاردەھێنرا. ئەمڕۆش دژە ئایین وەک بابەتێکی مشتومڕاوی دەمێنێتەوە، ھەندێک دەڵێن بۆ بەرەوپێشبردنی ئەقڵانییەت و لێکۆڵینەوەی زانستی پێویستە، ھەندێکی دیکەش وەک ھێرشکردنە سەر باوەڕی کەسی و ئازادی ئایینی دەیبینن.
ڕووانگە مێژوویییەکان
[دەستکاری]شێوازێکی سەرەتایی دژایەتی جەماوەری بۆ ئایین لە سەردەمی ڕۆشنگەریدا لە سەرەتای سەدەی حەڤدەھەمدا دەرکەوت. کتێبەکەی بارۆن دی ھۆلباخ کە لە ساڵی ١٧٦١دا بڵاوکرایەوە، نەک تەنھا ھێرشی کردە سەر ئایینی مەسیحی بەڵکو بە گشتی ئایینی وەک بەربەستێک لە بەردەم پێشکەوتنی ئەخلاقی مرۆڤایەتیدا دەبینی.
کریستۆفەر ھیچنز دژبەر و ڕەخنەگرێکی ناسراوی ئایین بوو لە سەدەی بیستەمدا، کە دژایەتیی خۆی بۆ ئایین گرتەبەر و دەیگوت ئازادیی ڕادەربڕین و دۆزینەوەی زانستی دەبێت جێگەی ئایین بگرنەوە وەک ڕێگەیەک بۆ فێرکردنی ئەخلاق و پێناسەکردنی شارستانییەتی مرۆیی.
یەکێتیی سۆڤیەت ئایدۆلۆژیای سیاسیی مارکسیزم-لینینیزمی گرتەبەر و ئایینی بە شتێکی پەیوەست بە ڕەگەزنامەی بیانی دەزانی. ھەوڵی جۆراوجۆری دژە-ئایینی دا بەپێی ئەو ھەڕەشەیەی کە ئایینەکان بۆ سەر دەوڵەتی سۆڤیەت دروستیان دەکرد و ئامادەییان بۆ ملکەچبوون بۆ دەسەڵاتی سیاسی. ئەم ھەڵمەتە دژە-ئایینیانە ئاراستەی ھەموو ئایینەکان کرابوون، لەوانە ئایینەکانی مەسیحییەت، ئیسلام، بوودیزم، جوولەکایەتی و شامانیزم.
لە ساڵانی ١٩٣٠کاندا، لە سەردەمی ستالینیدا، حکوومەت باڵەخانەکانی کڵێساکانی وێران کرد یان کردیانی بە شوێنی عەلمانی (وەک مۆزەخانەی ئایین و بێدینی، یان یانە یان شوێنی کۆگاکردن)، پیاوانی ئایینی لەسێدارەدا و بڵاوکردنەوەی زۆربەی بابەتە ئایینییەکانی قەدەغە کرد. ھەروەھا ھەوڵی کەمتر توندوتیژانە درا بۆ سنووردارکردن یان بنبڕکردنی کاریگەریی ئایین لە کۆمەڵگادا لە کاتەکانی تری مێژووی سۆڤیەتدا. بۆ نموونە، بە شێوەیەکی گشتی پێویست بوو کەسێک بێدین بێت بۆ ئەوەی ھەر پۆستێکی سیاسی گرنگ یان ھەر کارێکی زانستی بەناوبانگ بەدەستبھێنێت؛ بەم شێوەیە زۆر کەس بوون بە بێدین بۆ ئەوەی لە ژیانی پیشەیی خۆیاندا پێشبکەون.
لە ساڵانی ١٩٢١–١٩٥٠، ھەندێک کەس مەزەندەی دەکەن کە ١٥ ملیۆن مەسیحی لە یەکێتیی سۆڤیەتدا کوژراون، و نزیکەی ٥٠٠٬٠٠٠ مەسیحی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسی لەلایەن حکوومەتی سۆڤیەتەوە تووشی چەوسانەوە بوون.
کۆماری مۆڵدۆڤای سۆسیالیستی سۆڤیەت زۆرێک لە پیاوانی ئایینی کردە ئامانج بۆ دەستگیرکردن و لێپرسینەوە وەک دوژمنی دەوڵەت، و زۆرێک لە کڵێسا و مزگەوت و پەرستگاکان کران بە شوێنی عەلمانی. کۆماری ئەلبانیای گەلی ئامانجی بنبڕکردنی ھەموو ئایینەکانی لە ئەلبانیادا ھەبوو بە مەبەستی دروستکردنی دەوڵەتێکی بێدین، و ڕای گەیاند کە لە ساڵی ١٩٦٧دا ئەمەی بەدیھێناوە. لە ساڵی ١٩٧٦دا، ئەلبانیا قەدەغەکردنی دەستووریی لەسەر چالاکیی ئایینی سەپاند. ئەدەبیاتی ئایینی قەدەغە کرا و زۆرێک لە پیاوانی ئایینی و باوەڕداران دادگایی کران و ئەشکەنجە دران و لەسێدارە دران. ھەموو پیاوانی ئایینی ڕۆمانی کاسۆلیکی بیانی لە ساڵی ١٩٤٦ دەرکران و ئەلبانیا تاکە وڵات بوو کە بە فەرمی ئایینی قەدەغە کرد.[٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Definition of ANTI-RELIGION». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ↑ Bullivant، Stephen؛ Lee، Lois (٢٠١٦). A Dictionary of Atheism. Oxford University Press. ژپنک ٩٧٨٠١٩١٨١٦٨١٩.
- ↑ مایکڵ بێرلی Earthly Powers p 96-97 (ردمك 0-00-719572-9)
- ↑ https://www.countrystudies.us/russia/38.htm
- ↑ https://web.archive.org/web/20171211092556/http://www.country-data.com/cgi-bin/query/r-12521.html</ref<ref>https://web.archive.org/web/20181119133338/http://countrystudies.us/russia/38.htm
- ↑ https://archive.org/details/sim_russian-review_1941-11_1_1/page/20
- ↑ https://web.archive.org/web/20180930084003/http://www.loc.gov/exhibits/archives/anti.html
- ↑ https://web.archive.org/web/20181224023711/https://www.pravmir.ru/skolko-repressirovannyx-v-rossii-postradali-za-xrista/
- ↑ (بە ڕۆمانی)Martiri pentru Hristos, din România, în perioada regimului comunist, Editura Institutului Biblic și de Misiune al Bisericii Ortodoxe Române, București, 2007, pp.34–35