کۆریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 38°19′N 127°14′E / 38.317°N 127.233°E / 38.317; 127.233

کۆریا
북한 (کۆریی باکوور)
대한민국 사람 (کۆریی باشوور)
شوێنی کۆریا
(و گەورەترین شار) سێئول
زمان کۆری
دەوڵەتانی خاوەن‌سەروەری  کۆریای باکوور
 کۆریای باشوور
ڕێبەران
 -  سەرۆکی کۆریای باشوور پاک گن ھێ
 -  سەرکردەی باڵای کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون
ڕووبەر
 -  سەرجەم ٢١٩٬١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە [١][٢]
٨٤٬٦١٠ مایلی چوارگۆشە 
 -  ئاو (%) ٢٫٨
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی ٢٠١٠ ٧٤٫٠٠٠٫٠٠٠[٣] 
 -  چڕی ٣٢٨٫٤٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە 
٨٥٠٫٧کەس لە مایلی چوارگۆشە
دراو وۆنی کۆریی باکوور ()
وۆنی کۆریی باشوور ()
ناوچەی کاتی KST (UTC+٩)

کۆریا ناوچەیەکی جوگرافییە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. کۆریا دابەشکراوە لە نێوان دوو دەوڵەتدا کە ئەوانیش کۆریای باکوور و کۆریای باشوورە. ھەر دوو دەوڵەتەکە نیمچەدوورگەیەک پێک دەھێنن کە لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ چین و لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ڕووسیا ھاوسنوورە. لە ڕۆژھەڵاتەوە دەریای ژاپۆن لە ژاپۆن و ھەروەھا دەریای چینی رۆژھەڵات لە تایوان جیای دەکاتەوە.

نووسینی چینی لە کۆریا و ھەروەھا ئایینی بوزی لەسەدەکانی ٣–٤ پێش زایین دەورێکی کاریگەری بینی لە مێژووی کۆریادا، کە ئەو کاتە کۆریا لە لایەن زیاتر لە ٣ دەوڵەتەوە بەرێوە براوە ئەوانیش: گۆریۆ، شیلا، بایکجی و دایجو. ئەم دەوڵەتانە بە شێوەیەکی بەردەوام لە بەربەرەکانێدابوون. لە سەدەی ١٣ھەم مەغۆلەکان دەستیان گرت بەسەر ھەمو کۆریادا و کردیان بە وڵاتێکی شوێنکەوتوی خۆیان، کە ئەمەش بووە ھۆی دامەزراندنی دەوڵەتی جۆسۆن لە ساڵی ١٣٩٢، کە ئاشتی و ئارامی ھەموو وڵاتی گرتەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ. سەردەمی زێرینی جۆسۆن لە سەردەمی پاشا سیجۆندا بوو کە وڵاتەکە پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە بینی لە ڕووی نووسین و دروستکردنی ڕۆژمێری تایبەت بەخۆیان و ھەروەھا چەندین پێشکەوتن لەبوارەکانی تردا.

لە کۆتایییەکانی سەدەی ١٩ھەمدا ژاپۆن چاوی بڕییە سەر کۆریاو توانی دەست بەسەر ھەموو کۆریادا بگرێت تاکو کۆتای ھاتنی شەڕی جیھانیی دووەم لەساکی ١٩٤٥ ز. ەدوای کۆتای ھاتنی جانگ یەکێتی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر خۆبەدەستەوەدانی ھەموو ھێزە ژاپۆنییەکان لەو ناوچانەدا بە مەبەستی سزادانی ژاپۆن لەدوای جەنگەکە. کە ئەمەش بوو بە ھۆی دابەشکردنی کۆریا بۆ دوو بەش «کۆریای باکوور» کە بەدەست یەکێتی سۆڤیەتەوە بوو و «کۆریای باشوور» کە بە دەست ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بوو، کە کێبرکێ لە نێوان ھەر دوو حکوومەتەکەدا دروستب وو کە بووە ھۆی دروستبوونی بیروڕای سیاسی لە نێوان ھەر دوو لادا کە ئەمەش بووە ھۆی لەیەکجیابونەوەی دوو کیانی سیاسی جیاواز کە ئەوانیش کۆریای باکوور و کۆریای باشوور ژمارەی کۆی شارەکانی کۆریایی باشور ٨٥ شارە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ Castello-Cortes 1996, p. 413, North Korea.
  2. ^ Castello-Cortes 1996, p. ٤٩٨, South Korea.
  3. ^ "거주인구 5000만명 돌파... 세계 24위". KR: MT. Retrieved 2012-05-22.

سەرچاوەکان[دەستکاری]