خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ٢ی تەممووز – ٢٨ی ئابی٢٠١٣ (پاڵاوتن) ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ – ٢٤ی ئایاری٢٠١٤ (بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکە) |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (قۆناغی کۆمەڵەکان) ٧٦ (سەرجەم) (لە ٥٢ ئەنجومەن) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ڕیال مەدرید (جاری ١٠یەم) |
پلەی دووەم | ئەتلەتیکۆ مەدرید |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | 125 |
ژمارەی گۆڵەکان | 362 (2.9 بۆ ھەر کێبەرکێ) |
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا | ٥٬٧١٢٬٦٤٦ (٤٥٬٧٠١ بۆ ھەر کێبەرکێ) |
باشترین گۆڵکەر(ان) | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (١٧ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (ڕیال مەدرید) |
٢٠١٢–١٣ → ٢٠١٤–١٥ ← |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٣-١٤ کە وەرزی ٥٩هەمینە لە جامی ئەورووپا و ٢٢هەمین وەرزی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ لە نێوان هەردوو یانەی ئیسپانی ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەریاریگای ئیستادۆ دا لویز لە لیسبۆن،پورتوگال بەڕێوە چوو کە یانەی ڕیال مەدرید توانی بۆ دەیەمین جار لەمێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
خولی پاڵەوانەکانی ئەورروپا
[دەستکاری]ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێت. لەساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانیەتیەکە ڕێکخرا.ئەم پاڵەوانیەتیە لەگرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیهانییەکان دادەنرێت و دوا ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەگرنگترین ڕووداوەی وەرزشی ساڵ دادەنرێت و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە تەماشای دەکەن.
لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە جامی ئەورووپا بوو، لەپاڵەوانیەتی ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ ناوی فەرمی گۆڕدرا بۆ جامی پاڵەوانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانیەتیەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنها پاڵەوانێکی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەورووپا تێیدا بەشدار دەبوون. لەساڵی ١٩٩٠ دا گرووپی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و هاتن فراوانتر کرا و ژمارەی یانەکانیش زیاد کرا. لەگەڵ گۆڕانی ناوی پاڵەوانیەتییەکە لەساڵی ١٩٩٢دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانیەتیەکە زیادکراوە بۆ ٣٢ یانە.
ژمارەی هەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە هەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیەن، یانەیڕیال مەدرید زۆرترین نازناوی هەڵگرتووە کە ٩ نازناوە.وە پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ٢٠١٢-٢٠١٣ یانەی بایەرن میونخ ئاڵمانی بوو.
قۆناغەکان و تیروپشک
[دەستکاری]هەموو تیروپشکەکان لە شاری نیۆن, سویسرا بەڕێوەدەچێت.
قۆناغ | خول | ڕۆژی تیروپشک | گەڕی یەکەم | گەڕی دووەم |
---|---|---|---|---|
پاڵاوتن | قۆناغی چارەکی یەکەم | ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٣ | ٢–٣ی تەمموزی ٢٠١٣ | ٩-١٠ی ی تەمموزی ٢٠١٣ |
قۆناغی چارەکی دووەم | ١٦-١٧ی تەمموزی ٢٠١٣ | ٢٣-٢٤ی تەمموزی ٢٠١٣ | ||
قۆناغی چارەکی سێیەم | ١٩ی تەمموزی ٢٠١٣ | ٣٠-٣١ی تەمموزی ٢٠١٣ | ٦-٧ی ئابی ٢٠١٣ | |
پلەی ئۆف | قۆناغی پلەی ئپف | ٩ی ئابی ٢٠١٣ | ٢٠-٢١ی ئابی ٢٠١٣ | ٢٧-٢٨ی ئابی ٢٠١٣ |
قۆناغی کۆمەڵەکان | یاری یەکەم | ٢٩ی ئابی ٢٠١٣ (مۆناکۆ) |
١٧-١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٣ | |
یاری دووەم | 1–٢ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣ | |||
یاری سێیەم | ٢٢-٢٣ی تشرینی یەکەم ی ٢٠١٣ | |||
یاری چوارەم | ٥-٦ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣ | |||
یاری پێنجەم | ٢٦-٢٧ی تشرینی دووەم ی ٢٠١٣ | |||
یاری شەشەم | ١٠-١١ی کانوونی یەکەم ی ٢٠١٣ | |||
قۆناغی دەرکردن | قۆناغی ١٦ | ١٦ی کانوونی یەکەم ی ٢٠١٣ | ١٨-١٩ & ٢٥-٢٦ ی شوباتی ٢٠١٤ | ١١-١٢ & ١٨-١٩ ی نیسانی ٢٠١٤ |
چارەکی کۆتایی | ٢١ی ئازار ی ٢٠١٤ | ١–٢ ی نیسان ی ٢٠١٤ | ٨-٩ ی نیسان ی ٢٠١٤ | |
پێش کۆتایی | ١١ی نیسان ی ٢٠١٤ | ٢٢-٢٣ ی نیسان ی ٢٠١٤ | ٢٩-٣٠ ی نیسان ی ٢٠١٤ | |
یاری کۆتایی | ٢٤ی نیسانی٢٠١٤ لە ئیستادۆ دا لویز, لیسبۆن |
ڕیزبەندی
[دەستکاری]گۆڵکاران
[دەستکاری]ڕیزبەندی | یاریزانان | یانەکان | گۆڵەکان | خولەکی یاریکردن |
---|---|---|---|---|
١ | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ | ڕیال مەدرید | ١٧ | ٩٩٣' |
٢ | زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ | پاریس سان جێرمان | ١٠ | ٦٧٠' |
٣ | دیگۆ کۆستا | ئەتلەتیکۆ مەدرید | ٨ | ٥٨٠' |
لیۆنێل مێسی | بارسێلۆنا | ٨ | ٦٣٠' | |
٥ | سێرخیۆ ئەگوێرۆ | مانچستەر سیتی | ٦ | ٤٢٩' |
ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی | بۆروسیا دۆرتموند | ٦ | ٨٧٣' | |
گارێس بەیل | ڕیال مەدرید | ٦ | ٨٧٣' | |
٨ | ئالڤارۆ نیگریدۆ | مانچستەر سیتی | ٥ | ٣٢٦' |
ئارتۆرۆ ڤیدال | یوڤێنتوس | ٥ | ٥٣٣' | |
تۆماس مۆلەر | بایەرن میونخ | ٥ | ٧٠٨' | |
مارکۆ ڕیۆس | بایەرن میونخ | ٥ | ٧٦٩' | |
کەریم بێنزیما | ڕیال مەدرید | ٥ | ٩١٣' |
سەرچاوە
[دەستکاری]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤ تێدایە. |