خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦-٢٠٠٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ وەرزی پازدەهەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو، کە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو، لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەوروپا گۆڕدرا و وەرزی ٥٢ بوو بە گشتی. یاری کۆتایی لە نێوان لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و میلانی ئیتاڵی لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد لە ئەتینای پایتەختی یۆنان لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٠٧ بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا یانەی ئەی سی میلان بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی بردەوە بۆ دووەمجار لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەستهێنا.[١][٢][٣][٤] پێشتر یارییەکە وەک دووبارەکردنەوەی یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٠٥ بوو، تاکە جیاوازی ئەوە بوو کە یاری کۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ لە یاریگای ئۆڵۆمپیاد لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجام بدرێت. هەردوو گۆڵەکەی میلان لەلایەن فیلیپۆ ئینزاگیەوە تۆمارکرا. دیرک کویت گۆڵی بۆ لیڤەرپوول تۆمارکرد.[٥]



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ UEFA.com (2007-05-23). "Inzaghi inspires Milan to glory". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-27.
  2. ^ "My UEFA Champions League Finals | FotoAquilina" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-27.
  3. ^ UEFA.com (2023-11-08). "Champions League all-time top scorers: Cristiano Ronaldo, Lionel Messi, Robert Lewandowski, Karim Benzema | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  4. ^ "UEFA Champions League - All winners". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  5. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]