یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤
| یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ | |
|---|---|
| بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣-٢٠١٤ |
| پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
| وەرزش | تۆپی پێ |
| وڵات | پورتوگال |
| جێ | ئیستادیۆ دا لوز |
| لە پێش | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٣ |
| لە دوای | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥ |
| کاتی ڕوودان | ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ |
| یانە بەشداربووەکان | ئەتلەتیکۆ مەدرید، یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
| براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
| ناوبژیوان | Björn Kuipers |
| تۆمارکردنی گۆڵەکان | Diego Godín، سێرجیۆ ڕامۆس، گارێس بەیل، مارسێلۆ ڤیێرا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ |
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٤ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ ، وەرزی ٥٩ی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانە سەرەکییەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٢ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی یانەکانی پاڵەوانی ئەوروپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا .[١]
یارییەکە ڕۆژی شەممە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە یاریگای ئیستادیۆ دا لوز لە شاری لیسبۆنە لە پورتوگال لە نێوان یانەی ڕیاڵ مەدریدی و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڕێوەچوو. ئەمە پێنجەمین یاریی کۆتایی بوو کە دوو تیپیی هەمان کۆمەڵە بگەن بەیەک،هەروەها دووەم یاریی کۆتایی بوو کە دوو یانەی ئیسپانی و یەکەم یاریی کۆتاییی دوویانەی هەمان شاربوو کە ڕووبە ڕووی یەکبنەوە. ڕیال مەدرید دوای کاتی زیادکراو یارییەکەی بە ئەنجامی٤-١ بردەوە، گۆڵەکانی لە ڕێگای گاریس بەیڵ و مارسێلۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکران، ئەمەش دوای ئەوەی لە خولەکی ٩٣دا بە سەری سێرجیۆ ڕامۆس گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە پاش گۆڵەکەی دیێگۆ گۆدینی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە گێمی یەکەمدا . بەم ئەنجامە یانەی ڕیال مەدرید نازناوی ١٠هەمین بەدەستهێنا .[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Real Madrid 4-1 Atletico Madrid». BBC Sport (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Real Madrid vs. Atletico Madrid - Football Match Summary - May 24, 2014 - ESPN». ESPN.com (بە ئینگلیزی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Chasing the Decima: Real Madrid's journey to the 2014 UEFA Champions League final | Goal.com». www.goal.com (بە ئینگلیزی). ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |