یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٦٥-١٩٦٦
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
جێKing Baudouin Stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٥
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧
کاتی ڕوودان١١ی ئایاری ١٩٦٦
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، FK Partizan
براوەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
ناوبژیوانRudolf Kreitlein

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٦٥-١٩٦٦ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە یانزەهەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ١١ی ئایاری ١٩٦٦ لەیاریگای شا باودینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لەنێوان یانەی ڕیال مەدرید و پارتیزان ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ڕیال مەدرید توانی بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر پارتیزانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.یاری کۆتایی یارییەکی ڕکابەری بوو. لە گێمی یەکەمدا، پارتیزان لە خولەکی ٥٥دا بە گۆڵێکی ڤێلیبۆر ڤاسۆڤیچ پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە خولەکی ٧٠دا ڕیال مەدرید لە ڕێگەی ئامانسیۆ ئامارۆی ئیسپانی گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد. دوای شەش خولەک فێرناندۆ سێرینا گۆڵی بردنەوەی بۆ ڕیال تۆمارکرد. بەم گۆڵە یانەی ڕیال مەدرید جارێکی تر بوو بە پاڵەوانی ئەوروپا.[١]ئەمە شەشەم سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بوو لە جامی ئەوروپا لە ماوەی ١١ ساڵی بوونی پاڵەوانێتییەکەدا.[٢][٣]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Real Madrid - FK Partizan Belgrade, May 11, 1966 - European Champion Clubs' Cup - Match sheet". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-26.
  2. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-26.
  3. ^ "#ReyesDeEuropa, the history Real Madrid's 14 European Cups". www.realmadrid.com. 1966-05-11. Retrieved 2023-12-26.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]