بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جامی ئەورووپای ١٩٩١-١٩٩٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جامی ئەورووپای ١٩٩١-١٩٩٢
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
ناو بە زمانی فەرمی1991–92 European Cup
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی چاپ37
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٧ی ئەیلوولی ١٩٩١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٠ی ئایاری ١٩٩٢
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
براوەیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا
Statistical leaderSergei Yuran، Jean-Pierre Papin
وێبگەhttps://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1992/

جامی ئەورووپا لە ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢ وەرزی ٣٧ی پاڵەوانێتی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپا بوو. ساڵانی ١٩٩١–١٩٩٢ دوا خولی پاڵەوانێتییەکە بوو بەناوی جامی ئەورووپا پێش ئەوەی ناوبنرێت بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە قۆناغی کۆمەڵەکان ھەشت یانە براوەی قۆناغی دووەم بەشدارییان کرد. یانەکان دابەش بوون بەسەر دوو کۆمەڵەی چوار یانە و لە ماڵەوە و لە دەرەوەی یاریگا یارییان لەگەڵ یەکتر دەکرد و براوەی ھەر کۆمەڵەیەک لە یاری کۆتایی جامی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٩٢ یەکتریان بینی. یاریی کۆتاییی لە ٢٠ی ئایاری ١٩٩٢ لە یاریگای وێمبڵی لەندەن لە نێوان سامپدۆریای ئیتاڵی و بارسێلۆنای ئیسپانی بەڕێوەچوو.[١] بارسێلۆنا دوای کاتی زۆرکراو یارییەکەی بە ئەنجامی ١–٠ بردەوە، بەھۆی لێدانی سزا کە یاریزان ڕۆناڵد کومان لێدانەکەی جێبەجێ کرد و گۆڵی سەرکەوتنی لە خولەکی ١١٢ تۆمارکرد.[٢][٣][٤]ئەمە یەکەم نازناوی جامی ئەورووپا بوو بۆ بارسێلۆنا و ھەروەھا بە بردنەوەی ئەم خولە بووە دووەم یانەی ئیسپانی کە پاڵەوانێتییەکە بباتەوە و وەھەروەھا بووە نۆزدەھەنین یانە کە جامەکە بەرزبکاتەوە.[٥]پاڵەوانی بەرگریکار، ئەستێرەی سوور بەلگراد، بەھۆی شەڕەکانی یوگۆسلاڤیاوە دەرفەتی یاریکردنی لە یاریگای خۆیان نەبوو، بەمەش چانسی بەرگریکردن لە نازناوەکەیان کەمکردەوە. لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕید ستار لە یاریگاکان دوورخرایەوە. ھەروەھا کۆتا وەرز بوو کە یانەکانی ئەو وڵاتە توانیان بەشداری پێشبڕکێی تۆپی پێی ئەورووپا بکەن لە ھاوینی ساڵی ١٩٩١ەوە سلۆڤینیا و کرواتیا سەربەخۆیی خۆیان ڕاگەیاند. یانەکانی ئینگلتەرا گەڕانەوە بۆ جامی ئەورووپا، دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان قەدەغەکران، دوای کارەساتەکەی یاریگای ھایسل لە ساڵی ١٩٨٥. لیڤەرپوڵی پاڵەوانی خولی تۆپی پێی ساڵی ١٩٩٠ نەیتوانیبوو بەشداری لە جامی ئەورووپای ١٩٩٠–١٩٩١ بکات، چونکە بۆ ساڵی شەشەمی قەدەغەکرابوو. ئارسناڵ لە ساڵانی ١٩٩١–٩٢ نوێنەرایەتی ئینگلتەرای کرد، و گەیشتە قۆناغی دووەم.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. classic، Guardian (٢٧ی ئایاری ٢٠١١). «From the Vault: Barcelona win the last European Cup final at Wembley». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «FC Barcelona's first European Cup success: Wembley 1992». www.fcbarcelona.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. «UEFA Champions League Winners List». www.topendsports.com. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «The Games That Defined Modern Football: Barcelona 1-0 Sampdoria (1992) | Goal.com». www.goal.com (بە ئینگلیزی). ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. Lewis، Aimee (١٩ی ئایاری ٢٠١٧). «The match that changed football». CNN (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]