یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٧
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٦٦-١٩٦٧
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیتالیا
جێلیسبۆن، National stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٦
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٦٨
کاتی ڕوودان٢٥ی ئایاری ١٩٦٧
سەردەم1966-1967 one-year-period
یانە بەشداربووەکانئینتەرناسیۆنالێ، سەلتیک
براوەسەلتیک
ناوبژیوانKurt Tschenscher


یاری کۆتایی جامی ئەوروپا لە ساڵی ١٩٦٧ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٦٦-١٩٦٧ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە دوانزەهەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٦٧ لەیاریگای نیشتمانیی شاری لیسبۆنی پورتوگال، لەنێوان یانەی ئینتەر میلان و سێلتیک لەبەردەم جەماوەرێکی ٤٥ هەزار کەسیدا بەڕێوەچوو.[١] ئەم یارییە یەکەم یاری کۆتایی سێڵتیک و سێیەم یاری ئینتەرمیلان بوو؛ یانە ئیتاڵییەکە لە سێ ساڵی پێشوودا دووجار پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنابوو.ئینتەر دوای حەوت خولەک گۆڵەکەی تۆمارکرد، کاتێک ساندرو مازۆلا لە ڕێگای لێدانی سزا گۆڵی تۆمارکرد. سێڵتیک لە ڕێگەی تۆمی گێمێلەوە گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە خولەکی ٦٣ تۆمارکرد. پاشان خولەکی 84 خولەک ستیڤی چالمێرز گۆڵی دووەمی تۆمارکرد . لە ئەنجامدا سێلتیک توانی بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر ئیتەر میلانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٢]جۆک شتاین ڕاهێنەری سێڵتیک و تیپەکەی دوای یارییەکە ستایش كران و نازناوی " شێرەکانی لیسبۆن "یان پێدرا؛ ئەمەش بە گەورەترین دەستکەوتی یانەکە دادەنرێت لە مێژوویدا. ئەم سەرکەوتنە سێڵتیکی کردە یەکەم تیپی بەریتانی، و یەکەم تیپی باکووری ئەورووپا، کە جامی ئەوروپا بباتەوە.[٣][٤]



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Recordada formación del equipo Universitario en el Estadio Nacional, Lima 14 de marzo de 1967, El Comercio". Tienda El Comercio (بە ئیسپانی). Retrieved 2023-12-26.
  2. ^ UEFA.com. "History: Celtic-Inter: UEFA Champions League 1966/67 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-26.
  3. ^ "BBC - A Sporting Nation - Celtic win European Cup 1967". www.bbc.co.uk. Retrieved 2023-12-26.
  4. ^ Classic, Guardian (2009-05-21). "From The Vault: The Lisbon Lions". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-26.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]