یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٤
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٨٣-١٩٨٤
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیتالیا
جێیاریگای ئۆڵمپیکو
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٣
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٥
کاتی ڕوودان٣٠ی ئایاری ١٩٨٤
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول، یانەی ڕۆما
براوەیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
ناوبژیوانErik Fredriksson


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٤ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨٣-١٩٨٤ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و نۆیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.[١][٢]لەڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٨٤ لە یاریگای ئۆڵمپیکو شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، لەنێوان یانەی لیڤەرپوول و ڕۆما ئەنجامدرا. [٣]لیڤەرپوول لە چوارەم یاری کۆتاییدا بەشداری کردووە و لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ و ١٩٨١ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو. لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی ڕۆما بگاتە ئەم قۆناغە.لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی بە ئەنجامی ٤-٢ لە لێدانی یەکلاکەرەوەدا بەسەر ڕۆمای ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٤][٥]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Brooks, Gideon (2018-04-24). "Liverpool legends look back on historical night against Roma in 1984". Express.co.uk (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  2. ^ Williams, Aidan (2019-04-24). "How an exciting Tottenham side lifted the 1984 UEFA Cup to claim their last European silverware". These Football Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  3. ^ "The story of Liverpool, Roma and the European Cup final of 1984 | Goal.com". www.goal.com (بە ئینگلیزی). 2018-04-24. Retrieved 2023-12-30.
  4. ^ UEFA.com (2018-04-29). "Where are they now? Liverpool class of 1984 | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-30.
  5. ^ "Liverpool vs Roma: Relive the 1984 European Cup final in pictures". The Independent (بە ئینگلیزی). 2018-04-23. Retrieved 2023-12-30.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]