یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٦-١٩٧٧
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیتالیا
جێیاریگای ئۆڵمپیکو
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٨
کاتی ڕوودان٢٥ی ئایاری ١٩٧٧
یانە بەشداربووەکانیانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخ، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
براوەیانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول
ناوبژیوانRobert Wurtz


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٧ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٦-١٩٧٧ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و دووەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٧ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، لەنێوان یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و یانەی بۆروسیا مۆنشنگلادباخی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ئەنجامدرا (شوێنەکە لە شاری بێرن لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەری یەکێتی ئەوروپا لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩٧٦ یەکلایی کراوەتەوە) .[١] [٢] هەردوو یانە لە یەکەم یاری کۆتایی جامی ئەوروپادا بەشدارییان دەکرد، هەرچەندە پێشتر هەردوو یانە لە یاری کۆتایی خولی ئەورووپا لە ساڵی ١٩٧٣ یەکتریان بینیبوو، کە لیڤەرپوول بە کۆی گشتی لە دوو یاریدا بە ئەنجامی ٣-٢ بردنەوەی بەدەستهێنا.لیڤەرپوول لە ڕێگەی تێری ماکدێرمۆتەوە پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام لە سەرەتای گێمی دووەمدا ئالان سیمۆنسن گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ مۆنشنگلادباخی تۆمارکرد. لە ناوەڕاستی گێمی دووەمدا لیڤەرپوول بە گۆڵێکی سەری تۆمی سمیس پێشکەوتنی بەدەستهێنا .[٣][٤] لێدانێکی سزای فیل نیل دڵنیای کردەوە کە لیڤەرپوول بە ئەنجامی 3-1 یارییەکە بباتەوە[٥][٦] و یەکەم جامی ئەوروپای مسۆگەر کرد. ئەم سەرکەوتنە دوای ساڵێک بوو لە بردنەوەی خولی ئەورووپا ، ئەمەش بەو مانایە بوو کە بۆب پێزلی بووە یەکەم ڕاهێنەر کە لە وەرزی یەک لە دوای یەکدا جامی یەکێتی ئەوروپا و خولی ئەورووپا بباتەوە.[٧][٨]





  1. ^ "Liverpool FC - Borussia Mönchengladbach, May 25, 1977 - European Champion Clubs' Cup - Match sheet". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ "Edición del Saturday 18 September 1976, Página 6 - Hemeroteca - MundoDeportivo.com". hemeroteca.mundodeportivo.com.
  3. ^ "LFC STATS - Liverpool FC European Cup 1976-1977 Final". lfcstats.co.uk. Retrieved 2023-12-27. ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
  5. ^ UEFA.com. "History: Liverpool-Mönchengladbach: UEFA Champions League 1976/77 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  6. ^ "Matchdetails from Liverpool - Borussia Moenchengladbach played on Wednesday 25 May 1977 - LFChistory - Stats galore for Liverpool FC!". www.lfchistory.net. Retrieved 2023-12-27.
  7. ^ "Bob Paisley - Manager profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  8. ^ "Bob Paisley Hall of Fame Profile" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.

سەرچاوەکان[دەستکاری]



بەستەری دەرەکی[دەستکاری]