یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئەیاکس ئەمستەردامەوە ڕەوانە کراوە)
یانەی تۆپی پێی ئایاکس

لۆگۆی یانەی ئایاکس
ناوی تەواویانەی ئایاکس ئەمستردام بۆ تۆپی پێ
Amsterdamsche Football Club Ajax NV
نازناوde Amsterdammers(ئەمستردامییەکان)
Godenzonen (کوڕانی خوداوەندەکان)
de Joden (جوولەکەکان)
دامەزراندن١٨ی ئازاری ١٩٠٠ (١٢١ساڵ لەمەوپێش)
زەوییۆهان کرۆیف ئەرێنا، ئەمستردام
پانتایی٥٥٬٥٠٠
خاوەنی یانەدامەزراوەی ئایاکس
سەرۆکھۆلەندفرانک ئێیکان
ڕاهێنەرھۆلەند ئیریک تین ھاگ
خولخولی نایابی ھۆڵەندا
٢٠٢٠/٢٠٢١یەکەم
زۆرترین ئامادەبوونھۆلەند سیاک سڤارت
(٦٠٣ یاری)
گۆڵکەرھۆلەندیۆھان کرۆیف
(٢٩٣ گۆڵ)
میدالیاکانخولی نایابی ھۆڵەندا (٣٥)
جامی ھۆڵەندا(٢٠)
جامی سووپەری ھۆڵەندا (٨)
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (٤)
جامی براوەکانی جامی ئەوروپا(١)
خولی ئەورووپا(١)
جامی سووپەری ئەورووپا (٣)
جامی ئینتەرکۆنتیننتال (٢)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
وەرزی ئەمساڵ

ئایاکس ئامستردام یانەیەکی تۆپی پێی هۆڵەندییە بارەگای دەکەوێتە ئامستردام،و لە خولی نایابی هۆڵەندا یاری دەکات، پلەی یەکەم لەسەر ئاستی تۆپی پێی هۆڵەندا. لەڕووی مێژووییەوە، ئایاکس (کە لەسەر ناوی پاڵەوانی ئەفسانەیی یۆنانی ناونرا) سەرکەوتووترین یانەیە لە هۆڵەندا، ٣٥ ئێردیڤیزی و ٢٠ جامی هۆڵەندی بەدەست هێناوە. بە شێوەیەکی بەردەوام لە خولی هۆڵەندی یاری کردووە، لە دەستپێکی خوول لە ساڵی ١٩٥٦، لە تەنیشت یانەکانی فاینۆرد و ئایندهۆڤن ،یەکێکە لە سێ یانە گەورەکان لە وەڵاتدا کە دەستی بەسەر پێشبڕکێکە گرتبوو. یانەکە لە ١٨ی ئازار ١٩٩٠ لەلایەن فلۆرێس ستیمپل و کارل ڕێسەر و ھان دادی و برایەکەی جۆن دامەزراوە.

ئایاکس ٦٣ پاڵەوانێتی ناوخۆیی بردووەتەوە، و ٣٥ جار نازناوی خولی نایابی ھۆڵەندا بردەوە، جامی ھۆڵەندا ١٩ جار و جامی سووپەری ھۆڵەندا ٩ جار ئایاکس ئەمستردام یەکێکە لە سەرکەوتووترین یانەکانی ئەورووپا، لەگەڵ ١٠ پاڵەوانێتی ئەورووپا ٤ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، دوو نازناوی جامی سووپەری ئەورووپا، ٢ نازناوی جامی ئینتەرکۆنتیننتال، ١ نازناوی جامی براوەکانی جامی ئەورووپا و ١ نازناوی خولی ئەورووپا ئەمەش وای لێ کرد کە لە ڕیزبەندی حەوتەمی باشترین یانەی سەدە لەسەر بنەمای یەکێتی نێودەوڵەتیی مێژوو و ئامارەکانی تۆپی پێ بێت. ھەروەھا ئایاکس یەکێکە لەچوار یانەی تەنیشت بایەرن میونشن و یوڤێنتوس و چێڵسی کە توانیویانە ھەموو پاڵەوانێتییەکانی ئەورووپا بەدەستبێنن. یانەکە یەکێکە لەو پێنج یانەیەی ئەی سی میلان و بایەرن میونشن و ڕیاڵ مەدرید و یانەی لیڤەرپوول کە مافی پاراستنی جامی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایان ھەیە.[١][٢]

هەروەها ئایاکس بەناوبانگە بە ئەکادیمیایەکەی، کە چەندین یاریزانی بەتوانای پێگەیاندووە، کە دیارترینیان یۆھان کرۆیف، مارکۆ ڤان باستن، فرانک ڕیکارد، کلارێنس سیدۆرف، دێنیس بێرگکامپ، زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ و دووانە فرانک دی بۆر و ڕۆناڵد دی بۆر هەروەها پایتەختەکان بەناوبانگن بە دروستکەری یاری بە کۆمەڵ لە ساڵانی حەفتاکان لەگەڵ ڕاھێنەر ڕینوس میچلز و باڵی خێرا یۆھان کرۆیف. ئەم ڕێگایە خۆشە یارمەتی ئایاکسی دا بۆ بردنەوەی سێ پاڵەوانەتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یەک لەدوای یەک. چاودێرانی ئەکادیمیای ئایاکس لە چالاکترین چاودێرانی تەکنیکی ئەورووپان، ئایاکس ئەمستردام بنکەیەکی گەورەی ھەوادارانی ھەیە لە ھۆڵەندا و ھەموو جیهان.[٣]

مێژووی یانە[دەستکاری]

دەستپێکەکان[دەستکاری]

یانەی ئایاکس لە ١٨ی ئازاری ١٩٠٠ دامەزراوە لە ساڵی ١٩١١ یانەکە گەیشتە لووتکەی پێشبڕکێی تۆپی پێی ھۆڵەندا بە بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتنی گرنگ لە جامی ھۆڵەندا. وەرزی دواتر ئایاکس بووە براوەی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ھۆڵەندا و لە وەرزی ١٩١٨–١٩١٩دا بەرگری لە نازناوەکەیان کرد بۆ ئەوەی ببێتە تاکە یانەی ھۆڵەندی کە دەستکەوتێکی لەو جۆرە بەدەست بھێنێت.[٤]

لە بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، یانەی ئایاکس خۆی بە تیمێکی ناوخۆیی بەھێز سەلماند و لە ساڵانی ١٩٢١ و ١٩٢٧ و ١٩٢٨ خولی ھۆڵەندی لە بەشی ڕۆژئاوا بەدەست هێنا، بەڵام نەیتوانی نازناوی لە سەرتاسەری ھۆڵەندا بەدەست بھێنێت، بەڵام ئەمە لە ساڵانی سییەکانی سەدەی ڕابردوو دا گۆڕا، کاتێک یانەکە لە ساڵانی ١٩٣١، ١٩٣٢، ١٩٣٤، ١٩٣٧ و ١٩٣٩دا پێنج پاڵەوانێتی نەتەوەیی بەدەست هێنا و بەو شێوەیەیە بووە بە سەرکەوتووترین یانەی ھۆڵەندا، لەو ماوەیەدا ئایاکس بۆ دووەم جار لە وەرزی ١٩٤٢–١٩٤٣ جامی ھۆڵەندای بردەوە و لە وەرزی ١٩٤٦–١٩٤٧ ھەشتەم نازناوی خولی هۆڵەندی بەدەستھێنا، کە کۆتا وەرزیش بوو بۆ ڕاھێنەری ئینگلیزی جاک ڕینۆڵدز بوو کە یانەکەی گەیاندە ھەموو ئەو پاڵەوانێتییانە.[٥][٦]

پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو:وەشانی نوێی خولی ھۆڵەندی[دەستکاری]

ساڵی ١٩٥٦ دوای پێشەکی خولی نایابی ھۆڵەندا، ئایاکس وەک یەکێک لەو یانانەی کە بۆ یەکەم جار لە پاڵەوانێتی نوێدا، بەشدار بوو یاری کرد و نازناوی یەکەمی بەدەست ھێنا، کە بۆ یەکەم جار لە وەشانی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ساڵی دواییدا بەشداری کرد، بەڵام لە یاری کە لە دژی یانەیڤاساسی ھەنگاری کە خاوەن نازناو بوو ئەنجام دا و بە ئەنجامی ٢–٦ کۆی یاری ھاتن و چوون دۆڕا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی. لە ساڵی ١٩٦٠ ئایاکس جارێکی تر نازناوی خولی نایابی هۆڵەندی بەدەستھێنا و ساڵی دواتر سێیەمین نازناوی جامی ھۆڵەندا بەدەستھێنا.[٧]

یۆھان کرۆیف، لە ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٧٣ یاری بۆ ئایاکس ئەنجام داوە و لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٣ (٣) جامی ئەورووپای بەدەست هێنا، ژمارە ١٤ی ئەو تاکە دەستەی ژمارە ئایاکسە کە تا ئێستا قەدەغە کرابێت کرۆیف گەڕایەوە بۆ بەڕێوەبردنی یانەکە لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ ١٩٨٨

شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو: یاری بە کۆمەڵ لەگەڵ میچلز و کرۆیف[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٥ ڕێنوس میچلز دەستی بە ڕاھێنەرایەتی کردنی یانەکە کرد، پێشتر لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ و ١٩٥٨ یاری بۆ یانەکە ئەنجام دابوو و بە بەکارھێنانی تاکتیکی یاری بە کۆمەڵی جیھانی ناسراوە، چەمکێک کە لەگەڵ ئایاکس و ھەروەھا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندای ئەو کاتە،[٨][٩] ھەروەھا یۆھان کرۆیف یەک ساڵ پێش ئەوەی میچلز تیمەکەی بەڕێوەببات، ڕووی کردە یانەکە و کرۆیف لەلایەن زۆر کەسەوە بە باشترین یاریزانی ھۆڵەندی دادەنرێت،[١٠] ئەم ماوەیە گەورەترین سەرکەوتنەکانی یانەکەی بە خۆیەوە بینی، بە بەدەستهێنانی حەوت پاڵەوانێتی خولی نایابی ھۆڵەندا و چوار جامی ھۆڵەندا و سێ جامی ئەورووپا.

ئایاکس لە وەرزەکانی ١٩٦٦ و ١٩٦٧ و ١٩٦٨ خولی نایابی هۆڵەندی بەدەست هێنا و لە ساڵی ١٩٦٩ گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئەورووپا کە بەرامبەر ئەی سی میلان دوڕا لەماوەی وەرزی ١٩٦٦–١٩٦٧ یاریزانانی یانەکە ١٢٢ گۆڵیان لە خولی نایابی هۆڵەندی تۆمارکرد و جامی ھۆڵەندایان بەدەست هێنا، یەکەم وەرز بوو کە یانەکە ھەردوو پاڵەوانێتییەکە بباتەوە. لە وەرزی ١٩٦٩–١٩٧٠دا ئایاکس جارێکی تر خول و ھەروەھا جامی ھۆڵەندای بەدەست هێنا و لەو ٣٤ یارییەی کە ئەنجامیان دا، بە ١٠٠ گۆڵ ٢٧ یاریان بردەوە.[١١]

ھەزارەی نوێ[دەستکاری]

٢٠١٦–١٧[دەستکاری]

پیتەر بوش بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەکە دەستنیشان کرا و گەیشتە کۆتایی خولی ئەورووپا ٢٠١٧، دەستکەوتێک لە ماوەی ٢١ ساڵدا یانەکە نەگەیشتووەتە ھیچ یاری کۆتاییێکی پاڵەوانێتییە ئەورووپیەکان، یانەکە لەیاریی کۆتایی بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتد دۆڕاند و ئایاکس بەژمارەیەکی زۆر لەیاریزانانی گەنج و تەمەنێکی مامناوەند کە تێکڕای تەمەنی یاریزانان ٢٢ ساڵ و ٢٨٢ ڕۆژ بوو. بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک، ئایاکس پلەی دووەمی بەدەست هێنا لە خولی نایابی هۆڵەندی، ئەم جارە لە بەرژەوەندی یانەی فاینۆرد لە دەستی دا.[١٢]

٢٠١٧–١٨[دەستکاری]

ئایاکس زۆر بە بەرچاو توانی بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨–١٩ بکات و گەیشتە پێش کۆتایی کۆتایی لە وەرزی ٢٠١٧–١٨ی خولی نایابی ھۆڵەندا پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، ئایاکس گەیشتە قۆناغی ١٦ دوای سەرکەوتنە بەھێزەکانی لە قۆناغی کۆمەڵەکان و لە یەک کۆمەڵەدا لەگەڵ بایەرن میونخی ئەڵمانی و بەنفیکای پورتوگالی و ئەیک ئەسینای یۆنانی دانرا. توانی پلەی دووەم لە کۆمەڵەکەدا بەدەست بھێنێت دوای ئەوە یانەکە دەگاتە قۆناغی یەکلاکەرەوەکان، یانەکە خۆی لەبەردەم ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دا دۆزییەوە، کە سێ نازناوی یەک لە دوای یەکی بەدەست هێناوە، ئایاکس لە یاری یەکەمدا بە ئەنجامی ٢-١ دۆڕا، بەڵام لە یاری چووندا لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ بە چوار گۆڵ بەرامبەر یەک بردنەوەی دژی ڕیاڵ مەدرید بەدەست هێنا.[١٣] دوای ئەوەی گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، ئایاکس ڕووبەڕووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بوویەوە و لە یاری یەکەم لە یاریگای یۆھان کرویف ئەرینا یاریی ئەنجامدا، یارییەکە بە گۆلێک بۆ ھەردوولا کۆتایی ھات، ئایاکس لە یاریگای یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ٢–١ یارییەکەی بردەوە، ماتیاس دی لیخت گۆڵی دووەمی بۆ بەرژەوەندی ئایاکسی تۆمارکرد، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی بۆ یەکەم جار یانەی ئایاکس لە ساڵی ١٩٩٧ەوە بگاتە یاریی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١٤][١٥] لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ئایاکس ڕووبەڕووی تۆتنهامی ئینگلیزی بوویەوە و لە یەکەم یاریدا بە ئەنجامی ١–٠ شکستی بە یانە ئینگلیزییەکە ھێنا،[١٦][١٧] لە یاری دووەمدا ئایاکس لە نیوەی یەکەمدا دوو گۆڵی تۆمار کرد و کۆی گۆڵەکان بووە ٣–٠، بەڵام تۆتنھام لە نیوەی دووەمدا گەڕایەوە بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ ڕیمۆنتادای بەسەر ئایاکسدا تۆمارکرد، لەوانە گۆڵێک لە خولەکی شەشەم لە کاتی زیادەکراودا تۆمارکرد، بەمەش تۆتنھام بەھۆی یاسای گۆڵی دەرەوەی یاریگا گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١٧][١٨]

===ڕێزبەندی یوفا===
ھەتا 18 March 2021[١٩]
١٦ ئیتاڵیا یانەی تۆپی پێی ڕۆما ٨٤،٠٠٠
١٧ ھۆلەند ئایاکس ٨١،٥٠٠
١٨ ئوکراینا شاختار دۆنێتسک ٧٩،٠٠٠

ئەکادیمیا[دەستکاری]

یانەی ئایاکس بە ئەکادیمیاکەی بەناوبانگە کە چەندین یاریزانی بەهرەداری هۆڵەندی لە ماوەی چەندین ساڵدا بەرهەم هێناوە وەک - یۆهان کرۆیف ، ئێدوین ڤان دێر سار ، گێرالد ڤاننبێرگ ، فرانک ریکارد، دێنیس بێرگکامپ، ڕافایل ڤان دێر ڤارت، پاتریک کلایڤێرت، مارکۆ ڤان باستن، ویسلی شنايدەر ، مارتن ستێکلێنبورگ ، نایگڵ دی یۆنگ ، فرێنکی دی یۆنگ و ماتیاس دی لیخت،لە ناو ڕیزەکاندا هاتوون و تەنیا هەندێ لەو بەهرەداران کە بۆ ئایاکس یاریان ئەنجامداوە هەروەها ئایاکس بە شێوەیەکی بەردەوام تیمەکانی گەنجانی نەتەوەیی هۆڵەندی بە بەهرەی ناوخۆیی دابین دەکات.

بەهۆی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لەگەڵ یانەکانی دەرەوە، ئەکادیمیای گەنجان هەروەها یاریزانی بیانی وەک هەرزەکاری ئیمزاکردووە پێش ئەوەی یەکەم یاریی تیمی ئەنجام بدات، وەک سێ بەرگریکاری بەلجیکی یان ڤێرتۆنخن ، تۆبی ئالدەرڤایرلد و تۆماس ڤێرمایلن، هەموو ئەوانە یاریزانی جیهانی تەواون، هەروەها ڤۆرنۆن ئانیتا و خاڤیر مارتینا کە نوێنەرایەتی کوراساو دەکەن.

هەروەها ئایاکس بەرنامەی گەڕانی بە دوای بەهرەکان بۆ ئەفریقای باشوور لەگەڵ ئایاکس کیپ تاون فراوان کردووە.ئایاکس کیپ تاون بە یارمەتی ڕۆب مۆر دانرا. هەروەها ئایاکس یانەیەکی سەتەلایتی لە ئەمەریکا بە ناوی ئایاکس ئەمریکاوە هەبووە، تا ئەو کاتەی ئیفلاسی بوو. چەند یاریزانێکی گەنج هەن لە ئایاکس کیپ تاون کە بۆ ناو تیمی ئێردیڤیسی ئامادەکراون، وەک نێودەوڵەتیەکانی ئەفریقای باشوور ستیڤن پاینار ، سۆلانی سرێرۆ و نێودەوڵەتی کامیرۆننی ئایۆنگ ئینۆ.

ساڵی ١٩٩٥ کە ئایاکس خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بردەوە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا نزیکەی بە تەواوی لە یاریزانانی ئایاکس پێک دەهات، لەگەڵ ئێدوین ڤان دێر سار لە گۆڵپارێزی؛ یاریزانەکانی وەک مایکڵ ڕایزیگەر، فرانک دی بۆر و دانی بڵایند لە بەرگریدا ڕۆناڵد دی بۆر، ئێدگار دەیڤد و کلارنس سیدۆرف لە ناوەڕاستەوە پاتریک کلایڤێرت و مارک ئۆڤەرمارس لە هێرشدان.[٢٠]

٢٠١١، ئایاکس یەکەمین ئەکادیمیای لاوانی خۆی لە دەرەوەی هۆڵەندا کردەوە کاتێک یانەکە لەگەڵ جۆرج کازیانیس و هەموو ڕاوێژکاری ئەستێرەکان لە یۆنان هاوبەشی کرد بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای گەنجانی ئایاکس هێلاس. ئۆفیسەکان لە شاری نیا سمیرێن ی ئەتیکا جێگیرن و بنکەی سەرەکی ڕاهێنانیان دەکەوێتە دوورگەی کۆرفۆ و لە کۆی ١٥ ئەکادیمیای گەنجانی تۆپی پێ لە سەرانسەری یۆنان و قوبرس میوانداری دەکەن. ئێدی ڤان شایک وەک ڕاهێنەر و ڕاوێژکار سەرۆکایەتی ڕێکخراوەکە دەکات و فەلسەفەی تۆپی پێی ئایاکس لە کامپی ڕاهێنانی جۆراوجۆری تۆپی پێی یۆنان ناساند.[٢١][٢٢]

لە ساڵی ٢٠١٦دا ئاياکس ئاکادیمیای ACA A (ئەکادیمیای ڕاهێنەریی ئایاکس) بە مەبەستی هاوبەشیکردنی زانیاری دەستپێکرد و چەندین کەمپی جۆراوجۆر و کلینیکی بۆ هەردوو یاریزان و ڕاهێنەر دانا.[٢٣]

یانەکانی تر[دەستکاری]

یۆنگ ئایاکس[دەستکاری]

یۆنگ ئاژاکس (بە ھۆڵەندی: jong ajax)، (پێشتر بە ئاژاکس ٢ ناسراو بوو) دووەم تیمی یانەکەن یانەکە بەزۆری لە یاریزانانی تۆپی پێی پیشەیی پێک دێت کە گەیشتوونەتە ئاستی سەرەوەی گەنجان و ساڵی یەکەمی خۆیان لە گرێبەستەکەیان لەگەڵ یانەکەدا بەسەر دەبەن، یان ئەو یاریزانانەی کە ناتوانن یاری بۆ تیپی یەکەم بکەن.[٢٤] لە ساڵی ١٩٩٢ەوە یۆنگ ئایاکس لە Beloften Eredivisie پێشبڕکێ دەکات، کە پێشبڕکێی تیمی یەدەگی یەکەمی ھۆڵەندایە، لە ناوەڕاستی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ یانەکانی وەک ئاییندھۆڤن، گرونینگن و زێد ئەلکمار، لە ٢٥ خولدا، لە سەرەتای خولەکەوە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا دوایین خولی لە ساڵی ٢٠١٦دا یۆنگ ئایاکس زۆرترین پاڵەوانییەتی بردووەتەوە کە دەکاتە ٨ پالەوانێتی، ھەروەھا سێ جار جامی ھۆڵەندای بردەوە بۆ تیمەکانی یەدەگ بە نازناو لە خولی Beltofen Erdivisie تیپەکە دەتوانێت لەگەڵ یەکەم تیپەکان لە جامی ھۆڵەندا بەشداری بکات، سێ جار گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی باشترین ئەنجامیان لەوەرزی ٢٠٠١–٠٢ بوو دوای دۆڕاندن بە ئۆترخت لە قۆناغی پێش کۆتایی و ئەگەر ئەو دۆڕانە نەبوایە، ئەبوایە یۆنگ ئایاکس یاری بەرامبەر تیپی یەکەمی ئایاکس بکات لە کۆتایی جامی ھۆڵەندا.

تیپی ژنان[دەستکاری]

یانەی تۆپی پێی ژنانی ئاژاکس لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٢ دامەزراوە.[٢٥] یانەکە لە خولی تۆپی پێی ژنانی ھۆڵەندی یاری دەکات و پێشتر لە پاڵەوانییەتی BeNe یاریی کردووە، کە باشترین خولی تۆپی پێی ژنان بوو لە بەلجیکا و ھۆڵەندا،[٢٦] یانەکە بۆ یەکەم جار لە وەرزی ٢٠١٦–١٧ پاڵەوانێتی خولی ناوخۆیی بردەوە،[٢٧] لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا یانەکە توانیویەتی کۆمەڵێک یاریزانی نایاب وەک دافنی کۆستر، ئەنۆک ھۆگندیجک و پترا ھۆجۆینگ بگوازێتەوە.[٢٨][٢٩] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ یانەکە بوو بە پێشبڕکێ لەنێوان یانەکانی ھۆڵەندی لە بەخشینی گرێبەستی دامەزراندنی تایبەت بە تیمی ژنان کە ھەندێک ماف و ئیمتیازی لە تیمەکانی پیاوان وەک کەمترین کرێ و پشوو و بیمەی تەندروستی بە ژنان[٣٠]

ڕاھێنەری تیمەکە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دانی شینکل بەرگریکاری پێشووە و بۆ یانەی تەلستار و سپارتا ڕۆتەردام و یانەکانی تر یاری کردووە پێشی پینۆ نیھۆم (٢٠١٧–٢٠١٩) و ئێد ئینگلکس (٢٠١٢–٢٠١٧) بوو، کە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ھۆڵەندا بوو.[٣١]

یانە پەیوەندیدارەکان[دەستکاری]

یانەکانی خوارەوە لە ئێستادا لە پەیوەندین لەگەڵ ئایاکس:

کێبڕکێ[دەستکاری]

لەگەڵ یانەی فاینۆرد[دەستکاری]

یانەی فاینۆرد دادەنرێت لە ڕکابەری یانەی ئایاکس و ھەموو ساڵێک بە ناوی دی کلاسیکەر (بە ھۆڵەندی :de klasikier) ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. لە ساڵانی حەفتاکان دا جگە لە ئایاکس و فاینۆرد، یانەکانی تری ھۆڵەندی لە ئاستی نێودەوڵەتی یان کیشوەریدا خولیان نەبردەوە، بۆیە یاری ساڵانەی نێوان ئایاکس و فاینۆرد بەھێزترین تیپی ھۆڵەندای دیاری کرد، ناکۆکی نێوان ھەردوو یانەکە لە دەرەوەی یاری تۆپی پێ درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئایاکس بە نەریتی گوزارشت لە پۆشاک و توێژە ڕۆشنبیرەکانی ئەمستردام دەکات، لەکاتێکدا فاینۆرد کە لەلایەن کرێکارانی بەندەری ڕۆتەردام دامەزراوە، چینێکی کرێکارە.[٤٤]

یەکەم دیداری (دی کلاسیکەر) لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢١ بەڕێوەچوو و بە ئەنجامی ٣–٢ لە بەرژەوەندی ئایاکس کۆتاییھات، بەڵام بەھۆی ناڕەزایەتی یانەی فاینۆرد لە بارەی گۆڵی سێیەمی ئایاکس ئەنجامەکە کرا بە ٢–٢. لە ساڵانی سییەکان و چلەکانی سەدەی ڕابردوو دا ناکۆکی نێوانیان لەسەر ئەوە بوو کە کێ خاوەنی یاریگای گەورەترە لە ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٦ ھەردوو تیمەکە لە ھیچ یارییەکی فەرمیدا ڕووبەرووی یەک نەبوونەوە. لە وەرزی ٦١–١٩٦٠ فێینۆرد ٩–٥ بردەوە و سێ ساڵ دواتر گەڕایەوە بۆ بردنەوەی 9-4.[٤٥] لە ساڵانی ھەشتاکاندا گرژی لەنێوان ھاندەرانی ھەردوو تیپەکە زیاتر بوو دوای ئەوەی ڤیم یانسن ١٥ وەرز لەگەڵ فینۆرد یاری کرد، بەرەو ئایاکس ڕۆشت، یەکێک لە کەسایەتییە ھەرە گرنگەکانی ئایاکس، یۆھان کرۆیف، دواتر بۆ کۆتایی ھێنانی بە یاریکردن لەگەڵ فاینۆرد و لە وەرزی ١٩٨٣دا ئایاکس بە سەرکەوتنی ٨–٣ بە توندی وەڵامی دایەوە، کە گەورەترین بردنەوەیە لە مێژووی پێکدادانەکەدا. پێکدادانەکانی نێوان ھەردوو تیمەکە شاھیدی ئاژاوە و توندوتیژی نێوان ھەوادارانی بەندکراویان بوو بەتایبەتی لەو ماوەیەدا و لە وەرزی ٩٨–١٩٩٧دا ئەو دوو یانەیە بەبێ ئامادەبوونی ھاندەران ڕووبەڕوویان بوونەوە، دوای ڕووداوێک کە ھەوادارێکی ئایاکس بە چەقۆ ھێرشی کرایە سەر و کوژرا،[٤٦] لە ساڵانی دواییدا ڕووداوی تری توندوتیژی ھاتە ئاراوە و لە مانگی شوباتی ٢٠٠٩ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ھۆڵەندی ڕێگری لە ھەوادارانی ھەر دوو یانە کرد سەردانی یاریگاکانی ڕکابەرەکە بکەن.[٤٤]

ھەردوو تیمەکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا لە ١٩٠ کۆبوونەوە و تێیدا ئاژاکس ٨٤ یاری بردەوە لەکاتێکدا فاینۆرد ٥٨ یاری بردەوە.[٤٤]

لەگەڵ یانەی ئایندهۆڤن[دەستکاری]

هەروەها یانەی ئایندهۆڤن ڕکابەری ئایاکسە، بەڵام لە ڕووی گرژی و ڕکابەرییەوە، ئەم یارییانە وەک یاری لەگەڵ فاینۆرد بارناکرێن. ململانێکە ماوەیەکە لەگەڵ ئایندهۆڤن بوونی هەیە و لەهۆکاری جۆراوجۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، وەک لێکدانەوە جیاوازەکان کە ئایا سەرکەوتنی ئێستای نەتەوەیی و نێودەوڵەتی هەردوو یانەکە هاوئاهەنگی دەکات و دژایەتی گریمانەی نێوان ڕاندستاد و پارێزگاکە. یارییەکانی نێوان ئەم دوو تیپە بە گشتی بە "دی تۆپپەر" ("تۆپپەر") ناودەبرێت، و دوو قۆڵی پڕ لە خەڵات لە تۆپی هۆڵەندی دەگرێتەوە و لە بنەڕەتدا پێکدادانی دوو قوتابخانەی فکری ڕکابەرە لە تۆپی پێ هۆڵەندی. لە مێژوودا، ئایندهۆڤن پێشبڕکێ دەکات لەگەڵ شێوازی ئیشکەر، باشتر وایە 4-3-1-2 یان 4–2-3-1، بە شێوەیەکی ئاسایی دوور لە ڕێبازی 4-3-3 ی دڵخوازی لە ئەمستردام. لە کاتێکدا ڕینوس میچڵس و یۆهان کرۆیف یارمەتیان دا بۆ نوێکردنەوەی تۆتال فوتبۆڵ لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان، فەلسەفەیەکی جیاواز لە ئایندهۆڤن لەلایەن کیس ریجڤەرس و گووس هیدینک لە کۆتاییەکانی ١٩٧٠ و ٨٠کاندا بەرزکرایەوە[٤٧]. ئەمەش بە نۆرەی خۆی یەکێک لە ڕکابەرییە فەلسەفییەکانی زیاتر لە تۆپی پێ دروست کردووە، کە مەیدانی جەنگی ئایدیۆلۆژییە، کە وردە وردە وەک هاوتاکانی ئایاکس و فاینۆرد لە ناودا گەرم و چڕ دەبێتەوە.[٤٨]

کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی تر[دەستکاری]

جگە لە فاینۆرد و ئایندهۆڤن ، ئایاکس چەندین ڕکابەری دیکەیان هەیە، هەرچەندە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هەستکردن بە زۆری لەلایەن دژبەرەکان هەستی پێ دەکرێت و زیاتر ئاراستەی ئاژاکس دەکات، کە یەکێکیان ئۆتریختە.[٤٩] هەرچەندە ڕکابەرییەکە زیاتر لە لایەنی ئۆترخت هەستی پێ دەکرێت و پاشان لەگەڵ ئایاکس، زۆر جار هاوتای نێوان هەردوولا زۆر توندە.[٥٠] هەردوو تیمەکە لایەنگری دەمارگیریان هەیە، و پێکدادانەکان لە یاریەکە زۆر جار یاسان لە جیاکەرەوە. هەمان شت بۆ ئادۆ دێن هاگ دەچێت، لەگەڵ هەردوو گروپی لایەنگری زۆر جار لە ململانێدان، کاتێک ئادۆ-هۆلیگانس ئاگری لە لایەنگرانی ماڵی ئاژاکس بەردا و خولیاکانی ئاژاکس دوای ئەوە چوونە ناو ماڵی لایەنگرانی ئادۆ گرژییەکانی نێوان هەردوو یانەکە بەرزبووەوەلە ساڵی ٢٠٠٦دا لایەنگرانی هەردوو یانەکە بە هۆی هەڵگیرسانی توندوتیژی و پێکدادانی زۆرەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە یارییەکانی دووردا قەدەغە کران.[٥١]

تیمەکان زیاتر کە لەگەڵ ئایاکس ڕکابەری دەکەن بریتین لە تڤێنتێ ، ڤیتس ئارنهم ، گرونینگن و ئەی زێد ئەلکمار ، هەرچەندە ئەو دوویە زۆرجار لەلایەن لایەنگرانی ئاژاکس بە "برای بچووکی یانەکە" دادەنرێت[٥٢] لەگەڵ ئەی زێد ئەلکمار کە لە نزیکی ئەلکمار و لەبەر ئەوە لە هەمان پارێزگای ئایاکسدا دانیشتووە، یارییەکانی نێوان هەردوولا بە گشتی بە "دێ نۆرد-هۆلاندس دێربی" ناسراون و زۆر جار یاریکەری زۆر ڕکابەری و توند و بارکراوەن.[٥٣] پێشبڕکێکانی ئەمستردامی ناوخۆیی دەگرێتەوە لەنێوان ئایاکس و یانەکانی وەک بلاو ویت، دی دەبلیو ئێس و دی ڤۆلیجکەرس (کە دواتر تێکەڵ بوون بۆ بوون بە ئێف سی ئەمستردام لە 1972).[٥٤] هەرچۆنێک بێت گرژی نێوان لایەنە ناوخۆییەکان کەم بوویەوە وەک دابەشکردنی یانەکان لەڕێگەی یاریکردن لەخولە جیاوازەکاندا بەدرێژای کات زیاتر بوو ساڵانی پێشبڕکێ نەکردنی لە هەمان خولەکدا یاری کەمتری لێکەوتەوە، تا ئەو کاتەی گرژییەکان لە کۆتایدا لە نێوان یانەکانی ئەمستردام جێگیر بوون.[٥٥] دوایین دێربی ئەمستردام کە لە یارییەکی خولی فەرمیدا ئەنجام درا، ئەوە بوو کە ئاژاکس لە ١٩ی ئازاری ١٩٧٨دا ٥-١ شکستی یانەی ئێف سی ئامستردام هێنا.[٥٦]

یاریگای یانە[دەستکاری]

یەکەم یاریگای ئایاکس

یەکەم یاریگای ئایاکس لە ساڵی ١٩١١ لە دارەوە دروست کراوە و ناوی Het Houten Stadion(یاریگای داری) بوو یانەکە دواتر لە یاریگای ئۆڵمپیک یاری کرد، کە بۆ میوانداریکردنی ئۆڵمپیکی ھاوینەی ١٩٢٨ بە میوانداری پایتەختی ھۆڵەندی دروست کراوە لە ساڵی ١٩٤٣ یانەکە گواسترایەوە بۆ ستێد دیمێر لە ڕۆژھەڵاتی ئەمستردام، کە لەلایەن ئەندازیار و ئەندامی یانەکە دان ڕۆدنبێرگ دیزاین کرابوو ھەروەھا یاریگای داریشی دیزاین کردووە یاریگای نوێ توانای ٢٩٥٠٠ ھاندەری ھەیە یانەکە تا ساڵی ١٩٩٦ بەردەوام بوو لە بەکارھێنانی یاریگاکە، بەڵام لە یارییە گرنگەکاندا یانەکە لە یاریگای ئۆڵمپیک یاری دەکرد، کە دەتوانێت دوو جار ژمارەی ھاندەران تێدا بێت.

یاریگای یۆھان کرۆیف ئەرێنا

لە ساڵی ١٩٩٦ یانەکە گواسترایەوە بۆ یاریگایەک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمستردام، کە لە ساڵی ٢٠١٨ بە یاریگای یۆھان کریف ئەرێنا ناوبرا لە ڕێگەی شارەوانی ئەمستردامەوە دروست کراوە بە تێچووی ١٣٤ ملیۆن دۆلار، یاریگاکە توانای ٥٥٬٥٠ج ھاندەری ھەیە و لە وەرزی ٢٠٠٦–٠٧ دا تێکڕای ژمارەی بینەران ٤٨٬٦١٠ کەس بووە بەڵام لە وەرزی داھاتوو بۆ ٤٩٬١٢٨ کەس زیادی کردووە یاریگاکە سەقفێکی کراوەی ھەیە ھەرچۆنێک بێت لەسەر پێوەرێکی ناوخۆیی یاریگاکە بەھۆی گژوگیاوە ناوبانگی خراپی بەدەست ھێنا بەھۆی خراپی گیای یاریگا بەھۆی نەبوونی تیشکی خۆرەوە لەکاتی داخستنی سەقفی یاریگاکە کاریگەری ھەبوو، بەڵام لەوەرزی ٢٠٠٨–٠٩ بەرێوەبەرایەتی یانەکە سیستەمێکی گەرمی پیشەسازی بۆ چارەسەرکردنی، یاریگای ستێد دی مێر کە ئەیاکس دەیان ساڵ لەسەری یاریی ئەنجامداوە، ڕووخێنرا و زەوییەکە بە ئەنجومەنی شاری ئەمستردام فرۆشرا بۆ ئەوەی گەڕەکێکی نیشتەجێبوونی لێ دروست بکرێت.

کاروباری دارایی و کارگێڕی[دەستکاری]

بۆرسە[دەستکاری]

ئایاکس تاکە یانەی ھۆڵەندییە کە خراوەتە سەر پێشنیارێکی گشتی سەرەتایی. ئەمە دوای ئەوە بوو کە لە ١٧ی ئایاری ١٩٩٨ لە ئاڵوگۆڕی ئەلکترۆنی پۆلی یۆرۆنێکست (NV) تۆمار کرا. یانەکە توانی داھاتی ٥٤ ملیۆن یۆرۆ بەدەست بھێنێت لە یەکەم ساڵدا دوای پێشکەشکردنەکە،[٥٧] بەڵام زۆری نەبرد، لەگەڵ دابەزینی نرخی پشک بۆ ٣٬٥ یۆرۆ بۆ ھەر پشکێک ڕەخنەی زۆر ھەبوو کە ئەو پۆلە لیستکراوەی یانەکە بۆ یانەیەکی تۆپی پێ گونجاو نەبوو، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٨دا نرخی بەشەکە بەرزبووەوە بۆ ٥٬٩٠ یۆرۆ.[٥٨] لیژنەیەکی وردبینی لە ھەمان ساڵدا کۆکرایەوە بۆ ئەو ئەنجامەی کە ئایپۆ سودی بۆ یانەکە نەبوو و پێویستە ڕێکارە پێویستەکان بۆ دەرچوون لە ئاڵوگۆڕی پشکەکان بە کڕینی پشکی گشتی بگیرێتە بەر. لەگەڵ ئەوەشدا، یانەکە تا ئێستا لە ئاڵوگۆڕی پشکدایە.[٥٩][٦٠]

سپۆنسەرەکانی یانەکە[دەستکاری]

یاریزانانی ئایاکس لە ساڵی ٢٠١١ لەکاتی یارییەکەیاندا بەرامبەر ئۆلیمپیک لیۆن جلی دروستکراوی "ئادیداسیان" لەبەرکرد لەگەڵ لۆگۆی سپۆنسەری فەرمی"ئەیگۆن"

زیگۆ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سپۆنسەری فەرمی یانەکە بووە و ئەدیداس لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە بووەتە بەرھەمھێنەری جلوبەرگی تیمەکە.[٦١][٦٢]

کۆمپانیای ئەلکترۆنی ژاپۆنی TDK سپۆنسەری فەرمی تیشێرتی تیمەکە بوو لە ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٩١. لە ساڵی ١٩٩١ەوە بانکی ئەی بی ئێن ئامرۆ ی ھۆڵەندا تا ساڵی ٢٠٠٨ سپۆنسەری تیشێرتی تیمەکە بووە. لە سەرەتای مانگی نیسانی ٢٠٠٧دا یاریزانانی ئایاکس لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھیراکلس ئەلمێلۆ تیشێرتێکی جیاوازیان لەبەر کرد، تیشێرتی نمایشکردنی (Florius)، بەرنامەیەکی بانکی کە لەلایەن ئەی بی ئێن ئامرۆوە دەستی پێکرد، کە بانکەکە دەیویست بەرنامەی نوێی خۆی پێشبخات بەڵام تەنھا لە یەک یاریدا. لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٩دا، ئایگۆن بۆ ماوەی حەوت ساڵ بووە سپۆنسەری فەرمی نوێ.[٦٣]

جلوبەرگی یانەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ تا ١٩٧٧ لەلایەن لێ کۆک سپۆرتیڤ دروست کراون، و لەلایەن پوما لەنێوان ١٩٧٧–١٩٧٩،[٦٤] و کۆر دوو پای لە ماوەی دوو ساڵی داھاتوودا و پاشان لێکۆک سپۆرتێڤ گەڕایەوە بۆ دروستکردنی جلوبەرگ لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٨٤،[٦٥] دوای ئەوە کاپا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥–١٩٨٩، و ئەمبرۆ لە نێوان ١٩٨٩–٢٠٠٠. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە، ئەدیداس لیستی سازکەرانی تیشێرتەکانی ئایاکس بووە و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ مافی بەرھەمھێنانی ھەیە.[٦٦][٦٧][٦٨]

لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣–١٤دا ئایاکس خەڵاتی باشترین کوالێتی بەدەستھێنا کە لەلایەن ئەدیداسەوە بە کراسە ڕەش و پەمەیییەکانیان پێشکەش کراوە، لەکاتێکدا ئاژاکس بۆ یەکەمجار ئەم خەڵاتەی بەدەست ھێنا پێش ئەو یانەی یۆڤانتۆس و ھەڵبژاردەی بەلجیکا و ئەوانی تر.[٦٩]

لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا گرێبەستێکی چوار ساڵ و نیو بەھای ٨ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا لەنێوان کارپێکەری کێبڵی ھۆڵەندی زیگۆ و ئایاکس وەک سپۆنسەری نوێی سەر جلوبەرگی یانەکە ڕاگەیەندرا.[٧٠]

دابینکەرانی جلوبەرگەکان و سپۆنسەرەکان[دەستکاری]

پێڕستی بەڕێوەبەرانی ئایاکس[دەستکاری]

  • ھۆلەند فلۆرێس ستیمپل (١٩٠٠–١٩٠٨)
  • ھۆلەند کریس ھۆلست (١٩٠٨–١٩١٠)
  • ھۆلەند ھان دید (١٩١٠–١٩١٢)
  • ھۆلەند کریس ھۆلست (١٩١٢–١٩١٣)
  • ھۆلەند فیلیم ئیگیمان (١٩١٣–١٩٢٥)
  • ھۆلەند فرانز شۆیفارت (١٩٢٥–١٩٣٢)

  • ھۆلەند ماریۆس کۆلھاس (١٩٣٢–١٩٥٦)
  • ھۆلەند ویم ڤۆلکرس (١٩٥٦–١٩٥٨)
  • ھۆلەند یان مێلچەرس (١٩٥٨–١٩٦٤)
  • ھۆلەند یاپ ڤان پراگ (١٩٦٤–١٩٧٨)
  • ھۆلەند تۆن ھارمسن (١٩٧٨–١٩٨٨)

  • ھۆلەند مایکڵ ڤان پراگ (١٩٨٩–٢٠٠٣)
  • ھۆلەند جۆن یاکی (٢٠٠٣–٢٠٠٨)
  • ھۆلەند ئۆری کۆرۆنێل (٢٠٠٨–٢٠١١)
  • ھۆلەند ھینی ھینریکس (٢٠١١–٢٠٢٠)
  • ھۆلەند فڕانک ئەیکین (٢٠٢٠-)

پێڕستی ڕاهێنەرانی ئایاکس[دەستکاری]

نازناوەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان: [٧١][٧٢][٧٣][٧٤][٧٥][٧٦]

ناوی خول بەدەستھێنان
خولی نایابی هۆڵەندا ٣٦ جار
جامی ھۆڵەندا ٢٠ جار
جامی سووپەری ھۆڵەندا ٩ جار
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٤ جار
خولی ئەورووپا ١ جار
جامی سووپەری ئەورووپا ٣ جار
جامی براوەکانی یوفا ١ جار
جامی کاڕل ڕاپان ١ جار
سەدەی یانەی ڕەینجەرس ١ جار

ساڵی بەدەستهێنانی نازناوە ناوخۆیییەکان[دەستکاری]

  • خولی نایابی ھۆڵەندا (ئێردیڤزی) ٣٦ جار: ١٩١٧–١٨, ١٩١٨–١٩, ١٩٣٠–٣١, ١٩٣١–٣٢, ١٩٣٣–٣٤, ١٩٣٦–٣٧, ١٩٣٨–٣٩, ١٩٤٦–٤٧, ١٩٥٦–٥٧, ١٩٥٩–٦٠, ١٩٦٥–٦٦, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٧–٦٨, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٧٦–٧٧, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٧٩–٨٠, ١٩٨١–٨٢, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٤–٨٥, ١٩٨٩–٩٠, ١٩٩٣–٩٤, ١٩٩٤–٩٥, ١٩٩٥–٩٦, ١٩٩٧–٩٨, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٣–٠٤, ٢٠١٠–١١, ٢٠١١–١٢, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤, ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠−٢٠٢١، ٢٠٢١‒٢٠٢٢
وێنەی نازناوە کیشوەرییەکانی ئایاکس.
  • جامی ھۆڵەندا (کەی-ئێن-ڤی-پی) ٢٠ جار جار: ١٩١٦–١٧, ١٩٤٢–٤٣, ١٩٦٠–٦١, ١٩٦٦–٦٧, ١٩٦٩–٧٠, ١٩٧٠–٧١, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٨–٧٩, ١٩٨٢–٨٣, ١٩٨٥–٨٦, ١٩٨٦–٨٧, ١٩٩٢–٩٣, ١٩٩٧–٩٨, ١٩٩٨–٩٩, ٢٠٠١–٠٢, ٢٠٠٥–٠٦, ٢٠٠٦–٠٧, ٢٠٠٩–١٠, ٢٠١٨–١٩، ٢٠٢٠‒٢٠٢١
  • جامی سووپەری ھۆڵەندا (یۆھان کڕۆیف شێفلد) ٩ جار: ١٩٩٣, ١٩٩٤, ١٩٩٥, ٢٠٠٢, ٢٠٠٥, ٢٠٠٦, ٢٠٠٧, ٢٠١٣, ٢٠١٩،

ساڵی بەدەستهێنانی نازناوە کیشوەرییەکان[دەستکاری]

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٤ جار: ١٩٧٠–٧١, ١٩٧١–٧٢, ١٩٧٢–٧٣, ١٩٩٤–٩٥

جامی براوەکانی یوفا ١ جار: ١٩٨٦–٨٧

خولی ئەورووپا ١ جار: ١٩٩١–٩٢

جامی سووپەری ئەورووپا ٢ جار: ١٩٧٣، ١٩٩٥

سەدەی یانەی ڕەینجەرس ١ جار: ١٩٧٢

جامی کیشوەرەکان ٢ جار: ١٩٧٢، ١٩٩٥

جامی کاڕل ڕاپان ١ جار: ١٩٦٢

دەربارەی یانە[دەستکاری]

لۆگۆ[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٠٠ دوای ئەوەی یانەکەی دامەزرا، دروشمی تەنیا وێنەی یاریزانی ئایاکس بوو لۆگۆکە تا ڕادەیەک گۆڕا دوای ئەوەی یانەکە لە ساڵی ١٩١١ بۆ ئەوەی جلی نوێی تیمەکە بگونجێت بۆ پێشبڕکێی لوتکە. لە ساڵی ١٩٢٨ لۆگۆی تیمەکە بە دیزاینێک بۆ سەرۆکی پاڵەوانی یۆنانی ئایاکس هات لۆگۆکە دووبارە گۆڕاوە لە ساڵی ١٩٩٠ لەگەڵ هەمان وەشانی بەڵام بە دیزاینێکی ئەبستراکت. لۆگۆی نوێ هێشتا پاڵەوانی یۆنانی ئاژاکس وێنا دەکات، بەڵام بە ١١ هێڵ هێما بۆ ١١ یاریزانی تیپەکە دەکات.[٧٧]

ژمارە پێوانەییەکان[دەستکاری]

یەکەم یاریزانی یانەکە لەهۆڵەندا کە نازناوی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا جیرارد فۆرگنسە لەساڵی ١٩١١ و یەکەم یاریزان کە گۆڵێکی نێودەوڵەتی بۆ هۆڵەندا تۆمار کردووە تیۆ برۆکمانە.

ئەو یاریزانەی زۆرترین یاری ئەنجام داوە لەگەڵ یانەکەی ئایاکس سیاک سڤارتە کە ٤٦٣ یاری کردووە، و گۆڵکەری یانەکە پیت ڤان ڕێنینە بە ٢٧٨ گۆڵ ( بە ژماردنی تەنها یاریە فەرمییەکان) لە ماوەی بەشداریکردنی لەگەڵ یانەکە لە نێوان ساڵانی ١٩٢٨ و ١٩٤٣دا،[٧٨] دوای ئەو یۆهان کرۆیف دێت بە تۆمارکردنی ٢٧٠گۆڵ. زۆرترین گۆڵ لە وەرزێک دا لە لایەن هینک گرووت ەوە بە تۆمارکردنی ٦٤ گۆڵ لە ٤٦ یاریدا لە وەرزی ١٩٦٠-١٩٦١،دوای ئەو لویس سوارێز دێت بە تۆمارکردنی ٤٩ گۆڵ لە ٤٨ یاریدا لە وەرزی ٢٠٠٩-٢٠١٠.

ماتیاس دی لیخت و فرێنکی دی یۆنگ گرانترین یاریزانن کە لەلایەن یانەکەوە فرۆشراون، لەگەڵ گواستنەوەی بەرگریکاری گەنج ماتیاس دی لیخت بۆ یۆڤانتۆس لە هاوینی ٢٠١٩ بە ٨٥ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنرا و تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، هاوکات گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگ لە هەمان ساڵدا بە ٧٥ ملیۆن.

درێسی ژمارە ١٤[دەستکاری]

دەستپێکی وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨، کارگێڕی یانە بڕیاری دا کە هیچ یاریزانێک ژمارە ١٤ نەپۆشێت وەک ڕێزلێنانێک بۆ یۆهان کرۆیف کە ناسراوە بەو ژمارەیە لە ماوەی یاری کردنی لەگەڵ یانەکە..[٧٩][٨٠] کرۆیف بە گاڵتە وەڵامی دایەوە، ئەو وتی کە پێویستە ژمارەکە باشترین یاریزانی تیمەکە لەبەر بکات. پێش بڕیارەکە، کۆتا یاریزان کە ژمارەی 14یەمی لەبەر کرد، یاریزانی ناوەندی ئیسپانی رۆجەر گارسیا بوو بەڵام، بە شێوەیەکی نایاب، لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢ مارڤین زیگلار ژمارەکەی لەبەر کرد لە یاری پێش وەرزەدا، وەک ئاراس ئۆبیلیس لە هەمان وەرزدا.

پێڕستی ئەو یاریزانانەی درێسی ژمارە ١٤یان لەبەر کردووە دوای ڕۆیشتنی کرۆیف لە یانەکە:[٨١]

سەرکردەکانی یانە[دەستکاری]

وەرز ناوەکان
١٩٧٠-١٩٠٧١ Socialist Federal Republic of Yugoslavia ڤێلیبۆر ڤاسۆڤیچ
١٩٧١-١٩٧٢ ھۆلەند پیت کایزەر
١٩٧٢-١٩٧٣ ھۆلەند یۆهان کرۆیف
١٩٧٣-١٩٧٤ ھۆلەند پیت کایزەر
١٩٧٤-١٩٨٠ ھۆلەند روود کرۆل
١٩٨٠-١٩٨١ دانمارک فڕانک ئارنیسێن
١٩٨١-١٩٨٣ دانمارک سۆرین لێربی
١٩٨٣-١٩٨٥ ھۆلەند دیک شۆناکەر
١٩٨٥-١٩٨٥ ھۆلەند فڕانک ریکارد
١٩٨٦-١٩٨٧ ھۆلەند مارکۆ ڤان باستن
١٩٨٧-١٩٩٢ ھۆلەند جۆن ڤانت شیپ
١٩٩٢-١٩٩٩ ھۆلەند دانی بلایند [٨٢]
١٩٩٩-٢٠٠١ کۆماری چیک تۆماش گالاسیک [٨٣]
٢٠٠١-٢٠٠٣ ڕۆمانیا کریستیان کیڤو[٨٤]
٢٠٠٣-٢٠٠٤ فینلاند ياری لیتمانن[٨٥]
٢٠٠٤ ھۆلەند رافایێل ڤان دەر ڤارت[٨٦]
٢٠٠٤-٢٠٠٦ کۆماری چیک تۆماش گالاسیک[٨٧]
٢٠٠٦ فەڕەنسا جولیان ئیسکودێ[٨٨]
٢٠٠٦-٢٠٠٧ ھۆلەند یاپ ستام[٨٩]
٢٠٠٨-٢٠٠٩ ھۆلەند کلاس یان هۆنتێلار[٩٠]
٢٠٠٩ بەلجیکا تۆماس ڤێرمایلن[٩١]
٢٠٠٩-٢٠١١ ئوروگوای لویس سوارێز[٩٢]
٢٠١١ ھۆلەند مارتن ستیکلینبۆرگ| [٩٣]
٢٠١١-٢٠١٢ بەلجیکا یان ڤرێتۆنخن[٩٤]
٢٠١٢-٢٠١٤ ھۆلەند سیم دی یۆنگ[٩٥]
٢٠١٤-٢٠١٥ فینلاند نیکلاس مۆیساندەر[٩٦]
٢٠١٥-٢٠١٧ ھۆلەند داڤی کلاسن[٩٧]
٢٠١٧-٢٠١٨ ھۆلەند جۆیل ڤێلتمان [٩٨]
٢٠١٨-٢٠١٩ ھۆلەند ماتیاس دی لیخت [٩٨]
٢٠١٩- تا ئێستا سڕبیا دۆشان تادیچ [٩٩]

یاریزانەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Ajax | History & Notable Players(en). Encyclopedia Britannica. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 2021-04-28. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-06-23.
  2. ^ Explore the rich history of Ajax – Ajax.nl(en-US). english.ajax.nl. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 2021-05-06. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-06-23.
  3. ^ AFC Ajax – history of the football club. www.footballhistory.org. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 21 نیسانی 2021. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-06-23.
  4. ^ Unbeaten. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی 26ی ئاب 2020. سەردان لە ڕێکەوتی 2020-08-01.
  5. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕۆژنامە= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  6. ^ Ajax: the early years and the birth of Total Football | World Soccer
  7. ^ Ajax weer kampioen zonder topscorer | Nederlands voetbal | AD.nl 2016-03-03 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەرەدان= ignored (help)
  9. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Retrieved 25ی Augustی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  11. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  12. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  13. ^ (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  14. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  15. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  16. ^ (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  17. ^ ئ ا (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرھەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  18. ^ (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕۆژنامە= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  19. ^ "UEFA coefficients". UEFA.com. UEFA. Retrieved 11 February 2020.
  20. ^ "Inside the Ajax academy on". Uefa.com. Retrieved 2 August 2012.
  21. ^ "The Academy". AjaxHellas.gr. 15 March 2011. Archived from the original on 14 July 2014. Retrieved 27 April 2013. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  22. ^ "Η νέα Κλινική Διαιτολόγος – Διατροφολόγος του Ajax Hellas". Care24.gr. 15 ئازار 2011. Archived from the original on 20 March 2013. Retrieved 27 April 2013. ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Dit plan is uniek in Nederland". Ajax.nl. 23 February 2016. Retrieved 2019-06-11.
  24. ^ (بە ھیندی). {{cite web}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Missing or empty |url= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  25. ^ Ajax – Ajax start vrouwenteam 5 August 2020[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  27. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  28. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  29. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite web}}: Missing or empty |title= (help); Missing or empty |url= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  30. ^ (بە عەرەبی). {{cite web}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Missing or empty |url= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  31. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  32. ^ "Ajax gaat technische samenwerking aan met FC Omniworld". Ajax.nl (بە ھیندی). Archived from the original on 13 March 2012. Retrieved 23 June 2006.
  33. ^ "Ajax en Barcelona gaan samenwerken". Soccernews.nl (بە ھیندی). Retrieved 1 May 2013.
  34. ^ "Ajax en FC Barcelona gaan samenwerken". Voetbalcentraal.nl (بە ھیندی). Retrieved 1 May 2013.
  35. ^ "Komst Jonathas en Anderson startpunt van samenwerking met Cruzeiro". Soccernews.nl (بە ھیندی). Retrieved 30 April 2013.
  36. ^ "Ajax proud of unique collaboration". Ajax.nl. Archived from the original on 14 July 2014. Retrieved 24 April 2013. ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ "Palmeiras: "Zoveel mogelijk uitwisselen met Ajax"". Goal.com (بە ھیندی). Retrieved 2 May 2013. ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "AS Trenčín gaat definitief samenwerken met Ajax". Ajax1.nl (بە ھیندی). Retrieved 9 December 2012.
  39. ^ "Ajax Announce 5-Year Partnership With Chinese Super League Club Guangzhou R&F". Sports Illustrated. Retrieved 27 November 2017.
  40. ^ "Ajax gaat samenwerken met Sagan Tosu". Ajax Showtime. Retrieved 26 January 2018. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  41. ^ "Ajax gaat samenwerken met club uit de Emiraten". AD.nl (بە ھیندی). Retrieved 6 January 2020.
  42. ^ "Sydney FC sign historic partnership with Ajax". sydneyfc.com (بە ئینگلیزی).
  43. ^ "Ajax investeert in jeugdopleiding Sparta". AD.nl. Retrieved 20 March 2019.
  44. ^ ئ ا ب {{cite web}}: Empty citation (help)
  45. ^ {{cite web}}: Empty citation (help)
  46. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  47. ^ "Ajax-PSV: a philosophical rivalry that dominates the Dutch mindset". Fourfourtwo.com. Retrieved 2 September 2013.
  48. ^ "Alles over de topper in de Eredivisie tussen Ajax en PSV". Voetbal International. Retrieved 2 September 2013.
  49. ^ "Rivaliteit tussen fans Ajax en FC Utrecht opvallend". Voetbalzone.nl. Retrieved 2 September 2013.
  50. ^ "Zulke rivaliteit moeilijk te begrijpen". BNR.nl. Retrieved 2 September 2013. ١٨ی تەممووزی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  51. ^ "Poging brandstichting supportershome Ajax". Volkskrant. Retrieved 2 September 2013.
  52. ^ "Ajax is de buurman, rivaliteit is groot, het betekent iets voor de mensen". Voetbalzone.nl. Retrieved 2 September 2013.
  53. ^ "Noord-Hollandse derby makkelijke prooi Ajax". Goal.com. Retrieved 2 September 2013. ١ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "Blauw Wit, de club van het Stadion, kwam, zag en verdween". Volkskrant. Retrieved 2 September 2013.
  55. ^ "Sporen van Ajax". Voetbal International. Retrieved 2 September 2013. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ "Dutch derby days". When Saturday Comes. Retrieved 2 September 2013.
  57. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  58. ^ AJAX.AS#chart2:symbol-ajax.as;range=my;indicator= volume;charttype-line;crosshair-on;ohlcvalues= 0;logscale=on;source=undefined AFC Ajax chart [Date error] (2) لە وەیبەک مەشین، /20160305204434/http://finance.yahoo.com /echarts?s=AJAX.AS#chart2:symbol-ajax.as;range= my;indicator volume;charttype-line;crosshair= on;ohlcvalues=0;logscale-on;source=undefined date=5 March 2016 ئەرشیڤ کراوە., Yahoo.com
  59. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  60. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  61. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  62. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  63. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  64. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  65. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  66. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  67. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  68. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  69. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  70. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  71. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  72. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  73. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  74. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو" (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help); Unknown parameter |کۆتایی= ignored (help); Unknown parameter |یەکەم= ignored (help)
  75. ^ (بە عەرەبی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help); Unknown parameter |کۆتایی= ignored (help); Unknown parameter |یەکەم= ignored (help)
  76. ^ (بە عەرەبی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  77. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  78. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: |access-date= requires |url= (help); Check date values in: |access-date= (help); Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  79. ^ english.ajax.nl - Ajax retire number 14
  80. ^ Ajax met Frank de Boer naar Milaan - AJAX - PAROOL
  81. ^ Sportgeschiedenis.nl - de alternatieve bron voor sportnieuws
  82. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  83. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  84. ^ (بە ھیندی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  85. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  86. ^ BBC SPORT | Football | Europe | Whatever happened to Rafael van der Vaart? 2 April 2019 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  87. ^ Galasek new Ajax skipper | The World Game 11 July 2020 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  88. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  89. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  90. ^ (بە ھیندی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  91. ^ (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help); Unknown parameter |کۆتایی= ignored (help); Unknown parameter |یەکەم= ignored (help)
  92. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  93. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  94. ^ (بە ھیندی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  95. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕۆژنامە= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)
  96. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  97. ^ {{cite news}}: Empty citation (help)
  98. ^ ئ ا {{cite news}}: Empty citation (help)
  99. ^ (بە ئینگلیزی). {{cite news}}: Missing or empty |title= (help); Unknown parameter |بەرهەم= ignored (help); Unknown parameter |سەردێڕ= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشان= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ لە= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوت= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی سەردان= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]