خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٣-٢٠٠٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ دوانزەهەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپابوو لەو کاتەوەی ناوی پێشبڕکێکە لە ساڵی 1992 گۆڕدرا، و بە گشتی ٤٩هەمین وەرزی جامی ئەورووپا بوو. ئەمە یەکەم خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو یاساکانی تێدا گۆڕا قۆناغی ١٦ تیپی تێدا پەیڕەوکرا. [١]یاریی کۆتاییی لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٠٤ لە نێوان هەردوو یانەی پۆرتۆی پورتوگالی و مۆناکۆی فەڕەنسی لە یاریگای ڤیلتێنسێ ئارێنا لە لە شاری گێلسنکیرشنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. پۆرتۆ بە ئەنجامی ٣-٠ یارییەکەی بردەوە .[٢][٣]ئەمە یەکەم بردنەوەی یانەیەکی پورتووگال بوو لە دوای ساڵی ١٩٨٧،[٤][٥] هەروەها ئەمە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو لە جامی ئەورووپادا بۆ خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پۆرتۆ کە لە مۆناکۆی بردەوە کە دیدیە دیشامپس ڕاهێنەرایەتی دەکرد، کە دوو جار وەک یاریزان براوەی پاڵەوانێتییەکە بوو.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ UEFA.com (2002-07-11). "New format for Champions League | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-10-26.
  2. ^ "UEFA Champions League - All winners". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  3. ^ "UEFA Champions League Winners List". www.topendsports.com. Retrieved 2023-12-31.
  4. ^ UEFA.com. "Most titles | History | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  5. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]