بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧١-١٩٧٢
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
جێDe Kuip
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١
لە دواییاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣
کاتی ڕوودان٣١ی ئایاری ١٩٧٢
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام، ئینتەر میلان
براوەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام
ناوبژیوانRobert Héliès
تۆمارکردنی گۆڵەکانیۆھان کرۆیف، یۆھان کرۆیف

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧١–١٩٧٢ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە، کە حەڤدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ٣١ی ئایاری ١٩٧٢ لەیاریگای دی کویپی شاری ڕووەتەردامی ھۆڵەندا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام ھۆڵەندی و ئینتەر میلان ئیتاڵیادا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ٢–٠ بەسەر ئینتەر میلانی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. دووەم سەرکەوتنی لەسەریەکی لە جامی ئەورووپا بەدەستھێنا، دوای سەرکەوتنەکەی لە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٧١. دوو گۆڵی گێمی دووەم لەلایەن یۆھان کرۆیف ھێرشبەرەوە ھۆکاری سەرکەوتنی یانەکە بوو. ئەم یارییە وەک گەورەترین ساتەکانی تۆتال فۆتبۆڵ ئاماژەی پێکراوە.[note ١]ئەیاکس زاڵ بوو بەسەر بەشێکی زۆری یارییەکەدا، ئینتەرمیلان بە ستراتیژییەتی کاتیناچۆ بەرگریی دەکرد.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Liew، Jonathan (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «From 2-3-5 to gegenpress: how football's tactical fads have come and gone». The Telegraph. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Siregar، Cady (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «What is Total Football? Famous tactics explained: the clubs, countries & players to use it». Goal.com. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. «1972 final highlights: Ajax 2-0 Inter». UEFA.com. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥. لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
  1. تۆتال فۆتبۆڵ سیستەمێکی تاکتیکییە لە تۆپی پێی دا کە کە تێیدا هەر یاریزانێک دەتوانێت دەتوانێت ڕۆڵی هەر یاریزانێکی دیکە لە تیپێکدا بگرێتە ئەستۆ. لەم سیستەمە هیچ یاریزانێک پێشوەختە شوێنەکەی بۆ دیارنەکراوە و جێگیر نییە؛ هەر کەسێک دەتوانێت یەک لە دوای یەک وەک هێرشبەر و ناوەند و بەرگریکار یاری بکات. تاکە یاریزان کە دەبێت لە شوێنێکی دیاریکراودا بمێنێتەوە گۆڵپارێزە. هەرکاتێک یاریزانێک چووە پێش یاریزانێکی دیکە شوێنی دەگرێتەوە.
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «note» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="note"/> نەدۆزرایەوە