یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٢ کۆتا یاری خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا وەرزی ٢٠٠١-٢٠٠٢ بوو. لە یارییەکەدا بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای ھامپدین پارک لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلەندا لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٢ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لیڤەرکوزن بۆ یەکەمجار لە یاری کۆتاییدا بەشداری کرد، لەکاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید لە دوازدەهەمین یاری کۆتاییدا دەرکەوت.یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.پێش یارییەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڤالێری لۆبانۆڤسکی ڕاهێنەری ئۆکراینی بەڕێوەچوو کە دوو ڕۆژ پێشتر کۆچی دوایی کرد. [١][٢]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Champions League final clockwatch". BBC Sport. BBC. 15 May 2002. Retrieved 31 December 2010.
  2. ^ UEFA.com. "Leverkusen-Real Madrid | UEFA Champions League 2001/02 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-04-21.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]