یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٢
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٨١-١٩٨٢
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئەڵمانیا، شانشینی یەکگرتوو
جێDe Kuip
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٣
کاتی ڕوودان٢٦ی ئایاری ١٩٨٢
یانە بەشداربووەکانبایەرن میونخ، Aston Villa F.C.
براوەAston Villa F.C.
ناوبژیوانGeorges Konrath


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٢ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٨١-١٩٨٢ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و حەوتەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٦ی ئایاری ١٩٨٢ لەیاریگای دی کویپی شاری ڕۆتێردامی ھۆڵەندا، لەنێوان یانەی ئاستۆن ڤیڵا و یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشن ئەنجامدرا. [١]لە ئەنجامدا ئاستۆن ڤیڵا توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر بایەرن میونشنی ڕکابەری سەربکەوێت بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا و تا ئێستاش تاکە نازناوی یانەکەیە لە پاڵەوانێتیەکەدا.هەروەها بۆ شەشەم وەرز لەسەر یەک یانەیەکی ئینگلیزی بووە پاڵەوان و نازناوەکەیان بەدەستهێنا.[٢][٣]دوای ١٠ خولەک جیمی ڕیمەر گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤیلا دووبارە توشی پێکانی لە شانیدا بووەوە. دواتر نایجێڵ سپینک کە جێگرەوەی بوو،هاتە شوێنی و دووەم یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا. بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە ڕێگری کردن لە یاریزانی بایەرن بۆ گۆڵ تۆمارکردن بە درێژایی یارییەکە زۆر ستایش کرا، ودواتر دەبێتە گۆڵپارێزی یانەی ئەستۆن ڤێلا بۆ ١٠ وەرزی دواتر.[٤][٥]ڤیلا وەک پاڵەوانی ئەوروپا بۆ وەرزی دواتر بانگهێشتی جامی سوپەری ئەوروپا و جامی ئینتەرکۆنتیننتال کرا. جامی سووپەری ئەرووپییان بەدەستهێنا دوای بردنەوەیان لە یانەی بەرسێلۆنا بە ئەنجامی ٣-١ بەڵام لە جامی ئینتەرکۆنتیننتال یارییەکەیان بەرامبەر یانەی پێنارۆلی دۆڕاند ئۆرۆگوایی کە لە تۆکیۆی ژاپۆن ئەنجامدرا.



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Club, Aston Villa Football (2022-05-26). "40 years on: Villa conquer Bayern Munich to win the European Cup". Aston Villa Football Club. Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ Club, Aston Villa Football. "1982 European Cup". Aston Villa Football Club. Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ Tyers, Alan (2022-05-16). "Aston Villa's 1982 European Cup success at last given the TV treatment it deserves". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ Aston Villa 1-0 Bayern Munich - 1982 CL Final - Nigel Spink Rocks! (بە ئینگلیزی), retrieved 2023-12-27
  5. ^ Pye, Steven (2016-05-26). "How Aston Villa won the European Cup (and were then relegated five years later)". The Guardian (بە ئینگلیزی). ISSN 0261-3077. Retrieved 2023-12-27.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]