یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣
ڕواڵەت
یۆھان کرۆیف کاپتنی یانەی ئەیاکس بە درێسێکی یۆڤانتۆسەوە جامەکە وەردەگرێت، دوای ئەوەی جلەکانیان لەگەڵ یاریزانە دۆڕاوەکانی کۆتاییدا ئاڵوگۆڕ کردووە | |||||||
| ڕێکخراوە لەلایەن | جامی ئەورووپای ١٩٧٢-١٩٧٣ | ||||||
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| |||||||
| ڕێکەوت | ٣٠ی ئایاری ١٩٧٣ | ||||||
| شوێن | یاریگای ئەستێرەی سوور، بێلگراد | ||||||
| ھاندەر | 89,484 | ||||||
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٢-١٩٧٣ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە ھەژدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. [١][٢]لە ڕۆژی ٣٠ی ئایاری ١٩٧٣ لەیاریگای ئەستێرەی سووری شاری بێلگرادی یوگۆسلاڤیا، لەنێوان یانەی ئەیاکس ئەمستەردام و یوڤێنتوس ئەنجامدرا.[٣][٤] لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ١-٠ بەسەر یوڤێنتوسی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. گۆڵێکی جۆنی ڕیپ بەس بوو بۆ ئەوەی ئەیاکس سێیەم جامی ئەوروپا لەسەریەک بەدەستبهێنێت، ئەمەش ئیمتیازاتی هێشتنەوەی جامەکەی بۆ هەمیشەیی یانە هۆڵەندییەکە بەدەستهێنا.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ UEFA.com (١٥ی ئایاری ١٩٧٤). «1973/74: Müller ends Bayern wait | UEFA Champions League». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ UEFA.com (١ی ئازاری ١٩٧٤). «1973 Super Cup: Ajax enjoy early success | UEFA Super Cup». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Uefa asked to probe Leeds United's 1973 Cup Winners' Cup defeat to AC Milan». The Telegraph (بە ئینگلیزی). ١٥ی نیسانی ٢٠٠٩. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ Walker، Michael (١ی نیسانی ٢٠١٨). «A SHOT IN TIME: Liverpool see off Spurs in all-English UEFA Cup semi». Mail Online. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «IMAGO». www.imago-images.com. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣ تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |