کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ئەزموونی گەنجی
١٩٩٣–١٩٩٥ یانە ئاندۆرینھا
١٩٩٥–١٩٩٧ دێپۆرتیڤۆ ناسیۆنال
١٩٩٧–٢٠٠٢ سپۆرتینگ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠٠٢–٢٠٠٣ سپۆرتینگ لیشبۆنە ٢ (٠)
٢٠٠٢–٢٠٠٣ سپۆرتینگ ٢٥ (٣)
٢٠٠٣–٢٠٠٩ مانچستەر یونایتد ١٩٦ (٨٤)
٢٠٠٩–٢٠١٨ ڕیال مەدرید ٢٩٢ (٣١١)
٢٠١٨–٢٠٢١ یوڤێنتوس ٩٨ (٨١)
٢٠٢١-٢٠٢٢ مانچستەر یونایتد ٤٠ (١٩)
٢٠٢٣- نەسر ١٦ (١٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٠١ خوار ١٥ ساڵ پورتوگال ٩ (٧)
٢٠٠١–٢٠٠٢ خوار ١٧ ساڵ پورتوگال ٧ (٥)
٢٠٠٣ خوار ٢٠ ساڵ پورتوگال ٥ (١)
٢٠٠٢–٢٠٠٣ خوار ٢١ ساڵ پورتوگال ١٠ (٣)
٢٠٠٤ خوار ٢٣ ساڵ پورتوگال ٣ (٢)
٢٠٠٣– پورتوگال ٢٠٠ (١٢٣)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دۆس سانتۆس ئاڤێرۆ(لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٨٥) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە و وەک هێرشبەرێک بۆ یانەی نەسر لە خولی پیشەگەری سعودیە یاری دەکات و کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی پورتوگالە . وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی هەموو سەردەمێک دادەنرێت، ڕۆناڵدۆ پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر [٢] و چوار پێڵاوی زێڕینی ئەوروپی بەدەستهێناوە،کە زۆرترین خەڵاتی یاریزانێکی ئەوروپییە. لە ژیانی وەرزشیدا 34 نازناوی بەدەستهێناوە ، لەوانە حەوت نازناوی و پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ،جامی نەتەوەکانی ئەورووپا و خولی نەتەوەکانی ئەوروپا . ڕۆناڵدۆ خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین یاری (١٨٣)، گۆڵ (١٤٠)، و (٤٢) ئەسیست لە چامپیۆنزلیگ. ئەو یەکێکە لەو یاریزانە کەمانەی کە زیاتر لە ١١٠٠ یاری پیشەگەرانەی ئەنجامداوە ، و زیاتر لە ٨٠٠ گۆڵی فەرمی لە ژیانی وەرزشیدا بۆ یانەکان و وڵات تۆمارکردووە. تاکە یاریزانە لە پێنج پاڵەوانێتی مۆندیالی فیفا گۆڵی تۆمارکردووە [٣][٤][٥] ڕۆناڵدۆ لە سپۆرتینگ لیشبۆنەی پوڕتوگاڵی دەستی کرد بەیاریکردن ، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٣ گرێبەست لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بکات، لە یەکەم وەرزیدا نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرای بەدەستهێنا. هەروەها سێ نازناوی لەسەریەکی پرێمیەرلیگى بەدەستهێنا، لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا یەکەم تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.ڕۆناڵدۆ بووە باسی گرانترین گواستنەوەی تۆپی پێی لە جیهاندا کاتێك لە ساڵی ٢٠٠٩ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کرد بە بەهای ٩٤ ملیۆن یۆرۆ (٨٠ ملیۆن پاوەند). بووە یاریزانی هێڵی هێرشبەری یانەکە لەگەڵ کەریم بنزیما و گاریس بەیڵ . وە بووە بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەی یانەکە بۆ بردنەوەی چوارنازناوى چامپیۆنزلیگ لە ساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ . لە ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ دا یەک لە دوای یەک خەڵاتی باڵۆن دۆری بەدەستهێنا، و دووبارە لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ ، و سێ جار لە دوای لیۆنێل مێسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا،کە بە ڕکابەری وەرزشی دادەنرێن .هەروەها بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەی ڕیال مەدرید و گۆڵکاری چامپیۆنزلیگ. ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ دوو نازناوی لالیگا و دوو نازناوی جامی شا و چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و سێ جامی سوپەری ئەوروپا و سێ جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا.لە ساڵی ٢٠١٨ گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتوسواژۆکرد بە بەهای ١٠٠ ملیۆن یۆڕۆ(٨٨ ملیۆن پاوەند)، ئەمەش گرانترین گواستنەوەیە بۆ یانەیەکی ئیتاڵی و هەروەها بۆ یاریزانێکی سەروو ٣٠ ساڵ. دوو نازناوی خولی ئیتاڵیا و دوو نازناوی سوپەرکۆپا(جامی) ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیایەکی بەدەستهێنا، بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ کە وەک گۆڵکاری خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دیاریبکرێت، پێش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١ یونایتد. لە ساڵی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی هەڵوەشایەوە لە مانچستەر یونایتد بەهۆی ململانێی نێوان خۆی و ڕاهێنەڕی بەڕەگەز هۆڵەندی ئێرێك تێن هاخ یانەکەی جێهێشت.

ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٣ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ پورتوگال ئەنجامدا و لەو کاتەوە زیاتر لە ١٩٠ یاری ئەنجامداوە. بە تۆمارکردنی زیاتر لە 100 گۆڵ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی،گۆڵکاری هەڵبژاردەکە و هەڵبژاردەکانی جیهانە. ڕۆناڵدۆ لە 11 پاڵەوانێتی گەورەدا یاری کردووە و گۆڵی تۆمارکردووە؛ یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی لە یۆرۆی ٢٠٠٤ تۆمارکرد و لەوێ یارمەتی پورتوگالی دا بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی . لە مانگی تەمموزی ٢٠٠٨ بووە کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال. لە ساڵی ٢٠١٥ ڕۆناڵدۆ لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی پورتوگالەوە وەک باشترین یاریزانی پورتوگالی هەموو سەردەمێک دەستنیشانکرا. ساڵی ٢٠١٦ سەرکردایەتی پورتوگالی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی کە نازناوەی یۆرۆی ٢٠١٦, و پێڵاوی زیوینی وەرگرت وەک دووەم گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە. ئەم دەستکەوتە دەبێتە هۆی ئەوەی چوارەمین تۆپی ئاڵتونی وەربگرێت. هەروەها سەرکردایەتیان کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە جامی کیشوەرەکانی 2017, بۆ سەرکەوتن لە یەکەم خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ٢٠١٩، دواتر پێڵاوی زێڕینی وەرگرت وەک گۆڵکاری پاڵەوانیەتی یۆرۆی 2020 .

ژیانی تاکەکەسی[دەستکاری]

ڕۆناڵدۆ لە گەرەکی سان ئەنتۆنیۆ لە شاری فونچال سەر بە پارێزگای مادەیرا لە دایک بووە. ھەروەھا دوو خوشکیشی ھەیە بە ناوەکانی (ڕۆیاڕ و لییانا) ئەو بچووکتری مندال بووە لە ناو خێزانەکەیدا. ڕۆناڵدۆ لەسەر ناوی سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆنالد ڕیگان کە باوکی ڕۆناڵدۆ زۆر پێی سەرسام بوو ناو نراوە.[٦] لە تەمەنی منداڵیدا، جارێکیان سەری مامۆستاکەی بە کورسی شکاند[٧] چونکە مامۆستاکە گاڵتەی بە ڕەگەزی ڕۆناڵدۆ کردبوو کە خەڵکی شاری مادێریانە و ناوچەیەکی ھەژارنشینە. باوکی ڕۆناڵدۆ خۆزێ دینیس بەھۆی ئالوودەبوون بە زۆر خواردنەوەی مەی تووشی نەخۆشی جگەر ھات و کۆچی دوایی کرد[٨] کاتێک ڕۆناڵدۆ تەمەنی ٢٠ ساڵ بوو. لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ پەڕتوکی ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ساتەکان.[٩] لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی دوکانێکی بۆتیکیان کردەوە (پۆشاک) بە ناوی ” CR7 ”[١٠] کە ئێستا ئەو دوکانە دوو لقی ھەیە و ھەردووکیان لە پرتوگالە لە شارەکانی لیشبۆنە و مێدیرا، جوانترین خانمەکتەر لای ڕۆناڵدۆ ئەنجلینا جۆولیە ھەمیشە ئارەزووی لەکارەکانی ئەو ھونەرمەندەیە و ڕۆناڵدۆ زۆر ئارەزوو لەکڕینی ئۆتۆمبێڵ دەکات تا ئێستا چەندەھا ئووتمبێلی تایبەت و گرانبەھای کڕیوە لەوانە فیڕاڕی و ئۆدی و ھیتر،[١١] جگە لە پۆرتوگالی زمانەکانی ئیسپانی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت.[١٢]

پەیوەندی خۆشەویستی[دەستکاری]

ڕۆناڵدۆ پێشتر پەیوەندی سۆزدار لەگەڵ ھەریەکە لە لوانا بیلێتی،[١٣] ئیمۆجین تۆماس،[١٤] نێریدا گالاردۆ،[١٥] نیکی گازیان،[١٦] کارینا باچی،[١٧] مێرکۆ ڕۆمێرۆ، میرێلا گریسلاس،[١٨][١٩] پاریس ھیڵتۆن،[٢٠] کیم کارداشیان ڕافایلۆ فیکۆ و ئەلایس گۆدوین و جیما ئەتکینسن و ماریا شەراپۆڤا ھەبووە، و لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی لەگەڵ ئایرینا شایکی کچە نمایشکاری ڕووسی ھەبوو، دواتر لە ٢٠١٥ لێک جیابوونەوە. لە ئێستادا لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگز ھاوسەرگیریان کردووە و خاوەن دوو منداڵن.

لە ٣ی تەممووزی ٢٠١٠ ڕۆناڵدۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر ئاشکرایکرد کە بووەتە باوک[٢١] و کوڕەکەی ناونا جۆنیور ھەروەھا کە جونیور بوو بە (٤) سال ئاشکرای کرد کەوا جۆنیوری ھەلگرتوەتەوەو کوری خۆی نییە. ڕۆناڵدۆ یەکەم کەسی نا ئەمریکی بوو کە ژمارەی ھاندەرەکانی لە فەیسبووک لە ١٠ ملیۆن کەس تێپەڕێت. ژمارەی ھاندەرانی ڕۆناڵدۆ لە فەیسبووک لە ئێستادا زیاد لە ١٢٠ ملیۆنە و بە بێ ڕکابەر لە پێش گشت یانە و یاریزانە وەرزشییەکان دێت.

ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەکان[دەستکاری]

ڕۆناڵدۆ لە تەمەنی ٨ ساڵیدا پەیوەندی کرد بە یانەی ئەندۆرینھا[٢٢] کە باوکی لەو یانەیە وەک باخەوان کاری دەکرد، لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی کرد بە یانەی لۆکاڵی ناسیۆناڵ[٢٣] و نازناوی خولەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست ھێنا. ڕۆناڵدۆ چانسی تاقیکردنەوەی پیدرا لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە[٢٤] و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەژێر تاقیکردنەوەدابوو. دوای ئەو سێ ڕۆژە ڕاستەوخۆ لە ئەکادیمیای سپۆرتینگ وەرگیرا، ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی لە مێژووی ئەکادیمیاکە کە یاری بۆ سپۆرتینگی خوار ١٦ ساڵ و خوار ١٧ ساڵ و تیپی دووەمی سپۆرتینگ و تیمی یەکەمیش ئەنجام بدات.کاتێک تەمەنی ١٥ ساڵ بوو ڕۆناڵدۆ تووشی نەخۆشی دڵەڕاوکێ ھاتبوو، کە دوورنەبوو بەو ھۆیەوە بەیەکجاری لە یاریکردن دوورکەوتایەتەوە، دوای ئەوە نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا بە لێزەر. دوای ٣ ڕۆژ لە نەشتەرگەرییەکە ڕۆناڵدۆ گەڕایەوە مەشقەکان. لە یەکەم یاری خۆیدا لەگەڵ تیپی یەکەمی سپۆرتینگ دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد لەو یارییەی سپۆرتینگ ٣–٠ لە مۆریێرێنسی بردەوە.

لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنەی پرتووگالی[دەستکاری]

سەرەڕای بچووکی تەمەنی لە نیوان ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ ڕۆناڵدۆ ٢٥ یاری بۆ سپۆرتینگ ئەنجامدا.[٢٥] جیرارد ھۆولییەری ڕاھێنەری لیڤەرپوول یەکەم کەس بوو درکی بە تواناکانی کرد کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو بەڵام بەرپرسانی یانەکە داواکەی ھۆولییەریان ڕەتکردەوە بە بیانووی ئەوەی تەمەنی بچووکە و زۆری ماوە گەشە بکات. لە ھاوینی ٢٠٠٣ سپۆرتینگ لیشبۆنە ٣–١ شکستی بە مانچێستەر یونایتد ھێنا و ڕۆناڵدۆ ئاستێکی بەرزی لەگەڵ سپۆرتینگ پێشکەش کرد. ئەوەش سەرنجی سێر ئەلێکس فێرگسۆنی ڕاھێنەری ڕاکێشا و خودی یاریزانەکانی مانچستەریش داوایان لە یانەکەیان کرد پەلە بکەن لە کڕینی ڕۆناڵدۆ.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی[دەستکاری]

ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئنگلیزی

ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاری پرتوگالی لە مێژووی مانچێستەر یونایتد کاتێک بەرامبەر بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ ئینگلتەرا.[٢٦][٢٧] ڕۆناڵدۆ سەرەتا داوای درێسی ژمارە ٢٨ی کرد ھەمان ئەو ژمارەیەی کە لە سپۆرتینگ دەیبۆشی ئەمەش بۆ ئەوەی فشاری زیاتر نەخاتە سەرخۆی لەگەڵ مانچێستەر چونکە ئەو ژمارەیە پێشتر ئەفسانە مێژوویییەکانی وەک جۆرج بێست و برایان ڕۆبسۆن و ئێریک کانتۆنا و دەیڤد بێکھام پۆشیبوویان. ڕۆناڵدۆ لەوبارەیەوە دەڵێت ” کاتێک چوومە مانچێستەر، فێرگسۆن لێی پرسیم چ ژمارەیەکت دەوێت و وتم ٢٨، بەڵام ئەو وتی نەخێر. تۆ ژمارە ٧ دەپۆشیت، لەو کاتەوە ناچارکرام کە ھەموو ھەوڵێکم بخەمەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو ژمارەیە بە بەرزی ڕابگرم و ئەو شانازییە نەشێوێنم کە پیم بەخشرابوو. ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری خۆی لەگەڵ مانچێستەر لە یاری بۆڵتۆن بوو کاتێک لە خولەکی ٦٠ بەشداریکرد و مانچستەر یارییەکەی ٤–٠ بردەوە.[٢٨] یەکەم گۆڵی خۆشی بەرامبەر بە پۆرتسمۆث تۆمارکرد لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە ڕێگای لێدانی ڕاستەوخۆ.[٢٩] لە ٢٩ی ئابی ٢٠٠٥ گۆڵی ژمارە ١٠٠٠ی یانەی مانچێستەری تۆمارکرد لەو یارییەی مانچیستەر ٤–١ دۆڕا بە میدڵزبرۆو. دوای تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لەلایەن خەڵاتی تایبەتی ” فیفپرۆ ” ی پێبەخشرا وەکو باشترین یاریزانی لاوی ساڵی ٢٠٠٥.[٣٠] لە وەرزی ٢٠٠٦-٢٠٠٧ ڕۆناڵدۆ بۆ یەکەمجار زیاد لە ٢٠ گۆڵی تۆمارکرد و یەکەم نازناوی خولی ئینگلیزی لەگەڵ مانچێستەر بەرزکردەوە. لە ھەردوو مانگی ١١ و ١٢ی ٢٠٠٦ خەلاتی باشترین یاریزانی مانگی پریمەرلیگی پێبەخشرا.

دوابەدوای پروپاگندەکان کە باس لە گواستنەوەی دەکرا بۆ ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵی ٢٠٠٧، ڕۆناڵدۆ بۆ پێنج ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر تازەکردەوە بەرامبەر بە مووچەیەکی ١٢٠ ھەزار پاوەندی لە یەک ھەفتەدا. کە بە ھەر پێنج ساڵەکە دەیکرا ٣١ ملیۆن پاوەند. بەوەش بووە خاوەن زۆرترین مووچە لە مێژووی یانەکەدا.

ڕۆناڵدۆ ھەر لەو ساڵەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکان و باشترین یاریزانی لاوی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانی پێبەخشرا کە بووە دووەم یاریزان لە یەک ساڵدا ھەردوو خەڵاتەکەی پێببەخشرێت لە دوای ئاندی گرەی کە لە ساڵی ١٩٧٧ بەدەستی ھێنابوو. دوای ئەو دوو خەڵاتە ڕۆناڵدۆ خەڵاتی ھاندەرانی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرەکانیشی وەرگرت و بووە یەکەم یاریزان ھەر سێ خەڵاتەکەی فیدراسیۆنەکە وەربگرێت. ڕۆناڵدۆ وەرزی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی بە کارتێکی سوور دەست پێکرد کاتێک لیدانێکی سەری ئاڕاستەی ڕیچارد ھیوزی یاریزانی یانەی پۆرتسمۆز کرد و ڕۆناڵدۆ سێ یاری سڕکرا، دوای ئەوە ڕۆناڵدۆ وتی لەو ڕووداوەوە فێرە ئەزموونێکی باش بووە و جارێکی دیکە ڕێگە نادات یاریزانی یانەی بەرامبەر ھەڵیبخەڵەتێنن و بە دەرکردنی بدەن.

ڕۆناڵدۆ پلەی دووەمی تۆپی ئاڵتوونی بەدەست ھێنا لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک ڕیکاردۆ کاکا تۆپەکەی بەرز کردەوە، ھەروەھا پلەی سێھەمی باشترین یاریزانی فیفای پیبەخشرا لە دوای کاکا و میسی. کریس یەکەم ھاتریکی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٨ تۆمارکرد کاتێک مانچستەر ٦–٠ نیوکاسڵی بردەوە و پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتەدەست.

لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٨ بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ شارەی کاپتنی وەرگرت لە یاری بەرامبەر بۆڵتۆن کە مانچستەر ٢–٠ یارییەکەی بردەوە و ھەردوو گۆڵەکەش ڕۆناڵدۆ تۆماری کرد. بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٣ گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی یانەکە ئەو ژمارەیە تۆماربکات لە یەک وەرزەدا و ڕیکۆردی جۆرج بێستی شکاند کە ٣٢ گۆڵ بوو. بەوەش وازی نەھێنا و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٣٥ گۆڵ لە ٣٧ یاری ناوخۆیی ئینگلتەرا و خەڵاتی قاچی زێڕینی ئەو ساڵەی پیبەخشرا.

لە ٥/٢١ یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان ئەنجامدرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و چێلسی، ڕۆناڵدۆ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد بەڵام چێلسی ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و یارییەکە ١–١ بەکۆتاھات. لە کاتی لێدانە سزا یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆناڵدۆ گۆڵی تۆمارنەکرد و چێلسی یەک ھەنگاو دووربوو لەبەدەست ھێنانی نازناوەکە بەڵام جۆن تێریش تۆپەکەی فڕیدایە دەرەوەی یاریگا و مانچستەر نازناوەکەی بەرزکردەوە.

لە ھاوینی ٢٠٠٨ سکای سپۆرت ئاشکرایکرد ڕۆناڵدۆ دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید ئەگەر یانەکە ھەمان ئەو برە پارەیەی پێشکەش بکەن کە بەڵێنیان دابوو، پاشان مانچستەر یونایتد سکاڵای لەسەر ڕیاڵ تۆمارکرد بە تۆمەتی گفتوگۆی نھێنی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەڵام فیفا ڕەتیکردەوە ھیچ کاردانەوەیەکی ھەبیت دژی ڕیاڵ. لە ٧/٧ نەشتەرگەرییەکی لەسەر ئاستی پاژنەی پێ بۆ ئەنجامدرا و تاوەکو مانگ٩ لە یاریگاکان دابڕا. بەڵام لە یاری جامی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر بە میدڵزبرۆو دوو گۆڵی تۆمارکرد گەڕایەوە سەر سکەی گۆڵ تۆمارکرد. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە ستۆک ستی گۆڵی ژمارە ١٠٠ و ١٠١ی خۆی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمارکرد لەو یارییەی مانچستەر ٥–٠ یارییەکەی بردەوە. کە بەوە توانی گۆڵ لە ھەر ١٩ یانەکەی خولی ئینگلیزی تۆماربکات.

لە ١٢/٢ ڕۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی مانچستەر خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی پێببەخشرێت لەوەتەی ساڵی ١٩٦٨ کاتێک جۆرج بێست ئەو نازناوەی پێدرابوو. ڕۆناڵدۆ ٤٤٦ خاڵی کۆکردەوە بە جیاوازی ١٦٥ خاڵ لەگەڵ لیۆنێل مێسی خاوەن پلەی دووەم. پاشانیش خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفای پێبەخشرا و بووە دووەم پرتوگالی لە دوای لویس فیگۆ وەک باشترین یاریزان ھەلبژێردرێت. لە میانەی ئەو ساڵەدا و لە خولی پاڵەوانەکان ڕۆناڵدۆ لە دووری ٤٠ یاردە گۆڵی لە یانەی پۆرتۆ تۆمارکرد و ئەو گۆلەش وەکو جوانترین گۆڵی ساڵ دەستنیشانکرا.ھەرچەندە لەو وەرزەدا ٤ یاری لە وەرزی ڕابردوو زیاتر ئەنجامدابوو بەڵام ڕێژەی گۆڵەکانی دابەزی و ٢٦ گۆڵی تۆمارکرد. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی ڕیاڵ مەدریدی پەسەند کرد بە بری ٨٠ ملیۆن پاوەند بۆ فرۆشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کە بەوە بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێ دا تاوەکو ئێستا.

ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی[دەستکاری]

لە ٦/٢٦ ڕیاڵ مەدرید بە فەرمی ڕای گەیاند ڕۆناڵدۆیان کڕیووە بەبڕی ٨٠ ملیۆن پاوەند[٣١] و لە لە ٧/١ پێشکەش بە ھاندەرانیان کرد. لەو ڕێکەوتەدا و لە ڕۆژێکی مێژوویدا ٨٠ ھەزار ھاندەر لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادەبوون بۆ پێشوازی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.[٣٢] گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ڕیاڵ بۆ ماوەی ٦ ساڵە و سزای ھەڵوەشاندنەوەشی ١ ملیارد یۆرۆیە. لە ٧/٦ درێسی ژمارەی ٩ی لەلایەن ئەلفرید دی ستیفانۆوە پێبەخشرا و بۆ ماوەیەکی کاتی بووە CR9 بەھۆی ڕاول گۆنزالیسی ئەفسانەی یانەکەوە کە درێسی ژمارە ٧ی دەپۆشی، بەڵام لە دوای ڕۆیشتنی ڕاول جارێکی دیکە CR7 گەڕایەوە.

ڕۆناڵدۆ بە درێسی یانەی شاھانە

لە ٨/٢٩ ڕۆناڵدۆ یەکەم یاری لە لایگا ئەنجامدا و گۆڵی تۆمارکرد. لە یەکەم یاری خۆیشیدا لە خولی پاڵەوانەکان لەگەڵ ڕیاڵ دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی مەدرید ٥–٢ لە زیورخی بردەوە. دوای تۆمارکردنی گۆڵێک لە ڤیاڕیاڵ بووە یەکەم یاریزان کە لە یەکەم چوار یاری خۆیدا لەگەڵ یانەکە گۆڵ لە ھەرچواریدا گۆڵ تۆماربکات. لە یاری نێودەوڵەتی پرتوگال و ھەنگاریا لە ١٠/١٠ ڕۆناڵدۆ پێکرا و تاوەکو ١١/٢٥ نەگەڕایەوە. ڕۆناڵدۆ بۆ یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بەرشلۆنە گەڕایەوە و ڕیاڵ ئەو یارییەی دۆڕاند. لە یاری بەرامبەر بە ئەلمێریا کە ٤–٢ بردیانەوە یەکەم کارتی سووری لەگەڵ ڕیاڵ وەرگرت و لێدانێکی سزاشی لەدەستدا. لە ٢٠١٠ی ئایاری ٥ ڕۆناڵدۆ یەکەم ھاتریکی خۆی لەگەڵ ڕیاڵ تۆمارکرد. لە کۆتایی وەرزدا ڕۆناڵدۆ و ھیگواین پیکەوە ٥٣ گۆڵیان بۆ مێرەنگی تۆمارکرد کە ئەوەش بەرزترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی دوو یاریزانە لە مێژوودا. لە وەرزی ٢٠١٠ – ٢٠١١ ڕاول ڕیاڵی جێھێشت و جارێکی تر درێسی ژمارە ٧ی پۆشی. لە ٢٣ی تشرینی یەکەم لە یاری بەرامبەر ڕاسینگ چوار گۆڵی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار ڕۆناڵدۆ سوپەر ھاتریکی تۆمارکرد و لەو مانگەدا بە تەنیا ١١ گۆڵی تۆمارکرد. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١١ ـەوە ڕێژەی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی خەیاڵی ڕوو لە زیادی کرد، بە چەشنێک ھەرزوو بە گۆڵکارە مێژوویییەکانی ڕیاڵ مەدرید بەراورد کرا وەکو ڕاول و دی ستیفانۆ و ھوگۆ سانچێز. ئەو ئاستە بێ وێنەی ڕۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە خیتافی دەستی پێکرد، کاتێک دوو گۆڵی تۆمارکرد لەو یارییەی ٣–٢ بردیانەوە. دوای ئەو یارییە ھاتریکێکی دیکەی تۆمارکردو گۆڵێکی بۆ ڕیکاردۆ کاکا دروست کرد کە یەکەم گۆڵی کاکا بوو لە دوای چاک بوونەوەی لە پێکانەکەی، بە تێپەڕبوونی کات زیاتر نزیک دەبووەوە لە ژمارە پێوانەیییەکەی ھوگۆ سانچێز و تیلمۆ زارا کە ٣٨ گۆڵیان لە خولی ئیسپانی تۆمارکردبوو، دواجار بەتۆمارکردنی ٤١ گۆل ئەو ڕیکۆردەشی شکاند سەرەڕای دوو جار دوورکەوتنەوەی لە پێکان و تۆمارکردنی تەنیا ٢ گۆڵ لە مانگێکدا، ڕۆناڵدۆ لە مانگی چوار بە گڕوتینێکی زۆرەوە گەڕایەوە و بە گۆڵبارانکردنی یانەکان کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٤٢گۆڵ پاشان لە تێکشکاندنی سیڤیلیا جارێکی تر سوپەرھاتریکی تۆمارکرد و کۆی گۆڵەکانی لە گشت بۆنەکان گەیاندە ٤٦ گۆڵ و ژمارە پێوانەیییەکەی ڕابردووی لەگەڵ مانچێستەر تێپەڕاند کە ٤٢ گۆڵ بوو. لە ٥/١٥ لە یاری بەرامبەر بە ڤیاڕیاڵ کە ڕیاڵ مەدرید ٣–١ بردییەوە لە دوایین یاری وەرزی ٢٠١٠–٢٠١١ شدا بەرامبەر بە ئەلمیریا دوو گۆڵی دیکەی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی لالیگا ٤٠ گۆڵ تۆماربکات کە زۆرێک دەڵێن ٤١ بەھۆی ئەو گۆڵەی لە یاری بەرامبەر بە ڕاسینگ سانتاندێر تۆمارکرا و بە ناوی پیپی بەرگریکار نوسرا. جارێکی دیکە خەڵاتی پێلاوی ئاڵتوونی پێدرا کە دەدرێت بەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵ لە یارییە ئەورووپییەکان تۆماردەکات و بووە یەکەم یاریزانیش کە ئەو نازناوە لە دوو خولی جیاوازدا بەدەست بھێنێت. ڕۆناڵدۆ لەو وەرزەدا ٥٣ گۆڵی لە یارییە فەرمییەکاندا تۆمارکرد.

لە خۆئامادەکارییەکان بۆ وەرزی ٢٠١١–٢٠١٢ لە یاریبەرامبەر بە چیڤاز گوادالاخارا لە نیوەی دووەم بەشداری کرد و ھاتریکی تۆمارکرد. ستایشێکی زۆری یاریزانەکە کرا لە میانەی یارییە خۆ ئامادەکارییاکان و ھەموو بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپیکردنی وەرزی و گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆ بوون. ڕۆناڵدۆ لە ١٧ی ئابی ٢٠١١ لە یاری گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر بە بەرشلۆنە کۆی گۆڵەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید گەیاندە ١٠٠ گۆڵ لە تەنھا ٢ ساڵدا. لە یەکەم یاری وەرزی تازەشدا بەرامبەر ڕیاڵ زاراگۆزا ھاتریکی تۆمارکرد و زلھێزی خۆی لەم وەرزەشدا دووپاتکردەوە. کاسترۆڵ کە ڕیزبەندییەکی فەرمییە بۆ وەرزشکاران ڕاپۆرتێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بە ناوی ” ڕۆناڵدۆ: تاقیکراوەتەوە بۆ سنووردارکردن ” تێیدا گشت لایەنەکانی شێوازی یاریکردنی ڕۆناڵدۆ و گشت ئەو پێگانەی کە یاری تێدا کردووە خرایە ڕوو. پاشان ئەو تاقیکردنەوەیە وەکو باشترین یاریزان کە زۆرترین تایبەتمەندی ھەیە و دەتوانێت لە زۆرترین شوێن و بارودۆخدا یاری بکات دەستنیشانکرا. ناوبراو تاوەکو کۆتایی ھەفتەی دەیەم بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا دێت.

یوڤێنتوس[دەستکاری]

گەڕانەوە بۆ مانچستەر یوونایتد[دەستکاری]

یانەی نەسر[دەستکاری]

لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ یانەی ناسری عەرەبستانی سعوودی گەیشتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی ڕۆناڵدۆ لە 1ی کانوونی دووەمی 2023ەوە پەیوەندی بە یانەکەیەوە بکات و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 واژۆکرد [٣٣] ، بە موچەی ساڵانەی ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆی بووە گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێدا. [٣٤] [٣٥] ئەمەش مووچەی ساڵانەی تۆپی پێی گەرەنتیکراوی 90 ملیۆنێک یۆرۆی لەخۆگرتبوو، لەگەڵ گرێبەستە بازرگانی و سپۆنسەرییەکان کە بریتی بوون لە گەیاندنی کۆی مووچەی ساڵانەی بۆ ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ. هەروەها دەوترێت لە گرێبەستەکەدا ڕۆناڵدۆ بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.. [٣٦] لە سەرەتادا چوونی یاریزانەکە بۆ یانەی نەسر ڕەتکرایەوە. [٣٧]

براوەی جامی شا سەلمان بۆ یانە عەرەبییەکان

ڕۆناڵدۆ یەکەم گۆڵی خۆی لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤تۆمارکرد و لە 31ی تەممووز لە جامی شا سەلمان بۆ یانە عەرەبییەکان بە ئەنجامی ٤-١ لە لە یانەی مۆناستیری تونسی بردەوە. [٣٨] لە یاری داهاتووی جامی شا سەلمان لە ٣ی ئاب، ڕۆناڵدۆ لە کۆتا خولەکدا گۆڵی یەکسان بوونەوەی تۆمارکرد بەرامبەر بە زەمالەک,بەم ئەنجامە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیان بەدەستهێنا و یارمەتی یانەکەی دا بگاتە قۆناغی چارەکی کۆتایی. [٣٩] لە قۆناغی پێش کۆتایی لە ٩ی ئاب، ڕۆناڵدۆ تاکە گۆڵی بردنەوەی لە یانەی شورتەی عێراقی تۆمارکرد و یارمەتی ناسریدا بۆ ئەوەی بگاتە یەکەم یاریی کۆتاییی جامی پاڵەوانانی یانەکانی عەرەبی لە مێژووی یانەکەدا. [٤٠] لە یاری کۆتاییی کە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، ڕۆناڵدۆ هەردوو گۆڵەکەی بۆ یانەی ناسر تۆمارکرد، کاتێک دوای کاتی زیادکراو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی هیلالیان بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیاندا پاڵەوانێتیەکەیان بردەوە. ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ خەڵاتی گۆڵکاری پێبەخشرا.یەکەم نازناوی خۆی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێنا [٤١]

ژیانی وەرزشی لەگەڵ ھەڵبژاردەی پرتووگال[دەستکاری]

ناوبراو بۆ یەکەمجار لە ٢٠ی ئابی ٢٠٠٣ بانگھێشتی ڕیزەکانی ھەڵبژاردەی پرتوگال کرا لە یاری بردنەوە بەرامبەر کازاخستان.

ڕۆناڵدۆ لەیارییەکی ھەڵبژاردەی پرتووگال

ڕۆناڵدۆ لە یۆرۆی ٢٠٠٤[دەستکاری]

ڕۆناڵدۆ بانگھێشتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ کرا، یەکەم گۆڵی خۆی بەرامبەر بە یۆنان تۆمارکرد لەو یارییەی ٢–١ دۆڕان، و ھەروەھا لە بردنەوەش بەسەر ھۆڵەندا ٢–١ لە قۆناغی چارەگی کۆتایی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد. سەرەڕای تۆمارکردنی تەنیا دوو گۆڵ لە پێکھاتەی نموونەیی پاڵەوانێتییەکەدا ھەڵبژێردرا.

ڕۆناڵدۆ لە جامی جیھانی ٢٠٠٦[دەستکاری]

لە پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی ٢٠٠٦ دا ڕۆناڵدۆ گۆڵکاری دووەمی پاڵاوتنەکانی کیشووەری ئەورووپا بوو بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ. و یەکەم گۆڵی خۆی لە جامی جیھانیدا بەرامبەر بە ئێران تۆمارکرد لە ڕێگای لێدانی سزا.

لە میانەی یاری ١ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە نێوان پرتوگال و ئینگلتەرا واین ڕوونی ھاوڕێی گیانی بە گیانی ڕۆناڵدۆ کە ئەوکات پێکەوە لە مانچێستەر یونایتد یاری دەکرد بە کارتی سوور لە یارییەکە دەکرا دوای فاوڵێک لەسەر ڕیکاردۆ کارڤالیۆ. پاش ئەو ڕووداوە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا ڕۆناڵدۆیان بە ھۆکاری دەرکردنی ڕوونیزانی چونکە دوای فاوڵەکە ڕۆناڵدۆ ڕاستەوخۆ ڕوویکردە ناوبژیوان و لە پاش ئاخاوتنەکەی ئەو ناوبژیوان ڕوونی دەرکرد. دوای یارییەکە ڕۆناڵدۆ دووپاتی کردەوە ئەو و ڕوونی ھەر ھاوڕێن بەڵام ڕوونی ڕۆناڵدۆی بە دوژمن ناوبرد و بۆ ماوەیەک پەیوەندی نێوانیان بارگرژی تێکەوت. بەھۆی فشاری بەردەوامی ڕۆژنامەکان لەسەر ڕۆناڵدۆ و تۆمەتبارکردنی یاریزانەکە بڕیاری جێھێشتنی مانچستەریدا و لە لێدوانێکدا بۆ مارکا ڕای گەیاند دەیەوێت ڕووبکاتە ڕیاڵ مەدرید. بەڵام پاشان سێر ئەلێکس فێرگسۆن، کارلۆس کیرۆشی ڕاھینەری یاریدەدەری خۆی کە ھاووڵاتی ڕۆناڵدۆیە ناردە لای یاریزانەکە و بارودۆخەکە ھێورکرایەوە و ڕۆناڵدۆ و ڕوونیش ئاشت بوونەوە.

لە دوای جامی جیھانی یەک ڕۆژ لە دوای ئەوەی بوو بە ٢٢ ساڵ لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ٢٠٠٧ بۆ یەکەمجار بووە کاپتنی پرتوگال لە یاری دۆستانەی بەرامبەر بە بەڕازیل ھۆکاری بوون بە کاپتنی ڕۆناڵدۆ ئەوە بوو سەرۆکی پێشووی تۆپی پێی پرتوگال کارلۆس سیلڤا کە پێش ٢ ڕۆژ بەر لە یارییەکە مرد وەسێتی کردبوو ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا کاپتن بێت سەرەڕای بچووکی تەمەنی.

ڕۆناڵدۆ و مێسی لەکاتی وەرگرتنی دیارییەک

یۆرۆی ٢٠٠٨[دەستکاری]

لە میاننەی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ ڕۆناڵدۆ ٨ گۆڵی تۆمارکرد و گۆڵکاری دووەمی پاڵەوانێتییەکە بوو. بەڵام لە میانەی یۆرۆی ٢٠٠٨ تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکرد[٤٢] و لە قۆناغی چارەگی کۆتایی بەرامبەر بە ئەلمانیا تووشی شکست ھاتن… دوای ئەوەی لە مانگی حەوتی ٢٠٠٨ کارلۆس کیرۆش بووە ڕاھینەری پرتوگال ڕۆناڵدۆی وەک کاپتنی یەکەمی تیمەکەی دەستنیشانکرد.

جامی جیھانی٢٠١٠[دەستکاری]

لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە یاری یەکەمی پرتوگال بەرامبەر بە کۆتدیڤوار ڕۆناڵدۆ بە توندی لێیدرا لەلایەن گای دیمێلی ئیڤواری، پاش ئەوەی ھەردوو یاریزانەکە بووە دەمەقاڵێیان ھەردووکیان بە کارت لەلایەن ناوبژیوانەوە وەڵامیان درایەوە. ھەرچەندە تۆپی پێی پرتوگال داوای سڕینەوەی کارتەکەی ڕۆناڵدۆی کرد بەو پێیەی فاوڵی لێ گیراوە بەڵام داواکەیان ڕەتکرایەوە.

کریس ئاستێکی باشی لە جامی جیھانی پێشکێش نەکرد. تاکە گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکە لە یاری بردنەوە بوو بەسەر کۆریای باکوور بە ئەنجامی ٧–٠. کە یەکەم گۆڵی بوو بۆ پۆرتوگال لە دوای ١٦ مانگ. لە قۆناغی ١٦ پرتوگال لەلایەن ئیسپانیای پاڵەوانی جامەکە کرایە دەرەوە.

یۆرۆی ٢٠١٢[دەستکاری]

لە یۆڕۆی ٢٠١٢ەش ڕۆناڵدۆ و ھەڵبژاردەی پۆرتوگال گەیشتنە یاری پێش کۆتایی و لەوێدا بە ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا دووچاری شکست ھاتن و لەپاڵەوانییەتییەکە ھاتنە دەرەوە[٤٣] و ڕۆناڵدۆ لەم پاڵەوانییەتییە سێ گۆڵی کرد و بەھاوبەشی لەگەڵ پێنج یاریکەری دی بوونە گۆڵکار.[٤٤]

جامی جیھانی٢٠١٤[دەستکاری]

تیمی پورتوگال لە مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل بەختێکی باشی نەبوو ھەر لە قۆناغی کۆمەلەکان کرایە دەرەوە

جامی یۆرۆی ٢٠١٦

ھەڵبژاردەی پۆرتوگال دوای گەیشتنی بە یۆرۆی ٢٠١٦. لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەش نەکرد. بە سێ یەکسان بوون کە ڕۆناڵدۆ لەو قۆناغەدا دوو گۆڵی تۆمار کرد گەیشتنە قۆناغی ١٦ لە قۆناغی ١٦ بەر ھەڵبژاردەی کرواتیا کەوتن بە تاکە گۆڵێکی کواریزما کە ڕۆناڵدۆ بۆی دروست کرد یارییەکەیان بردەوە. دواتر و لە قۆناغی ٨ بەرامبەر ھەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی ١–١ بۆ ھەردوولا یەکسان بوون و بە لێدانی یەککلاکەرەوە پۆرتوگال ٣–٥ بردییەوە. لە قۆناغی ٤ کاتێک بەرامبەر بە ھەڵبژاردەی وێڵز یارییان کرد لەو یارییەشدا ڕۆناڵدۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوو گۆڵێکی سەرنجراکێشی تۆمارکردوو، دووای دوو خولەک گۆڵێکیشی بۆ نانی ھاوڕێی دروست کردوو یارییەکەیان ٠–٢ بردەوە لە یاریی کۆتایی بەرامبەر فەڕەنسا (دۆن) دووچاری پێکانێکی سەخت ھات و یاریگای جێھێشت بەڵام پۆرتوگال ھەر نازناوەکەی لە فەڕەنسا بردەوە بە ئەنجامی ٠–١ بەمەش ڕۆناڵدۆ نازناوی لەگەڵ پورتوگالیش بەدەست ھێنا

ڕۆناڵدۆ لە یۆرۆی ٢٠١٦ بە سێ گۆڵ و سێ ئەسیست خەڵاتی پێڵاوی زیوی بەدەست ھێنا.

دەستکەوت و سەر ژمێرییەکان[دەستکاری]

  1. لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە: ٢٥ یاری ئەنجامداوە – ٣ گۆڵی تۆمارکردووە.
  2. لەگەڵ مانچستەر یونایتد: ١٩٦ یاری ئەنجامداوە – ١١٨ گۆڵی تۆمارکردووە.
  3. لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید = ٣١٠ یاری ئەنجامداوە – ٣٦٧ گۆڵی تۆمارکردووە. (بەردەوامە) کۆی گشتی یارییەکان: ٨٠٧ – کۆی گشت گۆڵەکان: ٥٦٢. (بەردەوامە) لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی پرتوگال: ٦١ گۆڵ لە ١٢٠ یاری (بەردەوامە)
  • بەپێی یارییە فەرمییەکانە

نازناو و شانازییەکان[دەستکاری]

  1. نازناوی خولی ئینگلیزی (٣ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨
  2. جامی ئینگلتەرا (١ جار):٢٠٠٣
  3. جامی خولی ئینگلیزی (٢ جار): ٢٠٠٥، ٢٠٠٨
  4. جامی قەڵغانی یەکێتی ئینگلتەرا (١ جار): ٢٠٠٧
  5. خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١ جار): ٢٠٠٨
  6. جامی جیھانی یانەکان (١ جار): ٢٠٠٨.
  • لەگەڵ ھەڵبژاردەی پورتوگال:
  1. ناززناوی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا (١ جار): (٢٠١٦).

لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید[دەستکاری]

  1. کۆپا دێل ڕەی (٢ جار): ٢٠١٠–٢٠١٤
  2. خولی ئیسپانیا ناسراو بە لالیگا دوو جار ٢٠١١ - ٢٠١٢، ٢٠١٦–٢٠١٧
  3. جامی سوپەری ئیسپانیا دوو جار ٢٠١٢، ٢٠١٧
  4. خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا چوار جار ٢٠١٣–٢٠١٤، ٢٠١٥–٢٠١٦، ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٧–٢٠١٨
  5. جامی جیھانی یانەکان ٣ جار، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧

یانەی یۆڤینتۆس[دەستکاری]

  1. خولی ئیتاڵی یەک جار وەرزی ٢٠١٨–٢٠١٩
  2. سوپەرکۆپای ئیتاڵی ٢٠١٨

نازناوە تاکە کەسییەکان[دەستکاری]

  1. پێکھاتەی نموونەیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا: ٢٠٠٤
  2. خەڵاتی براڤۆ: ٢٠٠٤
  3. خەڵاتی تایبەتی باشترین یاریزانی گەنجی فیفپرۆ (٢ جار):٢٠٠٤، ٢٠٠٥
  4. باشترین یاریزانی پرتوگالی: ٢٠٠٦
  5. پێکھاتەی نموونەیی خولی پاڵەوانەکان (٥ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩
  6. یاریزانی سێر مات بەسبی ساڵ (٣ جار): ٢٠٠٣، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  7. پێکھاتەی نموونەیی جیھانی فیفپرۆ (٤ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨، ٢٠٠٩.
  8. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی لاوی ساڵ: ٢٠٠٦
  9. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ باشترین یاریزانی ساڵ (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  10. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بەگوێرەی دەنگ ھاندەران (٢ جار): ٢٠٠٦، ٢٠٠٧
  11. خەڵاتی فیدراسیۆنی یاریزانە پیشەگەرانی ئینگلتەرا بۆ پێکھاتەی نموونەیی: ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٧، ٢٠٠٨.
  12. باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی (٢ جار): ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
  13. باشترین یاریزانی مانگ لە خولی ئینگلیزی: یازدەی ٢٠٠٦، دوازدەی ٢٠٠٦، یەکی ٢٠٠٨، سێی ٢٠٠٨.
  14. پێڵاوی ئاڵتوونی پریمەرلیگ: ٢٠٠٧
  15. گۆڵکاری خولی پاڵەوانەکان: ٢٠٠٧
  16. پێلاوی ئاڵتوونی ئەورووپا – ٢٠٠٧ – ٢٠١٠
  17. باشترین ھێرشبەری ئەورووپای ساڵ: ٢٠٠٧
  18. باشترین یاریزان لە یانەیەکی ئەورووپی: ٢٠٠٧
  19. باشترین یاریزانی جیھانی فیفپرۆ: ٢٠٠٧
  20. دووەم باشترین یاریزانی جیھانی فیفا: ٢٠٠٨
  21. خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتوونی: ٢٠٠٨
  22. خوڵاتی پۆشکاش بۆ جوانترین گۆڵ: ٢٠٠٩
  23. گۆڵکاری جامی شای ئیسپانیا: ٢٠١٠
  24. گۆڵکاری خولی ئیسپانی: ٢٠١٠.
  25. گۆڵکاری خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠١٢–٢٠١٣ بەتۆمارکردنی ١٢ گۆڵ
  26. باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٣ (بالۆن دۆر ٢٠١٣)
  27. باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٤ (بالۆن دۆر ٢٠١٤)
  28. پێڵاوی ئاڵتوونی بۆ گۆڵکار ٢٠١٢–٢٠١٤
  29. باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٦ (باڵۆن دۆر ٢٠١٦)
  30. باشترین یاریزانی ئەورووپا ٢٠١٦
  31. باشترین یاریزانی جیھانی ساڵی ٢٠١٧ (باڵۆن دۆر ٢٠١٧)
  32. باشترین یاریزانی ئەورووپا ٢٠١٧
  33. باشترین یاریزانی ساڵی خولی تۆپی پێی ئیتالیا ٢٠١٩
  • خشتەی ژمارەی گۆلەکانی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەپێی ساڵەکانی یاریکردنی
یانە وەرز خوول خوول جامەکان ئەورووپا ئیتر گشتی
ئاست یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
rowspan="2" ٢٠٠٢–٠٣[٥٨٧] خوولی پورتوگال ئاستی پلە دوو ٠ ٢ ٠
سپۆرتینگ لیشبۆنە ٢٠٠٢–٠٣[٥٨٧] خوولی پورتوگال ٢٥ ٣ ٣ ٢ ٣[d] ٠ ٠ ٠ ٣١ ٥
مانچێستەر یونایتد ٢٠٠٣–٠٤ خوولی ئینگلیزی ٢٩ ٤ ٥ ٢ ١ ٠ ٥ ٠ ٠ ٠ ٤٠ ٦
٢٠٠٤–٠٥ خوولی ئینگلیزی ٣٣ ٥ ٧ ٤ ٢ ٠ ٨ ٠ ٠ ٠ ٥٠ ٩
٢٠٠٥–٠٦ خوولی ئینگلیزی ٣٣ ٩ ٢ ٠ ٤ ٢ ٨ ١[e] ٤٧ ١٢
٢٠٠٦–٠٧ خوولی ئینگلیزی ٣٤ ١٧ ٧ ٣ ١ ٠ ١١ ٣ ٥٣ ٢٣
٢٠٠٧–٠٨ خوولی ئینگلیزی ٣٤ ٣١ ٣ ٣ ٠ ٠ ١١ ٨ ١[f] ٠ ٤٩ ٤٢
٢٠٠٨–٠٩ خوولی ئینگلیزی ٣٣ ١٨ ٢ ١ ٤ ٢ ١٢ ٤ ٢[g] ١ ٥٣ ٢٦
گشتی ١٩٦ ٨٤ ٢٦ ١٣ ١٢ ٤ ٥٥ ١٦ ٣ ١ ٢٩٢ ١١٨
ڕیال مەدرید ٢٠٠٩–١٠[١٢٦] خوولی ئیسپانی ٢٩ ٢٦ ٠ ٠ ٦ ٧ ٣٥ ٣٣
٢٠١٠–١١[١٣٤] خوولی ئیسپانی ٣٤ ٤٠[h] ٨ ٧ ١٢ ٦ ٥٤ ٥٣
٢٠١١–١٢[٥٩٠] خوولی ئیسپانی ٣٨ ٤٦ ٥ ٣ ١٠ ١٠ ٢[i] ١ ٥٥ ٦٠
٢٠١٢–١٣[٥٩١] خوولی ئیسپانی ٣٤ ٣٤ ٧ ٧ ١٢ ١٢ ٢[i] ٢ ٥٥ ٥٥
٢٠١٣–١٤[٥٩٢] خوولی ئیسپانی ٣٠ ٣١ ٦ ٣ ١١ ١٧ ٤٧ ٥١
٢٠١٤–١٥[٥٩٣] خوولی ئیسپانی ٣٥ ٤٨ ٢ ١ ١٢ ١٠ ٥[j] ٢ ٥٤ ٦١
٢٠١٥–١٦[٥٩٣] خوولی ئیسپانی ٣٦ ٣٥ ٠ ٠ ١٢ ١٦ ٤٨ ٥١
٢٠١٦–١٧[٥٩٣] خوولی ئیسپانی ٢٩ ٢٥ ٢ ١ ١٣ ١٢ ٢[g] ٤ ٤٦ ٤٢
٢٠١٧–١٨[٥٩٣] خوولی ئیسپانی ٢٧ ٢٦ ٠ ٠ ١٣ ١٥ ٤[k] ٣ ٤٤ ٤٤
گشتی ٢٩٢ ٣١١ ٣٠ ٢٢ ١٠١ ١٠٥ ١٥ ١٢ ٤٣٨ ٤٥٠
یوڤێنتوس ٢٠١٨–١٩[٥٩٣] خولی تۆپی پێی ئیتالیا ٣١ ٢١ ٢ ٠ ٩ ٦ 1[a] ١ ٤٣ ٢٨
٢٠١٩–٢٠[٥٩٣] خولی تۆپی پێی ئیتالیا ٢٢ ٢١ ٢ ٢ ٧ ٢ 1[a] ٠ ٣٢ ٢٥
گشتی ٥٣ ٤٢ ٤ ٢ ١٦ ٨ ٢ ١ ٧٥ ٥٣
کۆی گشتی ٥٦٨ ٤٤٠ ٦٣ ٣٩ ١٢ ٤ ١٧٥ ١٢٩ ٢٠ ١٤ ٨٣٨ ٦٢٦
ھەڵبژاردەی نێودەوڵەتی ساڵ فەرمی دۆستانە گشتی
یاری گۆڵ یاری گۆڵ یاری گۆڵ
ھەڵبژاردەی پرتووگال ٢٠٠٣ ٠ ٠ ٢ ٠ ٢ ٠
٢٠٠٤ ١١ ٧ ٥ ٠ ١٦ ٧
٢٠٠٥ ٧ ٢ ٤ ٠ ١١ ٢
٢٠٠٦ ١٠ ٤ ٤ ٢ ١٤ ٦
٢٠٠٧ ٩ ٥ ١ ٠ ١٠ ٥
٢٠٠٨ ٥ ١ ٣ ٠ ٨ ١
٢٠٠٩ ٥ ٠ ٢ ١ ٧ ١
٢٠١٠ ٦ ٣ ٥ ٠ ١١ ٣
٢٠١١ ٦ ٥ ٢ ٢ ٨ ٧
٢٠١٢ ٩ ٤ ٤ ١ ١٣ ٥
٢٠١٣ ٦ ٧ ٣ ٣ ٩ ١٠
٢٠١٤ ٥ ٣ ٤ ٢ ٩ ٥
٢٠١٥ ٤ ٣ ١ ٠ ٥ ٣
٢٠١٦ ١٠ ١٠ ٣ ٣ ١٣ ١٣
٢٠١٧ ١٠ ١٠ ١ ١ ١١ ١١
٢٠١٨ ٤ ٤ ٣ ٢ ٧ ٦
٢٠١٩ ١٠ ١٤ ٠ ٠ ١٠ ١٤
کۆی گشتی ١١٧ ٨٢ ٤٧ ١٧ ١٦٤ ٩٩

پێشانگا[دەستکاری]

کریستیانۆ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

ھەژماری کریستیانۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە تەنیا لە فەیس بووک زیاتر لە ١٦٦ ملیۆن و ڵایکی کۆکردووەتەوە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەیییە لەڕیزی پێشەوەی پەڕەکانی فەیسبووک دێت، و لە توویتەریش زۆرتر لە ١١٠ ملیۆن ھاوڕێی ھەیە، جگە لە پەڕی ئینستاگرامی نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا Appearance in Supercoppa Italiana

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA Club World Cup UAE 2017: List of players: Real Madrid CF" (PDF). FIFA. 16 December 2017. p. 5. Archived from the original (PDF) on 23 December 2017. Retrieved 23 December 2017. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ The terminology for the award has varied. Ronaldo received three Ballons d'Or as awarded by France Football magazine (2008, 2016, 2017) and two FIFA Ballons d'Or (2013, 2014) as well as the 2008 FIFA World Player of the Year and 2016 and 2017 Best FIFA Men's Player awards.
  3. ^ Heta, Marco (2 September 2018). "Ronaldo, Messi, Pele: The GOAT debate is unending, and shouldn't matter". Football Paradise. Archived from the original on 2 September 2018. Retrieved 2 September 2018. The quartet, Pelé, Diego Maradona, [Lionel] Messi and [Cristiano] Ronaldo, have now formed the armature for the debate.
  4. ^ Knight, Rob (27 May 2018). "Pelé has been voted the greatest footballer of all time". The Independent. Archived from the original on 16 July 2018. Retrieved 31 July 2018. Just a handful of votes separated Lionel Messi and Cristiano Ronaldo who finished second and third respectively [...] in the poll commissioned by the History television channel to mark its History of Football season
  5. ^ Ebner, David (2 April 2015). "UBC's star-studded stereotype study: the sociology of Cristiano Ronaldo". The Globe and Mail. Kelowna, British Columbia, Canada. Archived from the original on 18 May 2018. Retrieved 2 September 2018. [Ronaldo] is, some have argued of late, the best to have ever played the game.
  6. ^ http://www.biography.com/people/cristiano-ronaldo-555730
  7. ^ http://www.kidzworld.com/article/5235-cristiano-ronaldo-biography
  8. ^ http://bleacherreport.com/articles/1321563-cristiano-ronaldo-superstar-is-sad-at-fathers-death
  9. ^ http://books.google.iq/books/about/Moments.html?id=s85rYuI4MFMC&redir_esc=y
  10. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 10ی Decemberی 2013. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ http://www.ronaldo7.net/extra/cars/cristiano-ronaldo-cars.html
  12. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 1ی Octoberی 2013. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ http://www.totalprosports.com/2009/06/03/cristiano-ronaldos-new-wag-is-chelsea-players-sister/ ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ http://www.digitalspy.co.uk/showbiz/news/a316189/imogen-thomas-in-love-with-cristiano-ronaldo.html ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ http://cristianoronaldofan.net/nereida-gallardo-claims-she-know-cristiano-ronaldo-jr-biological-mother/ ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Septemberی 2014. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  17. ^ http://www.complex.com/sports/2013/02/catchin-bodies-a-history-of-cristiano-ronaldos-alleged-female-conquests/karina-bacchi
  18. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 28ی Aprilی 2014. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 6ی Marchی 2017. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  20. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 15ی Aprilی 2013. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ http://www.ronaldo7.net/extra/son/cristiano-ronaldo-son-cristiano-ronaldo-jr.html
  22. ^ http://desportugal.blogspot.com/2009/07/fotogaleria-de-cristiano-ronaldo-desde.html
  23. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/C.D._Nacional#Est.C3.A1dio_da_Madeira
  24. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Decemberی 2013. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Cristiano_Ronaldo#Sporting_Clube_de_Portugal
  26. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 16ی Julyی 2007. Retrieved 30ی Julyی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help) ١٦ی تەممووزی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  27. ^ http://web3.cmvm.pt/english/sdi2004/emitentes/docs/fsd6380.pdf ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ http://www.youtube.com/watch?v=wvmVH2ieK94
  29. ^ http://www.youtube.com/watch?v=DwcwApKkkSs
  30. ^ http://bleacherreport.com/articles/392014-10-things-you-should-know-about-cristiano-ronaldo
  31. ^ http://www.theguardian.com/football/2009/jun/11/cristiano-ronaldo-manchester-united-real-madrid1
  32. ^ http://www.youtube.com/watch?v=s2u1teWaxW8
  33. ^ "Cristiano Ronaldo: Former Manchester United forward signs for Saudi Arabian club Al-Nassr". Sky Sports. 30 December 2022. Retrieved 30 December 2022.
  34. ^ Romano, Fabrizio (30 December 2022). "Cristiano Ronaldo completes deal to join Saudi Arabian club Al Nassr". The Guardian. Retrieved 30 December 2022.
  35. ^ "Cristiano Ronaldo joins Saudi Arabian side Al Nassr until 2025". BBC Sport. 30 December 2022. Retrieved 30 December 2022.
  36. ^ Brennan, Feargal (30 December 2022). "Cristiano Ronaldo considers Al Nassr offer: Salary, contract details as star moves on from Man United". The Sporting News. Retrieved 30 December 2022.
  37. ^ "Ronaldo video: Fabrizio Romano reveals ONE other club that bid for CR7". Planet Football. 31 December 2022.
  38. ^ https://globalsportsarchive.com/match/soccer/2023-07-31/us-monastir-vs-al-nassr-saudi-club/3014175/
  39. ^ McAuley, John (4 August 2023). "Cristiano Ronaldo rescues Al Nassr's King Salman Cup bid as Sadio Mane makes debuts". The National. Retrieved 4 August 2023.
  40. ^ Banerjee, Ritabrata (9 August 2023). "WATCH: Cristiano Ronaldo does it again! CR7 fires Al-Nassr to Arab Club Champions Cup final with clinical penalty against Al-Shorta". Goal. Retrieved 10 August 2023.
  41. ^ Summerscales, Robert (12 August 2023). "Cristiano Ronaldo Wins First Trophy Since 2021 After Scoring Two Goals For 10-Man Al Nassr In Arab Club Champions Cup Final". Sports Illustrated. Retrieved 12 August 2023.
  42. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/UEFA_Euro_2008#Statistics
  43. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/UEFA_Euro_2012#Semi-finals
  44. ^ http://en.wikipedia.org/wiki/UEFA_Euro_2012#Statistics

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

داڕێژە:پێکھاتەی یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس