خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٨-١٩٩٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ١٩٩٨-١٩٩٩ ٤٤ەمین خولی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بوو و 7هەمین خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو لەو کاتەوەی ناوی پێشبڕکێکە لە ساڵی 1992 گۆڕدرا.[١]لە یاریی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییەدا مانچستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی 2-1 دۆڕانەکەی بەرامبەر بایەرن میونشن بە ئەنجامی 0-1 بگۆڕێت و لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکەدا بە گەڕانەوەی مەحاڵ نازناوی پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.یەکەم یانەی ئینگلیزی بوو کە لە ساڵی ١٩٨٤ ەوە پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستهێنا و هەروەها یەکەم یانەی ئینگلیزی بوو کە لە دوای کارەساتی یاریگای هایسل و دواتر قەدەغەکردنی یانە ئینگلیزییەکان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٥ بۆ ١٩٩٠ گەیشتە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەدوای ساڵی 1968 بۆ یەکەمجار بوو مانچستەر یونایتد نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپابەدەستبهێنێت.[٢][٣][٤]هەروەها نازناوەکەی بەدەستهێنا بەبێ ئەوەی یەک یاریش بدۆڕێت، سەرەڕای ئەوەی لە کۆمەڵەیەکدا لەگەڵ بایرن میونشن و بارسێلۆنا و برۆندبی ڕکابەری کردبوو، لەگەڵ دوو یانەی ئیتاڵی کە پلەیەکی بەرزیان بەدەستهێناوە لە قۆناغی کۆتاییدا. بەڵام یونایتد بە کۆی گشتی تەنها پێنج بردنەوە بووە پاڵەوان، ئەمەش کەمترین ژمارەی بردنەوەیە کە پاڵەوانێک لە سەردەمی چامپیۆنزلیگدا تۆماری کردبێت تا ئێستا.ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی بەرگریکار بوو بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە داینامۆ کیێڤەوە دۆڕا.



سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UEFA Champions League - All winners". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  2. ^ "UEFA Champions League Winners List". www.topendsports.com. Retrieved 2023-12-31.
  3. ^ UEFA.com. "Most titles | History | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  4. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]