یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
بەشێکە لەخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩-٢٠٢٠
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتپورتوگال
جێئیستادیۆ دا لوز
پاشکۆیاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١
کاتی ڕوودان٢٣ی ئابی ٢٠٢٠
سەردەم2019-2020 one-year-period
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان، بایەرن میونخ
براوەبایەرن میونخ
ناوبژیوانDaniele Orsato


یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کۆتا یاریی بوو لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەرزی ٢٠١٩–٢٠,. لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ لە یاریگای ئیستادیۆ دالوز لە شاری لیسبۆن لە پورتوگال لە نێوان یانەی پاریس سان جێرمان فەرەنسی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئەنجامدرا. یارییەکە بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەورووپا لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوەچوو. لە بنەڕەتدا بڕیار بوو لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٠ لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا ئەنجام بدرێت[١] بەڵام لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، دەستەی کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا گواستنەوەی یاریی کۆتاییی بۆ شاری لیسبۆن ڕاگەیاند، بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا.[٢] ئەم یارییە یەکەم یاریی کۆتاییی پاڵەوانێتییە سەرەکییەکانی ئەورووپا بوو کە لە ڕۆژێکی یەکشەممەدا ئەنجام بدرێت، ھەروەھا یەکەم یاریی بوو لە دوای ساڵی ٢٠٠٩ ەوە کە لە ڕۆژێکی شەممەدا ئەنجام نەدرێت. ھەروەھا یەکەم یاریی کۆتاییی پێشبڕکێکە بوو کە لە دوای مانگی حوزەیران ئەنجامدرا. یانەی بایرن میونشن بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەی بردەوە بەھۆی گۆڵێکی لە خولەکی ٥٩ لەلایەن کینگسلی کۆمان یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان کە دواتر وەک باشترین یاریزانی یارییەکە ھەڵبژێردرا. بایرن شەشەمین نازناوی جامی ئەورووپا و دووەم سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنا و بووە دووەم یانەی ئەورووپی کە دوو جار سیانەی وەرزەکەی بەدەستھێنابێت.[٣][٤][٥]

تیمەکان[دەستکاری]

لەم خشتەیەی خوارەوەدا یارییەکانی کۆتاییی ھەردوو یانە نیشان دەدات تا ساڵی ١٩٩٢ جامی ئەورووپایە، ساڵی ١٩٩٣ لە سەردەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.[٦]

یانە یارییەکانی پێشووی قۆناغی کۆتاییی (ساڵە تۆخەکان ئاماژەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە)
فەڕەنسا پاریس سانجێرمان ھیچ
ئەڵمانیابایرن میونشن ١٠ (١٩٧٤, ١٩٧٥, ١٩٧٦, ١٩٨٢, ١٩٨٧, ١٩٩٩, ٢٠٠١, ٢٠١٠, ٢٠١٢, ٢٠١٣)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UEFA Club Finals postponed". UEFA.com. Union of European Football Associations. 23 March 2020. Retrieved 23 March 2020.
  2. ^ "UEFA competitions to resume in August". UEFA.com. Union of European Football Associations. 17 June 2020. Retrieved 17 June 2020.
  3. ^ "Who's won the treble? Bayern double up". UEFA.com. 4 September 2020. Retrieved 8 October 2020.
  4. ^ McNulty, Phil (23 August 2020). "Paris St-Germain 0–1 Bayern Munich: German side win Champions League final". BBC Sport. Retrieved 23 August 2020.
  5. ^ "Bayern pick up their sixth title in one year". FC Bayern Munich. 11 February 2021. Retrieved 16 February 2021.
  6. ^ Stokkermans, Karel (2 April 2020). "European Champions' Cup". RSSSF. Archived from the original on 8 February 2011. Retrieved 18 August 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]