بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠١-٢٠٠٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٢ وەرزی ٤٧هەمینی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو بۆ یانەکانی یوفا ، دەیەمین وەرزی بوو لە دوای دووبارە ناونانی لە "جامی پاڵەوانەکانی ئەورووپا" یان "جامی ئەورووپا".لە یاری کۆتاییی دا بایەرن لیڤەرکوزن ئەڵمانی و ڕیال مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای ھامپدین پارک لە شاری گلاسکۆ لە سکۆتلەندا لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٢ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.[١] یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.[٢][٣][٤]پێش یارییەکە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڤالێری لۆبانۆڤسکی ڕاهێنەری ئۆکراینی بەڕێوەچوو کە دوو ڕۆژ پێشتر کۆچی دوایی کرد.[٥][٦]گۆڵی بردنەوە لەلایەن زێدان تۆمارکرا.بایر لیڤەرکوزن لە ڕێگەی گەیشتن بە یاری کۆتایی هەرسێ یانەکەی ئینگلتەرا ، ئارسناڵ لە قۆناغی دووەمی کۆمەڵەکان، دواتر لیڤەرپوول لە قۆناغی چارەکی کۆتایی و مانچستەر یونایتد لە قۆناغی پێش کۆتایی لە پاڵەوانێتییەکە دورخستەوە.ڕود ڤان نیستلرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە بوو، 10 گۆڵی تۆمارکرد.[٧][٨]



سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «UEFA Champions League - All winners». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «UEFA Champions League Winners List». www.topendsports.com. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. UEFA.com. «Most titles | History | UEFA Champions League». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results». NBC Sports (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. «Champions League final clockwatch». BBC Sport. BBC. ١٥ی ئایاری ٢٠٠٢. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  6. UEFA.com. «Leverkusen-Real Madrid | UEFA Champions League 2001/02 Final». UEFA.com (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. «Champions Cup/Champions League Topscorers». www.rsssf.org. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. «Ruud van Nistelrooy - All goals». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.

بەستەری دەرەکی

[دەستکاری]