ئەی سی میلان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەی سی میلان

لۆگۆی ئەی سی میلان
ناوی تەواوAssociazione Calcio Milan SpA
ناوی کورتکراوەACM
دامەزراندن١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٩
یاریگاسان سیرۆ، میلان، ئیتاڵیا
(پانتایی:80,000)
خاوەن یانەکۆمپانیای بەڕێوەبردنی ئیلیۆت
ئەرێنا ئێنڤیستەر
کۆمەڵەی بلو سکای بۆ وەبەرهێنان
سەرۆکئیتاڵیاپاولۆ سکارۆنی
بەرپرسی جێبەجێکەرئەفریقای باشوور ئیڤان گازیدێس
ڕاهێنەرئیتاڵیاستیفانۆ پیۆلی
خولخولی تۆپی پێی ئیتالیا
٢٠٢٠-٢٠٢١سێیەم
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
[[2022 - 2021|وەرزی ئەمساڵ]]

یانەی ئەی سی میلان یان یانەی میلانۆ یانەیەکی ئیتاڵییە بەشداربووی خوولی ناوخۆی ئیتالیایە ناسراو بە کالچیۆ ، یانەکە ١٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٨٩٩وە بەشدارە لە خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و دەستکەوتی مێژوویی لە زۆربەی ئەو پاڵەوانیەتیانەی کە لێی بەشداربووە بەدەست ھێناوە.

مێژووی یانەکە[دەستکاری]

یانەی ئەی سی میلان لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٩٩ دامەزرا لە سەر دەستی پیاوی ئینگلیزی ئەلفێرد ئێدواردز، ئێدواردز یەکێک بوو لەو ئینگلیزیانەی کە لە ئیتاڵیا دەژیا یانەی میلانی دامەزراند بۆ تۆپی پێ و کریکێت دواتر یانەی میلان گرنگی زۆرتر ‌بە تۆپی پێ دا و لەگەڵ دامەزراندنی تا کۆتایی جەنگی جیھانی یەکەم توانی ٣ نازناوی خولی ئیتاڵی بەرێتەوە.

جیابوونەوەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ[دەستکاری]

سەرەتا خولی ئیتاڵی بەشێوەی ھەرێمەکان ئەنجام دەدرا ، یانەی میلان ئەو کات یەکێک بوو لە یانە بەھێزەکانی ئیتاڵیا بەڵام بەردەوام بوونی ناکۆکیەکانی ناوخۆی یانەکە وای کرد لە ٨ی ئاداری ساڵی ١٩٠٨ چە‌ند ئەندامێکی یانەکە دەست لە کار بکێشنەوە و یانەیەکی تر دروست بکەن بەناوی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ ئەم کارە زیانێکی زۆری بە یانەکە گەیاند، یانەکە لە نێوان شەڕی جیھانی یەکەم و شەڕی جیھانی دووەمی ١٩١٩ - ١٩٤٣ ئەنجامی خراپی پێشکێش دەکرد.

دابەزینی یانەکە لە پلە یەکەوە بۆ پلە دووەکان[دەستکاری]

دوای پشاندانی‌ چەندین ئاستی‌ باش لەساڵانی‌ شەست ‌و حەفتاکاندا کە یانەکە توانی‌ چەندین نازناوی‌ ناوخۆو جیھانی‌ بەدەست بھێنێت،میلان توشی شکستی‌ گەورەھات، بەجۆرێک کە ھەرگیز یانەکە ئەم روداوەی‌ ھەشتاکانی‌ بیرنا چێتەوە.روداوەکان لەوەوە دەستی‌ پێکرد کە گۆڵچی‌و سەرۆکی‌ یانەکە لە سەرەتای ھەشتاکاندا دەستیان ھەبوە لە ئەنجامدانی‌ چەندین گرەو لەسەر ئەنجامی‌ یاریەکان، ئەم کارەش بەپێی یاسای ئیتاڵی قەدەغەیە. وایکرد کە یانەکە دابەزێنرێت خولی‌پلەدوو، بەڵام میلان توانی‌ دوای یەک وەرز بگەڕێتەوە خولی پلە یەک، بەڵام ئەم گەڕانەوەیە درێژەی‌ نەکێشا جارێکیکە یانەکەگەڕایەوە خولی پلەدوو. ھەروەھا سەرۆکی‌ یانەکەش ئیتاڵیای بەجێھێشت. بەڵام رۆژی ئاڵتونی‌ میلان دەستی پێکردەوە ‌کاتێک سێلڤیۆ یرلسکۆنی‌ بوە سەرۆکی‌ یانەکە لە ١٩٨٥

سەردەمی زێڕینی بەرلەسکۆنی[دەستکاری]

زۆر بەخێرایی سەرۆک دەستەی‌ کارگێڕی یانەکەی‌ گۆڕی‌و (دۆنادۆنی‌‌و ئەنچیلۆتی‌) ھێنایە یانەکەوە. یانەی‌ میلان ئاستی‌ ،بەرەو پێش چوو، بەڵام نەگەیشتە لوتکە تا ساڵی١٩٨٧ کاتێک ئەرسیگۆ ساکی‌ بوە ‌راھێنەری‌ یانەکە ‌‌و ھەردوو ئەستێرەی‌ ھۆڵندی‌ ڤانباستن‌و گۆلێت ھاتنە یانەکەوە. کۆکردنەوەی‌ ئەم ئەستێرانە وایکرد میلان لەکۆتایی ھەشتاکانداو خولی ئیتاڵی بباتەوەو پاشان پەلبکێشێتە بەدەست ھێنانی‌ نازناوی‌ ئەوروپیدوای وازھێنانی‌ ساکی‌ لەراھێنەرایەتی‌ یانەکە، فابیۆ کاپیلۆ جێگەی‌ گرتەوەو توانی‌ لە ١٩٩١ تا ١٩٩٦ چوار نازناوی‌ خولی ئیتاڵی بەرێتەوە، ھەروەھا بەدەست ھێنانی‌ جامی‌ یانە پاڵەوانەکان لە ١٩٩٤ دەسکەوتێکی‌ تری‌ کاپیلۆ بوو بۆ یانەی‌ میلان بوو.کارلۆ ئەنچیلۆتی‌ یاریکەری‌ پێشوی‌ یانەکە توانی‌ ببێتە راھێنەر و دوو جار میلان بگەیەنێتەوە سەر تەختی‌ بەرزکردنەوەی‌ جامی یانە پاڵەوانەکان ، ھەرچەندە ئەم راھێنەرە ئەنجامی‌ زۆرباشی پێشکەشی یانەکە کردووە ‌، بەڵام زۆری‌ تەمەنی‌ یاریکەران وایکرد کە جارێکیکە یانەکە توشی نائومێدی بێتەوە بە ھۆی زۆری تەمەنی یاریزانان دواتر ئەنشلۆتی وازی لەیانەکە ھێناو دووبارە یانەکە تووشی قەیڕان ھاتەوە .

یاریگای یانەکە[دەستکاری]

یاریگای یانەکە ھاوبەشە لەگەڵ یانەی ئینتەرناسیۆنالێ کە ناوی جۆزێپێ مەیاتزایە لەساڵی ١٩٢٥ بنیاد نراوە کە جێگای زۆرتر لە ٨٠ ھەزار جەماوەر دەگرێتەوە بەیەکێ لەیاریگا گەورەکانی ئەوڕووپ دەھێتە ھەژمارکردن

کەناڵی تەلەڤزیۆنی یانەکە[دەستکاری]

کەناڵی میلان کەناڵێکی ئاسمانی یە کە ڕۆژانە باس لە ھەواڵ و یاریەکانی خولی ئیتاڵی بەتایبەتی یانەی میلان دەکات

کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی جلوبەرگی یاریزانان لەگەڵ سپۆنسەرەکان[دەستکاری]

وەرز کۆمپانیای بەرھەم ھێن سپۆنسەر
1981–82 لێنا مێلان پوە جێنس
1982–83 ئێن ئاڕ ھیتاشی
1983–84 کۆرۆ
1984–85 ڕۆلی گۆ ئۆسکار مادۆری
1985–86 گیانێ ڕێڤێرا فۆتۆریکس
1986–87 کاپا
1987–90 میدۆلینۆم
1990–92 ئەدیداس
1992–93 مۆتتا
1993–94 لۆتۆ
1994–98 ئۆپڵ
1998–06 ئەدیداس
2006–10 بوین
2010–15 فڕۆکەوانی ئێماڕاتی

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

  • خوولی پلەی یەکی ئیتاڵی ١٨ جار
  • خوولی پلە دووی ئیتاڵی ٢ جار
  • جامی ئیتاڵیا ٥ جار
  • ٦ جار جامی سووپەری ئیتالی
  • ٧ جار خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا
  • یۆڕۆ لیگ ٢ جار
  • سووپەری ئەوڕووپا ٥ جار
  • جامی ئینتەرناشیۆناڵی جیھانی ٣ جار
  • جامی جیھانی یانەکان ١ جار

سەرچاوە[دەستکاری]