بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا
لۆگۆی فەرمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١٩٩٢)
دامەزراندن١٩٥٥ (لە ١٩٩٢ بە سیستەمی نوێ)
ناوچەئەورووپا
ژمارەی تیمەکان٣٢
شیاو بۆجامی سووپەری ئەورووپا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا
کۆتا پاڵەوانفەڕەنسا پاریس سان جێرمان
(یەکەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید
(١٥ نازناو)
دروشمNo To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی)
ماڵپەڕی فەرمیOfficial website

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە، ساڵانە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکدەخرێ، لە ساڵی ١٩٥٥–١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو، یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بردەوە

ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێک لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤیزیۆنەوە تەماشای دەکەن، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەورووپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢–١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە یانەی مارسیڵیای فەڕەنسی براوە بوو تێیدا، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خولە ناوخۆیییەکانی وڵاتانی ئەورووپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا ھەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و وەرزی ٢٠٢٣ / ٢٠٢٤ کۆتا وەرز بوو کە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت کە لە وەرزی ٢٠٢٤ / ٢٠٢٥ بەدواوە سیستەمێکی نوێ و فراوان پەیڕەودەکرێ بۆ پاڵەوانییەتییەکە

ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٣ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن، یانەی ڕیاڵ مەدرید ھەڵگری زۆرترین نازناوە بەتێکڕای ١٥ نازناو

یانە براوەکان

[دەستکاری]
یانەی پاڵەوانژمارەی جارەکان
ڕیاڵ مەدرید١٥ جار
ئەی سی میلان٧ جار
لیڤەرپووڵ٦ جار
بایرن میونخ٦ جار
بەرشەلۆنە٥ جار
ئەیاکس ئەمستەردام٤ جار
ئینتەر میلان٣ جار
مانچستەر یونایتد٣ جار
بەنفیکا٢ جار
یۆڤێنتۆس٢ جار
نۆتێنگھام فۆڕێست ٢ جار
پۆرتۆ٢ جار
چێڵسی٢ جار
سێلتێک١ جار
ھامبورگ١ جار
ستیوا بووچارست١ جار
مارسیلیا١ جار
فاینۆرد ڕۆتەردام١ جار
ئەستۆن ڤێلا١ جار
پی سی ڤی ئاییندھۆڤن١ جار
ڕێد ستار بێلگراد١ جار
بروسیا دۆرتمۆند١ جار
مانچستەر سیتی ١ جار
پاریس سان جێرمان ١ جار

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]