خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا
لۆگۆی چامپیۆنزلیگ
لۆگۆی فەرمی خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (١٩٩٢)
دامەزراندن١٩٩٢
ناوچەئەورووپا
ژمارەی تیمەکان٣٢
شیاو بۆجامی سووپەری ئەورووپا
کۆتا پاڵەوانئینگلتەرا مانچستەر سیتی
(یەکەم نازناو)
سەرکەوتووترین یانەئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید
(١٤ نازناو)
دروشمNo To Racism (نەخێر بۆ ڕەگەزپەڕستی)
ماڵپەڕی فەرمیOfficial website


خوولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (بە ئینگلیزی: UEFA Champions League) پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە ، ساڵانە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ڕێکدەخرێ ، لە ساڵی ١٩٥٥ - ١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە ڕێکخرا کە یانەی ڕیاڵ مەدرید براوە بوو ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە ئێستادا براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ وەرزی ڕابڕدوو لە یاریی کۆتاییی توانی لە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بباتەوە بە ئەنجامی ١ - ٠ لە شاری ئیستەنبووڵی پایتەختی تورکیا کە بۆ دووەم جار دوای ساڵی ٢٠٠٥ دووبارە میوانداری یاری کۆتایی کردەوە.

ئەم پاڵەوانێتییە بەیەکێك لە گرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیھانییەکان دادەنرێت کە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەڤزیۆنەوە تەماشای دەکەن ، لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانێتییەکە جامی ئەورووپا بوو بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دا دووبارە ناوەکەی گۆڕدرا بۆ خوولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ، لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانێتییەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنھا پاڵەوانەکانی خوولە ناوخۆییەکانی وڵاتانی ئەوروپی تێیدا بەشداردەبوون بەڵام لە ساڵی ١٩٩٢ دا قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و ھاتن فراوانترکرا و ژمارەی یانەکانیش زیادکرا. هەر لەکاتی گۆڕینی ناوی پاڵەوانێتییەکە لە ساڵی ١٩٩٢ دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانێتییەکە زیادکران بۆ ٣٢ یانە و تاوەکو ٢٠٢٤ بڕیار وایە بەم سیستەمە کاری پێ بکرێت

ژمارەی ھەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانێتییە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە ھەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانێتییەن ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەڵگری سەرەکی زۆرترین نازناوە بەڕێژەی ١٤ نازناوە.

گشت یانە براوەکانی چامپیۆنزلیگ[دەستکاری]

یانەی پاڵەوان ژمارەی جارەکان
ڕیاڵ مەدرید ١٤ جار
ئەی سی میلان ٧ جار
لیڤەرپووڵ ٦ جار
بایڕن میونخ ٦ جار
بەرشەلۆنە ٥ جار
ئەیاکس ئەمستەردام ٤ جار
ئینتەر میلان ٣ جار
مانچستەر یونایتد ٣ جار
بەنفیکا ٢ جار
یۆڤێنتۆس ٢ جار
نۆتێنگهام فۆڕیست ٢ جار
پۆڕتۆ ٢ جار
چێڵسی ٢ جار
سێڵتێك ١ جار
ھامبۆڕگەڕ ١ جار
ستیوا بووچارست ١ جار
ماڕسیلیا ١ جار
فەیەنۆڕد ڕۆتەڕدام ١ جار
ئەستۆن ڤێلا ١ جار
پی سی ڤی ئایندھۆڤن ١ جار
ڕێد ستار بڵیگڕاد ١ جار
بڕوسیا دۆرتمۆند ١ جار
مانچستەر سیتی ١ جار

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]