یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦
ڕواڵەت
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦ یارییەکی تۆپی پێ بوو لە نێوان یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا ئیسپانی و ئارسناڵی ئینگلتەرا لە یاریگای فەرەنسا لە سانت دێنیس لە پاریسی فەرەنسا لە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٠٦ بەڕێوەچوو بۆ یەکلایکردنەوەی پاڵەوانی وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا . بارسێلۆنا لە پێنجەمین یاری کۆتاییدا بەشداری دەکرد، جارێک لە ساڵی ١٩٩٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو، لەکاتێکدا ئەوە یەکەم یاری کۆتایی ئارسناڵ بوو و هەروەها یەکەم یاری یانەیەکی لەندەنی بوو.یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ بە سەرکەوتنی بارسێلۆنا کۆتاییهات دوای ١٤ ساڵ بارسێلۆنا توانی دووەم نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەدەستبهێنێت. ساموێل ئیتۆ وەک باشترین یاریزانی یاریگاکە دەستنیشانکرا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Thomas، Blake. «UEFA Champions League Special: Looking at Some of Barcelona's Favorable Calls». Bleacher Report (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Barcelona vs. Arsenal - Football Match Summary - May 17, 2006 - ESPN». ESPN.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٦ تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |