یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٣-١٩٧٤
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتئیسپانیا
جێKing Baudouin Stadium
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٣
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥
کاتی ڕوودان١٥ی ئایاری ١٩٧٤
یانە بەشداربووەکانئەتلەتیکۆ مەدرید، بایەرن میونخ
براوەبایەرن میونخ
ناوبژیوانAlfred Delcourt

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٣-١٩٧٤ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە نۆزدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ١٧ی ئایاری ١٩٧٤ لەیاریگای شا باودوینی شاری برۆکسلی بەلجیکا، لە نێوان بایرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بەڕێوەچوو . ئەمە یەکەمجار بوو لە مێژووی هەردوو یانەی بایرن و ئەتلەتیکۆ بەشداری یاری کۆتایی جامی ئەورووپا بکەن. [١][٢]کاتی ئاسایی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و یارییەکە چووە کاتی زۆرکراو، لە خوولەکی ١١٤ لویس ئاراگۆنێس گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد بەڵام دواتر لە خولەکی ١٢٠ یاریزان جۆرج شوارزنبێ ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە ،بەهۆی ئەوەی ئەوکات سیستەمی دووبارەکردنەوەی یاری پەیڕەودەکرا لە کاتی یەکسان بوون، بۆیە دوو ڕۆژ دواتر دووبارە یارییەکە ئەنجامدرا. [٣] ئەمە تاکە یاری کۆتاییی جامی ئەوروپا/خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە دووبارە یارییەکانی ئەنجام درابێتەوە. [٣]لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٤-٠ بەسەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە. [٤] [٥] [٦]


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Warrier, Rahul (2018-09-10). "How the 1974 European Cup final set Bayern Munich and Atlético Madrid on different paths for decades". These Football Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ MartinConnolly (2016-04-27). "How the 1974 European Cup Final shaped the history of Bayern and Atletico". Into the Calderon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ ئ ا "HOW THE 1974 EUROPEAN CUP FINAL SET BAYERN MUNICH AND ATLÉTICO MADRID ON DIFFERENT PATHS FOR DECADES". These Football Times. 9 November 2018. Retrieved 29 January 2020.
  4. ^ "Atlético's previous European Cup final". UEFA.com. 30 April 2014. Retrieved 2 May 2014.
  5. ^ "Seconds from ecstasy: the night Atlético Madrid threw away European glory". Guardian. 21 May 2014. Retrieved 21 May 2014.
  6. ^ run, On this day in 1974, Bayern won their first ever European cup to begin a trophy-laden. "This Day in Sport - Bayern's European Coronati". beIN SPORTS (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]