یانەی بارسێلۆنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە یانەی بەرشەلۆناەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بەرشەلۆنە یان بارسێلۆنا
ناوی تەواو FC Barcelona
نازناو blugrana(یانەی شین و ھەناری)
Culers or Culés (ھەواداران)
ناوی کورتکراوە بارسا - barça
دامەزراندن ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩
سەرۆک جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ
ڕاهێنەر لویس ئینریکی
خول لالیگا
٢٠١٥ - ٢٠١٦ یەکەم لە خولی ئیسپانیا
ماڵپەڕی فەرمی ماڵپەڕی فەرمی
گۆڵکەر لیۆنێل مێسی بە (429)گۆڵ
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێهەم


یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا یان بەرشەلۆنە (بە کاتالانی:Futbol Club Barcelona) یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە ،، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە لەڕێکەوتی ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا ،،تاکە ڕکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی (ڕیال مەدرید)ە ئەویش بەھۆکاری جیا جیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی.

مێژووی درووستبوونی یانەکە[دەستکاری]

سەرەتای دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زاینی کاتێک (( خوان گامبەرز )) لە گەڵ ھاورێکانی یاری تۆپی پێیان دەکرد لە شاری بەرشەلۆنە لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە ‌‌ساڵی 1899 خوان گامبەرز بریاریدا یانەی بەرشەلۆنە دروست بکات پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسری بەناوبانگ (ھانس گامبەرز)بوو کەوا توانی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە

یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

یاریگای یانەی بەرشلۆنەیە لەساڵی ١٩٥٤-١٩٥٧ز ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیادنرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس وە جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆڕۆ بوو ، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨.٧٨٧ کە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریەکان دانراوە ،، ئەم یارگایە لەوەرزی ١٩٩٨-١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە

گرنگتریان ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

  • یەکەم یاری لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٨٢ز کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو بوو
  • یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەوڕووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لەساڵی ١٩٦٤ز
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢ز

لاماسیا[دەستکاری]

قووتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بەرشلۆنە دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا

  • یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
  • لیۆ مێسی لە ئەرنجەتین
  • تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
  • جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک

بەرھەمی یاریزانە ئیسپانیەکان لە لاماسیا ئەمانەن:


ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بەرشە بوون بە باشترین یاریزانی جیهان[دەستکاری]

لیۆنێل مێسی
ڕۆناڵدینهۆ
  • ڕۆماریۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٤
  • ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٦
  • ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٩
  • ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لەساڵی ٢٠٠٤
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠٠٩
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٠
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١١
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٢
  • لیۆ مێسی لەساڵی ۲٠۱۵

گۆڵکەری یانە لەمێژوودا[دەستکاری]

ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی بەرشەلۆنەدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە، ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسی بە ٣٧١ گۆل (ئەو یاریزانە ھێشتا یاری بۆ یانەکەی دەکات بەمەش ئەگەری گۆلی زۆرتری ھەیە)

سەردەمی یۆهان کرۆیف[دەستکاری]

کرۆیف لە یاریگای کامپ نو لەکاتی سەیرکردنی یاری بارسێلۆنا ساڵی ۲٠٠۹

یۆھان کرۆیف ناوی تەواوی یۆھان ھنریک کرۆیف لەدایک بووی ڕێکەوتی ٢٥ی ٤ی ١٩٤٧ز باڵای ١٨٠ سم ،ناوبراو یاریزانی‌ پێشووی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداو داھێنەری‌ یاری‌ تیکی تاکا و بیرۆکەی‌ مێشکی‌ پلان بۆ داڕێژراو لە پشت نازناوەکانی‌ ھەڵبژاردەی‌ ھۆڵەنداوە و دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیای تایەبت بە یانەی بارسێلۆنا و خاوەن خێراترین یاریزانی‌ جیھان لە تەکنیک و شوت و گۆڵکردن لە ناوەوەو دەرەوەی‌ ھێڵی‌ سزا ھەر ئەوەش وای‌ لە پێلێی‌ ئەفسانەی‌ بەڕازیلی‌ کە لە نێو باشترین ١٢٥ باشترین یاریزانانی‌ مێژووی‌ تۆپی‌ پێ ھەژماری‌ بکات. دواجار دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە،لە ساڵی ۲٠۱٦ وەک سەرۆکی شانازی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد.

پرسەی کۆچی دوایی یۆهان و ماڵئاوایی کردنی لە یاریگای کامپ نو ۲٠۱٦.

یاریکردن لە بارسێلۆنا[دەستکاری]

یۆھان ساڵی‌ ١٩٧٣ چووە ڕیزەکانی‌ یانەی‌ بەرشەلۆنەی‌ ئیسپانییەوە لە یەکەم وەرزیدا توانیان لالیگا بەدەستبھێنن لە دوای‌ ١٤ ساڵ دابڕان لەو نازناوەو ھەر لە ژیانی‌ وەرزشیدا توانی‌ سێ جار نازناوی‌ باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا بەدەستبھێنێت .

دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا[دەستکاری]

  • یەکەمیین نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای وەک راهێنەر بۆ بارسێلۆنا بەدەستهێناوە.
  • خولی‌ یانەکانی‌ ئیسپانیا ١٩٧٤.
  • جامی‌ ئیسپانیا لە ساڵی‌ ١٩٧٨.
  • بەدەسھێنانی‌ سێ جار تۆپی‌ ئاڵتونی‌ باشترین یاریزانی‌ ئەوروپا ساڵانی‌ ١٩٧١-١٩٧٣-١٩٧٤.
  • لەگەڵ بەرشەلۆنەدا توانی‌ لە ساڵی‌ ١٩٩٢ وەک ڕاھێنەر نازناوی‌ جامی‌ یانەکانی‌ ئەوروپا بەدەستبھێنێت وە ھەروەھا توانی بەرشەلۆنە لە ساڵی‌ ١٩٩٤ بگەینێتە یاری‌ کۆتایی‌ ھەمان جام.
  • لە ساڵی‌ ١٩٨٩ جامی‌ سوپەری‌ ئەوروپی‌.
  • ڕابەرێتی‌ بەرشەلۆنەی‌ کردووە بۆ بەدەستھێنانی‌ چوار جار خولی‌ ئیسپانی‌ لە ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢-١٩٩٣-١٩٩٤.
  • بەدەستھێنانی‌ جامی‌ سوپەری‌ ئیسپانی‌ لە نێوان ساڵانی‌ ١٩٩١-١٩٩٢.

سەردەمی گواردیۆلا[دەستکاری]

سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨- ٢٠٠٩ وە بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ


ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانە[دەستکاری]

  • خولی ئیسپانیا (23جار )
  • شای ئیسپانیا (28 جار)
  • سووپەری ئیسپانیا (١١ جار)
  • جامی جیھانی یانەکان (3) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا (5)جار ئەوانیش لەساڵانی (1992, 2006, 2009، 2011، 2015)
  • یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) (٤) جار لەساڵانی (1958، 1960، 1966)
  • سووپەڕی ئەوڕووپا (٤)جار
  • ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر


کلاسیکۆی ئیسپانیا[دەستکاری]

(بە ئیسپانی: El Clásico) بەیاری نێوان هەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا هەیەکە لە یانەی یانەی بەرشەلۆنە و یانەی ڕیاڵ مەدرید دەوترێت ، مێژووی ئەم یاریە تۆپی پێی تێپەڕکردووە تەنانەت چەندەها جار چۆتە نێو کێشەکانی سیاسەت ی ئیسپانیاوە بەهۆی کێشەی سیاسی هەردوو شاری بارسێلۆنا وە مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لەمێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێت هەرێمی کەتەلۆنی وە شارەکەی مەدرید یدیش پایتەختی ئیسپانیا یە بەوە کێشەی زۆر کەوتۆتە نێوان هەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی

یاریەکانی کلاسیکۆ لەیاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

لیۆنێل مێسی لە کلاسیکۆی ۲٠۱٠

لەیاریگای یانەی کەتەلۆنی  بەرشلۆنە ناسراو بە کامپ نۆ ئەنجامی یاریەکان بەم شێوەیە یە :

  • کۆی یاریەکان: ٨٣
  • بردنەوەی بەرشلۆنە: ٢٨
  • بردنەوەی ڕیال مەدرید : ١٩
  • بەرامبەر بوون: ١٦
  • کۆی گۆلەکانی بەرشلۆنە : ١٦٥
  • کۆی گۆلەکانی ڕیال مەردید: ٩٧
  • زۆرترین گۆل لە کلاسیکۆ :
  1. ئەرجەنتین  لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ گۆڵکاری مێژووی یاریەکانی کلاسیکۆیە

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ بەرشەلۆنە کردووە[دەستکاری]

ئەم خشتەی خوارەوە ناو و ژمارەی یاریکردنی ئەو یاریزانانەیە کە زۆرترین بەشدارییان هەیە لە مێژووی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ژمارەی یاریەکان و کۆی گشتیان، لە نێوانیان یاریزان چاڤی هێرناندێز ی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی هەیە *چاڤی هێرناندێز یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری فەرمی بۆ یانەکە کردووە بە 767 یاری فەرمی کۆتا یاریشی بۆ یانەکە لە یاری کۆتایی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕوپا 2015 .[١][٢]

ئەو یاریزانانەی زۆرترین بەشداریان هەیە لە میژووی بەرشەلۆنە
ژمارە یاریزان کاتی یاری لا لیگا جامی شا ئەوڕوپا یاریەکانی تر کۆی گشتی
1 چاڤی هێرناندێز 1998–2015 505 70 173 19 767
2 کارلێس پۆیۆڵ 1999–2014 392 58 131 12 593
3 ئەندریاس ئینێستا 2002- 380 62 119 19 580
4 میگۆلی 1973–1989 391 60 85 13 549
5 ڤیکتۆر ڤاڵدێز 2002–2014 387 12 118 18 535
6 لیۆنێل مێسی 2004- 338 54 107 18 517
7 کارلۆس ڕیکساش 1965–1981 328 58 63 0 449
8 گویلێرمۆ ئامۆر 1988–1998 311 35 60 15 421
9 زوبیزارێتا 1986–1994 301 32 68 9 410
10 خوان سیگارا 1949–1964 299 69 34 0 402

ئەم خشتەیە لە 8 ی ئاداری ساڵی 2016ز دانراوە.

پێکھاتەی یانەکە[دەستکاری]

پێکهاتەی بەرشەلۆنە لە وەرزی ۲٠۱٦/۲٠۱۵
کلاودیۆ براڤۆ
'ئەلڤێس
پیکێ
ماسکیڕانۆ
ئەلبا
بۆسکێتس
ئینێستا
'نێیمار
ڕاکیتیچ
سوارێز
مێسی


ژمارە هێڵ یاریزان


13 چیلی گۆڵچی کلاودیۆ براڤۆ (captain)[٣]
14 ئەرجەنتین بەرگریکار خافێر ماسکیڕانۆ
3 ئیسپانیا بەرگریکار جێرارد پیکێ
23 ئینگلستان بەرگریکار تۆماس ڤێرمایلین (vice-captain)[٣]
25 فەڕەنسا بەرگریکار جێرمی ماتیۆ
7 تورکیا ناوەڕاست ئاردا توران
10 ئەرجەنتین هێرشبەر لیۆنێل مێسی
8 ئیسپانیا ناوەڕاست ئەندریاس ئینێستا
4 کرواتیا ناوەڕاست ئیڤان ڕاکیتیچ
9 ئوروگوای هێرشبەر لویس سوارێز
20 ئیسپانیا ناوەڕاست سێرجی ڕۆبێرتۆ
11 بەڕازیل هێرشبەر نێیمار دا سیلڤا
6 بەڕازیل بەرگریکار دانیێل ئەلڤێس (vice-captain)[٣]
ژمارە هێڵ یاریزان
1 ئاڵمانیا گۆڵچی ماڕک ئەندرێ تێرشتیگن
12 ئیسپانیا ناوەڕاست ڕافینیا ئەلکانترا
2 بەڕازیل بەرگریکار ئەلێکس ڤیدال
17 ئیسپانیا هێرشبەر مونیر حەدادی
22 ئیسپانیا بەرگریکار بارترا
29 ئیسپانیا بەرگریکار دۆگلاس کۆستا
21 بەڕازیل ناوەڕاست ئەدریانۆ کۆرییا
19 ئیسپانیا هێرشبەر ڕامیرێز


دەستکاری درێسی یەکەمی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھونەری یانەکە[دەستکاری]

1899
1910
1913
1935
1950
1955 (تەنیا لەجامی یەکێتی ئەوڕوپا بەکارهات)
1984
1992
1995
1997
1998
2001
2004
2005
2006
2007
2008
2009
2010
2011
2012
2012–13
2013–14
2014–15
2015–16

گالەری[دەستکاری]

یۆهان کرۆیف دامەزرێنەری فێرگەی لاماسیا.
یاری نێوان بەرشەلۆنە - هامبۆڕگ جامی ئەوڕوپای ساڵی ۱۹٦۱
هەڵکردنی ئاڵای کەتەلۆنیا لە یاری دێربی کەتەلۆنیا بەرانبەر یانەی ئیسپانیۆل وەرزی ۲٠٠۵-۲٠٠٦
یاریگای کامپ نۆ لە ساڵی ۲٠۱٤
مێسی لەگەڵ نێیمار لە یاری کۆتایی مۆندیالی یانەکان
لویس سوارێز هێرشبەری بەرشەلۆنە لە ساڵی ۲٠۱٤
هاندەرانی بارسێلۆنا لە یاری بەرانبەر یانەی بایەر لیڤەرکوزن(۷ ی ئاداری ۲٠۱۲
جۆسێپ گواردیۆلا ڕاهێنەری پێشووی یانە و داهێنەری تیکی تاکا
لویس ئێنریکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە ساڵی ۲٠۱٤ وە

سروودی یانە[دەستکاری]

20بک بە کەتەلۆنی 20بک بەکوردی

Tot el camp
és un clam
som la gent Blaugrana
Tant se val d'on venim
Si del sud o del nord
ara estem d'acord
estem d'acord
una bandera ens agermana
Blaugrana al vent
un crit valent
tenim un nom
el sap tothom
Barça, Barça, Baaaaaarrrrççaa

ھەموو یاریگا ھاوار کەن
بەیەک دەنگ
ئێمە گەلی کەتەلۆنیاین
گرنگ نیە ئێستا لەکوێین
لە باکور یان لە باشور !
ئێمە پاڵەوانین
بەڵێ پاڵەوان
ئەوەی کە ھەمووانی کۆکردیتەوە
مووشەکەکانی کەتەلۆنیا یە وەک باڵندە بۆ ئاسمان
مووشەکە بەھێزەکان
ئێمە ئێستا ناوێکمان ھەیە
ئەوەیش ھەموو جیھان دەزانن
بارسا بارسا باااااااااااارساااا

تیپەکانی تر[دەستکاری]

  1. بارسێلۆنا بی: یانەی بارسێلۆنای بی.
  2. تۆپی باسکە: یانەی باسکەی بارسێلۆنا.
  3. تۆپی دەست: یانەی تۆپی دەستی بارسێۆنا.
  4. فووتساڵ: یانەی هۆکی سەرسەهۆڵی بارسێلۆنا.
  5. هۆکی سەرسەهۆڵ: یانەی فووتساڵی بارسێلۆنا.

پەراوێز[دەستکاری]

  1. کۆتا یاری چاڤی هێرناندێز بە درێسی بەرشەلۆنە
  2. ئەو پێنج یاریزانەی کە زۆرترین بەشدارییان هەیە لەگەڵ بەرشەلۆنە
  3. ٣٫٠ ٣٫١ ٣٫٢ Empty citation (help) 

سەرچاوە[دەستکاری]