بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٠-١٩٧١
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
جێWembley Stadium
لە پێشیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٠
لە دواییاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٢
کاتی ڕوودان٢ی حوزەیرانی ١٩٧١
ڕێکخەریەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
یانە بەشداربووەکانیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام، Panathinaikos F.C.
براوەیانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام
ناوبژیوانJack Taylor


یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧١ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٠-١٩٧١ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە شانزدەیەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەنی ئینگلتەرا، لەنێوان یانەی یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام و پاناسینایکۆس بە ئامادەبوونی ٨٣ هەزار و ١٧٩ بینەر بەڕێوەچوو.[١]ئەمە دووەم یاریی کۆتایی لەسەر یەک بوو یانەی تۆپی پێی ئایاکس ئامستردام بەشداریی کرد پاش ئەوەی یاری کۆتایی ساڵی ١٩٦٩ بە یانەی میلانی ئیتاڵی دۆڕا[٢]؛ لەکاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی پاناسینایکۆسی یۆنانی بگاتە یاریی کۆتایی جامی ئەورووپا.هەردوو یانە بە چوار قۆناغدا پێشکەوتن و گەیشتنە یاریی کۆتاییی.ئەیاکس لە خولەکی ٥ پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک دیک ڤان دایک گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد. لە خولەکی ٨٧دا ئەیاکس پێشکەوتنەکەی زیاترکرد، کاتێک لێدانێکی ئاری هان گۆڵی دووەمی تۆمارکردو لە ئەنجامدا ئەیاکس ئەمستەردام توانی بە ئەنجامی ٢-٠ بەسەر پاناسینایکۆسی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.[٣][٤]




ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ UEFA.com. "History: Ajax-Panathinaikos: UEFA Champions League 1970/71 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ UEFA.com. "History: Milan-Ajax: UEFA Champions League 1968/69 Final". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ "Ajax 71". www.champions-journal.com. Retrieved 2023-12-27.