یانەی تۆپی پێی شاختار دۆنێتسک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یانەی تۆپی پێی شاختار دۆنێتسک
Shakhtar Donetsk F.C

لۆگۆی یانەی شاختار دۆنێتسک
ناوی تەواوШахтар
دامەزراندن٢٥ی ئایار ی ١٩٣٦ (٨٦ ساڵ لەمەو پێش)
زەویدۆنباس ئەرینا
خاوەنی یانەئوکراینا ڕینات ئەخمیتۆڤ
خولخولی نایابی ئۆکرانی
٢٠٢١/٢٠٢٢پلەی یەکەم
گۆڵکەرئوکراینا ئەندری ڤۆروبی (١١٤ گۆل)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
[[٢٠٢٢-٢٠٢١|وەرزی ئەمساڵ]]

شاختار دۆنێتسک بە(ئوکرانی:ФК «Шахта́р» Доне́цьк) یانەیەکی تۆپی پێ ی ئوکراینایە . لە ٢٥ی ئایار ی ١٩٣٦ لە شاری دۆنێتسک لە ئوکراینا دامەزراوە. وە یاری دەکات لە خولی نایابی ئۆکرانی ، یەکێکە لە باشترین یانەکانی وڵاتی ئوکراینا. وە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە ملیاردێر ڕینات ئەخمیتۆڤ سەرۆکی یانەکەیە. ئەم یانەیە پێشتر یاری دەکرد لە خولی پلە یەکی پاڵەوانێتی سۆڤێتیی دوای ئەوەی لەگەڵ یانەیهاونیشتیمانی دینامۆکێڤ جیابونەوە لە پاڵەوانێتیەکە. وە ٢جار پاڵەوانێتی سۆڤێتیی بەدەستهێناوە لە ساڵانی ١٩٧٥ و ١٩٧٩، وە جامەکەی بردۆتەوە لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ و ١٩٨٠ و ١٩٨٣. وە ساڵی ٢٠٠٢ توانی بۆ یەکەم جار لە مێژووی یانەکەدا خولی نایابی ئۆکرانی بباتەوە وە دواتر ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣ هەمان نازاناو بەدەستبهێنێت. وە توانیویەتی ١٣جار جامی ئوکرانی بەدەست بهێنێت لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ و ١٩٨٠ و ١٩٨٣ و ١٩٩٥ و ١٩٩٧ و ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ و ٢٠١٣، وە ٦جار جامی سوپەری ئوکرانی بەدەست هێناوە لە ساڵانی ١٩٨٣ و ٢٠٠٥ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢.
لە ساڵێ ٢٠٠٩ دا توانی خولی ئەورووپا بەدەست بهێنێت کە یەکێکە لە پاڵەوانێتیە گەورەکانی ئەورووپا.

سەرچاوە[دەستکاری]

  1. ویکیپیدیای ئینگلیزی
  2. ویکیپیدیای عەرەبی