یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥
بەشێکە لەجامی ئەورووپای ١٩٧٤-١٩٧٥
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتشانشینی یەکگرتوو
جێParc des Princes
پاشکۆیاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٤
لەدوای ئەویاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٦
کاتی ڕوودان٢٨ی ئایاری ١٩٧٥
یانە بەشداربووەکانLeeds United F.C.، بایەرن میونخ
براوەبایەرن میونخ
ناوبژیوانMichel Kitabdjian

یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٧٥ کۆتا یاریی وەرزی ١٩٧٤-١٩٧٥ جامی ئەورووپا بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیستەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو. لەڕۆژی ٢٨ی ئایاری ١٩٧٥ لەیاریگای پارک دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان یانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنی ئەڵمانیای ڕۆژئاوا و لیدز یوناتید ئەنجامدرا. [١][٢] بایرن میونشن لە دووەم یاری کۆتاییدا دەرکەوت؛ لە وەرزی پێشوودا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، لە یاری دووبارەدا دوای ئەوەی یاریی یەکەم بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات ، بە ئەنجامی 4-0 لە ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانییان بردەوە. لە کاتێکدا ئەمە یەکەمجار بوو یانەی لیدز بگاتە قۆناغی کۆتایی جامەکە. لە خولەکی ٧١دا فرانز ڕۆس گۆڵێکی بۆ بایرن تۆمارکرد و دوای دە خولەک گێرد مۆلەر پێشکەوتنەکەی درێژکردەوە، لە ئەنجامدا بایەرن میونخ توانی بە ئەنجامی ٢–٠ بەسەر لیدز یوناتیدی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.ئەمە دووەم سەرکەوتنی لەسەریەک بوو کە بایرن لەم پاڵەوانێتییەدا بەدەستی هێنا[٣]، هەرچەندە نەیتوانی نازناوی بۆندسلیگا بپارێزێت و لە پلەی دەیەمی یارییەکەدا کۆتایی هات . ئاژاوەگێڕییەکانی هاندەرانی لیدز لە کاتی یارییەکەدا بووە هۆی ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا یانەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە ڕکابەرییەکانی ئەوروپا قەدەغە بکات، هەرچەندە بە تانەدان ئەمە بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە.[٤][٥] [٦] [٧] ئەم قەدەغەکردنە هەرگیز جێبەجێ نەکرا بەهۆی دابەزینی ئاستی یانەکە لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا کە ڕێگری لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا کرد تا ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٠.




سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "About: 1975 European Cup Final". dbpedia.org. Retrieved 2023-12-27.
  2. ^ "Clear Proof That Leeds Were Robbed in the 1975 European Cup Final Against Bayern – by Rob Atkinson". Life, Leeds United, the Universe & Everything (بە ئینگلیزی). 2019-02-25. Retrieved 2023-12-27.
  3. ^ "European Cup & Champions League History 1955-2022". www.europeancuphistory.com. Retrieved 2023-12-27.
  4. ^ "A gift beyond the grave - Shevchenko's vow and victory". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-27.
  5. ^ Season 1974-75, European Cup History.com
  6. ^ "England told: more rioting and you're out". The Guardian. 19 June 2000. Retrieved 24 March 2021.
  7. ^ "Uniteds Euro Showdown | Unlucky Paris match for Leeds". BBC News. Retrieved 24 March 2021.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]