خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٧-١٩٩٨

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ١٩٩٧-١٩٩٨ ٤٣یەمین وەرزی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو، بۆ یانەکانی یوفا ، شەشەم وەرزی بوو لە دوای دووبارە ناونانی لە "جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا" یان "جامی ئەورووپا".ڕیال مەدرید بۆ حەوتەمین جار لە مێژووی خۆیدا ئەم چاپەی بردەوە، دوای ئەوەی بە ئەنجامی ١-٠ لە یوڤێنتوسی بردەوە. یاری کۆتایی نێوان هەردوو تیپەکە لە ٢٠ی ئایاری ١٩٩٨ لە ئەمستردام بەڕێوەچوو . ڕیال مەدرید ئەم پاڵەوانێتیەی بەدەستهێنا دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر بۆ ماوەی 32 ساڵ ،یۆڤانتۆستوانی بۆ سێیەمجار لەسەریەک سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی. قۆناغی کۆمەڵەكان لەم خولەدا بە شەش کۆمەڵە ئەنجامدرا، لەبری چوار کۆمەڵە . براوەی هەر کۆمەڵەیەک سەردەکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی، جگە لە دوو باشترین یانەی پلەی دووەم.بروسیا دۆرتمۆندی پاڵەوانی بەرگریکار لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە کە دواجار براوەی پاڵەوانێتییەکە بوو، دۆڕا.[١][٢][٣]

ئەرمەنستان و ئازەربایجان و سلۆڤاکیا و مەقدوونیای باکوور هەموویان بۆ یەکەمجار چوونە ناو پاڵەوانەکانیان، لە کاتێکدا پاڵەوانی یوگۆسلاڤیا بۆ یەکەمجار لە دوای وەرزی ١٩٩١-٩٢ دوای هەڵگرتنی قەدەغەکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان گەڕایەوە بۆ ئەم پێشبڕکێیە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UEFA Champions League Winners List". www.topendsports.com. Retrieved 2023-12-31.
  2. ^ UEFA.com. "Most titles | History | UEFA Champions League". UEFA.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-31.
  3. ^ "List of UEFA Champions League past winners: Year-by-year results". NBC Sports (بە ئینگلیزی). 2023-09-21. Retrieved 2023-12-31.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]